18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تۆبه‌کردنی فضیل کوڕی عیاض، کورتەیەك لەژیانی!
فضیل کوڕی عیاض یه‌کێکه له تابیعینه به‌ڕێزه‌کان که ناسراوبو به عابد
الحرمین ئه‌وه‌ی که مه‌شهوربوو به‌وه‌ی که عیباده‌تدا ده‌گریا ده‌گریاو
به‌رده‌وام له مه‌که‌دا به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌ی ده‌کرد ، ئه‌و
پیاوه‌بوو که عبدالله کوڕی مبارك شیعره مه‌شهوره‌که‌ی بۆ ناردوه‌و که
ئه‌و ده‌چێت بۆ جیهادو فضیڵ پیرهوزانای ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی خۆیه‌تی له
مه‌که‌دا و بۆی ده‌نوسێت :
یاعـابد الحرمین لو ابصرتنا لعلمت انك بالعبادة تلعب
فضیل کوڕی عیاض ، کابرایهکبو دزو ڕێگر که ڕێگرێکی زۆر بهناوبانگبو
به‌وه‌ی که کاروانی ڕوت ده‌کرده‌وه‌و خه‌ڵکی ڕێدهگردو دزی وجه‌رده‌یی
ده‌کرد .
به تهورێكو چه‌قۆیه‌که‌وه ده‌چوه سه‌ر کاروانه‌کان وڕێگه‌ی پێیان
ده‌گردو ڕوتیانی ده‌کرده‌وه و کابرایه‌کی زۆر ئازا‌و زیرهكبو ، له‌شیشی
زۆر بهقوهتو به‌هه‌یکه‌ل بوه ، خه‌ڵکی که له ڕێگا به‌یه‌ك
بگهیشتانایه ده‌یان ووت ئاگات له‌خۆت بێت فضیل ڕوتت نه‌کاته‌وه و
ئافره‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ی بترساندایه ئه‌یوت دوای ئه‌تده‌مه ده‌ست
فضیلهوه یان فضیل ئه‌تبات !
فضیل شه‌وێك ده‌چو بۆ دزی ، به په‌یژه‌ی ماڵێكدا سه‌رکه‌وته سه‌ر
سه‌ربانه‌که شت بدزێت ، به‌ڵام که سه‌رکه‌وته سه‌ر سه‌ربانه‌که
ته‌ماشایکرد پیاوێکی پیری ئه‌ختیار خاوه‌ن ماڵهکهیهو قورئانێکی
به‌ده‌سته‌وه‌بو ده‌ری هێناو ڕویکرده قیبله‌و ده‌ستی کرد به قورئان
خوێندن له‌به‌رده‌م چرایه‌کی بچوکدا و که ده‌ستیکرد به قورئان خوێندن
ده‌ستی کرد به‌گریان !
ته‌ماشای جیوازی نێوان ئه‌م دوو که‌سه ! ئه‌وه‌یان هاتوه دزی بکات
ونهئاگای له نوێژ‌و ڕۆژو قورئان خوێندنهو نه ئاگای له‌ترسی خوایه و
خاوه‌ن ماڵه‌که‌ش قورئان ده‌خوێنێت و ده‌گرێت له‌ترسی خواداو له
گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا‌و له‌ترسی سزای خوای گه‌وره و دڵخۆشی به
پاداشته‌کانی خوا که به‌هه‌شته ، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌کو خوای گه‌وره
دهگفهرموێت :{ أَفَمَنْ يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَى إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الأَلْبَابِ
}[الرعد:19]، واتا :ئایا ئه‌وه‌ی که ده‌زانێت ئه‌وه‌ی که دابهزیوهبۆت
له‌لای خوای گهورهوهوڕاستودروستوههقه وه‌کو ئه‌وه‌وایه که که‌سێك
کوێربێت وهیچ ڕوناکی نه‌بینێت ؟ بهڵکوئهوهش خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌وه
تێده‌گه‌ن که وه‌کو یه‌ك نابن ئه‌ودوو که‌سه ، والله تعالی أعلم .
