05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حوکمه‌کانی ئاگربه‌ست وئاشتهوایی ملکه‌چی توانا‌و ده‌سته‌ڵات ولاوازیی یه .٢٤
و/ لقمان امین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له یاسا‌و بنه‌ماکانی شه‌یعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌یه که هه‌موو حوکمێك مل لهچهو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ئه‌وکات به‌رپابکرێت و دابمه‌زرێت ،ئه‌وه‌ش ده‌گڕێته‌وه بۆ ووته‌ی خوی گه‌وره که ده‌فه‌رموێت :{ فاتقوا الله ما استطعتم } سوره‌تی التغابن 16،وتا:به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه که ده‌توانن خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن والله أعلم .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فێرمانی کردووه که چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین له گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وچۆن بوه‌ستینه‌وه له‌سه‌ر سنوره‌کانی ئیش وکاروکاردانهوهکاندا ،له‌کاتی لاوازی‌دا جیاوازه وله‌کاتی کاتی وحاڵهتی قوه‌ت وده‌سه‌ڵاتدا و هه‌موو حاڵه‌ت وبارودۆخێکیش پۆشاکی خۆی هه‌یه ،بۆ نموونه :سه‌رخستنی موسڵمانان ئه‌رك وواجبه له شه‌رعدا ،به‌ڵام له کاتی لاوازی و بێ ده‌سته‌ڵاتیدا جیاوازه و ده‌گۆڕێت .
عبد الرحمن عبدالخالق له کیتابی (الولا‌ء والبراء)ل/11دا ووتوویه‌تی :(ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که موسڵمان له گه‌ڵ برا موسڵمانه‌کانی دا یه‌ڵ ڕیز بێت و یه‌ك ده‌ست وبازو هێز بیت به‌رامبه ر به‌دوژمنانیان و به هیچ شێوه‌یه‌ك دوور نه‌که‌وێته‌وه لێیان _ههرخهنده که له ڕێگاو ڕووه‌وه توانیتی و ڕێگای هه‌بوو بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ش ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم )ی زۆرمان هه‌یه له وانه‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:{ وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا) سورة النساء آية (75)} لێره‌دا خوای گه‌وره شهڕوکوشتارهکهی کردۆته هۆکارێك بۆڕزگارکردنی بێ ده‌سته‌ڵاتان له ژن وله پیاوان و منداڵه نهباڵغ بووه‌کان که له کوشتن ڕزگاریان بێت ئه‌وه‌ش هه‌رله پیناوی خوای گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )فه‌رموویه‌تی :( انصر أخاك ظالما أو مظلوما ) رواه البخاری سه‌رخستنی برای موسڵمانت ئه‌گه‌ر زاڵم بێت به مانای ئه‌وه‌یه که بیگه‌رێنیته‌وه له و زوڵمه ی که ده‌یکات و نه‌هێڵێت زوڵمه‌که‌ی بکات ،ئه‌گه‌ر مه‌زڵومیش بێت بێت ده‌بێت سه‌ری بخه‌یت ،هه‌ربه‌هه‌مان مانا که فه‌رمووده‌یه‌کی تر هاتووه ده‌فه‌رمووێت:( المسلم أخو المسلم لا يظلمه ولا يسلمه ) واتا :موسڵمان برای موسڵمانه نهزوڵمی لێ ده‌کات ونه ته‌سلیمی ده‌ستی دوژمنی ده‌کات ،ئه‌م مافه پابه‌نده به په‌یوه‌ندی یه‌ی که له نێوان موسڵماندا هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆکاتی به‌توانای وبه‌هێزی و یان بێ هێزی و یان له کاتی په‌یمان به‌ستن وئاگربهستدا و ئه وجۆره شتانه‌ی که بارودۆخێکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه یان له خاکی ئیسلامدا