لیستی چاكسازی وگەشە ووته‌بێژی كۆمه‌ڵ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
05/08/2013 نوسەر: bzavpress

لیستی چاكسازی وگەشە ووته‌بێژی كۆمه‌ڵ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

لە راگەیەنراوێكدا لیستی چاكسازی و گەشە وەڵامی محەممەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە، كە لە چاوپێكەوتنێكدا وتبووی "پێكهێنانی ئەو لیستە سیناریۆی دەسەڵاتە".
لیستی چاكسازی و گەشە رایدەگەیەنێت، كە ئەو قسانە "تۆمەت دروستكردنە" بۆ لیستەكەیان و وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "ئەو وتەیەی ئەو بەهێزی و رەسەنایەتی لیستەكەمان دەردەخات، كە وتەبێژەكەی كۆمەڵ وا هەست بكات لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی ئەوان بەرێت و هەر لەئێستاوە هەوڵئەدات تۆمەتمان بۆ دروستبكەن".
وه‌له‌ راگەیەنراوەكە ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"با وتەبێژی كۆمەڵ لە بەرامبەر ئەوەی  بەبێ بەڵگە تۆمەت هەڵبەستن بۆ خەڵكانی دی و لەجیاتی هەوڵی بردنەوەی متمانەی جەماوەر لەسەر حسابی لیستەكانی تر و ناشیرینكردنیان، هەوڵبدەن بەرنامەیەكی هەڵبژاردنی باش بۆ خۆیان دابڕێژن و لەو سۆنگەیەوە هەوڵبدەن خزمەت بە وڵات و گەلەكەمان بكەن، نەك چوونەناو شەڕی واتەوات و وتی و وتی".

پێشتر محەممەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لە میانەی دیمانەیەكی رۆژنامەی باس-دا كە لە رۆژی 30/7/2013 بڵاوبو‌وەوەرایگەیاندبوو "دروستكردنی ئەم لیستە سیناریۆی دەسەڵاتە". وتبووشی ، بێگومان كاری لەو جۆرەش لە دەسەڵات دەوەشێتەوە".