سه‌ركردیه‌تی كورد ئیراده‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، به‌لاَم زانستی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی نیه
له‌كۆنفرانسێكی لاوان له پیش نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵ سه‌رۆكی هه‌رێم
مژده‌یه‌كی زۆر خۆشی به‌گوێی هه‌موو لایكدا دا كه له‌كۆتایی
ووتاره‌كه‌ی ووتی "زۆر جوان گوێم بۆ بگرن له‌و ماوه‌یه هه‌واڵ‌و
مژده‌یه‌كی خۆشتان پێ ده‌ده‌م"، له‌دوای ئه‌و لێدوانه‌و هه‌ندێك
لێدوان‌و چالاكی نهێنی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه له
نه‌ورۆز ئه‌و موژده‌یه ڕابگه‌یه‌نێت،دوای ئه‌و سۆزه‌ی سه‌رۆك زۆر خه‌فه
بوه‌وه، بابزانین ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا چه‌نده گونجاوه بۆ ده‌وڵه‌تی
كوردستان، باری ناوه‌كی چه‌نده ئاماده‌كراوه، هه‌نگاوه سیاسی‌و
یاساییه‌كانی نیوده‌وڵه‌تی چی پێویسته، له‌گه‌ڵ زۆر پرسیاری ستراتیژی
به‌و كورته تویژینه‌وه ئه‌كادیمیه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
هۆیه‌كانی به ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كورد
هۆیه‌كی یه‌كجار زۆر باس كراوه،ده‌یگوشین له‌و چه‌ند خاڵه‌ا:-
1- كوردستان سنوره‌كانی داخراوبوه‌و كه‌وتۆته نێوان عوسمانی‌و
سه‌فه‌وی، واته لایه‌كی له‌سه‌ر ئاو نه‌بووه بۆیه نه‌بوه‌ته
ده‌وڵه‌ت.
2- له‌كۆنه‌وه هه‌ر چه‌وساوه‌ته‌وه‌و ژێر ده‌سته بووه.
3- زۆر عه‌شایرو دواكه‌وتوو بووه، میلله‌تێكی ره‌وه‌ند بووه.
4- شارێكی زۆر گه‌وره‌ی بازرگانی نه‌بووه كه وه‌ك مه‌ركه‌زێك بێت.
5- زاڵبونی هه‌ستی ئاینی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌تی دا، سه‌ركرده‌كانی
كورد هاوكاریان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا نه‌كرد، له‌تۆڵه‌ی (صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی)
نه‌یان كردونه‌ته ده‌وڵه‌ت.
6- زه‌مینه‌ی یاسای‌و سیاسی كه بریتییه له‌هه‌رێم‌و گه‌ل‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاماده‌نه‌بوو.
7- ناكۆكی ناوخۆ له‌نێو كوردان‌و كێشه‌و ناكۆكی سه‌ركرده‌كان.
8- لێدانی ئه‌رمه‌ن‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌سرانی، ئه‌و كیشانه وای كرد كورد نه‌بێته ده‌وڵه‌ت.
9 - زۆری سامانی ژیر زه‌وی كوردستان هۆی به ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كورده.
10- هه‌یه ده‌ڵێ، چونكه پارچه پارچه‌كراین بۆیه نه‌بووینه ده‌وڵه‌ت.
11- ڕایه‌كی تری نوێش له‌نێو كوردستان‌و ده‌ره‌وه هه‌یه ده‌ڵێ "توانای ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌بوه‌و نیه".
بارودۆخی دروست بوونی مه‌ینه‌تی كورد
یه‌كه‌م: هه‌لو نائاماده‌یی كورد له‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی‌و به‌رواری
مه‌ینه‌تی كورد دێت، كه ده‌ڵیت هه‌زاران ساڵه بێ ده‌وڵه‌ت‌و كیانین،
یان زانكۆكانمان ده‌ڵین له چاڵدیرانی 1514ه‌وه كوردستان داگیر‌و دابه‌ش
كراوه، راستیه‌كه‌ی وانیه، ئه‌و مه‌ینه‌تی‌و دابه‌شبوونه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، یان ووردتر له نێوان 1908
تا 1924 كه ئه‌و ڕووداوانه گرنگترینیان بوو (ئینقلابی ئیتحادیه
تورانیه‌كان له 1908 , له 1909 سوڵتان عبدالحمید لادرا , له 1914 جه‌نگی
جیهانی یه‌كه‌م , له 1916 ڕێكه‌وتن نامه‌ی سایكس بیكۆ , له 1917 به‌ڵێنی
بلفۆر، له 1918 كۆتایی جه‌نگ , له 1917 شۆرشی ئۆكتۆیه‌ر , له 1919
فرسای , له 1920 سان ریمۆ و سیڤه‌ر , له 1921 به‌دواوه دروست بوونی
ده‌وڵه‌تی عێراق‌و توركیا‌و سوریا . , له 1923 لوَزان , له 1924
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاری خه‌لافه‌تی عوسمانی) ، به‌كورتی‌و ته‌سك تر
له ژێر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی خواره‌وه:-
1- له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م جێبه‌جێ كرا.
2- له‌وكاته‌بوو كه هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر وڵاتانی ته‌وه‌ر كه عوسمانی به‌شێك بوو لێی زاڵ بوون.
3- له‌و كاته بوو بیری عه‌لمانی جێی بیری ئیسلامی گرته‌وه.
4- له‌وكاته بوو كه بیری نه‌ته‌وه‌گه‌ری بووه بنچینه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ له‌جیاتی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان.
5- له‌وكاته بوو كه ئاشتی جیهانی‌و (وفاق الدولی) به‌و نه‌خشه‌یه دروستكرا.
هۆیه یارمه‌تیده‌رو یارمه‌تینه‌ده‌ره‌كان بۆ به ده‌وڵه‌ت نه‌بونی كورد
أ \ یارمه‌تی نه‌ده‌ر
زۆر به‌كورتی ئه‌و هۆكارو فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه ڕێگری به ده‌وڵه‌ت بونی كورد بوون‌و بونه هۆی مه‌ینه‌تی:-
1 - ڕۆژ ئاوا 2- سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان 3- مه‌دره‌سه‌ی عه‌لمانی 4-
ئایدۆلوژیای ناسیوَنالیزمی 5- سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تانی هاوچه‌رخی
وه‌ك عێراق‌و توركیا‌و سوریا 6-شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری رووسی 7- بزوتنه‌وه‌ی
شه‌ریفی مه‌كه 8- پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل 9- بزوتنه‌وه‌ی كه‌مالی
10- عشایرو عه‌لمانیه‌تی كورد11- بزوتنه‌وه‌ی پان ئه‌رمه‌نیزم
(تاراده‌یه‌ك) 12- ڕێكه‌وتنه‌كانی (سایكس بیكۆ، سان ریمۆ، فرسای،
قاهیره، لۆزان) 13 - پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی عروبی‌و تۆرانی 14-
لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به عێراقه‌وه 15- سه‌ربه‌خۆیی له جیاتی
ئینتداب 16- هه‌رسێ ڕێكه‌وتنامه‌ی به‌ریتانیاو عێراق 17- یاسای
نێوده‌وڵه‌تی‌و ڕێكه‌وتنه‌كان (تاراده‌یه‌ك) 18- جامیعه‌ی عه‌ربی‌و
كۆنگره‌ی ئیسلامی ...
ب \ یارمه‌تی ده‌ر:-
1 - ده‌وڵه‌تی عوسمانی (ئه‌سته‌نبوڵ) 2- پڕۆژه‌ی پان ناسیۆنالیزمی
عه‌ره‌بی دژ به ئیمپریالیزم(تاراده‌یه‌ك) 3- جامیعه‌ی ئیسلامی 4-
شۆڕشی بیست 5- بزوتنه‌وه‌ی كوردی ره‌سه‌ن 6- بزوتنه‌وه‌ی تاشناقی
ئه‌رمه‌نی (تاراده‌یه‌ك) 7- بزوتنه‌وه‌ی رزگار خوازه‌كان 8-
ڕێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ر9- لیژنه‌ی كنگ كراین(تا راده‌یه‌ك) 10- عصبه الامم
(تا راده‌یه‌ك) 11- پڕۆژه ئیسلامیه‌كان.
