05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌کافردانانی تاك وبه‌کافردانانی کۆمه‌ڵێك
تكفير المطلق وتكفير المعين
زانایانی ئه‌هلی سوننه جیاوازی ده‌که‌ن له‌نێوان به‌کافرزانینی تاكه
که‌س له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك خه‌لکیدا ، به‌ڵێ هه‌ندێ که‌س هه‌ن که به‌کردنی
کارێك یان ووتنی گوفتارێك به‌کوفری ده‌زانێت ویان هه‌ر به کوفری ته‌واوی
ده‌زانێت ، چونکه له‌نوسینی هه‌ندێ کیتابه‌کانیایاندا یان نوسینه‌کانیاندا
زانایان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌وقسه‌یه کوفره‌و ئه‌و کرداره
کوفره ، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا مه‌رج نی یه که خاوه‌نی ئه‌و
کاروکرده‌وه‌یه یان ئه‌و قسه‌و ووته‌یه خاوه‌نه‌که‌ی کافربێت .
ته‌کفیرکردنی گشتی ئه‌وه‌یه که زانایه‌ك له باسێكی تایبه‌تدا به
ڕاشکاوی بڵێت ئه‌وه‌ی که بیروباوه‌ڕی وابێت یان کاروکرده‌وه‌ی وابێت
ئه‌وه کافره و به هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت وبه‌ڵگه‌ی
شه‌رعی .
ته‌کفیرکردنی تایبه‌ت ودیاری کراو ، ئه‌وه‌یه که بڵێن
فڵانی کوڕی فڵان کافره ، ئه‌وه‌ش له کاتێکدا ده‌بێت که ئه‌وکه‌سه به
ئاشکرا ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی یان ئه‌و قسانه‌ی که کردویه‌تی ووته‌ی
زانایانی له‌سه‌ره که وتویانه ئه‌وه‌ی ئه‌وه بکات کافره ، به‌مه‌رجێك
که مه‌رجه‌کانی کافریبونی ئه‌وکه‌سه‌ی تیابێت وڕێگرنه‌بێت له‌وه‌ی که
ته‌کفیر نه‌کرێت ، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ڵگه‌ی ته‌واوی بۆ بهێنیته‌وه‌و
به‌ته‌واوی بۆی ڕون بکه‌یته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئینکاریکرد له‌به‌ڵگه‌کان و
زانیشی که به‌ڵگه‌ی ڕاست ودروسته ئه‌وکاته ئه‌وکه‌سه پێی کافرده‌بێت .
لێره‌دا جه‌ند قسه‌یه‌کی شێخ عبدالعزیزبن عبدالطیف که له ووته‌ی
زانایانی هێناوه‌ته‌وه له‌باسی جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان دوو که‌س به
شێوازێکی ساده‌وساکار .
ئه‌هلی سوننه جیاوازی ده‌که‌ن له
ته‌کفیرکردنی گشتی وته‌کفیرکردنی که‌سێکی تایبه‌ت ، یه‌که‌م ئه‌وترێت
ئه‌گه‌ر که‌سێك ئه‌وه‌ی ووت یان ئه‌وکاره‌ی کرد ئه‌وا کافره ، ئه‌مه
شێوازێکی گشتی یه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ووت یان
ئه‌وکاره‌کوفریه‌ی ئه‌نجامدا ئه‌وا کافرناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ،
به‌ڵکوده‌بێت مه‌رجه‌کانی کافربونی تیا به‌دی بکرێت ، نابێ به‌ربه‌سته‌کانی
ته‌کفیری تیا بدۆزرێته‌وه له‌وکاته‌دا ده‌توانرێت به‌کافری دابنرێت .
