06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نەخۆشییە سێكسییەكان لەنێوان ئێمە و ئەواندا
بەهۆی ئەو پەروەردەیەی كە ئیسلام فێری تاكەكانی كردووە،، بووە هۆكارێك بۆ نەبوونی یان زۆر كەمبوونی ئەو نەخۆشییە پیس و دژوار و ترسناكانەی كە ئەمڕۆ كەسانی دوور لە ئیسلام پێوەی دەناڵێنن. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئیسلام ئایینی بەزەیی و ئایینی پێشكەوتن و تەژی لە تەندروستییە.
نەخۆشیی ئەیدز (AIDS: Acquired Immune Deficiency Syndrome) یەكێكە لە نەخۆشییە سێكسییەکا ٠٠٠ ٢٥٠) كەس تووشیان ببێت. یەكێك لەوانەی لەم ڕێگایەوە بڵاو دەبێتەوە، بریتییە لە نەخۆشیی (الهربس herpes). ئەمە لە ڕووی مەترسییەكەیەوە یەكێكە لە ترسناكترین نەخۆشییەكانی سێكسكردنی ناڕەوا؛ لەڕێگای كرداری ڕاستەوخۆی سێكسەوە دەگوازرێتەوە.بەهۆی ئەم كردارەوە لەڕێگای ناڕەواوە چەندین نەخۆشی بڵاو بوونەتەوە كە هەرگیز پێشتر ناویان نەزانراوە وەكوو (الملیساو) و (ئەیدز AIDS) دوانەیەكی ئەو نەخۆشییانەن كەتا ئەم دوایییانە نەك هەر نەبوون، بەڵكوو ناویشیان نەزانرابوو.
كورتەیەك لە مێژووی سەرهەڵدانی ئایدز و سەرژمێرییەكانی
سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە كێشەی لەسەرە. هەر لێكۆڵەرێك مێژوویەكی دیاری كردووە. ئەم بۆچوونانە لەمبارەوە گوتراون:لێكۆڵەرە ئەمریكایییەكان دەڵێن لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە ئەفریقا بڵاو بۆتەوە.هەندێكی تر دەڵێن ڕاستەكەی بۆ ساڵی ١٩٣٠ دەگەڕێتەوە. مایكڵ و ڕوبی دوو لێكۆڵەرەوەن لە زانكۆی ئەریزۆنا لە تۆكسن دەڵێن یەكەم جار كە مرۆڤ تووشی بووبێت ساڵانی (١٨٨٤) و (١٩٢٤)بووە. یەكێكی تر دەڵێت لە ساڵی ١٩٨١ یەكەمین حاڵەتی ئەیدز لەسەر دەستی مایكڵ كوتلیب لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریكای باكوور ئاشكرا كرا، كە دوو كوڕ بوون و سەرقاڵی سێكسی هاوڕەگەز بوون. ئەم ڤایرۆسە زۆر بچووكە، ئەگەر بە ئامێری (میكرۆسكۆپ)ێكی زۆر گەورە و پێشكەوتوو سەیری بكرێت، ئەوجا دەبینرێت. ئەوكاتیش ئەندازەكەی یەك لەسەر دەی دەهەزار میللیمەترێكە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەوەندە بچووكە، هێندە دژوارە كەوا بە ملیۆنان كەسی كردۆتە قوربانیی خۆی. نەتەوە یەكگرتوەكان سەرژمێرییەكمان دەدەنێ کە ئاماژە بەوە دەكەن كەوا لەتەنها ساڵێكدا چواردەهەزار (٠٠٠ ١٤) كەس تووشی دەبن. نیوەی ئەم ڕێژەیەش لە ژنانن و لەو چواردەهەزارەش دوو هەزاریان لە مناڵەكانن كە بەهۆی گواستنەوە تووشی بوون. زیانەكانی ئەم نەخۆشییە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەوەندە زیادی كرد تا گەیشتەبیستودوو ملیار دۆلار،. لە
ساڵی (١٩٩٨) تاوەكوو (٢٠٠٥) زیاتر لە بیستوحەوت ملیۆن كەسی كردە میوانی گۆڕ. تەنها لە (٢٠٠٥)دا نزیكەی سێملیۆن كەسی كوشت. ئێستاش نزیكەی چل ملیۆن كەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن
ئەم نەخۆشییە پیس و دژوارانە بە چەند ڕێگایەك دەگوازرێنەوە
١- لەڕێگەی لیكی دەم یان ماچكردنی كەسی تووشبوو
٢- لەڕێگەی وەرگرتنی خوێنی كەسی تووشبوو
٣- لەڕێگەی فرمێسكەكانی چاو
٤- لەڕێگەی شیرپێدانی دایكێكی تووشبوو منداڵەكەی تووش دەبێت
خوێنەرانی خۆشەویست، كاتێك ئاشكرا بوو كە هۆكارێكی ڕاستەوخۆی ئەم نەخۆشییانە بریتییە لەو بەرەڵڵایییەی بە ناوی (ئازادیی تاك)دایانهێناوە. ئەوجا گەیشتنە ئەو ڕایەی كەوا بەڵێ، تێكەڵاویی نێر و مێ و ئازادیی سێكسی شتێكی ناڕەوایە. ئێستا بابێین ئەم نەخۆشە لە تەرازووی ئیسلامەوە هەڵبسەنگێنین؛ بزانین چۆن بەرلە هاتنی ئەم نەخۆشییانە هۆكارەكەی دیار كردووەو ڕێگاچارەشی پیشان داوین. زانایانی تەندروستی لە بڵاوكراوەی (Medical Clinics of North America) ئەوەیان ئاشكرا كردووە كەوا زیاتر لە ٢٥ جۆری هەوكردن و ڤایرۆس كە لە كەسەكانەوە و لەرێگەی پەیوەندییە سێكسییەكانەوە بڵاو دەبنەوە و دەگوێزرێنەوە. كەوایە لەرێگەی پەیوەندییە ناڕەوا و نادروستەكانەوە زیاتر لە ٢٥ جۆری نەخۆشیی ترسناك بڵاو دەبنەوە. دكتۆرەكان لە ساڵی(٢٠٠٠)دا و لە گۆڤاری (Am Jobstet Gyn) ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە زیاتر لە دوانزەملیۆن ئەمریكایی تووشی نەخۆشییە سێكسیەیكان بوونە. لەوانەش زیاتر لە سێملیۆنیان لە لاوە هەرزەكارەكانن. هەروەها لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا (٨) میكرۆب و جۆری نەخۆشیی تازە دۆزراوەتەوە. بێ گومان لەبەر بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییانەوە، كۆمەڵە لێكۆڵینەوەیەك ئەنجام دراون؛ لە ئەنجامدا دەركەوت كە ساڵانە تەنها لە وڵاتی ئەمریكا تێچووی چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییانە دەملیار دۆلار بووە، كە ئەم گوژمە زۆرەش كاردانەوەی نەرێنی دەبێت بۆ سەر سیستەمی ئابووریی وڵات.
یەكێك لەنەخۆشییەكان بریتییە لە (سیلان Gonorrhea)
نەخۆشیی سیلان بە یەكێك لە بەربڵاوترین نەخۆشییە سێكسییەكان لە جیهاندا ناسراوە. ئەو گۆڤارەی ناومان هێنا ئەوەی دەرخستووە كە ساڵانە لە جیهاندا شەستودوو ملیۆن كەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. لە (٥٠%)ی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە لە وڵاتە گەشتیارییەكانی كیشوەری ئاسیادا دەژین. بەهۆی ئەو گەشتیارە زۆرە ئەورووپایییانەی ڕوویان تێدەكەن؛ یەكێك لەوان وڵاتی تایلەندە.ئەوان دێن و ئارەزووە پۆخڵەكانیان لەو وڵاتانەدا هەڵدەڕێژن و ڤایرۆسە پیسەكانیان لەوێ بڵاو دەكەنەوە. ئەوەی جێگەی هەڵوەستەلەسەركردنە، ئەوەیە كە توشبوون بەم نەخۆشییە تەنها لەڕێگەی پەیوەندیی سێكسی ڕاستەوخۆوە نییە، بەڵكوو زیادەڕۆییكردن لە دەستبازیدا دەبێتە هۆكارێكی توشبوون بەم نەخۆشییە.
