06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان داوا ده‌كه‌ن دۆسیه‌ی 18 كچه ئه‌نفالکراوه‌که ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن دۆسیه‌ی ئه‌و 18 كچه‌ی كورد كه له پرۆسه‌ی ئه‌نفال به وڵاتی میسر فرۆشراون، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
له‌یاداشتێکدا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به چاره‌نوسی كچانی ئه‌نفالكراو،ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان "داواده‌که‌ن به‌زوترین كات ته‌واوی دۆسێی به‌دواچون و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و به‌رپرسه باڵاكانی كورد له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ئاگادار بكرێنه‌وه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بگاته په‌رله‌مانی كوردستان".
رونیشی ده‌كه‌نه‌وه" ناكرێت ده‌قێكی فلیمسازی حكومه‌ت بهه‌ژێنێت و پێویسته لیژنه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌مو دۆسیه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكرێت".
ده‌قی یاداشته‌كه
بۆ به‌ڕێز / سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
ب/ یاداشت به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به چاره‌نوسی كچانی ئه‌نفالكراو
ئاشكرایه پرۆسه‌ی ئه‌نفال یه‌كێكه له‌و پرۆسانه‌ی به پلان و پیلان ئه‌نجامدراوه به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌مان، و پرۆسه‌یه‌كی گشتگیربوه بۆ قه‌تڵ و عام كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و به‌رده‌وام لێكه‌وته‌و ئاكامی جۆراوجۆری لێده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه دۆسێی فرۆشتن و كڕینی 18 كچی پاكیزه له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا كه ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوی به‌عس، بۆیه یاداشتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیه، به‌ڵكو ئاشكرایه به دۆكیۆمینت كه له ساڵی 2006 حكومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌ی جیاواز ئاگاداركراوه‌ته‌وه به‌فه‌رمی و نا فه‌رمی له‌و دۆسێیه، وه هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستانیش له خولی دوه‌مه‌وه نووسراوی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون.
بۆیه داواكارین به‌زوترین كات ته‌واوی دۆسێی به‌دواچون و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و به‌رپرسه باڵاكانی كورد له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ئاگادار بكرێنه‌وه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بگاته په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ناكرێ پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌نجامدرابێ یه‌كێ له دۆسیه‌كان له رێگای ده‌قێكی فلمسازی وڵاتی میسره‌وه حكومه‌ت بهه‌ژێنێ و رای بچڵهكێنێ، به‌ڵكو پێویسته به‌رده‌وام لێژنه‌ی تایبه‌ت هه‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر بكرێ بۆ به‌دواداچون و لێكۆلێنه‌وه له‌هه‌مو دۆسێكانی ئه‌و پرۆسه به‌دناوه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و فه‌رمی له راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار بكرێته‌وه، گه‌ر حكومه‌تیش تا ئێستا هه‌نگاوی عه‌مه‌لی و جدی نه‌ناوه ئه‌وا پێویسته به‌زوترین كات له پلانی خۆی ئاگادارمان كاته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
1- ئاشتی عزیز ساڵح
2- كوێستان محه‌مه‌د
3- په‌یام ئه‌حمه‌د
4- ڤیان عبدالرحیم
5- سیوه‌یل عوسمان
6- ئاهه‌نگ عارف
7- نه‌سرین جه‌مال
8- عه‌زیمه نه‌جمه‌دین
9- په‌یمان عبدالكریم