یان که ده‌فه‌رموێت :{أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ
اللَّيْلِ سَاجِداً وَقَائِماً يَحْذَرُ الآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ
رَبِّهِ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا
يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الأَلْبَابِ}[الزمر:9].واتا:ئه‌وه‌ی
که قانت ووهستاوه له نوێژ‌و به‌ندایه‌تیدا بۆخوا له نیوه‌ی شه‌ودا له
سوجده‌و کڕنۆش بردندایه بۆخوا و له قیامه‌ت وڕۆژی زیندوبونه‌وه
ده‌ترسێت و به‌هیوای ڕه‌حمه‌تی خوایه ، ئایه ئه‌وه‌ی که
زانایهودهزانێت وه‌کو که‌سێك وایه که هیچ نه‌زانێت ، ئه‌وه‌ی که
تێده‌گات ئه‌وانه‌ن که خاوه‌ن فکرو فامو تێگه‌یشتنن ، والله أعلم .
پاشان فضیل کوڕی عیاض دانیشت وده‌ستی خشته سه‌ر سهربانهکهو ته‌ماشای
کابراکه‌ی ده‌کرد که قورئان ده‌خوێنێت ودهگرێت ، کچێکی بچوکی لابوو که
خواردنی بۆ دروست ده‌کرد له‌کاتێکدا که فضیل ده‌یتوانی کچکه بدزێت ،
چونکه فضیل که‌سێکی زۆر به‌قوه‌ت بوو کابراکه‌ش پیرو پهكکهوتهبوو
لاواز‌و بێتوانابوو .
پاشان کابرا پیهرهکه گه‌یشته ئه‌وئایه‌ته‌ی که ده‌فه‌رموێت :{ أَلَمْ
يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ
وَمَا نَزَلَ مِنْ الْحَقِّ وَلا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ
مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمْ الأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ
مِنْهُمْ فَاسِقُونَ } [الحديد:16] ، واتا : ئایا کاتی ئه‌وه
نه‌هاتوه بۆئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هه‌یه تۆبه بکه‌ن و دڵیان نه‌رمبێت و
بێته له‌رزین بۆزیکری خوا و ئه‌وه‌ی که دایبه‌زاندوه که قورئانه و
هه‌قه ؟ وه‌کو ئه‌وانه نه‌بن که دینی خوایان بۆهاتوهو کیتابی بۆیان
دابه‌زاندوه له‌ڕێگای پێغه‌مبه‌ره‌کانه‌وه ئاگادارکراونه‌ته‌وه به‌ڵام
هیواو ئاواتیان ئهوهندهزۆربو به‌دونیا له‌به‌ر ئه‌وه دڵیان ڕهقبو ترسی
خوا له‌دڵیاندا نه‌ما وزۆربه‌شیان فاسق بونهولهدین ده‌رچونه ، والله
تعالی أعلم .
کاتێك که فضیل ئه‌وئایه‌ته‌ی بیست ته‌ماشایه‌کی ئاسمانی کرد‌و ووتی : خوای
تاكوتهنها من تۆبهدهکهم بۆلای تۆ له‌م شه‌وه‌دا ، پاشان دابهزیو
گه‌ڕایه‌وه‌و خۆی شۆردو غوسڵی ده‌رکردو جلوبه‌رگی پاکی له‌به‌رکردو ده‌رچو
بۆ مزگه‌وت وده‌ستیکرد به‌گریان له مزگه‌وته‌که‌دا هه‌تا به‌یانی
ههردهگریا ، پاشان ئه‌وه‌نده شاره‌زابوو له‌دینی خوای گه‌وره‌دا تاوه‌کو
بوبه ئیمامی هه‌ردوو مزگه‌وتی{حرمین} مهککـهو پاشتر له مه‌دیننه .
ئه‌مه ئه‌و دزه‌و ڕێگروجهردهیهبوو که تۆبه‌یکرد و به‌وشێوه‌یه
تۆبه‌یکرد پاشان بوه ئهوزاناو ناوداره‌ی که له ئومه‌تی ئیسلامدا
به‌ناوبانگه‌و به به‌نده‌ی هه‌ردوو مزگه‌وتی حه‌ره‌مین ده‌رچوو ناسراویشبو
به‌وه‌ی که به‌رده‌وام له کاتی نوێژکردندا ده‌گریا .
