06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خێل و ڕۆشنگه‌ریی
رێك پێچه‌وانه‌ی ووشه‌ی (خێڵ) بریتی یه له (ڕۆشنگه‌ریی –تنویر) .گه‌وره‌ترین دوژمنی ڕۆشنگه‌ریی خێڵه.ڕۆشنگه‌ریی ئاماژه‌یه، بۆ بزوتنه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره تاوه‌كو داكۆكی له عه‌قلاَنیه‌ت بكات له‌ئه‌وروپای نوێ‌دا.ئامانجیه‌تی عه‌قڵ و تاك بكاته سه‌نته‌ر له‌فۆرمێكی تری ژیاندا.كات و شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕێبازه فكری و گشتگیره،زۆر گرنگ و جێگای سه‌دان توێژینه‌وه‌ی زانستی یه.چونكه چه‌كه‌ره‌كردن و گه‌شه‌كردنی له سه‌ده‌ی (18 و 19) بووه،بێگومان ئه‌م دووسه‌ده‌یه‌ش به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه،جیهان و مێژووی كرد به‌دوو به‌شه‌وه،سه‌ده‌ی هه‌ژده سه‌ده‌ی شۆڕش و ڕووخانی باستیله (1789) له‌فه‌ره‌نسا،سه‌ده‌ی قوتاربونی تاكه له‌كۆیلایه‌تی و گه‌یشتنه به‌ئازادی.سه‌ده‌ی نۆزده‌ش،سه‌ده‌ی شۆڕشی پیشه‌سازیی و هه‌ڵم و بوخارو هه‌ڵسوكه‌وت كردنه له‌گه‌ل ئاسن ،ته‌نانه‌ت نه‌مانی جه‌نگی ئیتنی و ڕه‌گه‌زییه له‌ئه‌وروپا.له‌گه‌ڵیشیدا ڕۆشنگه‌ریی هات.له‌هونه‌رو ئه‌ده‌ب،له‌بیركاری و گه‌ردون،له سیاسه‌ت و له‌هزر،ده‌ستی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی خسته ناو گشت كونجێكه‌وه.له‌به‌ریتانیا "فرانسس بیكۆن" وه‌ك پارێزه‌رێك ئیشی له‌سه‌ر ئه‌زموون كرد بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ.له‌ولاتر "ئیسحاق نیوتن" كاری له‌سه‌ر بیركاری و هێزی ڕاكێشانی زه‌وی ده‌كرد،له‌بروسیاو ئه‌ڵمانیا "ئیمانوێل كانت" باسی له‌ده‌رچونی مرۆڤ ئه‌كرد له‌وقه‌یرانه‌ی تێی كه‌وتووه،به‌هۆی ته‌مه‌ڵی و ترسه‌وه.به‌م شێوه‌یه ته‌كانێكی بێشوماریان دا به مێژووی مرۆڤایه‌تی.
سه‌روه‌ختێك،ڕۆشنگه‌ریی هات،ئه‌وروپا هه‌ر له سه‌رده‌می یۆنانی كۆن و ڕۆمانه‌وه،تا ده‌گاته ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌وروپی و ئه‌وساش بیزه‌نتی،تا ده‌ركه‌وتنی هێزی گه‌وره گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فكر‌و فه‌لسه‌فه هه‌رهه‌بووه،به‌لاَم سه‌راپا له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی كه‌نیسه‌و حوكمی قه‌شه‌و خێڵ دا بوون،یه‌ك كه‌س له‌بری هه‌مووكه‌س بیری ده‌كرده‌و وبڕیاری ئه‌دا،ملكه‌چی و گوێرایه‌ڵی ته‌نها بۆ كه‌نیسه بوو.بۆ خاوه‌ن كار‌و كاربه‌ده‌ست و ئیمپراتۆر بوو.دوایی كه "مارتن لۆسه‌ر" ده‌ركه‌وت،بوو به ڕابه‌ری چاكسازیی دینی.ئیتر دیموكراتیه‌تی قه‌ومی ده‌ستی پێكرد.كه عه‌یامێكه ڕێبه‌رایه‌تی نیشاندانی نمونه‌یه‌كی باش ده‌كه‌ن له‌گۆی زه‌ویدا.ته‌نانه‌ت ئه‌مانش وا بوغرابوون و پۆزیان به‌سه‌ر جیهاندا لێدا،له‌ماوه‌ی دووسه‌د ساڵدا ،تاكی غه‌ربی خۆی به عه‌نته‌ر ده‌زانی،له‌پڕ جه‌نگی یه‌كه‌م و دوووه‌می جیهانی له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵدا..؟.دوایی وتیان:چۆن ده‌بێت بێ ئه‌قڵی له‌عه‌قلاَنیه‌ته‌وه سه‌ر ده‌ربێنێ..؟.چوَن ده‌بێت سته‌م و تراژیدیا له‌باوه‌شی ڕۆشنگه‌ریی و ئازادی و پیشه‌سازی و به‌هابالاَكانه‌وه بێته‌ده‌ر..!!.له‌قۆناغی دوای جه‌نگ پۆست ڕۆشنگه‌ریی و بۆ یه‌كه‌مجار ڕه‌خنه له‌ئه‌قلاَنیه‌تی خۆرئاوا گیرا،له‌لایه‌ن "قۆتابخانه‌ی فرانكفۆرت- تیۆریی ڕه‌خنه‌یی"ه‌وه.قۆناغێك باس له كۆیله‌بونی مرۆڤ ده‌كات به‌ده‌ست به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی خۆیه‌وه .
له‌سه‌ر ئه‌م ڕیتمه شێخه‌نه‌وتاوییه‌كانی عه‌ره‌ب و،پیاوه ڕۆشنبیره‌كانیان له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردودا هه‌وڵیانداوه ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی به‌رپابكه‌ن،به‌لاَم هه‌رهه‌نگاوێكیان بۆ پێشه‌وه مایه‌ی چوار قاقای پێكه‌نینی هه‌موو جیهانه.چونكه ئیسلاَحی دینی و شۆڕشی فكری له‌وخاكه‌دا زه‌مینه‌ی سه‌وزبونی نییه.ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خێڵ ده‌ربچن و نایانه‌وێً ده‌ریش بچن.ده‌یانه‌وێ به‌قسه‌ی خوا بكه‌ن و خۆیان بۆ قیامه‌ت ئاماده‌بكه‌ن،به‌قسه‌شی ناكه‌ن و سه‌رپێچی له‌فه‌رمانه‌كانی ده‌كه‌ن،ده‌یانه‌وێ نه‌وت جێگای حوشتریان بۆبگرێته‌وه‌و،فڕۆكه‌ش له‌ته‌پ و تۆزی بیابان قوتاریان بكات،نایانه‌وێ له‌ژێر كۆنترۆڵی خێڵ و كۆنه‌پارێزیش ده‌ربچن.
گه‌لی كوردیش،له‌وه‌ته‌ی مێژوو ده‌ستی پێكردووه،هه‌تا ئه‌ورۆِژه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌چنه كۆشكی سپی ،ڕۆژنامه‌كانی توركیا نوسیبویان "سه‌ركرده خێڵه‌كیه‌كانی كورد،له‌كۆشكی سپین..".مێژووی كورد هه‌ركوێێه‌كی ده‌گریت خێڵ و سێبه‌ری خێڵه.خێڵ به‌مانا باشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ری كلتور‌و عاداتی كورده‌وارییه.هه‌ڵگری ڤیتامینی هاوكاریی و لێبورده‌ییه.به‌رخودانه.ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی خێلاَیه‌تی دیاری ده‌كات،له‌مێژووی كورددا،دووشت بووه،یه‌كێكیان: خوێن.به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك شوره‌یی بووه كچێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خێڵ به‌شوو بدرێت،جا با له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌شێك له‌كورد له‌گه‌ڵ چینی و فلیپینی و به‌نگلادیشی بوون به خاڵۆ و خوارزا.دووه‌میش:له‌وه‌ڕگا..خێڵه‌كان سنوری له‌وه‌ڕو ئاژه‌ڵداری بوه‌ته به‌شێك له‌سنوری حوكمڕانی و ڕێز‌و حورمه‌تیان.ئه‌گه‌ر به‌ئه‌مری خوا له‌وه‌ڕ نه‌بوو،ئاژه‌ڵداری نه‌بوو،ئه‌وا تاكه‌كانی ئه‌م خێڵه ده‌بێت سه‌رشۆڕ بن له‌ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا.
ماوه‌یه‌ك بوو،به‌هۆی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆژیاو ژماره‌ی فرۆِكه‌خانه‌كانه‌وه،باسی خێڵ كه‌متر بۆوه،به‌لاَم ئێستا چه‌ندین هه‌نگاوی پێچه‌وانه‌و به‌ره‌و دوامان هاویشتووه ،له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.هه‌ركه به‌هار ده‌ستی پێكرد،ڤیستڤاڵی خێله‌كانیش ده‌ست پێده‌كات،له‌ئێل به‌گی جافه‌وه تا ده‌گاته زه‌نگه‌نه‌و بڵباس و شوان و جه‌باری و هه‌مه‌وه‌ند..تادوایی..ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و خێڵه‌ش نه‌بیت هه‌ر بانگهێشت ده‌كرێیت تا به‌حزبه كوردیه‌كانی نیشان بده‌ن،ئه‌مان خاوه‌ن نفوس و جه‌ماوه‌رن..!!.مانای وایه:خێڵ سێبه‌ری باشی به‌سه‌ر حزبدا هه‌یه،ئه‌وه نییه وه‌نه‌وشه‌یه‌ك درابۆیه سه‌رۆك خێلێك،تاگه‌یشتبونه ماڵ نه‌یانزانیبوو هه‌وا سارده‌كه بكوژێننه‌وه،بۆخوَی هه‌ر چوار جامی سه‌یاره‌كه‌یان كردبۆوه.