18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بیروباوه‌ڕی موعته‌زیله
ئه‌گه‌ر به‌وردی بكۆڵینه‌وه له‌مێژووی چه‌ند ساڵێكی خیلافه‌تی
ئیسلامی ئه‌وا ده‌بینین چه‌ندین گروپ‌و ده‌سته جیابوونه‌ته‌وه‌و خۆیان
به‌ڕاستترو حه‌قتر زانیوه، ئه‌و گروپ‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ش خاوه‌نی
بیروباوه‌ڕێكی دیاریكراوی تایبه‌ت به‌خۆیان بوونه‌و خه‌ڵكانێكیش
باوه‌ڕیان به‌به‌رنامه‌كانیان هێناوه به‌لاَم نه‌ك به‌شێوازێكی گشتی،
به‌ڵكو هۆكاری تایبه‌ت هه‌بووه بۆ ده‌ركه‌وتنیان‌و كاریگه‌ریشیان
هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ناوی قوتابخانه‌یه‌كی فێركارییان
بڕراوه‌ته‌به‌ر وه‌كو موعته‌زیله‌كان، كه ئێمه زیاتر مه‌به‌ستمانه
بزانین موعته‌زیله‌كان كێبوون‌و چۆن بوونه؟ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته
ئاماژه‌یپێبده‌م ئه‌و سه‌رده‌م‌و بارودۆخه‌یه ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی
تێداده‌ركه‌وتووه، موعته‌زیله‌كان كۆمه‌ڵه‌یه‌كیتری نێو گۆڕه‌پانی
فیكری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بوون كه له‌كۆتایی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی
به‌رامبه‌ر به‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی سه‌ریانهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش
یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵی عه‌قلاَنیی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بوو ده‌ركه‌وت‌و
رۆڵی خۆی گێڕا، بۆیه تا ئاستێكی به‌رز رۆڵیان له‌سه‌ر ئاستی
بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌یش دروستكرد. گومانی تێدانییه كه‌سه‌رده‌می
خه‌لیفه (مه‌ئمون) باشترین سه‌رده‌م‌و كاتێك بوو بۆ ده‌ركه‌وتن و
بلاَوبوونه‌وه‌ی فیكری موعته‌زیله‌كان‌و كرا به‌بزاوت‌و فیكرێك كه
به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌وه دانیپێدانرا، چونكه له‌سه‌رده‌می
عه‌باسییه‌كاندا دوو رای جیاواز دروستبوو:
یه‌كه‌میان/ بریتی‌بوو له‌ده‌ستگرتن به‌كه‌له‌پوری زانایان‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ
ده‌قی فه‌رمووده‌و وازهێنان له‌پێوانه‌و قیاس، ته‌نها له‌ناچاریدانه‌بێت.
دووه‌میشیان/ بریتی‌بوو له‌خستنه‌گه‌ڕی عه‌قڵ‌و كردنی به‌پێوانه بۆ
لێكدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له ئاڵۆزه‌كان. كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میان
فه‌رمووده‌ناسان‌و له‌پشتیانه‌وه خه‌ڵكیشن، به‌لاَم كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میان
موعته‌زیله بوون كه‌هه‌ڵگری كردنه‌وه‌ی زانسته تازه‌كان بوون، ململانێ‌و
ناكۆكیی فیكری له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا رویدا له‌مزگه‌وته‌كان‌و
حه‌لقه ده‌رسییه‌كانداو چه‌كیشیان بریتی‌بوو له‌به‌ڵگه‌و نموونه، خه‌لیفه
مه‌ئمون نزیكبووه‌وه له‌دووه‌میان‌و ملكه‌چبوو بۆ جێبه‌جێكردنی
داواكارییه‌كانیان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و تێكه‌ڵییه‌ی وا دروستبوو
له‌نێوان موعته‌زیله‌و ده‌سه‌لاَتی خیلافه‌تدا، واته: موعته‌زیله‌كان وا
خۆیان نیشانده‌دا كه هه‌رئه‌وانن زۆر بایه‌خیان به‌عه‌قڵ داوه، به‌ڵام
ئه‌مه وانییه، چونكه له‌ئیسلامدا له‌پێش ئه‌مانه‌وه زیاتر بایه‌خ