فضیل کوڕی عیاض پاش ئه‌وه‌ی که ناوی ناوی ده‌رچو به زانای زاهیدی خاوه‌ن
وه‌رع ، بشر الحافی ، باسی ده‌کات وده‌ڵێت من 10 ده‌که‌س ده‌ناسم ئه‌وانه
ئه‌گه‌ر خۆڵی گه‌رمی به‌رخۆر بخۆن نانی حه‌رزم ناچێته ده‌میانه‌وه‌و سکی
خۆیان به حه‌رام پڕ ناکه‌نه‌وه له‌وانه‌ی که باسیانی کردوه ناوی فضیل
کوڕی عیاضی تیادابوو ، له‌کاتێکدا که فضیل ڕێگرودزوجهردهبوه له پێشا و
باکی نه‌بوه له حهرامخوارد ئه‌وه‌نده به‌باشی و به‌پاکی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه .
فضیل کوڕێکی ههبوناوی علی بوو ، ئه‌ویش شوێنی باوکی گردبۆوه له وه‌رع
وزوهدا و له عیباده‌تدا ، فضیل ئیمامه‌تی ده‌کردو کوڕه‌که‌شی له پشت
خۆیه‌وه نوێژی ده‌کرد ، کوڕه‌که‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچیان نه‌بو
بیخۆن وماڵیکی زۆر فه‌قیرو نهدارابونه ، گه‌نجێکی له‌ش لاوازبو
له‌کاتێکدا هه‌ستی کرد که هیچیان نی یه چوبۆ بازاڕ حه‌ماڵی ده‌کرد
له‌بازاڕدا ، کاتێك که باوکی ئه‌وه‌ی بیسته‌وه چوبۆبازاڕوکوڕهکهی خۆی
بینی یه‌وه دهستیگردو پێی ووت : کوڕم من ئه‌مه‌م له‌تۆ ناوێ نامه‌وێ
حه‌ماڵی بکه‌یت هێنایه‌وه بۆ ماڵه‌وه .
کوڕه‌که‌شی گوێڕایهڵبو بۆ قسه جوانه‌کانی باوکی و له ووته به‌رزه‌کانی
فضیل زۆرجار ئه‌یوت : دوو شت بۆ مرۆڤ مایه‌ی دونیایه ، زانست وخواردنی
حه‌ڵاڵ ، کوڕه‌که‌شی که گوێی لێبو وتی خواردنی حه‌ڵاڵ ده‌گمه‌نه له‌م
سه‌رده‌مه‌دا باوکه ، فضیل ووتی ئه‌گه‌ر مرۆڤ قه‌ناعه‌تی به‌که‌می حه‌ڵاڵ
هه‌بێت خوای گه‌وره بۆی زیاد ده‌کات وبه‌ره‌که‌تی تێده‌کات به‌وه‌ی که
قه‌ناعه‌تی بۆدروست ده‌کات به‌که‌میش ، چاوشۆڕناکات بۆ حه‌رام .
ڕۆژێك فضیل ئیمامه‌تی ده‌کرد و قورئانی ده‌خوێند کوڕه‌که‌شی ئه‌وه‌نده
له‌خواترس بوو هه‌رکاتێك که گوێی له ئایه‌ته‌کانی قورئان بوایه که‌باسی
ئاگرو سزای خوای گه‌وره‌ی تیادابوایه زۆردهترساو دهبورایهوهو
له‌هۆشخۆی ده‌چو ، بۆیه فضیل کاتێك که بیزانیایه کوڕه‌که‌ی نوێزی
لهپشتهوهدهکات وله جهماعهتهکهدایه ، زیاتر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی
دهخوێة که باسی ئاگرودۆزهخی تیانه‌بوایه ، به‌ڵام فضیل ئه‌و ئێواره‌یه
ته‌ماشای کرد که کوڕه‌که‌ی له‌وێ نه‌بو له ناوجهماعهتهکهدا قورئانی
خوێند سورةی { أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى
زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3)ثُمَّ كَلَّا
سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ
(5)لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ (6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ (7)
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ (8) } پێش
ئه‌وه‌ی که ئایه‌تی کۆتایی بخوێنێته‌وه کوڕه‌که‌ی ده‌ستی به‌گریان کرد‌و
بورایه‌وه ولههۆش خۆیچوو ، نه‌هاته‌وه هۆش خۆی هه‌تاوه‌کو سبه‌ی ئێواره
، سبه‌ی شه‌و که خه‌به‌ری بۆوه ووتی ، لاحوڵ ولا قوة الابالله و جارێکی
که له‌هۆش خۆیچوهوه و تاوه‌کو سه‌به‌ی شه‌و به‌ئاگا نه‌هاته‌وه کاتێك
هاته‌وه هۆشخۆی ووتی{لاإله إله الله }، مرد .