یەكێكی تر نەخۆشیی(تریكۆمانایەسیس Trichomoniasis)ە
نەخۆشیی تریكۆمانایەسیس زیاتر بە نەخۆشیی (مهبلی)ناسراوە و لە ژناندا زۆر بەربڵاوه. بەگوێرەی سەرژمێرییە نوێكان دەركەوتووە كە ساڵانە (١٧٠) ملیۆن دێنە ڕیزی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسەوە. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە منداڵدان دووچاری هەوكردنێكی زۆر دەبێت و هەورەها ڕێڕەوەی منداڵدان و میزڵدانیش ئەم هەوكرنە دەیانگرێتەوە. لە پیاوانیشدا هۆكارە بۆ هەوكردنی رێڕەوی میزكردن و پەیدابوونی نەخۆشیی پرۆستات. زانایان ئەوەیان دووپات كردۆتەوە كەوا بەهۆی زۆربوونی پەیوەندییە سێكسییەكان بە ڕێگایەكی ناڕەواوە ئەم نەخۆشییە لەپەرەسەندندایە. لەكۆتاییی ئەم لێكۆڵینەوەدا گۆڤارەكە ئاماژەی بەوە دەدا كە (٢) بەڵای مەزن كیشوەری ئەورووپا و ئەمریكای گرتۆتەوە بە شێوەیەكی زۆرینە، ئەویش نەخۆشییە سێكسییەكان و و دیاردەی منداڵە لەدایكبووە بێباوكەكانە. هەورەك ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە گەورەترین كێشەكانی كۆمەڵگا لەم ٢ دەردەوە سەرچاوە دەگرن. وەك ئاشكرای كردووە كە ساڵانە تەنها لە ئەمریكا نۆسەدهەزار گەنج بەرێگای ناڕەوا و نایاسایی دەبنە باوك.
لێكۆڵەرەكان ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی كەوا وڵاتە ئیسلامییەكان كەمترین ڕێژەی ئەیدزیان لەناودایە؛ ئەمەش بەهۆی ئەو دەستوورەیە كە قورئانە و فێریان كردوون كە تێكەڵاوی و داوێنپیسی و سەیركردنی بێگانە لە نێرومێیەكانیاندا قەدەغەیە و ڕێگاپێنەدراوە. ئەم زانایانە رێگاچارە و خۆپاراستنیان لەم خاڵانەدا كورت كردۆتەوە. ئێمەش یەكبەیەك لەڕێگای ئیسلامەوە لێیان دەڕوانین و بەراوردیان دەكەین.
١- خراپترین ڕێگا جووتبوونی ناڕەوایە، پێویستە لێی دوور بكەونەوە. ئەمە ئیسلام زیاتر لە ١٤٠٠ساڵ بەر لەم بەڕێزانە باسی كردووە: وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا (الإسراء: ٣٢). واتا: هەرگیز نەكەن توخنی زینا بكەون و لێی نزیك ببنەوە، چونكە ئەوە بەڕاستی گوناهـ و تاوان و هەڵە و ڕێچكەیەكی زۆر ناقۆڵایە. ئایا ئیسلام لەپێش ئەوان ئەم هەنگاوەی نەناوە؟!
٢- هەروەك زانایانی دەروونی و لێكۆڵەرانی بواری ڕەوشت دەڵێن پێویستە مرۆڤ بیر لە ئەنجامە خراپەكانی ئەیدز و ئەو نەخۆشییانە بكاتەوە، ئەوجا با بزانین دەوێرێت كردارەكە ئەنجام بدات. هەروەها پێوستە كەسەكە كارەكانی لەسەر كاغەزێك بنووسێتەوە و هەركاتێك خراپەیەكی بینی، دەبێت بڕیار بدات لەسەری بەردەوام نەبێت. دەی با بەیەكەوە بزانین خوای گەورە چۆن باسی ئەم خاڵەشی كردۆتەوە: وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ (آل عمران:١٣٥). واتا: ئەوانەش كە تاوان یان گوناهێك ئەنجام دەدەن یاخود ستەم لە خۆیان دەكەن(دوایی بەخۆیاندا دێنەوە و سزای) خوا دێتەوە یادیان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەكەن. جا كێ هەیە كە لە گوناهان خۆش ببێت جگە لە خوا؟! هەروەها لەسەر گوناهـ و تاوانیان بەردەوام نابن، لە كاتێكدا دەزانن (ئەوە تاوانە). ئایا ڕستەی (ذكَرُوا الڵّهَ فَاسْتَغْفَرُوا) هەمان ئەو خاڵە نییە؟! ئایا وشەی (ولم یُصِرُّوا)هەمان بۆچوونەكە نییە؟!
