بە هۆی پێشبركێی ئۆتۆمبێل 21 کەس دەبنە قوربانی
04/08/2013 نوسەر: bzavpress

بە هۆی پێشبركێی ئۆتۆمبێل 21 کەس دەبنە قوربانی

پێشبرکێی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای سەرەکی هەریر - شەقڵاوە ، نزیک گوندی خرواتان ، بووە هۆی پێکدادانی  5 ئۆتۆمبێل وكوژران و برینداربوونی 21 كه‌س.
شه‌وی رابردوو پێشبڕكێی دوو ئۆتۆمبێل له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر- شه‌قڵاوه‌ و نزیك گوندی خرواتان بووه‌ هۆی پێكدادانی 5 ئۆتۆمبێل و گیان له‌ده‌ستدانی 6 كه‌س و برینداربوونی 15 كه‌سیتر.
دوو له‌ برینداره‌كان منداڵن كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌ و ئه‌ویتریان ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌.
موحسین قه‌سرۆكی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ باسی له‌وه‌كرد: هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان لای ئێمه‌ ماون كه‌ به‌شێكیان ته‌ندروستیان باشه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێكیان تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوخۆیی ببون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر كراون بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی زیاتر.
وتیشی: دوو كه‌س له‌ برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان خراپه‌ كه‌ هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه‌ن و دایك و باوكی یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ئێستا منداڵه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.