(27) گەورەیی و پیرۆزی قورئان
05/08/2013 نوسەر: bzavpress

(27) گەورەیی و پیرۆزی قورئان


وانەی بیست و حەوت

گەورەیی و پیرۆزی قورئان مەدح و ستایشس و ناساندنی کۆتایی نایەت لێرەدا بە کورتی ئەم چەند خاڵەی لای خوارەوە دێنمەوە یاددتان :

• خوای گەورە لە ووتەو منقولەکانی لە قورئانی پیرۆزدا سەرەتای دەستپێکردن بە سورة الفاتحة و کۆتایی (ختام) بەسورة (الناس).
• قورئانی پیرۆز پیكهاتووە لە ٣٠ جزء.
• ژمارەی سورەتەکانی قورئان ١١٤ سورەتە.
• ژمارەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز ٦٢٣٦ ئایەتە.
• درێژترین سورەت سورەتی البقرە یە.
• کورترین سورەت لە قورئانی پیرۆزدا سورەتی الکوثر.
• ناوەکانی سورەتی الفاتحة زیاتر لە ٢٠ ناوە.
• سورەتی الفاتحة بەچوار ناو ناودەبرێن (فاتحة الکتاب، أم القرآن، السبع المثانی، أم الکتاب)
• عەزیمترین ئایەت لەقورئانی پیرۆزدا آیة الکرسي لە سورەتی البقرة دایە.
• ئەو سورەتانەی کەبە پیتێك دەستپێدەکات بریتین لە (ص، ق، ن).
• ئەو سورەتانەی کە بە جووت واتە دووپیت دەستپێدەکات یان زیاتر بریتین لە   ( طە، یس، حم).
• ئەو سورەتانەی کەدەست پێکردنی بە سوپاس و ستایشی خوای گەورە بریتین لە (الفاتحة ، الانعام ، الكهف ، سبأ ، فاطر).
• قورئانی پیرۆز لەماوەی ٢٣ ساڵدا هاتەخوارەوە.
• مغضوب علیهم مەبەست لە ( یهودو الضالین و نصاری).
• زانستی تایبەت بە قورئانی پیرۆز بریتی یە( التجوید، القرآن، التفسیر، علوم القرآن)
• ناوی ڕۆژی قیامەت لە قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە ئاماژەی پێداوە بە (القيامة ، القارعة ، الحاقة ، الساعة ، اليوم الآخر ، البعث ، يوم التغابن ، النبأ ، العظيم ، الواقعة ، يوم الفصل ، يوم الجمع ، الطامة الكبرى ، الصاخة ، الراجفة).
• ئەو سورەتەی کۆتاییەکەی ناوی پێغەمبەرانە ئەویش سورەتی الاعلی.
• ئەو سورەتانەی بەناوی حەشەرات و باڵدارە فڕیوەکان بەناوی ( النمل و هدهد).
• ئەو سورەتانەی بە لفظ جلالە (اللە) لەهەموو ئایەتەکان هاتووە لەسورەتی المجادلة.
• دوو سورەتی قورئانی کریم دەستپێدەکات بەیەکەم و کۆتایی دێ بەدووەم ئەویش سورەتی القدر و الفجر.
• ئەو سورەتەی دووجار ناوی مێروولەی تێدا هاتوە النمل.
• ئەو سورەتەی ٢ جار سجدەی تیاداهاتووە سورة الحج.
• سورەتی الاسراء ناو ئەبرێ بە سورەتی بنی ئیسرائیل.
• لە قورئانی پیرۆزدا ٢٥ سجدە هاتوە.
• سورەتی التوبە بەناوی تر ناودەبرێ بە ( البراءة، الکاشفة).
• الزاهراوین ئەویش ( سورەتی البقرة، سورة آل عمران).
• ئەبوبکری صدیق (خوای لێی ڕازیبێت) فرمانی دەرکرد بەکۆکردنەوەی قورئانی پیرۆز لەدوای وەفاتی پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام).

خوێندنی قورئان تام و چێژێکی تایبەتی هەیە ئاسودەیی بە دڵ و دەروون ئەدات، شەفاعەتە بۆ خاوەنەکەی هەروەکو پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت:

خوای گەورە ئەم قورئانە پیرۆزەی لە لوح االمحفوظ پاراستووە، جا هەر هەڵگەڕاوەیەك لەدینەکەمان یاخود هەر کافرو مولحدێك سوکایەتی بکات بەم پەرتوکەی خودا و ئایەتەکان بشێوێنێ و تفسیری خراپ بداتە پاڵ ئەم دینە پاکەمان، پەشیمان نەبێت و تەوبەی لێنەکات هیدایەت وەرنەگرێ خوای پەروەردگار دۆزەخی بۆ ئامادەکردوون و لە دنیاو لە دنیای دووەم بێبەشە لە ڕەحمەتی خودا..

----------------------------

*** (گەورەیی و پیرۆزی قورئان)  یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٢