یان له خاکی کافر‌و شه‌ڕدا ،بۆیه منیش ده‌ڵیم به‌هۆی ئه‌م هه‌موو خاڵه تایبه‌تی یانه‌وه و پابه‌ند بوونی به‌م شتانه‌وه که‌واته بنه‌ماو یاسای زۆری هه‌یه ده‌بیت ئاگاداری بین به‌کورتی ده‌بێت برا موسڵمانه‌کانمان سه‌ربخه‌ین و ده‌ریان بکه‌ین له ژێر چنگی ئه‌وانه‌ی که زوڵمیان لی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌واویان بکه‌ن و ببنه فیتنه‌ی دینکهیان ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که موسڵمانان لاواز‌و بێ ده‌سته‌ڵاتن ئه‌و کاته واجبێتی یه‌که‌ی ده‌گورێت هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر به‌لای خێزانه‌که‌ی ئال یاسردا ده‌ڕۆیشت که له ژێر ئهشکهنجهدابوون نه‌یده‌توانی هیچ بکات ته‌نها ده‌یووت :(صبرآ آل یاسر فإن موعدکم الجنة ) واتا :ئارام ودان به‌خۆتاندا بگرن جێگای کۆتایتان به‌هه‌شته ،ماوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی که له مه‌ککه‌دا مایه‌وه هیچ نه‌یتوانی که زوڵم ئه‌شکه‌نجه له سه‌ر بێدهستهڵاتهکان لا بدات ،به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتوی کرد به هێزی چه‌ك وشمشێری (ئه‌نصار) پشتیوانانی مه‌دیننه توانیتی که ده‌ستی یارمه‌تی و هاوکاری بگه‌یه‌نێته ژێرده‌سته‌کان له مه‌ککه دا و خه‌ڵکانێکی ده‌نارد بۆئه‌وه‌ی له مه‌ککه‌وه هاوکاری یان بکه‌ن و ده‌ریان بکه‌ن بۆمهدیننه ،به‌ڵام زوای گه‌ره نه‌هیمان لی ده‌کات که هاوکاریژێردهسته ئیمانداره‌کان بکه‌ین له خاکی کافردا ئه‌گه‌ر په‌یمان وگرێبهستێکمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وخه‌ڵکه کافرانه‌دا که خاوه‌نی ئهوخاكهن ، هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم له په‌یمانی حوده‌یبیه‌دا که په‌یمانی هه‌بوو له‌گه‌ڵ قورهیشهکاندا مه‌نعی لێکرابوو که نابێت هاوکاری ژێرده‌سته‌کانی مه‌ککه بدات له‌پاش په‌یمان به‌ستنه‌که بۆیه موسڵمانه‌کانی مه‌ککه ڕابکه‌ن بۆ که‌ناره‌کانی ده‌ریا .
هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ وَإِنِ اسْتَنصَرُوكُمْ فِي الدّينِ فَعَلَيْكُمُ النّصْرُ إِلاّ عَلَىَ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مّيثَاقٌ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ} سورة الأنفال ، واتا : ئه‌گه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی که سهرتاندهخهن به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌کانتان ئێوه‌ش سه‌ریانبخه‌ن وهاوکاریان بکه‌ن بۆسهرخستنیان ، ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ژێرده‌سته‌ی قهومێكدابوون ئێوه له‌گه‌ڵ ئهوقهومهدا په‌یمانێکتان هه‌بوو ئه‌وا نابێت په‌یمانه‌که‌تان بشکێنن وخیانه‌ت له پهیمانهکهبکهن ، به‌مانای له‌وکاته‌دا ناکرێت که اوکاریان بکه‌ن وسهریانبخهن ، ئه‌مه‌ش ابن عباس فه‌رمویه‌تی ، واللهأعلم .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره که‌ده‌فه‌رموێت: {وَمَا لَكُمْ لا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيّاً وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيراً الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً} سورة النساء .
ئه‌م دووفهرمودهیهی خوای گه‌وره که‌تایبه‌تن به توانا‌و ده‌سته‌ڵاته‌وه له‌کاتێکدا که موسڵمانان پابه‌ندنه‌بن به‌هیچ په‌یمان وگرێبهستێکهوه ، چونکه نابێت په‌یمان وگرێبهستهکه بشکێنن وخیانه‌تیان لێبکه‌ن } هه‌روه‌ها فه‌رمانکردن به‌چاکه‌و نه‌هیکردن له‌خراپه که ئه‌مه‌ش فه‌رزێکه وئه‌ویش پابه‌نده به توانا‌و ده‌سته‌ڵاته‌وه .
عبدالله ی کوڕی مسعود ده‌فه‌رموێت :( جاهیدوا الکفار بأیدیکم فإن لم تستطیعوا إلا أن تکفهروا في وجوههم فافعلوا ) واتا: جیهادی کافران بکه‌ن به‌ده‌ستان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌تانتوانی ئه‌وا تف بکه‌نه ده‌موچاویان ئه‌وه‌بکه‌ن . ئیمامی غزالی له کیتابی الأحیاء دا ج/3 ل/ 26 ئه‌م باسه‌ی به‌جوانی باسکردوهو شیکردۆته‌وه هه‌تا ده‌توانیت زوو بیخوێنه‌وه .
جیهاد کردنیش به‌هه‌مان شێوه مل که‌چ و پابه‌ندی توانا‌و ده‌سه‌ڵاته إبن التیمیة له الفتاوی ج/4/442داده‌ڵێت :(فه‌رمان کردن به‌کوشتاری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره که توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له کاتێکدا که کوشتاریان له پێشتر نی یه له کوشتاری موشریکه‌کان و کافره‌کان ئه‌وه‌ش هه‌روه‌کو ئاشکرایه که پابه‌نده به‌تواو ده‌سه‌ڵاته وه ،جاری واهه‌یه هه‌ندێ کاتدا دڵ ڕاگرتن و نزیك بوونه‌وه شه‌رعی یه به ماڵ وئامرازه‌کانی په‌یمان به‌ستن هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم )چه‌ندین جار ئه‌نجامی داوه ،ئیمام وسه‌رکرده‌ی موسڵمانان ئه‌گه‌ر زانیتی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی نی یه له‌ده‌ستدا ئه‌وا ده‌بیت وازبهێنێت له‌ده‌سه‌ڵات و تواناکه‌ی ده‌بێت کاره‌که ده‌بیت بهئاشتهوای و په‌یمان به‌ستن سه‌ربگرێ ).
شاره‌زای و زانایی ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی بتوانێت هه‌ڵسوکه‌وت بکات له گه‌ڵ فه‌رمووده‌کانی خوای گه‌وره و دهقهشهرعی یه‌کان له کاتی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و بێهێزی و نهتوانیندا ،چند جوان به‌وردی وإبن التیمیة له کیتابی (الصارم المسلول) ل /238دا نوسیویه‌تی (ههرکاتیك که‌به‌رامبه‌ر منافیقهکان زانیمان مانه‌وه‌یان باشتره و فیتنه‌یان که متره ئه‌وکات بهپێیئهوئایهته پیرۆزه ده‌که‌ین (ودع أذانهم ) واتا:گوێ مه‌ده‌ره ءازارو زیانه‌کانیان ،والله أعلم وه کاتێك که نه‌مان توانی جیهاد له گه‌ڵ کافره‌کاندا بکه‌ین ئه‌و کات به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که بۆمان هه‌یه وازیان لێ بهێنین و ئاشته‌وای یان له گه‌ڵدا بکه‌ین ،و کاتێکیش که توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو ئه‌وکات به پێی ئه‌و ئایه‌ته قسه‌ده‌که‌ین که ده‌فه‌رموێت : { يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ } سوره‌تی التوبة،واتا :جیهادی کافر‌و منافیقهکان بکه‌ن و توند‌و تیژبن به‌رامبه‌ریان هه‌روه‌ها ووتوویه‌تی:(ئه‌و منافقانه له‌وانه‌یه به‌و قسه‌یه‌ی که ووتویانه (راعنا ) ئاگادارمان به‌و به‌ئاگای ئێمه به ئه‌و قسه‌یه له وانه‌یه جنێوێك بووبێت یان وه‌ك جنێوێك ده‌ریان بڕیبێت و گاڵته‌یان پێ هاتبێت و تانه‌دانیان مه‌به‌ست بوو بێت له دیندا له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم نه‌یانی که‌شتووه له‌و باره‌یه‌شه‌وه چه‌ند وه‌ڵامێکیان هه‌یه:یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که له سه‌رده‌مێکدا بووه ئیسلام لاواز بووه هێزوتوانای نه‌بووه له‌و کاته‌دا بووه که خوای گه‌وره هه‌واڵی داوه‌ته پێغه‌مبه ره‌که‌ی که شتی خراپ وناخۆش و ئازاراوی له کافر‌و موشریکه‌کان ومنافیقهکان ده‌بیستێت فهرممانی پێ یان کردووه به‌ئارام گرتن و به‌ندایه‌تی کردنی خوای خۆیان پاشان ئه‌و ئایه‌ته حوکمه‌که‌ی گۆڕا له کاتێکدا که‌تواناو ده‌سه‌ڵات هه‌بووکه کوشاریان بکرێت یان سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن (الجزیة)به‌زه‌لیلی یه وه هییچ ئێش وئازارێکیان نه‌بێت بۆموسڵمانان نه به‌ده‌م ونهبهکردهوه و ئه‌وه‌ی شتێکی ئه‌نجامدا ئه‌وه (صاغر) نی یه زه‌لیل نی یه ،هه‌ندێ که‌سیش هه‌یه که ده‌ڵێن ئه‌و ئایه‌ته‌ش حوکمه‌که‌ی گۆڕاوه (نسخ) و هه‌ندێکی تریش ده‌ڵێن ئه‌وه نه‌گۆڕاوه نسخ نه بۆته‌وه چونکه خوای گه‌وره فه‌رمانی کردووه به لێ بوردن وئاشتهوای (الصفح والعفو) تاوه‌کو خوای گه‌وره خۆی فه‌رمان ده‌نێرێت و پاشان خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی به‌وه بوو که (عزالإسلام )سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی بۆ ئیسلام بوو ده‌رخستن وبڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام و فه‌رمانه‌که‌ش ئه‌وه بوو بۆ کافره‌کان وموشریکه‌کان (جزیة) سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن به زه‌لیلی هه‌روه‌کو فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره وایه که ده‌فه‌رمووێت :{ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلاً }سوره‌تی النساء،و پاشان پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم فه‌رمووی:(قدجعل الله لهن سبیلا)خوای گه‌وره خۆی ده‌روازه‌ی بۆیان کرده‌وه وڕێگای پیشاندا هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن ئه‌وه (نسخ) بۆته‌وه وهه‌ندێك ئه‌ڵێن نه‌خێر حوکمه‌که‌ی هه‌رماوه ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه جێگای ناکۆکی وجیاوازی بیروبۆچونه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه (نسخ)حوکمه‌که‌ی نامێنێت له هیچ کات وشوێنێکدا و په‌یوه‌ست نی یه به‌تواناو ده‌سه‌ڵات و نه‌توانینه‌وه )جابۆیه ده‌بێت ئه‌وده‌قانه که پهیواستن به‌کاتی توانا‌و ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌بێ له کاتی خۆیدا به‌کاربهێنرێت و ئه‌وده‌قانه که تایبه‌تن بهکاتتی بێ هێزی و بێ ده‌سته‌ڵاتی یه‌وه ده‌بێ له کاتی خۆیدا به‌کاربهێنرێت.
الصیوطي ده‌ڵێت له له کیتابی (الأتقان) ج/2 ل/21 (زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه‌دا ده‌رچوونه که باسی لێ بوردن وئاشتهوای ده‌کات ئێمه‌ش ده‌ڵێین :_ئایه‌تی شمشێر (السیف) نه‌سخی نه‌کردۆته‌وه و که‌مێك له ماناکه‌ی هه‌رماوه حوکمی پێ ده‌کرێت ،ئایه‌ته‌کانی کوشتار (آیات القیتال) له دامه‌زراندنی بهمانهای ئه‌وه‌یه که هه‌ر فه‌رمانێك هاتبێت ده‌بێت له کاتی خۆیدا دابمه‌زرێت چونکه حیکمه‌ته‌که‌ی له هۆکارهکهدایه و کاته‌که‌ی خۆیه‌تی کاتێك که موسڵمانان به‌هێزو به‌توانا ده‌بن له کاتی بێهێزی ونهتوانیندا واجبه که حوکم به‌وه بکرێت ئارام بگرن له‌سه‌ر ئه‌زیه‌ت وئازاره‌کانیان ).
راغب الأصفهانیي ووتوویه‌تی : (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )فه‌رمانی پێکراوه به‌وه‌ی که نه‌رم ونیان بێت و ئامۆژگاری که‌م وبه‌جوانی بکات پاشان ڕێگه‌ی پێ درا که توندوتیژ بێت وکوشتاریان بکات و پاشتر فه‌رمانی پێکرا که کوشتاریان بکات به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که مل که‌چ نابن وبۆحهق و دهینی خوا بۆ شه‌ڕکردن و ئه‌وه‌ش هه‌ر فه‌رمانێك به‌دوای یه‌کتردا هاتووه به پێی پێویستی بارودۆخ کاته‌که ).
پاشان جیهاد کردن واجبه واجبێتی ئامراز‌و هۆکار نه‌ك واجب بێت بۆ مه‌به‌ست وئامانج هه‌روه‌کو العز کوڕی عبدالسلام ڕوونی کردۆته‌وه له کیتابی (الأحکام فه المصالح لأنام ) دا‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێت مل که‌چی سیاسه‌تی شه‌رعی بێت و هه‌روه‌ها به‌رپاکردن ی حوکمه‌کان که حهدییان له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه پابه‌ندی توانا‌و ده‌سه‌ڵاته .
إبن التیمیة له (الفتاوي) ج/4 ل /442 دا ده‌ڵێت (خوای گه‌وره ئاماژه ده‌کات بۆخه‌ڵکی ده‌رباره‌ی حوکمه‌کان به‌گشتی هه‌روه‌کو ده‌فه‌رمووێت { وَالّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمّ لَمْ يَأْتُواْ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَاجْلِدُوهُمْ }سوره‌تی النور،واتا: ئه‌وانه‌ی کهبوهتان ده‌که‌ن به‌خێزانه‌کانیان دا ئه‌گه‌ر چوار شاهیدیان نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌م ئاماژه دان وڕونکردنهوهیه بۆ کاتێکه ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌شێکه له جیهاد کردن به‌ڵکو جۆرێکه له جۆره‌کانی جیهاد ، کاتێك ده‌فه‌رمووێت :{ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ }سوره‌تی البقرة،واتا: شه‌ڕوکوشتار نوسراوه له سه‌رتان و فه‌رزه یان ده‌فه‌رموێت:{ قَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ }سوره‌تی آل العمران ،واتا : کوشتار بکه‌ن له پێناوی خوادا یان ده‌فه‌رموێت:{ إِلاّ تَنفِرُواْ يُعَذّبْكُم}سوره‌تی التوبة،ئه‌هه‌ر ڕێیان بکه‌ن بۆ بانگه‌وزی جیهاد کردن سزاتان ده‌دات ،ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌مووی فه‌رزی کیفایه‌ته ،ئه‌گه‌ر کۆمهڵك پێی هه‌ڵسن و پێویست نه‌کات ئه‌وا به‌سه‌و باتی خه‌ڵکه‌که‌ی تر تاوانبار نابن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که پێی هه‌ڵ ده‌ستن به‌سبێت و پێویست نه‌کات به‌خه‌ڵکانی تر ئه‌وا کافی یه ئه‌وانی تریش تاوانبار نابن ئه‌وه‌س به‌هه‌مان شێوه که‌وتۆته سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆیه چه‌سپاندنی حوکمه‌کان وحهده شه‌رعی یه‌کان ده‌که‌وێت سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات .
هه‌روه‌ها ده‌رچوون له فه‌رمانی سه‌رکرده کوفری یه‌کان فه‌رمانێکی شه‌رعی یه و ده‌بێت ده‌ربچن و به‌رامبه‌ریان بوه‌ستنه‌وه ،ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که زانایان ده‌ڵێن مه‌رج نی یه‌که ههرسهرکردهیهك کافر بێت ده‌بێت ده‌رچیت له ژێر فه‌رمانیان دا ئه‌وه مه‌رج نی یه پابه‌ند نین به‌یه‌کتره‌وه و ده‌رچون لێیان مه‌رج نی یه په‌یوه‌ست نی یه که هه‌رزه‌مان و وه‌ختێك بێت ده‌بێت ده‌ربچن ئه‌وه‌ش ههردرگهڕێتهوه بۆ سیسه‌تی شه‌رعی و چۆن پێویست بکات وزهرور بێت ئه‌و کاته به پێی بارودۆخه‌که هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێت به‌ۆێی سیاسه‌تی شه‌رعی .
ابن الحجر له کیتابی (الفتح)ج/13 ل /123دا ووتوویه‌تی :(سه‌رکرده‌و پێشه‌وا لاده‌درێت له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له سهرکوفر کردنی و هه‌رکه‌سێك له موسڵمانان بتوانێت ده‌بێت بیکات هه‌ر که‌س توانیتی پاداشتی خێره‌که‌ی بۆ خۆی و هه‌رکه‌س نه‌هێڵێت تاوانه‌که‌ی له سه‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر که‌س نه‌یتوانی وده‌سه‌ڵاتی نهبوودهبێت کۆچ بکات بۆ شوێنێکی تر (الهجرة ) له‌سه‌ر زه‌وی ) .
ئیمام الشوکانی له (نیل الأوطار )دا ج/7 ل /196_199دا ده‌رباره‌ی حاکم وفه‌رمان ڕه‌وای ووتوویه‌تی :(هه‌رفه‌رمان ڕه‌واو حاکمێك ئه‌گه‌ر کوفری ئاشکرای لێ ده‌رکه وت نابێت گوێ ڕایه‌ڵی بکرێت و ده‌بێت جیهادیشی به‌رامبه‌ر بکه‌یت به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان فه‌رمان ڕه‌واکاندا که‌سیان لێ به‌ده‌ر نه‌کراوه بۆ هه که‌سێك که بتوانێت جیهادیان به‌رامبه‌ر بکات ).
الدمیجي له کیتابه‌که‌یدا (الإمامة الکبری ) ل /547دا ووتوویه‌تی :(ئه‌گه‌ر نه‌توانرا جیهاد بکرێت ئه‌وا هه‌موو خه‌ڵکی ده‌بێت خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که خۆیان له شه‌ڕی ئه‌و حاکمه کافره بپارێزن ).
به‌م شێوه‌یه ده‌بێت سه‌رکرده کار به‌ڕێوه به‌ره‌کان و سه‌رکرده سیاسی یه‌کان و جیهادی یه‌کان ده‌بێت زۆر بهئاگاو وریا بن به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو بارودۆخێك که شانبه‌شانیان له ڕووی توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه پاشان نه‌خشه‌و پلان دابڕێژن بۆ ئه‌وه بار‌و دۆخه‌ی که ڕوبوڕویان بۆته‌وه و ئه‌وه‌ی که شیاوی بارودۆخه‌که‌یه‌و به مه‌رجێ ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ئهوپیاوانهوه ده‌بێت که زانیاری دین ودنیا یان کۆ کردۆته‌وه ته‌واویان تێدایه به‌تایبه‌تی شاره‌زای کات وسه‌رده‌م (فقة الواقع) و شاره‌زای ده‌قه ئاسمانی یه‌کان بێت که چی شیاوه بۆ ئه‌وه بارودۆخه که هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و پیاوانه‌ش ده‌بێت ئازا‌و زیره‌ك بن وههڵهشهو په‌ڵه‌شه نه‌بن ، به‌ڵام که‌سانی ترسنۆك نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرس وڕایان پێ بکرێت چونکه ئه‌وانه ههربۆچونێك ده‌رببڕن ته‌نها بۆ مه‌به‌ست دانیشتن وتۆقاندنه و هێزو وره ڕمانه و خاڵی ناکۆکی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌مێنێت له ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ توانا‌و ده‌سه‌ڵات ئایا به‌تواناین یان بێ هێزین ، ئه‌و خاڵه‌ش خوای گه‌وره ڕوونی کردۆته‌وه به‌جوانی و به‌باشی که ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَاناً}سوره‌تی البقرة،واتا : ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا په‌رست وله خوا ترس بن خوای گه‌وره خۆی جیاوازیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه له نێوان خراپ چاکدا یان له نێوان حه‌ق وناحهقدا ،والله أعلم ،نیه‌ت وخۆ پاك کردنه‌وه له هه‌واو نه‌فس وئاره‌زوی دنیای ڕۆڵێکی باڵای هه‌یه له هه‌موو کاره‌کاندا و سه‌رکه‌وتنیش ته‌نها بۆ پاك وبێ گه‌ردانه ئه‌وانه ی که خۆیان پاك کردوۆته‌وه ته‌نها بۆ خوا .
عبدالرحمن عبدالخالق له کیتابه‌که‌یدا ده‌ڵێت :(العمل السیاسی )ل /43دا ده‌ڵێت :(هه‌رده‌بێت بانگخوازه‌کانی ئازا‌و بوێر بن له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵه‌شه وپه‌له کردن به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ست وبازوی لێ هه‌ڵماڵن به دانای وزانای یه‌وه هه‌موو بارودۆخێك پۆشاکی خۆی به‌سه‌ردا بپۆشن کار‌و باری شیاو بڕه‌خسێنن بۆ هه‌ر بارودۆخێك که دێته ئاراوه کاره‌کان بڕازێننه‌وه به جوانی هۆش مه‌ندانه ،هه‌ربه‌و شێوه‌یه بوو پێغهمبهرکهیان بووه پێشه‌واو سه‌رکرده‌یان بۆ هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك ئامرازی خۆی ئاماده‌ده‌کرد ،وڕاوێژی هاوه‌ڵه‌کانیشی ده‌کرد و شه‌ڕو کوشتاریشی ده‌کرد له کاتێکدا له کاتێکدا ئه‌و شه‌ڕو کوشتاره له قازانجی بانگه‌وازه‌که وموسڵمانان بوایه ،ئاشتهوایشی ده‌کرد هه‌رکاتێك که ئاشته‌وای پێویست بوایه و باش بوایه ،په‌یمانی ده‌به‌ست هه‌رکاتێك پێویست بکردایه.
پێش ده‌که‌وت هه‌رکاتێك پێش که‌وتنی زه‌رور بوایه‌و شیاو بوایه ، ده‌وه‌ستایه‌وه هه‌رکاتێك وه‌ستانه‌وه پێویست بوایه ،کاتێك که پێویست بوایه کاره‌کانی به‌نهێنی ئه‌نجام دهدهاو کاتێكیش پێویست بوایه کاره‌کانی ئاشکرا ده‌کرد ،له هه‌موو ئه‌و کارانه‌شدا بێگومان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )زانا‌و دانا بوو که پشتیوانی ته‌نها خوا بوو هه‌موو کاره‌کانی ته‌سلیمی ده‌ستی خوا کردبوو چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا ته‌نها له لای خوا بوو ئه‌وه ئه‌و ڕێگاو ڕێبازه بوو که ده‌بێت بنگخوازکان به‌و شێوه‌یه بن).