06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌وجاندنى عه‌لمانیه‌كان به‌رده‌وامه !!
یه‌كێك
له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆر سه‌خته وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه ، ئه‌وه‌یه
كه‌سێك به باكگراوندێكی ئایدیۆلۆژییه‌وه قه‌ناعه‌تێكی سه‌قه‌تی بۆ دروست
كرابێت و بته‌وێت بۆی راست بكه‌یته‌وه ، به تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌دا
كه خه‌ڵكی تیا گه‌وجێنراوه وگه‌مژێنراوه !!
هه‌ر بۆیه ئه‌م ستوونه‌م دوا كه‌وت ، چونكه دوو دڵ بووم له‌وه‌دا وتارێكی له‌م شێوه‌یه بنووسم ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا به بیانووی شه‌ڕی خۆرئاوای كوردستانه‌وه ،
هه‌ندێ ئه‌كاونت و په‌یجی كه‌سایه‌تیی و لایه‌نه عه‌لمانیی و به ناو
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێی هه‌ڵسان به روونیی ده‌ریخست كه به رێنمایی و
ئاراسته‌ی حیزبه عه‌لمانیه‌كان بووه ، كه مه‌خابن هه‌تا ئه‌م ساته
وه‌خته‌ش هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژییه .
ئه‌گه‌ر هێرش كردنه سه‌ر كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مان ،
هه‌ڵوێستێكی تاكه‌كه‌سی بوایه زۆر ئاسایی بوو ، به‌ڵام هێرش كردنه سه‌ر
سوڵتانی دارگه‌ر و سه‌ركه‌وتوو ( سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ) شتێكی ئاسایی نیه
، عه‌لمانیه‌تی كوردی به راست و چه‌پیانه‌وه هه‌مان بیروباوه‌ڕی
نالۆژیكییان به‌رانبه‌ر به‌و سه‌رداره ناوازه‌یه هه‌یه و به‌ناو
رووناكبیر و تیۆریسیه‌نه‌كانیان ده‌یان ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و تێزه كاریان
كردووه و ئه‌ندامانیان له‌سه‌ری په‌روه‌رده كردووه !!
له ساڵی 1999
دا راپۆرتێكی فیكریی ( PKK ) بینیی كه به زمانی فارسی نوسرابوو ، له
به‌شێكیدا ره‌خنه‌ی تووند له سوڵتان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی گیرابوو كه
گوایه نه‌ك هیچی بۆ كورد نه‌كردووه ، به‌ڵكو خزمه‌تی عه‌ره‌بی كردووه ،
به هه‌مان ریتمیش پارته سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌میشه هه‌مان
هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به‌و سه‌رداره‌ی كورد هه‌بووه ، هه‌ر بۆیه
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین و له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر
یه‌كێك له ناودارترین كه‌سایه‌تیه كوردیی و موسوڵمانه‌كانی جیهانی
ئیسلامیی ، ئه‌و په‌روه‌رده سه‌قه‌ته‌یه كه عه‌لمانیه
نه‌خوێنده‌واره‌كانی كورد به درێژایی ده‌یان ساڵ پێی هه‌ڵساون !!
ده‌بێ لاوانی خوێنده‌واری گه‌له‌كه‌مان – ئه‌گه‌ر سه‌ر به هه‌ر
قه‌ناعه‌تێكی فیكریی و سیاسیش بن – پێویسته نه‌كه‌ونه دوای قسه‌ی
نازانستیی و بێ مانا ، ئێمه مێژوومان هه‌یه و ده‌بێ كاتێ قسه ده‌كه‌ین
قسه‌كانمان پشت به‌ستوو بێت به به‌ڵگه‌ی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه ، جا
ده‌توانین بڕیاری دروست بده‌ین له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی و كارنامه‌ی خۆیان و
ده‌سه‌ڵاته‌كانیان . سه‌باره‌ت به سوڵتانی گه‌وره سه‌لاحه‌دین و
كارنامه‌ی و پرسی نه‌ته‌وه‌یی چه‌ند خاڵێكی زۆر كورت به پێویست ده‌زانم :
1. سه‌رده‌می سوڵتانی دادگه‌ر سه‌رده‌می جه‌نگی ئاینی بووه ، پاشاكانی
ئه‌وروپا به فه‌رمانی پاپا و پیرۆزكردنی ئه‌و هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر
جیهانی ئیسلامیی ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ئه‌وروپا
جگه له جیهادی موسوڵمانان بۆ ده‌ركردنیان ، چاره‌سه‌رێكی تر له ئارادا
نه‌بووه ، به‌ڵام جیهادیی مرۆڤ دۆستانه‌ی موسوڵمانان به شێوه‌یه‌ك بوو ،
تا ئێستاش مێژوونووسانی ئه‌وروپای سه‌رسام كردووه ، له‌لایه‌ك سوڵتانی
سه‌ركه‌وتوو زۆر به دڵئاوایی و دڵنه‌رمی له‌گه‌ڵ دیل و گیراوه‌كانیاندا
ده‌جوڵایه‌وه ، له لایه‌كی تریش مێژوونووسانی موسوڵمان به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وروپاییه‌كان ، هێرشی ئه‌وانیان به هێرشی دیانه‌كان ناو نه‌بردووه ،
به‌ڵكو ناویان لێ ناوه هێرشی فه‌ره‌نگه‌كان ( واته ئه‌وروپاییه‌كان ) ،
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له‌و هاوڵاتیه دیانانه‌ی ناو موسوڵمانان
بكه‌ن و حسابی هاودینه داگیركه‌ره‌كانیان نه‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌مان ، كه
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ خۆرئاوا به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو موسوڵمانان ده‌كات و
میدیای ترسناكیان له‌سه‌ر ترساندنی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به موسوڵمانان كار
ده‌كات .
2. وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ، شه‌ڕه‌كه دینیی بوو ، پرسی
نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌وروپادا له دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسادا هاته ئاراوه ،
له‌وێشه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ وڵاتانی جیهان ، ناسیۆنالیستێكی كوێرانه له
فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپادا سه‌ری هه‌ڵدا ، شه‌ڕه‌كانی ناپلیۆن و دواتریش دوو
جه‌نگه جیهانیه خوێناوییه‌كه مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیستیی
ره‌گه‌زپه‌رستانه دروستی كرد ، ئه‌وه‌ش جگه له وێرانیی و قڕكردن
ئاكامێكی تری نه‌بوو .
3. دوای ئه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیستی
ره‌گه‌زپه‌رستانه ئه‌وروپای وێران كرد ، ئه‌وان لێی دوور كه‌وتنه‌وه
وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای كیشوه‌ره‌كه له
یه‌كێتی ئه‌وروپادا یه‌كیان گرتووه ، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م فیكره
ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه له چه‌ندین وێنه‌ی تراژیدیدا گوێزرایه‌وه بۆ
خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامیی ، نمونه‌ی ئه‌تاتۆرك هه‌تا ئێستاش توركیا باجه‌كه‌ی
ده‌دات ، كوردش زیانمه‌ندی یه‌كه‌م بووه تیایدا ، ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌زا
شای ئێران ده‌یان قه‌سابخانه‌ی له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێ خست ، كه كورد تیایدا
پشكی شێری به‌ركه‌وت ، ره‌گه‌زپه‌رستیی و ناسیۆنالیستی عه‌فله‌قیش ئه‌وه
عیراق و شامی كرده گۆمی خوێن و ئه‌وه‌نده روونه ئاماژه بۆ
نه‌هامه‌تیه‌كانی وه‌كو ئاماژه‌یه بۆ خۆر ، ده‌كرێ چه‌ندان نمونه‌ی تریش
ئاماژه پێ بده‌ین به‌ڵام وتاره‌كه‌مان مه‌ودای ئه‌وه‌ی نیه . دوای
ئه‌وانه‌ش تازه به تازه لایه‌نه عه‌لمانیه‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و
ته‌جروبه فاشیله به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه .
4. بۆ سه‌لاحه‌دینی
ئه‌یوبی ئه‌وه‌نده به‌سه له كاتی خۆیدا نه‌ك هه‌ر كوردستانی گه‌وره ،
به‌ڵكو شام و میسر و لیبیا و سودان و حیجاز و یه‌مه‌نیشی خستۆته سه‌ر
قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیه‌وه ، له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی له
كوردانی شاره‌زا و سه‌ردارانی ئه‌یوبی بوون ، ئه‌و توانی گه‌وره‌ترین
ده‌وڵه‌ت دروست بكات كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌موو كورد بوون ، ئێستاش له
ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق و قاهیره‌شدا قه‌ڵاكانی سه‌لاحه‌دین و قه‌ڵای كوردان و
ده‌یان ناوی كورد و بنه‌ماڵه‌ی كوردیی له شام و میسر و فه‌له‌ستین و
سودانیش بوونیان هه‌یه ، هه‌تا ئێستاش ناوی هۆز و بنه‌ماڵه‌كانیان
پاراستووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفتی كورده هه‌میشه شه‌ڕه كورسی بووه له
نێوان سه‌رداره‌كانیدا ، هه‌ر بۆیه دوای كۆچی دوایی سه‌لاحه‌دین شه‌ڕه
كورسی په‌رته‌وازه‌ی كردن ، ئه‌وه تاوانی ئه‌و سه‌رداره گه‌وره‌یه‌ی تێدا
نه‌بووه كه میره‌كانی دوای ئه‌و به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر كورسی شه‌ڕ بكه‌ن
، مه‌خابن خه‌ریكه گومان بكه‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له بۆ ماوه سیفه‌تی
سه‌ر جینه‌كانی مرۆڤی كورد دا هه‌یه و ده‌یان نمونه‌مان له‌و باره‌وه
هه‌یه ، خۆ مه‌حمود پاشای بابان یه‌كێك بوو له بلیمه‌ت ترین
سیاسه‌تمه‌داران و پاشاكانی بابان ، كه‌چی هه‌ر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی
خۆیه‌وه ( 6 ) جار له‌سه‌ر كورسی دوور خراوه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، خۆ
ئێستا براده‌رانی عه‌لمانی ئه‌م هه‌رێمه كه ره‌خنه له‌و سه‌رداره
مه‌زنه ده‌گرن نه‌ته‌وه‌یین ، ئه‌ی بۆچی هه‌تا ئێستا كارنامه‌یان حیزبیی و
بنه‌ماڵه‌ییه و نه‌ته‌وه له لایان به‌س بۆ موزایه‌ده و درووشمه ؟!
5. زۆر پێویسته لاوانی كورد میژووی گه‌له‌كه‌یان بخوێننه‌وه و بزانن
كه‌ڵه‌پیاوانیان چۆن ژیاون ، بڕۆن شه‌ره‌فنامه‌ی به‌دلیسی بخوێننه‌وه ،
بڕۆن خۆلاسه‌یه‌كی تاریخی كورد و كوردستانی ئه‌مین زه‌كی به‌گ بخوێننه‌وه ،
بزانن ئه‌و دوو گه‌وره مێژوو نووسه چۆن باسی سوڵتانی سه‌ركه‌وتوو
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كه‌ن ، ئه‌و سوڵتانه ده‌سه‌ڵاتداره كه باسی
فراوانیی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كه‌یمان كرد ، له كاتی كۆچی دواییدا كه 17 كوڕ و
كچێكی هه‌بوو ته‌نها خاوه‌نی 9 درهه‌م بوو ، ده‌ڵێن ئه‌و كایه‌ش كه
تێكه‌ڵی قوڕی قوڕبه‌ستی گۆڕه‌كه‌یان كرد به قه‌رز هێنایان ، ئه‌مه له
كاتێكدا بوو هه‌موو جیهانیی ئیسلامیی غه‌رقی خه‌م و په‌ژاره‌و شیوه‌ن بوون
بۆ ئه‌و سه‌رداره ناوداره .
بۆكۆتایی و قوفڵی ئه‌م بابه‌ته حه‌ز
ده‌كه‌م پێشه‌كییه پڕ ماناكه‌ی مامۆستا ئه‌مین زه‌كی به‌گ وه‌كو خۆی
بنوسمه‌وه ، كه هه‌تا هاتنی فیكریی ناسیۆنالیستیی ره‌گه‌زپه‌رستانه كه‌س
هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه كه بۆ خۆی چ نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، هه‌موان یه‌ك
ناونیشانیان هه‌بووه ، ئه‌ویش هاوڵاتی عوسمانی بووه " له دوای ئه‌مه ،
كه له جێگای ته‌عبیری عمومی ( عوسمانی ) له‌فزی ( تورك ) و ( تۆرانی )
باوی سه‌ند ، به ته‌بیعه‌ت ، وه‌كو ئه‌فرادی میلله‌ته‌كانی تر ، منیش
له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا ، غه‌یرییه‌تی خۆم چاكتر حس كرد ، وه غروری
قه‌ومیی ، مه‌جبووری كردم كه له هه‌موو فرسه‌تێكدا ئه‌م حسه‌ی خۆم ئیزهار
بكه‌م " ، هه‌ر ئه‌وه‌شه پاڵی پێوه ده‌نێت ئه‌و مێژووه شیرینه وه‌كو
شاكارێك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بنووسێت . مه‌خابن عه‌لمانیه‌كان
ده‌یانه‌وێت هزری ناسیۆنالیستی كه سه‌د ساڵێكه كورد پێی ئاشنا بووه
بیكه‌نه پێوه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی كه 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار
بووه ، ئه‌مه‌ش چه‌واشه‌كارییه‌كی روون و گه‌وجاندنێكی ئاشكرای
ئه‌ندامه‌كانیانه !!