سیڤه‌رو یه‌كلابوونه‌وه
زیاتر دابه‌شیه‌كه‌و پلانی ئیستعمار كه خۆی له سایكس بیكۆ له‌دوا
كۆنگره‌ی دا به‌شی سیڤه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بینیته‌وه: كوردستان
(نه‌بووه ده‌وڵه‌ت) به‌پێی مادده 62-64ی سیڤه‌ر، ئه‌رمینیا له
مادده‌ی (88 هه‌تا 93) نه‌بوه ده‌وڵه‌ت، ئه‌و به‌شه‌ی ئێستا ده‌وڵه‌ته
به‌ری ڕوسی پێ ده‌لێن، سوریا‌و میزۆپۆتامیا (عێراق) به‌پێی ماده‌كانی
94 هه‌تا 97، ئیسرائیل به‌پێی مادده‌ی (95)- ئیسرائیل‌و شام‌و عێراق به
یه‌ك فه‌سڵ‌و فه‌رمان دروست بوونه، حیجاز به‌پێی مادده‌كانی (98-99)،
به‌و شێوه‌یه میسر له‌ماده‌ی (101) ، سودان له ماده‌ی (113) مه‌غریب‌و
تونس له مادده‌ی (118) لیبیا به مادده‌ی (121). ریكه‌وتنه‌كه به‌سه‌ر
توركیا سه‌پا ئه‌ویش دروست بوو، سه‌ره‌تای دروست بوونی مه‌ینه‌تی كورد
له‌گه‌ڵ شكستی یه‌كجاری شۆرشی شیخ سه‌عید، بۆ یه‌كه‌م جار كورد كه‌وته
قۆناغێكی میژووی سه‌خت وئالۆز، دوای جه‌نگی جیهانی میلله‌تانێكی زۆر
رزگاریان نه‌بوو، ئه‌وانه دووبه‌ش بون:-
1- ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌وتنه ژێر ده‌ستی ئیستعمارو وڵاته زل هێزه
گه‌وره‌كانی به‌ریتانیاو فرنساو ئیتاڵیا‌و پرتوگال، وه‌ك میله‌تانی
(جه‌زائیر، لیبیا، ئه‌نگۆلا، ڤێتنام، ..) ئه‌وا به هۆی گه‌شه‌ی
یاسایی‌و مه‌ده‌نی جیهان له‌لایه‌ك‌و خه‌باتی ئه‌و میلله‌تانه به
ئاسانی ڕزگاریان بوو‌و ئێستا ده‌وڵه‌تن.
2- به‌شه‌كه‌ی تر ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌وتنه‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت‌و
میلله‌تێكی بچوك‌و ده‌ڤه‌ری، كێشه‌كه‌یان زۆر قوڕس بوو، له‌وه‌ش خراپتر
ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه دابه‌ش كرابن،وه‌ك كورد‌و
باسك‌و به‌ربه‌رو فه‌له‌ستین (له‌دوای سالاَنی 1948فه‌له‌ستینیش له‌نێوان
ئیسرائیل‌و میسر‌و ئورده‌ن دابه‌ش كرا)، ئه‌وا كێشه‌ی ئه‌و جۆره
میلله‌تانه له‌گه‌ڵ:-
یه‌كه‌م داگیركه‌ره‌كه. دووه‌م كێشه‌ی جیهانی كه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ
میلله‌تانی ژێر ده‌سته‌ی تر. سێیه‌م كێشه‌ی ئیقلیمی كه تایبه‌ته
به‌كوردو چه‌ند میلله‌تێكی تر.
بۆیه ئه‌گه‌ر بته‌وێت رزگاربیت یان مافی چاره‌نوس به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا
ئه‌و پشتیوانه نێو ده‌وله‌تیانه‌ت هه‌یه: ئه‌و مافه له جامیعه‌ی
ئیسلامی‌و له 14 خاڵه‌كه‌ی نیلسوَن له1918 و له بنه‌ماكانی شۆرشی
ئۆكتۆبه‌ری1917و شۆرشه‌كانی پێشوی ئه‌مریكی 1776و فه‌ره‌نسا 1789
هاتووه، له‌سه‌رده‌می نوێش: له‌ماده‌ی (1) و ماده‌ی (55) ی میساقی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتووه، هه‌روه‌ها بریاره‌كانی: ژماره 1514
خولی (15)له14/دیسمبر/1960، بڕیاڕی ژ:2105 خولی (20) له1965ز،
بریاری ژ:2625 خولی 25 له24/ئۆكتۆبه‌ر/1970، بریاری ژ:3070 خولی28له
1975، هه‌روه‌ها بریاری 3314سالی 1974...