٣- باشترین ڕێگا بۆ ترساندنی كەسانی بەدڕەوشت و نزیك لە خراپە، ترساندنیانە بە سزا و ئامانجە خراپەكانی نەخۆشییەكە و دواڕۆژی كەسەكە. ئەمەش قورئانی پیرۆز باسی كردووە و دەفەرموێت: وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (الفرقان: ٦٨). واتا:هەروەها ئەوانەی هیچ جۆرە خوایەكی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، كەسیش ناكوژن كە خوا كوشتنی حەرام كردبێت مەگەر بەحەق و ڕەوا، هەروەها زینا ناكەن و نزیكی ناكەون، جا ئەوەی ئەو جۆرە كارە خراپانە ئەنجام بدات، ئەوە تووشی سزا و ئازار و ڕیسوایی دەبێت. لە قیامەتیشدا ئازار و سزای بۆ چەند بەرابەر دەكریت و بەزەلیلی و خەجاڵەتی و شەرمەزارییەوە دەبێت ژیانی تێدا بەرێتە سەر. ئایا ئەم ترساندنە هیچ جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەم خاڵە؟ پێغەمبەری خۆشەویستیش (د.خ.) ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم كارە خراپانە و بەدڕەوشتی مردنی بەدواوەیە؛ دەفەرموێت: ولا ظهرت فیهم الفاحشە إلا فشا فیهم الموت.رواه الطبرانی. واتا: هەركاتێك بەدڕەوشتی بڵاو بۆوە، ئەوە تەنها مردن لەناویاندا بڵاو دەبێتەوە. ئایا ئەمە مانای نەخۆشییەكی ترسناكی لێوە وەرناگیرێت كە هیچ دەرمانێكی نەبێت و تەنها مردن كۆتاییەكەیەتی؟! باشە پێغەمبەر (د.خ.) چۆن زانی لە بەدڕەوشتیدا ئەم نەخۆشییە دروست دەبێت كە مردنی بەدواوەیە؟!
٤- ڕێگای چوارەم ئەوەندە سەركەوتوو نابێت. وا باشتر كەسی بەدڕەوشت زیاتر باسی لایەنە باشەكانی دووربوون لەم نەخۆشییانەی بۆ بكرێت، وەكوو ئەوەی لەشێكی ساغ و هێزێكی زۆر و خۆشییەكی زۆر دەبینیت، ئەگەر خۆت دوور بگریت لە بەدڕەوشتی و كرداری سێكسی ناڕەوا. بەڵام دیسان قورئان لەم خاڵەشدا دەستپێشخەری كردووە و دەفەرموێت: إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (الفرقان: ٧٠). واتا: مەگەر ئەو كەسەی كە تەوبە بكات و باوەڕ بهێنێت و كار و كردەوەی چاكە ئەنجام بدات؛ ئا ئەو جۆرە كەسانە خوا كار و كردەوە خراپەكانیشیان بۆ دەگۆڕێت بە چاكە، چونكە هەمیشە و بەردەوام خوای گەورە لێخۆشبوو و میهرەبانە بەرامبەر خەڵكی بەگشتی و ئەو جۆرە كەسانە بەتایبەتی. ئایا ئەمە ئیعجازێكی ڕوون نییە؟! ئایا ئایینی ئیسلام ئایینی ڕەحمەت و خێر و خۆشی نییە؟! ئایا مرۆڤگەل لەژێر سێبەری ئیسلامدا حەساوە و پارێزراو و تەندروست نییە؟