05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خەو بینین بە ناخۆشی
خەو بینین بە ناخۆشی ناخۆشە
ناخۆشی لە خەویشدا هەر ناخۆشە
خەم هەر خەمە لە خەودا بێ یا بە ئاگا
بێ ئەندازە دڵ و گیانت ئازاردە دا
خۆزگە دەخوازم لە خەویشدا
دوچاری ناخۆشی و خەم نەبم
خەم لە خەویشدا دەخورێ
لە خەویشدا ناخۆشی دەدیترێ
شەو لە خەودا بینم
چۆن بە شوێنێكی سەختدا سەر دەكەوتم
چۆن بەرەو ئاگر و ئاور دەچووم
چۆن لە ناكاو كەوتمە ناو دەریا
نغرۆی تاریكی وگەلێری دەریا بووم
گوتم خودایە بۆ تۆم ڕاجەیە
خۆ ئاگاداری كەس بەهانام نایە
دەبێ چم كردبێ بە غەیری تاوان
نغرۆی دەریا بم واسوكو ئاسان
نغرۆی تاوان بووم ، تاوان ئاوانە
تاوان لە ئاگر سوتێنەرترە
تاوان لە دەریا خنكێنەرترە
لەناكاو هاواری خوام كرد
پڕ بە دڵ تۆبە و شكوام كرد
خوا بە هانام هات لە دەریای تاریك
رزگارمی كردم
دەنا تێ دەچوم ، ئاوا گوم دەبوم
تا دونیا دونیا یە هەر بزر دەبووم
بۆ یە هەر دەبێ بگەرێینەوە لای خوا
تا لە دوارۆژ لە ئاوری دۆزەخ رزگارمان كا..