ئه‌وانه پشتیوانی دلخۆشكه‌رن بۆ مافی چاره‌نوس، به‌لاَم له‌لایه‌كی تر
ئه‌و له‌مپه‌ره گه‌ورانه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه ڕێگه، بۆ ئه‌وه‌ی
كورد به مافی چاره‌نووسی بگات ده‌بێت:
1 - سنوری چوار وڵاتی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێك بدات .
2 - بناماكانی سایكس بیكۆ، (عدم المس بالرب الإستعماری)و بنه‌ماكانی ئایزنهاور .. هه‌موو تێك بدات .
3 - ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل ده‌ستكاری بكه‌یت‌و تێكی بده‌یت.
4 - تێك دانی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی وڵاتان كه‌ده‌قی پێوه گرتوه‌و چه‌ندین
ڕێكه‌وتنی ئیقلیمی‌و ده‌وڵی نوێی له‌سه‌ر بینا كراوه. تێكدانی ئه‌و
بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه گه‌ورانه له ئاستی هێزی كورد دا نیه، هێشتا
قورس تریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر عێراق له به‌ندی 7 به‌یه‌كجاری ده‌ربچێت،
ناچار ده‌بێت به‌دوای پرۆژه‌كانی چاكسازی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست
بگه‌ڕێت بزاننێت كامیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كورد نزیكه، پڕۆژه‌كانی
چاكسازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بریتین له:-
1- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بنه‌مای جونسون ئینجا ئایزنهاوه‌ر،دوای (step by step)ی كیسنجر 1976-1977 .
2- ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره 1991 ج ـ بۆشی باوك (سیسته‌می نوێی جیهانی) .
3- پڕۆژه‌ی ئه‌وروپی بۆ چاكسازی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست (كۆنگره‌ی به‌رشلۆنه 1995) .
4- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه 2004ز ـ ج بۆشی كوڕ .
5- ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستی فراوان ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا ـ 2004ز .
6ـ پڕۆژه‌ی ئیسرائیل (شمعون پیرس) .
7ـ پڕۆژه‌ی جامیعه‌ی عربی (دیكۆمینتی ئه‌سكه‌نده‌ریه) .
ئه‌و پرۆژانه له چوار چێوه‌ی بنه‌ماكانی سایكس بیكۆن،چاره‌نوسی كوردی
تیا دیاری نه‌كراوه، ناچار ده‌بێت به‌دوای پرۆژه‌ی تری وه‌ك
(ئێرانی، ئیسلامی،توركی،..هه‌تا هه‌ندێك پرۆژه‌ی تایفی، چه‌پی ئه‌گه‌ر
هه‌بێت ) بگه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌مپه‌ری گه‌وره‌یان
لادا سودی لێببینین، له‌و میانه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕابوونه‌ی له
به‌هاری عه‌ربی ده‌بینرێت له ڕووی ستراتیژی له قازانجی پرۆژه‌ی
مافی چاره‌نوسی كورده، به تایبه‌تی بارودۆخی ئێستای عێراق
وهه‌ڵچوونی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست له نێوان ئێران‌و لایه‌نگرانی
له‌گه‌ڵ ولاَتانی كه‌نداو وئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌لایه‌كی تره‌وه، كه
بووه‌ته هۆی دابه‌شی عێراقی عه‌ره‌بیش، وه‌لاَمی پرسیاره‌كه ئاسان
ده‌بێت ئاخۆ كورد له عێراق چ بكات؟ جارێ له‌لای خۆمان وه‌ك كورد چ
بكه‌ین؟
نه‌خشه‌ڕێگه
له‌و سه‌رده‌مه به‌ده‌وڵه‌ت بوون به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یان
به‌پێی سیاسه‌تی ده‌ولی یان به‌هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌یه، له‌ڕاستیدا به
پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وا كوردستان مه‌رجه یاساییه‌كانی
(هه‌رێم‌و گه‌ل‌و ده‌سه‌لاَتی سیاسی)ی هه‌یه، مه‌رجه‌كانی