شێخ الإسلام ابن التیمیة ئه‌فه‌رموێت :(
بۆهیچ که‌سێك نی یه که یه‌کێك له موسڵمانان به‌کافری بگرێت ئه‌گه‌رچی
هه‌ڵه‌یکرد یان زیادڕه‌ویکرد ، تاوه‌کو [ إقامة حجة] به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی
نه‌خاته به‌رده‌ستی و ئاگاداری نه‌کاته‌وه ، ئه‌وه‌شی ئیسلام
له‌سه‌ردروست بوه‌و به یه‌قینه‌وه که موسڵمانه ئه‌وا شك وگومان کافری
ناکات و ئیسلام بونه‌که‌ی له‌سه‌ر لانادات ، به‌ڵکوتاوه‌کو ئیقامه حوجه‌ی
نه‌کرێت وهه‌موو شکوگومانه‌کانی بۆلانه‌درێت ) . الفتاوی ص/466ج/12 .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :(
ته‌کفیرکردن مه‌رجی تایبه‌تی هه‌یه ، به‌ربه‌ستیشی هه‌یه که
له‌وانه‌یه که‌سی تایبه‌ت کافرنه‌بێت پێی ئه‌گه‌ر مانعه‌کانی تیا به‌دیکرا
، ته‌کفیرکردنی گشتییش په‌یوه‌ست نی یه به ته‌کفیرکردنی که‌سی
تایبه‌ته‌وه ، مه‌گه‌ر به مه‌رجێك مه‌رجه‌کانی ته‌کفیرکردنی تیا به‌دی
بکرێت ،[موانع التکفیر] ڕێگره‌کانی به‌کافربون ، یان ئه‌وڕێگرانه‌ی که
ده‌بنه به‌ربه‌ستێك که خاوه‌نه‌که‌ی کافرنه‌بێت، ئه‌و ڕێگرانه‌ی نه‌مێنێت
تیایدا ، ئه‌وه ئیمام أحمد وئیمامه‌کانیتر که‌سیان به‌کافر نه‌زانیوه
مه‌گه‌ر که‌سێك که ئه‌وشتانه‌ی به ئاگای یه‌وه ووتبێت و ئه‌نجامی دابێت )
هه‌مان سه‌رچاوه . ج/12 ص/487/488 .
هه‌روه‌ها ابن التیمیة ڕایده‌کێشێت بۆئه‌وه‌ی که هه‌ندێك له عوزره هاتوه‌کان بۆ که‌سی تایبه‌ت به‌کار ده‌هێنێت و فه‌رموته‌یتی : (
ئه‌و ووتانه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی که ئه‌یڵێت له‌وانه‌یه خاوه‌نه‌که‌ی
نه‌ده‌قورئانی یه‌کانی یان فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ری پێنه‌گه‌ییشتبێت و
به‌ڵگه شه‌رعی یه‌کانی پێنه‌گه‌یشتبێت و تێنه‌گه‌یشتبێت تاوه‌کو هه‌قی
بۆڕونکرابێته‌وه ، له‌وانه‌یه لایشی هه‌بێت و پێی گه‌یشتبێت به‌ڵام
به‌ڵگه‌کان لای سابت نه‌بوه ، نه‌یتوانیبێت که لێی تێبگات ، له‌وانه‌شه
که هه‌ندێ شوبهاتی له‌لا دروست بوبێت که له‌لای خوا به عوزر بۆی قبوڵ
بوبێت ، هه‌یه له ئیمانداره‌باشه‌کان وهه‌وڵده‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ق
به‌ڵام هه‌ڵه‌ئه‌کات و ئه‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌شه‌وه ، خوای گه‌وره‌ش
له هه‌ڵه‌که‌ی ده‌بورێت هه‌روه‌کو نه‌بوبێت ،هه‌ڵه‌که‌ی هه‌رچی یه‌ك
ببێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی ته‌واوی بۆداوه که بیدۆزێته‌وه ،
ئه‌گه‌رچی له‌مه‌سه‌له کراوکرداره‌کاندا بێت یان له مه‌سه‌له‌ی تێڕوانین
وبۆچوندابێت ئه‌مه‌ی که ووتمان هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم
له‌سه‌ریبونه‌و ئیمامه به‌رێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت } الفتاوی
ج/23ص348/349 .
