04/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكه‌وتنامه ... یان گێل نامه
هه‌ر له‌دوای ده‌رچونی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له 22/5/1992 راسته‌وخۆ به‌هۆی یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه‌وه هه‌ردوولا تاكه چاره‌ی سیاسیان به‌ستنی رێكه‌وتنامه بوو له‌نێوانی یه‌كدیدا نه‌ك قبوڵكردنی ململاتێی دیموكراسی و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چوون،
1. یه‌كه‌مین رێكه‌وتنامه‌ی نێوانیان فیفتی به‌فیفتیه‌كه‌ی په‌رله‌مان بوو كه له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا پێك هات له 22/5/1995، له‌خاڵی (3)ی رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه " ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی پێكه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا به‌یه‌كسانی پێك بێ" .
2. له 20/12/1993 یه‌كێتی و پارتی رێكه‌وتنامه‌یه‌كیان له‌نێوان خۆیاندا ئیمزا كرد به‌ناوی (رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی بۆبه‌رێوبردنی كاروباری هه‌رێم) كه‌له (10) خاڵ پێك هاتبوو، كه‌سه‌رجه‌می بریتی بوو له‌یه‌كسانی دابه‌شكردنی داهات و سامان و ده‌سه‌لاَت له‌نێوان هه‌ردوو حیزب‌دا.
3. له 5/5/1994 دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆ به (4) رۆژ مه‌كته‌بی سیاسی راگه‌یاندنێكیان بلاَو كرده‌وه به‌ناوی (راگه‌یاندنی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی) كه (8) خاڵی له‌خۆ ده‌گرت به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی شه‌ر و پێك هێنانی كۆمیته‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌ردووولا.
4. له16 ـ 22/7/1994 هه‌روو وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردولا كۆبونه‌وه له‌پاریس و رێكه‌وتنامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد به‌ناوی رێكه‌وتنامه‌ی (پاریس) به‌چاودێری فرانسۆ میتران سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌لاَم به‌هۆی ئاشكراكردنی رێكه‌وتننامه‌كه بۆ ولاَتانی دراوسێ نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
5. له 21/11/1994 رێكه‌وتنامه‌یه‌كی دیكه‌یان ئیمزا كرد به‌ناوی رێكه‌وتنامه‌ی (پارتی و یه‌كێتی 21/11/1994) كه‌له چوارده ماده پێك هاتبوو ئه‌میش نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
6. له11/10/1995 رێكه‌وتنامه‌یه‌كی دیكه به‌سترا له ته‌هران به‌ناوی (رێكه‌وتنامه‌ی ته‌هران) كه‌له (4) به‌ند و چه‌ندین برگه پێك هاتبوو به‌لاَم ئه‌میش وه‌ك ئه‌وانی دیكه جێبه‌جێ بوونی به‌خۆوه نه‌دی.
7. له 15/9/1995 له‌دبلن پایته‌ختی ئیرله‌ندا، به‌دوو خول دانیشتن ئه‌نجامدرا له‌نێوان هه‌ردوولا به‌لاَم نه‌گه‌شتن به‌هیچ ئه‌نجامێك.
8. له 31/10/1996 له‌ئه‌نقه‌ره له‌دوای جه‌وله‌ی سێیه‌می شه‌ر یه‌كێتی و پارتی به‌چاودێری توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌لاغێك ده‌ركرا به‌ناوی (به‌لاغی ئه‌نقه‌ره) كه‌له (22) خاڵ پێك هاتبوو ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه نه‌چووه بواری جێبه‌جێبونه‌وه.
9. له 31/12/1997 تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی بۆ مه‌سعود بارزانی نارد كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین نامه بوو دوای ئه‌و هه‌موو شه‌رو كاره‌ساته، مه‌سعود بارزانیش له 14/1/1998 وه‌لاَمی نامه‌كه‌ی دایه‌وه، له 26/1/1998 مام جه‌لال نامه‌ی دووه‌می نارده‌وه‌و له 3/2/1998 مه‌سعود بارزانی وه‌لاَمی نامه‌كه‌ی دایه‌وه، ده‌ره‌نجامی ئاڵوگۆری ئه‌م نامانه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا له12/2/1998 كۆبونه‌وه.
11. له 17/8/ 1998 له‌واشنتن به‌چاودێری مادلین ئۆلبرایت وه‌زیی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه كانی ئه‌مه‌ریكا رێكه‌وتنامه‌یه‌كیان به‌ست به‌ناوی رێكه‌وتنامه‌ی واشنتن كه‌شه‌ری وه‌ستاند به‌لاَم ئاشتی نه‌هێنایه دی.