به‌لایه‌نی عه‌قڵی دراوه، یه‌كه‌مین كه‌سێكیش كه به‌دامه‌زرێنه‌ری
موعته‌زیله‌كان داده‌نرێت (واصڵی كوڕِی عه‌تا)یه، كاتێك له حه‌سه‌نی
به‌سریی مامۆستایان جیابوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "حوكمی كه‌سێكی
موسوڵمان كه تاوانێكی گه‌وره ئه‌نجامبدات چییه؟" (واصڵ) پێیوابوو
نه‌كافره‌و نه‌موسوڵمان، له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه جیابوونه‌وه رویدا،
له‌دوایئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه (واصڵ) رێگه‌و رێچكه‌ی موعته‌زیله‌ی دانا
له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما، ئه‌و بنه‌مایانه‌یش بریتیبوون له: (یه‌كتاپه‌رستی،
دادگه‌ری، پاداشت‌و سزا، پله‌یه‌ك له‌نێوان دوو پله‌دا، فه‌رمانكردن
به‌چاكه‌و رێگریكردن له‌خراپه). هه‌روه‌ها موعته‌زیله‌كان بیروبۆچوونی
جیاواز‌و تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی خه‌لیفه‌و
پێیانوابوو "درووسته خه‌لیفه له‌هۆزی قوڕه‌یش نه‌بێت" كه‌ئه‌مه‌یش
هه‌مان بیروبۆچوونی خه‌واریجه‌كان بوو له‌سه‌ر خه‌لیفه. موعته‌زیله‌كان
ده‌ڵێن: ده‌ستنیشانكردنی خه‌لیفه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دیاریكردن‌و
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌بێت. وه ده‌یانوت: ده‌بێت خه‌لیفه له‌كاتی ئاشتیداو
به‌كۆكبوونی موسوڵمانان دیاریبكرێت نه‌ك له‌كاتی ناكۆكی‌و جیاوازیدا.
بۆچوونێكی دیكه‌ی موعته‌زیله‌كان ئه‌وه‌بوو كه "خیلافه‌ت مافی هه‌موو
كه‌سێكه، ئیتر مه‌رجنییه عه‌ره‌ب بێت با غه‌یری عه‌ره‌بیش بێت، ئه‌گه‌ر
بۆ خیلافه‌ت بگونجێت ئه‌وا زۆر
ئاساییه ئه‌وكه‌سه بكرێته خه‌لیفه، به‌لاَم پێیانوابوو كه‌ده‌بێت
خه‌لیفه موسوڵمان‌و دادپه‌روه‌ربێت" ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یشیان زیاتر
له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو كه له‌قورئاندا ده‌قێك نییه باسی له‌جێنشینی
پێغه‌مبه‌ر(s) كردبێت، وه موعته‌زیله‌كان له‌شه‌ش گروپ پێكدێن ئه‌وانیش
بریتیبوون له: (الهزیله، النزامیه، المعمریه، الجبائیه، الكعبیه،
البهشمیه).
چه‌مك‌و مانای موعته‌زیله:
(إعتزال): واته جیابوونه‌وه‌ی شتێك له‌شته سه‌ره‌كییه‌كه. به‌ڵگه‌یش بۆ
ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه له‌سوره‌تی (الدخان) كه خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: ﭽﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭼ الدخان. پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی موعته‌زیله
به‌وه ده‌كرێت: كه موعته‌زیله به‌واتای وازهێنان له‌سیاسه‌ت‌و
خۆته‌رخانكردن بۆ په‌رستش‌و فێربوونی زانسته شه‌رعییه‌كان دێت، به‌لاَم
ئه‌مه تا راده‌یه‌ك لاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه موعته‌زیله‌كان زۆر
حه‌زیانكردووه ده‌سه‌لاَت وه‌ربگرن‌و زۆریش له‌خه‌لیفه‌وه نزیكبوون،
به‌لاَم زۆربه‌ی زۆری مێژوونوسانی ئیسلامی له‌سه‌رئه‌وه كۆكن كه
موعته‌زیله به‌واتای: جیابوونه‌وه دێت، ئه‌مه‌یش دوای
جیابوونه‌وه‌كه‌ی (واصڵ) دێت. د. موحه‌ممه‌د عماره له‌كتێبی (المعتزله
ومشكله الحریه الإنسانیه)دا ده‌ڵیت: موعته‌زیله كۆمه‌ڵێكن كه‌ئه‌هلی
سوننه‌ت ئه‌وانیان ناوناوه موعته‌زیله، به‌لاَم ئه‌وان خۆیان ناویان
له‌خۆیان ناوه ئه‌هلی عه‌دل‌و ته‌وحید.
هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی موعته‌زیله‌كان:
1) پشتگیریكردنی هه‌رسێ خه‌لیفه‌ی عه‌باسییه‌كان (مه‌ئمون، موعته‌سه‌م،
واسق) له‌م كۆمه‌ڵه‌یه، به‌تایبه‌تیتر مه‌ئمون، چونكه سه‌رده‌می ئه‌م
خه‌لیفه‌یه زیاتر گونجاوبوو بۆ فراوانبوون‌و گه‌شه‌كردنی ئه‌م ره‌وته
فیكرییه.
2) مه‌ئمون له‌سه‌رده‌می خۆیدا بڕیارێكی ده‌ركرد ده‌رباره‌ی گرنگیدان
به‌بواری وه‌رگێڕان، ته‌نانه‌ت بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌ركرد هه‌ركه‌سێك
كتێبێك وه‌ربگێڕێت بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌وا به‌قه‌ده‌ر قورسایی
كتێبه‌كه پاره‌ی خه‌لاَتبكرێت، ئه‌مه هۆكارێك بوو بۆ وه‌رگێڕانی چه‌ندین
كتێبی یۆنانی‌و فارسی‌و هیندی ... تاد. به‌تایبه‌تی بایه‌خێكی زۆر
گه‌وره‌یان دا به‌كتێبه فه‌لسه‌فییه یۆنانییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌وكاته‌دا فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو،
شوێنكه‌وتووانی موعته‌زیله په‌یڕه‌ویی ئه‌و نووسین‌و كتێبانه‌یان كردووه
كه وه‌رگێڕرابوون بۆ زمانی عه‌ره‌بی، (أبوالهزیل) یه‌كێك بوو
له‌ڕابه‌رانی موعته‌زیله‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی
یۆنانی هاته ناو موسوڵمانانه‌وه.
3) نووسینی چه‌ندین كتێب‌و نووسراویترو بلاَوكردنه‌وه‌ی
بیروباوه‌ڕه‌كانیان، ئه‌مه‌یش له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كه‌شوهه‌وا فیكری‌و
مه‌عریفییه‌وه بوو كه بۆیان ره‌خسابوو.
بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئایینی له‌لای موعته‌زیله‌كان:
1- یه‌كتاپه‌رستی (التوحید).
2- دادگه‌ری (العدل).
3- پاداشت‌و سزا (الوعد والوعید).
4- پله‌یه‌ك له‌نێوان دوو پله‌دا (المنزله بین المنزلتین).
5- فه‌رمانكردن به‌چاكه‌و رێگریكردن له‌خراپه (اڵ‌مر بالمعروف والنهی عن المنكر).
1– یه‌كتاپه‌رستی (یه‌كخواپه‌رستی): ئه‌گه‌ر به‌وردی خوێندنه‌وه‌بكه‌ین بۆ
كۆمه‌ڵێك قوتابخانه‌ی فیكریی وه‌كو (شیعه، خه‌واریج، ئه‌شعه‌ری ...