هه‌روه‌ها شێخ محمد بن عبد الوهاب ڕه‌دی به‌کری داوه‌ته‌وه که ئه‌ڵێت: (
مه‌سه‌له‌ی ته‌کفیرکردنی که‌سی دیاری کراو ئه‌وه زانراوه و ئاشکرایه ،
هه‌روه‌کو که‌سێك که ووته‌یه‌ك بڵێت که کوفربێت ، له‌وکاته‌دا ئه‌وترێت
هه‌رکه‌سێك ئه‌و قسه‌یه بکات کافره ، به‌ڵام ئه‌وکه‌سه به دیاری کراوی
نا‌توانیت پێی بڵێیت کافر ، هه‌تاوه‌کو [إقامة الحجة] به‌ڵگه‌ی ته‌واوی
ده‌ده‌یتێ وبۆی شیده‌که‌یته‌وه ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی که ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌گوێی
نه‌کات خاوه‌نه‌که‌ی کافر ده‌بێت پێی ) الدرر السنیة ج/8ص/244 .
ئه‌گه‌ر زانیمان جیاوازی نێوان ته‌کفیرکردنی گشتی وته‌کفیرکردنی تایبه‌تی ،
ئه‌وا هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و ده‌یزانین .
لێره‌دا کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك هه‌ن که زیادڕه‌وی وسنوریان به‌زاندوه
ده‌مکوتی ته‌کفیرکردنی که‌سی تایبه‌تی دیاری کراوی گشتی کردوه ، به‌بێ
ئه‌وه‌ی که ئاوڕێك بداته‌وه له‌وه‌ی که ئایه مه‌رجه‌کانی به‌کافربونی
تیادایه یان نا ! یان ئه‌وشتانه‌ی که ڕێگرن و ده‌بنه ڕێگر له‌وه‌ی که
کافرنه‌بێت خاوه‌نه‌که‌ی بۆکه‌سه دیاری کراوه که ؟ له به‌رامبه‌ریشدا
خه‌ڵکانێك هه‌ن که هیچ که‌سێك به‌کافرنازانن و دایان نانه‌ن به‌کافر
ئه‌گه‌رچی بگاته ئه‌وه‌ی که هه‌ڵیشگه‌ڕێته‌وه له‌دینه‌که‌ی هه‌ر
به‌کافری نازانن ، داواکاریشم له‌خوای په‌روه‌ردگار که له‌هه‌ردوو
کۆمه‌ڵه‌که به‌دورمان بگرێت وله‌وانه نه‌بین و به‌وانه نه‌مان ژمێرێت ،
آمیــن .
ئه‌مه‌ش باسێکی ترسناکه‌و ئیشوکاری ئێمه‌مانان نی یه
به‌ڕاستی ده‌بێت زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه باس بکه‌ن وله‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌دا
یان ئه‌وکه‌سه‌ی که دیاری کراوه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و
به‌ڵگه‌کانیان بۆ بهێننه‌وه وئه‌وان ده‌توانن که که‌سێکی دیاری کراو
به‌کافربزانن و ڕونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی ده‌بێت خۆمان له‌م باسه که‌مێك
بپارێزین و ده‌می خۆمان بگرین نه‌وه‌کو بکه‌وینه هه‌ڵه‌یه‌که‌وه که
چاره‌سه‌ریمان پێنه‌کرێت و زه‌ره‌روزیانی هه‌بێت بۆ ناو کۆمه‌ڵگای
موسڵمانان ، ته‌نها لێره‌دا وه‌کو شێوازێکی گشتی باسێکی کورتمان
لێوه‌کردوه وئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کیشی تیادابو ئه‌وا داوا له‌خوای
په‌روه‌ردگار ده‌که‌ین که لێمان ببورێت وهه‌رکه‌سێکیش هه‌ڵه‌یه‌کی تیا
به‌دیکرد تێبینی خۆی له‌خواره‌وه بنوسێت‌و ڕاستمان کاته‌وه خێری ده‌گات ،
خوای گه‌وره‌ش پاداشتی ده‌داته‌وه به‌چاکه و خوای گه‌وره هه‌مومان
له‌به‌هه‌شته‌که‌یدا به‌یه‌که‌وه کۆبکاته‌وه ، اللهم آمین .
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته .