05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل موراد داوای دواخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، هه‌ڵبژاردنی كاتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به گونجاو نازانێت و داواده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێنرێت، بۆ كاتێكی تر دوابخرێت.
عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له نوسینێكیدادهڵێت : به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێستادا گونجاو نییه و پێویسته بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوابخرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ره‌نگه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت.
عادل موراد چه‌ند ره‌خنه‌شی له ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره گرتووه له‌وانه: "وه‌لانانی هه‌ندێ پارتی سه‌ره‌كیی سیاسیی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری فراوان له به‌ڕیوه‌بردنی دانیشتنی یه‌كه‌مدا، هه‌ر وه‌ها بچووك كردنه‌وه‌ی ده‌وری هه‌ندێ پارتی سه‌ره‌كی و مامه‌ڵه‌كردنیان به یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پارتگهلێكی بچو‌وكدا.
عادل موراد پێشنیاریشی كردووه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سه‌ر بنه‌مای "په‌یمانی شه‌ره‌ف" ببه‌سترێت و له چوارچێوه‌دا ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی له شه‌ڕی براكوژیدا به‌شداربوون سه‌ره‌تا داوای لێبوردن بكه‌ن، ته‌رمی قوربانیان بگه‌ڕێننه‌وه و شه‌ڕی كورد به كورد حه‌رام بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له "نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی".