06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌کێتی بۆ گۆڕان گەر بە تەنیاش بێت دژی تەزویركردن ئەوەستینه‌وه‌وە
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌جیاتی پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێتی بکات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نادروستیه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران، ده‌ستی داوه‌ته شاڵاوێكی چه‌واشه‌كارانه.
نوسینگه‌ی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه:" به داخه‌وه كاتێك كه یه‌كیێتی هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ ئه‌وه خستۆته گه‌ڕ تا یه‌كێك له هۆكاره‌كانی له‌كه‌داربوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه نادروستی تۆماری ده‌نگده‌رانه نه‌هێڵێ، ئۆپۆزسیۆن، به تایبه‌ت كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده لاواز و ناكارا بێ رووداوه‌كانی دوومانگی رابردوویان له‌بیرچووبێته‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و بێ خه‌وش بشێوێنێ و وه‌ك پڕوپاگنده‌ی سیاسی به‌كاری ببا".
وه له‌به‌شێکی تری ڕونکردنه‌وه‌که‌داهاتووه " كه‌ی ئێن ئێن له‌جیاتی پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێتی، ده‌ستی داوه‌ته شاڵاوێكی چه‌واشه‌كارانه ".
وه‌له‌کۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت "ئێمه كه‌ی ئێن ئێن و ئه‌وانی تریش ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتی گه‌ر به‌تاقی ته‌نیاش بێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی له دژی ئه‌و فاكته‌ره‌ی ته‌زویركردن ئه‌وه‌ستێته‌وه‌و پێشمان وایه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه بێ په‌روا و خه‌مسارد بێ، وه‌ك كه‌ی ئێن ئێن، پێویستی به‌و فه‌زایه‌ی ته‌زویر هه‌یه كه ناساغله‌می تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌یڕه‌خسێنێ".