05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"گه‌ر كاندید بكرێم بۆ سه‌رۆك كۆمار قبوڵی ده‌كه‌م "
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی بڕیاریاریدا كاندیدی بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمارئهوا قبوڵی ده‌كه‌م وڕه‌تی ناكه‌مه‌وه.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاند:هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌م خوله‌دا هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار نابێت،حاڵه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانی غیابه نه‌ك چۆڵبوونی پۆستهكهیو، خزه‌یر خوزاعیی جێگریشی هه‌موو كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات. وتیشی " تاڵه‌بانی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوونه‌وه به‌م زوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق".
وه‌باسی له‌وه‌شكرد" ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی بڕیاریاریدا كاندیدی بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وكات قبوڵی ده‌كات، چونكه ناكرێت له‌و بارودۆخه تایبه‌ته سیاسیی‌و ناوچه‌ییه‌ی چوارده‌وه‌ری عێراقدا ئه‌وه ڕه‌ت بكاته‌وه".