وانەی بیست و شەش
بەشێوەیەکی سادە پێناسەی قورئانی پیرۆز لە ڕووی زمانەوانیدا: (القرآ‌ن الکریم ) لە زمانەوانیدا چاوگەکەی هاوواتای(مرادف)خوێندنەوەیە هەروەکو خوای گەورە ئاماژەی بۆدەکات دەفەرموێ (إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿١٧﴾فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ) سورة القیامة/ آیة ١٧، ١٨.
واتە: به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وەی. جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.
لەڕووی شەرعەوە پێناسە بۆ قورئانی پیرۆز بریتی یە لە : ووتەی خوای گەورەیە سبحان وتعالی، قورئان دروستکراو نیە( مخلوق)نیە، ئەم قورئانە پیرۆزە بۆ پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام) هاتوەتە خوارەوە بەزمانی عەرەبی، ئەم قورئانە پیرۆزە خۆی لەخۆیدا گەورەترین معجزەیە لە ڕووی ناوی قورئان و ناوەڕۆک و داواکاریەکان و فەرمانەکانی خوای گەورە بۆ بنی آدم .
خوای گەوە ئەفەرموێت( یریدون أن یبدلوا کلام اللە) فتح/ ١٥.
هەروەها خوای گەورە ئەفەرموێت (وَإِنَّهُ لَتَنزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿١٩٢﴾نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ ﴿١٩٣﴾عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿١٩٤﴾بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ ﴿١٩٥﴾ ) سورة الشعرا‌ء / آیة ١٩٢،١٩٣،١٩٤.
واتە: به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه. جوبرهئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه. بۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن. به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.
پێناسە بۆ قورئان) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