هتد) باوه‌ڕی ته‌واویان به‌یه‌كتاپه‌رستی‌و بالاَده‌ستیی خوای گه‌وره
هه‌بوو له‌هه‌موو بوارێكی ژیان‌و بوونه‌وه‌ردا، له‌سه‌ر ئه‌مه
موعته‌زیله‌كان باوه‌ڕیانوابوو كه نابێت موسوڵمان گومان‌و دوودڵی له‌و
دوو بواره‌دا هه‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه
ده‌یانووت: خوای گه‌وره وه‌كو شتومه‌ك‌و جه‌سته‌كان نییه، نه به‌شێكه‌و
نه ره‌گه‌زێكه‌و نه ناوه‌رۆكیشه، به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌دیهێنه‌ری
هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه.
2- دادگه‌ری: موعته‌زیله‌كان پێیانوابوو كاتێك رۆژی دوایی هات‌و خوای
گه‌وره مه‌خلوقاتی كۆكرده‌وه‌و سزای به‌نده‌كانی خۆی دا له‌سه‌ر
تاوان‌و گوناهه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان كه‌ده‌بوو ئه‌و به‌ندانه ئه‌و
تاوانانه‌یان نه‌كردایه، سزادرانیان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه خوای گه‌وره
سته‌میلێكردوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ ژیریی پێبه‌خشراوه‌و ده‌بوو به‌و
ژیرییه‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وتی بكردایه‌و نه‌بووایه‌ته دیلی هه‌ڵه‌و
تاوان، به‌م باوه‌ڕه‌یان پێیانوابوو مرۆڤ خۆی ئه‌نجامده‌ری
تاوانه‌كه‌یه‌و خودا له‌چاره‌ی نه‌نووسیوه.
3- پاداشت‌و سزا: موعته‌زیله‌كان باوه‌ڕیانوابوو كه خوای گه‌وره
به‌ڵێنی به‌به‌نده‌كانی خۆی داوه كه له‌ڕۆژی دواییدا تاوانباران
به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانیان بخاته دۆزه‌خه‌وه‌و ئه‌وانه‌یشی كاری چاكه‌یان
كردووه پاداشتیانبداته‌وه به‌شادبوونیان به‌به‌هه‌شت، ده‌یانووت: ئه‌م
به‌ڵێنه‌ی خوای گه‌وره هیچ شك‌و گومانێكی ناوێت، چونكه خوا خاوه‌نی
به‌ڵێنی خۆیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانی.
4- پله‌یه‌ك له‌نێوان دوو پله‌دا: خه‌واریجه‌كان جیاوازییان نه‌ده‌خسته
نێوان گوناهی بچووك‌و گه‌وره‌وه‌و باوه‌ڕیانوابوو: هه‌ركه‌سێك گوناهێكی
گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، یان به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر گوناهی بچووك ئه‌وا
كافره. به‌ڵام موعته‌زیله‌كان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت‌و ده‌یانوت:
ئه‌وكه‌سه‌ی كه گوناهی گه‌وره ده‌كات، نابێت به‌كافر له‌قه‌ڵه‌مبدرێت،
به‌لاَم موسوڵمانیش نییه، به‌ڵكو پله‌یه‌كه له‌نێوان ئه‌و دووانه‌دا.
5- فه‌رمانكردن به‌چاكه‌و رێگریكردن له‌خراپه:
ئه‌مه‌یش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو باوه‌ڕدارێكه كه‌به‌پێی توانای خۆی
هه‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره، ئه‌م بنه‌مایه‌ش ته‌نها تایبه‌تنییه
به‌موعته‌زیله‌كان، چونكه سه‌رجه‌می قوتابخانه فیكرییه‌كانی دیكه
باوه‌ڕیان به‌م بنه‌مایه هه‌بووه.
مه‌سه‌له‌ی خه‌لقی قورئان (فه‌رمایشتی خودا):
كێشه‌ی خه‌لقی قورئان یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ مێژووی
موعته‌زیله‌كاندا، چونكه له‌سه‌رده‌می خۆیدا ئه‌وان ئه‌و مه‌سه‌له‌یان
ورژاند به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسییه‌كاندا له‌سه‌ر قسه‌و
پشتگیریی ئه‌وان بوو كه خه‌لیفه‌ی عه‌باسی زۆرێك له‌زانایانی ئیسلام‌و
فه‌رمووده‌وانانی ناچاركرد كه پابه‌ندی ئه‌و بۆچوونه‌ی موعته‌زیله‌كان
بن، وه هه‌رزاناو فه‌رمووده‌وانێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروبۆچوونه‌ی
ئه‌وان بوایه‌وه، ئه‌وا توشی سزادان‌و كێشه‌یان ده‌كرده‌وه، كێشه‌ی
خه‌لقی قورئان كێشه‌یه‌كی دیاری سه‌رده‌می خه‌لیفه مه‌ئمون بوو، كه
تیرۆر‌و زۆرداریی موعته‌زیله‌كان ده‌یویست به‌زۆر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی
ئیسلامی بخاته‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه قورئان دروستكراوی خوایه،
ئه‌مه‌یش له‌به‌رتیشكی قورئان‌و سوننه‌تدا هه‌ڵه‌یه‌و درووستنییه، تا
كه‌سێك له‌به‌رده‌م ئه‌و تیرۆره فیكرییه‌دا خۆی راگرت‌و ئه‌و بۆچوونه‌ی
ره‌تكرده‌وه، ئه‌ویش (ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) بوو، پێشئه‌وه‌ی
بیبه‌ن بۆ لای خه‌لیفه، ئه‌بوجه‌عفه‌ری ئه‌نباری هاته لای ئیمام
(ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل)و پێیوت: ئه‌ی ئیمام، تۆ پێشه‌وای خه‌ڵكیت،
ئێستا ئه‌گه‌ر به‌م بیروباوه‌ڕه خراپه رازیببیت، ئه‌وا خه‌ڵكێكی ئێجگار
زۆر دواتده‌كه‌ون‌و ئه‌وانیش رازیده‌بن، ئه‌گه‌ر رازییشنه‌بیت هه‌روا،
ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه نه‌تكوژێ، تۆ هه‌رده‌مریت، جا له‌خوای گه‌ره
بترسه‌و به‌مه رازیمه‌به، كه ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌مه‌ی بیست گریاو وتی:
ماشا‌و الله ماشا‌و الله، ئینجا بردیان بۆلای خه‌لیفه، كه‌گه‌یشته لای،
خه‌لیفه لێیپرسی: قورئان دروستكراوه یان نا؟
ئیمام ئه‌حمه‌د فه‌رمووی: قورئانی پیرۆز فه‌رمووده‌ی خوایه‌و
دروستنه‌كراوه. كه‌خه‌لیفه ئه‌مه‌ی بیست فه‌رمانی دا به(150) پیاوی
خۆی بۆئه‌وه‌ی به‌قامچی له‌ئیمام ئه‌حمه‌د بده‌ن، ئه‌بوزه‌ڕ
كه‌سه‌ركرده‌ی ئه‌م سته‌مكارانه بوو، ده‌ڵێت: هه‌ریه‌كه‌مان تا
ماندووده‌بوو لێیده‌دا..
ئینجا یه‌كێكیتر ده‌هات لێیده‌دا تاماندووده‌بوو. ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:
ئه‌وه‌نده‌یان لێدام تا له‌هۆشچووم، دوایی كه‌هاتمه‌وه هۆشیخۆم
له‌به‌ندیخانه فڕێیاندابووم. بۆ ماوه‌ی ساڵێك‌و شه‌ش مانگ زیندانیكراو
ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆریاندا، هه‌تا كۆچیدوایی كرد كاریگه‌ریی ئه‌و
لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی به‌سه‌ره‌وه مابوو، له‌به‌رئه‌و هه‌موو ئازاره،
ئیمام ئه‌حمه‌د پێشئه‌وه‌ی وه‌فاتبكات له‌جیاتیی ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه‌ی
(میز) بێته‌ده‌ره‌وه، خوێنی لێده‌رده‌چوو، ئه‌م میحنه‌ته‌ی ئیمام
ئه‌حمه‌د به‌رده‌وامبوو تا ساڵی (220 ك)و بوونی (الواسق بالله)
به‌خه‌لیفه، ئه‌م خه‌لیفه‌یه ئیمام ئه‌حمه‌دی له‌به‌ندیخانه ده‌رهێنا،
به‌لاَم كاتێك كه موته‌وه‌كیل بوو به‌خه‌لیفه زۆر رێزی ئیمام ئه‌حمه‌دی
ده‌گرت‌و ده‌یویست به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت رازیبكات، له‌سه‌رده‌می هه‌رسێ
خه‌لیفه (مه‌ئمون، معتصم، واسق)دا مه‌سه‌له‌ی خه‌لقی قورئان زۆر
كاریكردبووه سه‌ر بیروباوه‌ڕی موسوڵمانان‌و ته‌واوی بیری موسوڵمانانی
گرتبووه‌وه، هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی خه‌لقی قورئان له‌سه‌رده‌مانی پێش
ئه‌م خه‌لیفانه‌یشدا هه‌بووه، له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه مێژووییه
ئیسلامییه‌كاندا هاتووه كه‌كێشه‌ی خه‌لقی قورئان له‌كۆتایی ده‌وڵه‌تی
ئه‌مه‌ویدا سه‌ریهه‌ڵداوه له‌سه‌ر زمانی (جه‌عدی كوڕی درهه‌م)ی
مامۆستای مه‌ڕوانی كوڕی موحه‌ممه‌دی دواخه‌لیفه‌ی به‌نی ئومه‌ییه
له‌دیمه‌شق، پاشان داواكراو ڕایكرد له‌ترسی بیروبۆچوونه‌كانی، ئینجا
چووه (كوفه) له‌وێشدا به‌ده‌ستی والیی كوفه (خالیدی كوڕی
عه‌بدوڵڵای قه‌سری) كوژرا، به‌هه‌رحاڵ موعته‌زیله‌كان به‌رده‌وامبوون
له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه قورئان دروستكراوه‌و سیفه‌تی خودا نییه، به‌لاَم
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خه كاتێك كه موعته‌زیله‌كان بینییان كه‌ناتوانن
ته‌واوی بیروبۆچوونی موسوڵمانان كۆنترۆڵبكه‌ن - ئه‌مه‌یش دوایئه‌وه دێت
كه بینییان فه‌تواو لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه
كاریگه‌ریی زیاتری هه‌یه - ئه‌مه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا
نه‌ده‌بینییه‌وه، بۆیه ویستیان له‌ڕێگه‌ی خه‌لیفه مه‌ئمونه‌وه
به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت بیروباوه‌ڕه‌كانیان بچه‌سپێنن له‌ڕێگه‌ی زۆرداری‌و
لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه، به‌م كاره‌یان‌و به‌هۆی توندوتیژی‌و
زۆردارییه‌وه توانییان قه‌ناعه‌ت به‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بهێنن تا
باوه‌ڕیانپێبكه‌ن، به‌لاَم (إمام أحمد بن حنبل، أحمد بن نصر، نعم بن حماد،
محمد بن نوح) ئه‌مانه ئه‌وكه‌سانه بوون ملیان بۆ موعته‌زیله‌كان نه‌داو
سوربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه قورئان سیفه‌ت‌و كه‌لامی خوایه‌و
دروستكراونییه.
هۆكاره‌كانی له‌ناوچوونی موعته‌زیله‌كان:
1) كاتێك كه خه‌لیفه موته‌وه‌كیل ده‌سه‌لاَتی وه‌رگرت له‌دوای خه‌لیفه
مه‌ئمون، به‌ته‌واوی پشتگیریی جه‌ماعه‌تی ئه‌هلی سوننه‌ی ده‌كردو
دژی موعته‌زیله‌كان وه‌ستایه‌وه‌و پشتیوانییه‌كی زۆری ده‌كرد بۆ
بلاَوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئه‌و فه‌رمووده‌و به‌ڵگه‌یانه‌ی ده‌لیلن
له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه قورئان سیفه‌ت‌و كه‌لامی خوایه.
2) موعته‌زیله‌كان عه‌قڵیان زۆر پیرۆزده‌كردو هه‌موو ده‌قێكی قورئانیان
ده‌خسته ژێر لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌وه، ئه‌وه‌ی عه‌قڵیان
ته‌قه‌بولینه‌كردایه وه‌لایانده‌خست‌و گوێیان پێنه‌ده‌دا.
3) به‌كارهێنانی زه‌برو هێز بۆ چه‌سپاندنی بیروبۆچونه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵێك شوێنكه‌وتوویان هه‌بێت، به‌لاَم سه‌ره‌ڕای ئه‌مه خه‌ڵكێكی زۆر
رقئه‌ستوربوون بۆیان‌و به‌دوای هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕان تا له‌فه‌رزكردنی ئه‌م
بیروبۆچوونه، رزگاریان ببێت.
4) هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی به‌هێزی قورئانی له‌لایه‌ن پێشه‌وای ئه‌هلی
سوننه (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل)ه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌یش
وایكرد موعته‌زیله‌كان به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزتریان نه‌بوو بۆ
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌یش وایكرد، ئه‌وانه‌یشی به‌زۆر
بووبێت یان به‌قه‌ناعه‌تی خۆیان، بڕوایان به‌بیروبۆچوونی موعته‌زیله‌كان
كردبێت، به‌م كاره‌ی ئیمام ئه‌حمه‌د ورده‌ورده له‌و بیروبۆچوونه‌یان
پاشگه‌زببنه‌وه‌و رۆژ له‌دوای رۆژیش موعته‌زیله‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه
ده‌چوون‌و ژماره‌یان زۆر كه‌میكرد.
5) خه‌لیفه موته‌وه‌كیل، زیاتر بایه‌خی به‌كتێبه ئیسلامییه‌كان ده‌دا،
ته‌نانه‌ت چه‌ندین قوتابخانه‌ی ئیسلامی دروستبوون‌و دژی بۆچوونه‌كانی
موعته‌زیله‌كان ده‌وه‌ستانه‌وه.
..................................................................................................................
سه‌رچاوه‌كان:
1) كتێبی "بڵق‌و كه‌فی یه‌ك دوو گومانی سه‌له‌فی" ن. موحه‌ممه‌د بوننێت،
و. نجم ا‌لدین فرج أحمد، چاپی یه‌كه‌م/ نوسینگه‌ی ته‌فسیر/ 2011ز.
2) چه‌مكی خه‌لافه‌ت له‌ئیسلامدا/ كاروان كامه‌ران محمود/ چاپی یه‌كه‌م، چاپه‌مه‌نی سیما، سلێمانی، 2009ز.
3) مێژووی ئایینه‌كان/ د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر/ به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی، 2009ز.
4) ئاورنگی مێژوو (زانست‌و وه‌رگێڕان له‌ده‌ورانی مه‌نسورو ره‌شیدو
مه‌ئموندا له‌گه‌ڵ تیشكێك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی ره‌شیدو سه‌رده‌مه‌كه‌ی/
جیهاد خاوه‌ری/ چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی، 2011ز.
5) چیرۆكی ئایینه‌كان/ ن. سلێمان مه‌زهه‌ر/ و. لوقمان حاجی قادر، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2008ز.
6) پوخته‌ی مێژووی ئیسلامی/ د. موحه‌ممه‌د سوهه‌یل ته‌قوش، و. نهاد جلال حبیب الله/ چاپی یه‌كه‌م، درالفكر، به‌یروت، 2009ز.
7) كێشه‌ی خه‌لقی قورئان له‌بیروباوه‌ڕی موعته‌زیله‌دا/ غه‌ریب زاهیر/ ژماره (37)ی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر، 3/1/2011ز.
8) ژیانی چوار پێشه‌واكه‌ی ئیسلام، ئیمام (شافیعی، ئه‌بوحه‌نیفه،
مالیك، ئه‌حمه‌د)/ ئارام عه‌بدوڵڵا/ چاپی دووه‌م، سلێمانی، 2009ز