فضیل ته‌مه‌نی گه‌وره‌بو په‌کی که‌وتبو فه‌قیربوو یارمه‌تیشی له‌که‌س
وه‌رنه‌ده‌گرد ئه‌وه‌نده نه‌فسی به‌رزبوو ، ته‌نها یارمه‌تی له عبد الله
کوڕی مبارك وه‌رده‌گرد .
ڕۆژێك هارون الرشید چوبو حه‌ج له‌وێ پرسیاری کرد کیێ زانایه پێم بڵێن
وبیهێنن بۆلام ووتیان ئه‌وه سوفیانی کوڕی عیینة یه زانایاکی به‌ناوبانگه
، کاتێك که هێنایان بۆلای ماوه‌یه‌ك دانیشتن به‌یه‌که‌وه‌و باسوخواسیان
ته‌واوبوو ، هارون الرشید ووتی هیچت پێویست نی یه ؟ قه‌رزری خه‌ڵکی نیت ؟
ووتی به‌ڵێ : ئه‌وه‌نده پاره‌یه‌م له‌سه‌ره که قه‌رزارم ، ئه‌وه‌ش
ڕاستبو به‌رده‌وام باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد زۆرگرانبو له‌سه‌ری که قه‌رزه‌که
چۆن بداته‌وه .
که‌ڕۆیشت ووتی من ئه‌وه‌م ناوێ که‌سێکیترم بۆ بهێنن ، ووتیان ئه‌وه
عبدالرزاق کوڕی عبدالرحمن الصنعاني یه ، ئه‌ویان بۆلای هێناو به‌هه‌مان
شێوه پاش ته‌واوبونیان له‌قسه‌و خواحافیزیکرد ووتی ، هیچ قهرزارنیت ؟
هیچت پێویست نی یه ؟
ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه قه‌رزی له‌سه‌ربوو ووتی به‌ڵێ ئه‌وه‌نده قه‌رزم
له‌سه‌ره ، که ڕؤیشت ووتی من ئه‌ویشم ناوێت که‌سێکیترم بۆ بدۆزنه‌وه ،
ووتیان ئه‌وه فضیلی کوڕی عیاض هه‌یه ، ووتی بۆم بهێنن بیبینم ، حه‌ره‌س
چوبهشوێنی فضیل دا ووتی هارون الرشید پێویستی پێته‌و بانگت ده‌کات !
توڕه‌بو ووتی من چیم داوه له سه‌رکرده‌و ئه‌میرو ئه‌وچی داوهلهمن بۆ
وازم لێناهێنن بڕۆنایهم بۆلای ، پێیان ووت له‌خوابترسه ئه‌و ئه‌میرو
فه‌رمانده‌ی ئیماندارانه ، بهیعهتوبهڵێنی له‌سه‌رته که گوێڕایه‌ڵ بیت
بۆی ، توڕه‌بوو وتی والله نایه‌م .
کاتێك که خه‌به‌ریان بۆ هارون الرشید گه‌ڕانه‌وه ، ووتی باشه به‌قسه‌مان
ناکات وده‌رده‌چێت لهفهرمانمان و لێمان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه ؟ ووتیان
نه‌خێر ئه‌وه پیاوێکی پیره باکی له‌دنیا نی یه ته‌نها خۆی خه‌ریك کردوه
به ئاخیره‌ته‌وه .
هارون الرشید ووتی بابچین بۆلای بمبه‌ن بۆماڵیان !خۆی‌و حه‌ره‌سه‌که‌ی
ڕۆیشتن بۆ ماڵی فضیل دایان له‌ده‌رگاو ، ده‌رگایان لێیان کرده‌وه‌و بردیانی
یه ژووره‌وه .
خانوه‌که‌ی فضیل یه‌ك ژورێكبو خۆی‌و ژنه‌که‌ی وخزمهتکارێکی هه‌بوو
کوڕه‌که‌شی مربوو له‌ناو ژوره‌که‌یدا شوێنێکی به‌رزی هه‌بوو وه‌کو سه‌کۆ
ئه‌وه‌نده‌ی باڵای به‌شه‌رێك به‌رزبوو کیتاب شوێنی خه‌وتنی خۆیبو له‌وێشدا
به‌ندایه‌تی ده‌کردو نوێژی ده‌کرد ، هارون الرشیدی برده ئه‌وێ له‌گه‌ڵ
حهرهسهکهیدا ههرشێکیان دانیشتن هارون الرشید ووتی :من هاتوم که
ڕێنمایم بکه‌یت و نه‌سیحه‌تم بکه‌یت !
