05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"هه‌زاران قوڕئان كه هه‌ڵه‌یان تێدایه بڵاوكراونه‌ته‌وه"
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم باس له‌وه ده‌كات به هه‌زاران نوسخه‌ی چاپێكی سوریای قورئانی پیرۆز كه هه‌ڵه‌ی تێدایه له‌هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم له نوسینێكدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك رایگه‌یاند: "مامۆستا مه‌لا زرار عبدالرزاق پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌رده‌شت له سنوری پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی له دوباره‌بونه‌وه و پاش و پێشكه‌وتنی نوسخه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز دۆزیوه‌ته‌وه،كه له‌ساڵی 1430 ی كۆچی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا چاپكراوه و عوسمان ته‌ها سه‌رپه‌رشتی چاپكردنی كردوه و به هه‌زاران نوسخه‌ی لێهاتۆته هه‌رێمی كوردستان و له‌مزگه‌وت و بازاڕ و ماڵه‌كاندا هه‌یه".
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم، داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌م حاڵه‌ته ئاگاداربن و ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسخه‌یه‌ی قورئانی پیرۆزی له‌لایه بزانێت هه‌ر دوو جوزئی چوار و پێنج پێش و پاش كه‌وتوه و له‌شوێنێكی تریشدا لاپه‌ره‌یه‌ك به‌ته‌واوه‌تی نوقسانه و چه‌ند لاپهرهیهكیش دووباره بۆته‌وه.