ئه‌ندامیه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به پێی به‌شی (1) و
ماده‌كانی (3-6) به‌شی دووی میساق ، هه‌ره‌وه‌ها به پێی ماده‌ی 60ی
( النڤام الداخلی المۆقت لمجلس اڵ‌من) كه‌ده‌قه‌كه‌ی واهاتوه : ((یقرر
مجلس اڵ‌من ما إژا كانت الدوله صاحبه گل‌ب العچویه هی، فی تقدیره، دوله
محبه للسلم وقادره علی الوفا‌و بالالتزامات المنصوص علیها فی المیپاق
وراغبه فی ژلك، ومن پم ما إژا كان یوصی بقبول الدوله صاحبه الگلب فی
العچویه)) له‌گه‌ل كه‌مێك كاری یاسایی بۆ كورد سازاوه ، كه‌چی
ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت (سیاسه‌ی ده‌ولیه) كه زیاتر كاریگه‌ر تره له
(یاسای ده‌ولی)، سیاسه‌ی ده‌ولی وه‌ك (یاسای ده‌ولی) چه‌سپاو نیه
ده‌گۆڕێت، له‌م ده‌موو ده‌سته ده‌توانین بڵێین مه‌بادیئه‌كانی سیاسه‌ی
ده‌ولی بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان له‌و هه‌نگاوانه خۆی ده‌نوێنێت:-
1- دروست كردنی نمونه‌یه‌كی جوان له ده‌سه‌لاَتی كوردی له سه‌روه‌ری
یاسا‌و پیاده‌ی ده‌ستورو پڕۆسه‌ی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و
ڕاسته‌قینه‌و ده‌ست گۆڕی ده‌سه‌لاَت، پاكی تۆمارگای مافه‌كانی (مرۆڤ‌و
ئافره‌ت‌و ڕۆژنامه نوسی..)، پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تیه‌كان.
2- پاراستنی سنوره‌كانی نیوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، وه‌ك كیانێك نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ده‌وروبه‌ر.
3- بتوانێت (مقوماتی) ئابوری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و تعلیمی‌و
كۆمه‌لاَیه‌تی‌و...بسازانێت بۆ ده‌وڵه‌ت، له‌دوای سه‌ربه‌خۆ بوونی
نه‌بێته بار قوڕسی بۆ (كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی) له برسێتی‌و
هه‌ژاری‌و پیس كردنی ژینگه‌و پێ شێلی یاسا‌و ڕێكه‌وتنه نێو
ده‌وڵه‌تیه‌كان.
4- له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندی ته‌وه‌رو بارسته نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ده‌وڵه‌ت بوون هاوته‌ریب بكه‌یت.
5- له‌كۆتایدا كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ست كردنه به‌ده‌وڵه‌ت دروست كردن،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێویسته داوانامه‌یه‌كی یاسایی به دیباجه‌یه‌كی
میژوویی‌و سیاسی زۆر مه‌نتیقیانه پیش كه‌ش به (ئه‌نجومه‌نی ئاسایش)
بكرێت كه پیك هاتوه له 15 ئه‌ندام ،پینجیان هه‌میشه‌ییه‌و ده‌یه‌كه‌ی
تریش هه‌ردوو ساڵ جاریك هه‌ڵده‌بژێرێت كه بریتین له:
مه‌غریب،هند،تۆگۆ،خوارووی
ئه‌فریقا،گواتیمالا،كۆلۆمبیا،ئازه‌ربیجان،ئه‌ڵمانیا،پاكستان،پورتوگال.
پرۆژه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان كوا؟
ئه‌وه به‌كورتی هه‌نگاوه گشتیه‌كانه، ئه‌وه‌ی ئێستا له ژێر حوكمی
كوردی ده‌گوزه‌رێت به‌شی هه‌ره زۆری دژ به‌م پینج خاڵه‌یه، له خالی
پینجه‌م ده‌ست پێ ده‌كه‌ین چونكه لێره‌دا هه‌موو عه‌یب‌و عاری
سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌رده‌كه‌وێت كه پرۆژه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوونیان زۆر
لاوازه‌و ته‌نانه‌ت ده‌ست كورتن له‌باره‌ی زانستی به ده‌وڵه‌ت بوونیش،
له‌دوو خال زیاتر ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه
یه‌كه‌م: من خۆم له سه‌ركردایه‌تی بالاَی كوردم پرسی ئاخۆ ئه‌وان
لیستی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان هه‌یه، ووتیان
"ناوه‌لا".
دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوانامه‌كه‌مان به ئیجابی لێ
وه‌رگرێت پێویستمان به‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌سه‌رو ناومان
بردن‌و ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان له‌و
پرۆسه‌یه هه‌بێت ،ئه‌ویش به‌وه ده‌بوو كه ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و 10
ده‌وڵه‌ته به‌رژه‌وه‌ندیه‌كمان دروست بكردبایه له سیاسه‌تی نه‌وتی‌و
بازرگانی‌و سیستمی وه‌به‌رهینانمان، كه‌چی هیچ كارێك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه
گرنگه نه‌كراوه، له‌وه‌وه به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ركردایه‌تی
ئیراده‌ی به ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، به‌لاَم زانستی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی
نیه، بۆیه‌ش یه‌خه‌ی ئه‌وه‌ی گرتوه له مانگی 9 ڕاپرسی بكات بۆ به
ده‌وڵه‌ت بوون، ئه‌وه‌ش نه‌شاره‌زاییه له په‌یوه‌ندیه نێو
ده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌و كاته ڕاپرسی میلله‌ت ده‌بێته بنچینه‌ی مافی
چاره‌نوس كه بڕیاڕی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بۆ ده‌رچووبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئه‌ریتریاو ته‌یمورو خوارووی سودان، كوا كورد هیچی نه‌كردوه یه‌كسه‌ر
هاته‌سه‌ر ڕاپرسی كه له‌هه‌موان ئاسان تره، بۆیه ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی
هه‌ریم دایناوه له مانگی 9 ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ‌و ئه‌ساسێكی ده‌ولی نیه،
كه‌واته ده‌وڵه‌تی كوردستانی به‌و شێوه‌یه دروست ناكرێت، به‌و
(ته‌كه‌بوری‌و غروری‌و گه‌نده‌ڵی‌و بێ سه‌رو به‌ری‌و ئیهمالی‌و خۆ
ویستی‌و په‌رته‌وازه‌ی) یه‌ی ده‌سه‌لاَتی ئیستای كورد زۆر دووره،
ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند جاری ڕابوو دوو رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و (وفاقی
ئیقلیمی) له‌كوردی تێكدابێت ئه‌و جاره گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان واتێكی
ده‌دا، بۆیه‌ش به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێستا پرسی به (ده‌وڵه‌تبون)
سازاوه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستی گه‌وره‌و سه‌رهه‌ڵدانی
ئیسلامی نه‌خشه‌و ستراتیژیه‌كانی جیهان ده‌گۆڕێت، به‌لاَم باری زاتی
خراپه، ئه‌گینا هه‌ندێك ده‌رگای تری سه‌ربار له ناكاو له‌سه‌ر ئاستی
عێراق له قازانجی كوردستان كرایته‌وه، ئه‌ویش پرسی هه‌رێمه‌كان‌و
سه‌رهه‌ڵدانی كیشه‌ی سوننه‌و شیعه كه یه‌كێك له‌ڕێگه‌ی هه‌ره
ئاسانه‌كانی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستانه، چونكه سه‌لامه‌تترین ڕێگا بۆ
ده‌وڵه‌تی كوردستانی باشور ئه‌وا جاڕپێدانی ده‌وڵه‌تی سونه‌یه له
ناوه‌ڕاست، ئینجا كوردستان ئۆتۆماتیكی ده‌بێته ده‌وڵه‌ت، كه له
توێژینه‌وه‌كی تر به‌درێژی باسی ئه‌و ستڕاتیژیه‌ته ده‌كه‌ین، چۆن
ئه‌وه‌ش له فكری سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌بوه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ره‌تای پرسی هه‌رێمی فیدڕاڵی له خواروو دلخۆش نه‌بوون، به‌لاَم
ئێستا خه‌ریكه سه‌ركردایه‌تی كورد له نیعمه‌تی پرسی هه‌رێمه‌كان
بگات .