هارون الرشید که‌سێکی جوان ده‌موچاو نورانی بوو ، فضیل پێی ووت : ئه‌ی
ئه‌میری ئیمانداران ئه‌ی ئه‌وه‌ی که ڕوت ئه‌وه‌نده گهشوجوانه !
مه‌هێڵه زوڵم‌و غهدرکردنت له‌وخه‌ڵکه‌ی که له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی تۆدان وات
لێبکات ڕوت ڕه‌ش بکات له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره !
هارون الرشید ده‌ستیکرد به‌گریان وووتی نه‌سیحه‌تم بکه ؟
فضیل ووتی : له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تاڕۆژئاوا هه‌رچی خه‌ڵك له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی
تۆدان ، ئه‌گه‌ر تۆ زوڵم بکه‌یت ودادوهر نه‌بیت له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وانیش
زوڵم له‌یه‌کتر ده‌که‌ن ودادوهر نابن له‌ناویه‌کدا هه‌موشی تۆ پێی
تاوانبار ده‌بیت .
هارون الرشید ده‌گریا به‌کوڵ ، حه‌ره‌سه‌که‌ی ووتی به‌سه تۆ ئه‌میر
ئیماندارانت کوشت بهوقسانهت ، له‌دوایدا توره‌که‌یه‌ك پاره‌یو ژێڕی نایه
به‌رده‌ست فضیل ووتی ئه‌وه بۆتۆ له‌وانه‌یه پێویستیت زۆرههبێت .
فضیل ووتی :له‌خوابترسه والله تۆ گومانی زۆرخراپت بهمن برد ، وائه‌زانیت
ئهوقسانهت پێ ئه‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتم له‌سه‌ری بده‌یته‌وه ؟ یان من
چاوه‌ڕێی ده‌ستی تۆم که شتێکم بده‌یتی ؟ به‌ڕاستی گومانی زۆرخراپت
پێمبردوه خوا لێت خۆشبێت.
خێزانه‌که‌ی فضیل هاواری لێبهرزهوهبو ووتی فضیل تۆش له‌خوابترسه له
وه‌زعی ءیمه سه‌یرێکی وه‌زعی ئێمه بکه‌و بزانه چۆن ده‌ژین ؟بۆ وه‌ری
ناگریت که ئه‌میر ئیمانداران خۆی هاتۆته ماڵه‌که‌ت وپاره‌ی بۆت هێناوه و
ئێمه‌ش له‌م فهقیریهدا ئه‌ژێین ، خێزانی هه‌ر بۆڵهبۆڵیبو به‌سه‌ر فضیل
دا و فضیل هیچ قسه‌ی نه‌ده‌کرد هه‌تا هارون الرشید دهرچووڕۆیشت .
هارون الرشید ووتی بهحهرهسهکهی بیگره‌و تۆ بیبه بۆیان له‌وانه‌یه
شه‌رمی له ئێمهکربێت وه‌ری نهگردبێت به‌ڵکو له‌تۆ وه‌ری گرێت ،
حه‌ره‌سه‌که گه‌ڕایه‌وه‌و دای له‌ده‌رگا ووتی فضیل ئهوهبگره هه‌قی
خۆته و به‌زه‌یت به خێزانه‌که‌تدا بێته‌وه ، فضیل توڕه‌بو ووتی بڕو=ؤ
نامه‌وێت من چاوه‌ڕوانی پاره‌ی ئێوه‌م نی یه و زۆرتوڕهبو ، تاوه‌کو
خزمه‌تکاره‌که‌شی توڕه‌بو ده‌ستی کرد به‌قسه‌کردن به هارون
الرشیدوحهرهسهکهی ووتی بڕۆن ئێوه دڵی ئه‌و گهورهکهمتان عاجزکردو
بۆوازی لێناهێنن ئیسراحه‌ت بکات .
ئه‌وان ڕۆیشتن وفضیل ووتی به خێزانی نمونه‌ی ئێوه‌و من وه‌کو ئه‌وه وایه
که ماڵێك مانگایه‌کیان هه‌بێت و هه‌تا به‌روبومی هه‌بێت ده‌یدۆشن وسودی
لێوه‌رده‌گرن ، کاتێك که مانگاکه پیرده‌بێت سه‌ری ده‌بڕن و گۆشته‌که‌شی
ده‌خۆن ، ئێستا من پیربومهو ده‌تانه‌وێ سهرمبڕن وگۆشتهکهشم بخۆن .
ڕۆژێك فضیل گه‌یشت به سفیانی کوڕی عیینة و سوفیان پرسیاری لێکرد فضیل
وه‌زعت چۆنه باشی ؟ فضیل ده‌ستی کرد به گریان ووتی : من
پیربومهوگۆچانێکم هه‌بوو که بهئومێدبوم ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرم‌و خۆم
بده‌م به‌سه‌ریدا و هاوکاریم بکات بۆ ڕێوڕۆیشتن ، به‌ڵام دارگۆچانهکهم
شکا ! ئێستا من به‌چوار چه‌نگۆڵه ده‌ڕۆمه ڕێوهو توانام نه‌ماوه ،
مه‌به‌ستی کوڕه‌که‌ی بوو که مردوه ، ئه‌وه ئومێدی بو به‌ڵام مردو
داره‌که‌ی ده‌ستی شکاوه .
ڕۆژێك فضیل گه‌یشت به سوفیانی ثوري ، و هه‌واڵی یه‌کیان پرسی ودانیشتن
به‌یه‌که‌وه هه‌تاوه‌کو وه‌ختی نوێژکردن به‌رده‌وام هه‌ردوکیان فهزڵو
نیعمه‌ته‌کانی خوایان باس ده‌کرد به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و
ئایه‌ته‌ی که ده‌فه‌رموێت :{ وَآَتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ
وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ الْإِنْسَانَ
لَظَلُومٌ كَفَّارٌ (34) } سورة ابراهیم ، خوای گه‌وره هه‌رچی شتێك که
پێویستان بێت و ئه‌وه‌ی که داواتان کردوه داویه‌تی پێتان ، ئه‌گه‌ر
نیعمه‌ته‌کانی خوا ژماردهبکهن به‌سه‌رتانه‌وه بۆتان ناژمێردرێتو
لهژمارهنایات مرۆڤ زاڵمه به نه‌فسی خۆی و نیعمه‌ته‌کانی خوای
لهبهرچاونی یه که چه‌ند نیعمه‌تی پێداوه‌و پێیانی به‌خشیوه ، والله
تعالی أعلم.
فضیل کوڕی عیاض لهدوعاکانیدا زۆرداوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که عاقیبه‌تی
خێربێت وله‌سه‌ر عیبادهت بمرێت ، ته‌مه‌نی گه‌یشته 80 هه‌شتا ساڵ له‌کاتی
نوێژکردندامرد ، کوڕه‌که‌شی که‌ر له‌به‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تێك که باسی
دۆزه‌خی ده‌کرد مرد .
فضیل ئه‌و کابرا یه‌بو که ڕێگرو دزجهردهبو که خه‌ڵکی یه‌کیان ئاگادار
ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی که نه‌وه‌ك فضیل ڕییان پێبگرێت وچهتهییان بکات ،
ئافره‌ت منداڵه‌که‌ی به‌ناوی فضیل ئه‌ترسان ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که
تۆبه‌ی کرد ئه‌و پیاوه عابدو پیاوچاکو زانا‌و خاوه‌ن وه‌رع وزوهده ده‌رچو ،
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی علیه
وسلم فه‌رمویه‌تی :{......خیارکم في الجاهیلیة خیارکم فی الإسلام إذا
فقیهوا} .له‌فه‌رموده‌یه‌کی درێژدا که بخاري گێڕاویه‌تی یه‌وه . واتا:
چاکیتان و لێهاتویتان له نه‌فامیدا ئه‌وه‌نده چاك‌و لێهاتودهبن بۆئیسلام
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و تێبگه‌ن له‌ئیسلام .
خوای گه‌وره فضیل و کوڕه‌که‌و ههموزانایانی ئیسلام وپیاوچاکان و
ئیمانداران و موسڵمانان به‌ڕه‌حمی خۆت به‌به‌هه‌شتی به‌رینیان شادبهکهیت
وئێمه‌ش کۆبکه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له به‌هه‌شته‌که‌تدا ولێمان ڕازی
بیت یارب .
وآخــر دعــوانــا ان الحمــد لله رب العــالمــین .