الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه..
بێگومان كاروباری مێژوو گێڕانه‌وه‌ی مێژووی گهلانو پێشینان، گرنگیی
تایبه‌تیی خۆی هه‌یه له‌ژیانی گهلو نه‌ته‌وه‌كاندا، مێژووی
ههرگهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ربوونی ئه‌و گهلو
نه‌ته‌وه‌یه، ههرمێژووه كه په‌یڕه‌وو رێڕهوو رابردوو داهاتووی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه دیاریده‌كات، وه ههرگهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیه‌وێ به‌ره‌و
سهركهوتنو سه‌ركردایه‌تیكردن پێههڵگرێت، ده‌بێت رووداوه‌كانی پێش‌و
پاشی خۆی به‌یه‌كه‌وه گرێبداتو شیكردنه‌وه‌ی وردیان بۆ بكات، بۆئه‌وه‌ی
خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانیان لێكجیابكاتهوهو به‌ردی بناغه‌ی داهاتووی
خۆی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ساغ‌و درووست دابمه‌زرێنێت..
له‌ڕاستیدا كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین له‌گه‌وره‌ترین
كاره‌ساته‌كانه كه تووشی مێژووی موسوڵمانان بوو، چونكه له‌وكاته‌دا
جگه له‌ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌رڕووی زه‌ویدا، كوڕی كچی پێغهمبهرێكیتر
بوونی نه‌بوو، وه به‌ڕاستی بهمهزڵومی شه‌هیدكراو كوشتنه‌كه‌یشی
به‌نیسبه‌ت موسوڵمانانی هه‌مووی گۆی زه‌وییه‌وه كارهساتبوو، بهلاَم
به‌نیسبه‌ت ئیمام حوسه‌ینه‌وه خۆی، پله‌ی شه‌هاده‌ت‌و پله‌وپایه‌و ناو‌و
شۆره‌تی به‌رزو نمره‌ی نزیكیی له‌خواوه وه‌رگرتووه، چونكه بێگومان
خوای گه‌وره ئه‌م رێحانه جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
نازداری بۆئه‌و جیهان هه‌ڵگرتووه‌و له‌م دونیا پڕ لهنههامهتییو
ناخۆشییه رزگاریكردووه..
مێژووی كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین، ئه‌وه‌نده قورس‌و گرانه
له‌سه‌ر رۆح‌و هه‌ستم، نازانم چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌گێڕانه‌وه‌ی
ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه بكه‌م! بهلاَم وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئیمامه
به‌ڕێزه كه كچه‌زاو ئامۆزازای پێغه‌مبه‌ری(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
نادارو خۆشه‌ویستمانه، كه به‌ناحه‌ق غه‌درو خیانه‌تی لێكراو به‌زوڵم
شه‌هیدكرا، وه‌ك پاراستنی راستیی مێژویی‌و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی
حه‌قیقه‌تی ئه‌وكاره‌ساته خوێناوییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی سوننه‌و
جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن، وه‌ك دیفاعێكیش لهمهزڵومانو
حهقخوازانو ئازادیخوازان، ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم.
بێپێچوپه‌نا ده‌ڵێم: زۆرێك لهنووسهرانو بیرمه‌ندانی ئیسلامیی
به‌تایبه‌تی (نه‌وه‌ی كورد) خۆیان له‌م رووداوه گرنگه مێژووییه
نادهنو تا ئێستا به‌وشێوه‌یه‌ی كه پێویستبێت نه بهنووسینو نه
به‌وتارو بابه‌ت، خۆیان له‌م بواره به‌دوورده‌گرن .. جگه له‌هه‌ندێ
وتار‌و بابه‌تی نوێ كه به‌م دواییه ده‌ست بهوتنو نووسینیان كراوه،
ئه‌ڵبه‌ته خوا حهقوتنی پێخۆشه: وتاره‌كه‌ی مامۆستا كرێكاریش كه (12)
ساڵ پێش ئێستا له‌مزگه‌وتی جیهاد له‌سلێمانی پێشكه‌شیكرد، بهچاكیو
پاكیی باسی له‌و رووداوه كردووه‌و مافی خۆیی پێداوه. وه به‌ڕاستی
ئه‌م بێدهنگیو خۆلادانه له‌و حه‌قیقه‌ته مێژوییه‌ی به‌ناحه‌ق
شه‌هیدكردنی ئه‌و ئیمامه به‌ڕێزه، رێگه‌ی بۆ كه‌سانیتر خۆشكردووه كه
به‌شێوه‌و شێوازێكتر بێنه مهیدانو ئه‌وكاره‌ساته بۆ موسوڵمانان
بگێڕنه‌وه‌و زۆرێكیش موباله‌غه‌ی تێدابكه‌ن! بهلاَم خوا یاربێت من
ده‌مه‌وێ له‌م نووسینه‌مدا بێهیچ ده‌مارگیرییه‌ك به‌دواداچوون بۆ ئه‌م
بابه‌ته بكه‌م‌و ئه‌وه‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن
هه‌رئه‌وه بنووسم‌و بلاَویبكهمهوه، وه نیازونییهت پاكیی خۆم له‌م
باسه‌دا بۆ خوای بالاَدهستو پاشان بۆ خوێنه‌ران راده‌گه‌یه‌نم. سه‌ره‌تا
له‌ناخی دڵمه‌وه هه‌زاران هه‌زار سلاَو له‌ڕۆحی پاكی ئیمام حوسه‌ین و
یاوه‌رانی.. وه ئه‌م كاره‌ساته هه‌رگیزاوهه‌رگیز له‌یادو زیهنی ئێمه‌ی
موسوڵماندا (ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه) لهبیرناكرێتو تا ئه‌وڕۆژه‌ی فو
بهنهفخی صوردا ده‌كرێت مه‌زڵومییه‌تی ئیمام حوسهینو یاوه‌رانی
له‌بیرناكرێت، ئه‌وه‌ی دڵی زیندووبێتو تۆسقاڵهیهك ویژدانی بخاتهكارو
ته‌نها چه‌ند دێڕێك له‌ژیانی پڕ له‌كاره‌ساتی مه‌زڵومییه‌تی ئیمام
حوسه‌ین بخوێنێته‌وه، ئه‌وا بێگومان چاوه‌كانی پڕ لهفرمێسكو دڵ‌و رۆح‌و
هه‌ستیشی پڕ لهخهموخهفهت ده‌بێت!.
له‌دایكبوونی ئیمام حوسه‌ین:
حوسه‌ینی كوڕی عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیب له‌ڕۆژی (5ی شه‌عبانی ساڵی 4ی
كۆچی) له‌مه‌دینه‌ی پیرۆزدا له‌دایكبووه، وه هه‌رخودی پێغه‌مبه‌ر(درودی
خوای له‌سه‌ر بێت) ناویناوهو زۆرزۆری خۆشویستووه، بۆیه ده‌فه‌رموێت:
(اللهم إنی أحبهما فأحبهما) رواه البخاری. واته: خودایه من حه‌سه‌ن و
حوسه‌ینم خۆشده‌وێن تۆیش خۆشتبوێن. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إن الحسن
والحسین هما ریحانتا الدنیا) رواه البخاری. واته: به‌ڕاستی حهسهنو
حوسه‌ین دوو چڵهرێحانهی منن له‌دونیادا. زۆرجار پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای
له‌سه‌ر بێت) بهفاتیمهی كچی ده‌وت: ئه‌و دوو كوڕه‌ی خۆمم بۆ بهێنن،
پاشان بۆنی پێوهدهكردنو ده‌یگوشین به‌خۆیه‌وه. وه ئه‌نه‌سی كوڕی
مالیك ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: بینیم پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ی
خودا ماچی ده‌می حهسهنو حوسه‌ینی ده‌كرد. وه‌هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (الحسن والحسین سیدا شباب
أهل الجنه) وه ده‌یفه‌رموو: (حسین منی وأنا من حسین، أحب الله من أحب
حسینا). ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه ئیمام تیرمیزی ریوایهتیكردوونو شێخ
ئه‌لبانیش به‌سه‌حیحی داناون.
ئیمام حوسه‌ین له‌دوای وه‌فاتی ئیمام حه‌سه‌نی برای له‌مه‌دینه‌ی
پیرۆز مایه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی موعاویه (خوا لێیڕازیبێت) دوای وه‌فاتی
خۆی، یه‌زیدی كرده جێنشینی خۆیی‌و ئه‌هلی مه‌دینه‌ش بهیعتیاندا
بهیهزید، ئه‌وجا ئیمام حوسه‌ین بهیعهتینهدا بهیهزیدو به‌توندی ئه‌و
داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌یعه‌تدان به‌یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یعه‌ته له‌لایه‌ن ئیمام حوسه‌ینه‌وه:
له‌ساڵی (60ك)دا بهیعهتدرا به‌یه‌زیدی كوڕی موعاویه، له‌وكاته‌دا
ته‌مه‌نی یه‌زید (34) ساڵ بوو، بهلاَم له‌ناوشاری مه‌دینه‌دا هه‌ردوو
ئیمام حوسهینو عهبدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر ئه‌و بهیعهتهیان
ره‌تكرده‌وه، كاتێك كه داوای بهیعهتیانلێكرا، لهوهلاَمدا
عهبدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر وتی: ئه‌مشه‌و چاوهڕێدهكهمو
بیریلێدهكهمهوهو دواتر ئاگادارتاندهكهمهوه، بهلاَم كاتێك
شه‌وداهات، شاری مه‌دینه‌ی بهجێهێلاَو به‌ره‌و مه‌ككه به‌ڕێكه‌وت و
به‌یعه‌تی نه‌دایه یه‌زید.. وه كاتێكیش هاتنه لای ئیمام حوسه‌ین،
ئه‌ویش وتی: من به‌نهێنی بهیعهتنادهمو به‌ئاشكرا له‌به‌رچاوی
خه‌ڵكیدا بهیعهتدهدهم، بهلاَم هه‌ركه شه‌وداهات به‌دوای
عهبدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یردا به‌ره‌و مه‌ككه ده‌رچوو..
خه‌ڵكی عێراق زیاتر له(500) نامه‌یان بۆ ئیمام حوسه‌ین نارد:
كاتێك خه‌ڵكی عێراق ئاگاداری ئه‌وه‌بوون كه ئیمام حوسه‌ین به‌یعه‌تی
نه‌داوه‌ته یه‌زید، دڵخۆشبوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیمام حوسه‌ین، چونكه
ئه‌مانیش یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌یان نه‌ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ئیمام
موعاویهیشیان خۆشنهدهویست، ته‌نهاوته‌نها ئیمام عهلیو مناڵه‌كانی
ئه‌ویان ده‌ویست (ره‌زامه‌ندی‌و ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت) .. بۆیه هه‌موو
هۆزو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستیاندایه نامه‌نووسین بۆ ئیمام حوسهینو
هه‌موویان بهڵێنیاندایه كه: ئێمه ته‌نها به‌یعه‌ت به‌تۆ ده‌ده‌ین، وه
ئێمه جگه له‌تۆ به‌یعه‌ت به‌كه‌سیتر نادهینو یه‌زید به‌خه‌لیفه‌و
جێ‌نشین نازانین، ئه‌م نامهناردنو هه‌ڵوێستانه‌ی خه‌ڵكی عێراق رۆژبه‌ڕۆژ
زیادیده‌كرد، بۆیه مێژوونووسان ده‌ڵێن: ژماره‌ی نامه‌كان له‌ئه‌هلی
كوفه‌وه گه‌یشته زیاتر له(500) نامه!.
ئیمام حوسه‌ین موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزای بۆ كوفه نارد:
ئیتر دوای ئه‌و هه‌موو دڵنیابوونه‌وه، ئیمام حوسه‌ین موسلیمی كوڕی
عه‌قیلی كوڕی ئه‌بوتالیبی ئامۆزای نارد بۆ كوفه، بۆئه‌وه‌ی
سهرپهرشتیو ئاگاداری بارودۆخی كوفه بێت، كاتێك موسلیم گه‌یشته
كوفه، بۆیده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكی كوفه یه‌كلابوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه
به‌یعه‌ت ناده‌نه یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌و هه‌موویان ئاماده‌ن
بهیعهتبدهنه ئیمام حوسه‌ین، بۆیه موسلیم لهكوفه چووه ماڵی هانیی
كوڕی عوروه‌و له‌وێ خه‌ڵكی ده‌سته‌ده‌سته ده‌هاتنه لای‌و بهیعهتو
پشتگیریی خۆیان بۆ ئیمام حوسه‌ین پشتڕاستدهكردهوه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا والیو سه‌رپه‌رشتیاری كوفه (نوعمانی كوڕی
به‌شیر)بوو، كه له‌لایه‌ن یه‌زیده‌وه دیاریكرابوو، بهلاَم وادیاربوو كه
نوعمانی والیی كوفه زۆر گوێناداته كاروباری یه‌زیدو لایه‌نگری
سه‌رسه‌ختی یه‌زید نییه، بۆیه هه‌ندێك لهجاسوسو كاربه‌ده‌ستانی
نزیكی نو‌عمان هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده یه‌زیدو ئه‌ویش خێرا ئهمریكرد كه
نو‌عمان لاببرێو عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد بكرێته والیی كوفه،
هه‌ربۆیه خێرا شاری كوفهیش خرایه سه‌ر ویلایه‌تی به‌سره‌و
عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد كه والیی به‌سره بوو، بوو بهوالیی هه‌ردوو
شاری كوفه‌و به‌سره .. دیاربوو كه ئه‌م عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاده زۆر
زیره‌ك‌و چالاكبووه، بۆیه ههربهبوونی بهوالیو گه‌یشتنی بۆ كوفه،
كه‌سێكی دیاریكرد به‌ناوی (مه‌عقیل) تا بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌م
سهرهداوهداو بزانێ كێیه كه لهكوفهدا نوێنه‌رایه‌تیی ئیمام حوسه‌ین
دهكاتو خه‌ڵكی دهچنهلایو بهیعهتیدهدهنێ، هه‌ربۆیه عوبهیدوڵلاَ
(3000) دیناری دایه‌ده‌ستی مهعقیلو وتی: بڕۆ بگه‌ڕێ و بڵێ من
له‌شاری (حیمص)ی سوریاوه هاتووم‌و پشتگیریی له‌ئیمام حوسه‌ین ده‌كه‌م‌و
ئه‌م (3000) دینارهیشم وه‌ك پشتگیریی ماددی بۆ هێناوه، مهعقیلیش زۆر
وریا‌و له‌سه‌رخۆ گه‌ڕا به‌دوای ئهوكهسهدا كه لهكوفهدا
نوێنه‌رایه‌تیی ئیمام حوسه‌ینی ده‌كرد، بۆیه بۆ دواجار گه‌یشته
ئه‌وماڵه‌ی كه موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزا‌و نوێنه‌ری ئیمام حوسه‌ینی
لێی‌بوو، چووهلایو بهیعهتیدایهو (3000) دینارهكهیشی به‌خشییه
موسلیم به‌ناوی پشتگیریی ماددی بۆ ئیمام حوسه‌ین، بۆئه‌وه‌ی زیاتر
باوه‌ڕ بهمهعقیل بكه‌ن، ئیتر هه‌موو رۆژێ مه‌عقیل ده‌هاته ماڵی هانیی
كوڕی عوروه به‌ناوی لایه‌نگرو پشتگیریی ئیمام حوسه‌ین تا هه‌موو
ئهندامانو لایه‌نگرانی ئیمام حوسه‌ینی دهناسیو پاشان ده‌گه‌ڕایه‌وه
لای عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیادو ئاگاداریدهكردهوه له‌هه‌موو
جموجوڵێكیان.
ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌ین بۆ شاری كوفه:
دوایئه‌وه‌ی ئیمام حوسه‌ین له‌لایه‌ن موسلیمی كوڕی عه‌قیله‌وه
دڵنیاكرایه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌هلی كوفه چاوه‌ڕێی ئه‌و دهكهنو هه‌موو
به‌یعه‌ت به‌و ده‌ده‌ن، موسلیم نامه‌یه‌كی نارد بۆ ئیمام حوسهینو
بۆینووسی كه: كاروباری كوفه ته‌واوه‌و هه‌مووشتێك ئاماده‌یه، بۆیه
ئیمام حوسه‌ینیش (ره‌زامه‌ندی‌و ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت) له‌ڕۆژی
«تهروییهدا» به‌ره‌و كوفه به‌ڕێكه‌وت، وه عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیادی
والیی كوفه ئاگاداری نامه‌كه‌ی موسلیم بوو كه ناردی بۆ ئیمام حوسه‌ین
به‌مه‌به‌ستی هاتنی ئیمام بۆ شاری كوفه، دواتر عوبهیدوڵلاَ ئهمریكرد
به‌هێنانی هانیی كوڕی عوروه، ئه‌و پیاوه‌ی كه موسلیم له‌ماڵی
ئه‌واندا خۆی په‌نادابوو، پرسیاری موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزای ئیمام
حوسه‌ینی لێ‌كرد، ئه‌ویش لهوهلاَمدا وتی: نازانم، پاشان ده‌ركه‌وت كه
فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه له‌م مه‌سه‌له‌دا هه‌یه‌و عوبهیدوڵلاَ له‌ڕێی
مهعقیلهوه ئاگاداری هه‌موو شتێكه.
پشتتێكردنو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوفه لهموسلیمی كوڕی عه‌قیل:
هه‌واڵه‌كه گه‌یشته موسلیمی كوڕی عه‌قیل كه عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد
به‌دوایدا دهگهڕێو نیازی خراپه به‌رامبه‌ری، هه‌ربۆیه موسلیم
دهستپێشخهریكردو بهخۆیو (4000) كه‌سه‌وه گه‌مارۆی ته‌ختی پاشایه‌تیی
عوبهیدوڵلاَیان دا‌و داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی عوبهیدوڵلاَیان ده‌كرد،
له‌وكاته‌یشدا عوبهیدوڵلاَ له‌ناو كۆشكدا كۆمه‌ڵێك له‌گه‌وره پیاوان‌و
ناودارانی ئه‌هلی كوفه‌و مه‌ككه‌ی لێكۆببوویهوه، روویتێكردنو پێیوتن:
هه‌ركه‌سه‌و كوڕ‌و براو خزمی خۆی له‌و سوپایه‌ی موسلیم بكێشێته‌وه،
هه‌ركه‌س ئه‌و كاره بكات ئه‌وا به‌خششێكی زۆری له‌لایه‌ن منه‌وه
ده‌درێتێ، به‌پێچه‌وانه‌وه داواده‌كه‌م له‌شامه‌وه سوپایه‌ك بێت‌و
هه‌موویان له‌ناوببات، هه‌ربۆیه به‌م هه‌ڕه‌شه‌و ریشوهدانهی
عوبهیدوڵلاَ هه‌ركه‌سه‌و كوڕ‌و براو خزمی خۆی له‌سوپاكه‌ی موسلیم
كێشایه‌وه‌و، كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی كه موسلیمی كوڕی عه‌قیل به‌ته‌نها
مایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت تا پێش خۆرئاوابوون یه‌ك كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌مایه‌وه‌و
بهكۆلاَنهكانی كوفه‌دا بێكهسو لانه ده‌سوڕایه‌وه، دواتر چووه
ده‌رگای ماڵێك‌و دای له‌ده‌رگاو ئافره‌تێك به‌ناوی (كینده) ده‌رگای
لێكرده‌وه‌و پێیوت: ئه‌گه‌ر ده‌كرێ كه‌مێك ئاوم بده‌رێ، ئافره‌ته‌كه‌یش
زۆری به‌لاوه سه‌یربوو پرسیاریلێكرد تۆ كێیت؟ ئه‌ویش لهوهلاَمدا پێیوت:
من موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزای حوسه‌ینی كوڕی عه‌لیم
(ره‌زامه‌ندی‌و ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت) وه‌زعی خۆیی بۆ ئافره‌ته‌كه
باسكرد‌و پێیوت: بڕیاره ئیمام حوسه‌ین بگاته كوفه، بهلاَم گه‌لی كوفه
درۆیان له‌گه‌ڵ كردووه، كیندهیش موسلیمی برده ژووره‌وه‌و خزمه‌تێكی
باشی كرد، بهلاَم دواتر یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی كینده كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
ماڵه‌وه‌و ده‌بینێت دایكی زۆر سه‌رقاڵه‌و دێت‌و ده‌چێت، بۆیه كوڕه‌كه‌ی
كینده ئاگاداری وه‌زعه‌كه دهبێتو ده‌زانێت كه موسلیم له‌ماڵی
ئه‌واندایه، ئه‌ویش راسته‌وخۆ دهچێتو عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیادی
لێئاگاداردهكاتهوهو شوێنی موسلیمی پێده‌ڵێت، عوبهیدوڵلاَیش راسته‌وخۆ
له‌شكرێكی (70) كه‌سی نارد‌و گه‌مارۆی ماڵی كیندهیان دا‌و دواتر
موسلیمیان دهستگیركردو هێنایان بۆ كۆشكی عوبهیدوڵلاَ، له‌وێیش
عوبهیدوڵلاَ پرسیاری لهموسلیم كرد‌و پێیوت: چ شتێك تۆی هێناوه‌ته كوفه؟
موسلیمیش لهوهلاَمدا وتی: بهیعهتێك لهگهردنماندایه بۆ حوسه‌ینی
كوڕی عه‌لی، عوبهیدوڵلاَ وتی: ئه‌ی به‌یعه‌تی یه‌زید لهگهردنتا
نییه؟ موسلیمیش وتی: من یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه به‌رامبه‌رت جه‌نگاوم!
ئێستا ئیزنمبده كه وهسییهتبكهم، عوبهیدوڵلاَیش وتی: وهسییهتت
بكه، پاشان موسلیم چاویگێڕا به‌ناو كۆشكاو بینی عومه‌ری كوڕی سه‌عدی
كوڕی ئه‌بی وه‌قاس له‌وێیه‌و پێیوت: ئه‌ی عومه‌ری كوڕی سه‌عد، تۆ
لهنزیكانی منی له‌ڕووی خزمایه‌تییه‌وه، وه‌ره با وه‌سیه‌تت بۆ بكه‌م،
عومه‌ریش لێینزیكبوویهوهو موسلیم پێیوت: فریاكه‌وه كه‌سێك بنێره
بۆلای ئیمام حوسه‌ین كه بگه‌رێته‌وه‌و پێیڕابگهیهنه كه ئه‌هلی كوفه
درۆیان له‌گه‌ڵكردووه، وه موسلیم وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی كه
به‌ئیمام حوسه‌ینی راگه‌یاندبوو به‌عومه‌ر گهیاندو وتی پێیبڵێ: (إرجع
بأهلك ولایغرنك أهل الكوفه، فإن أهل الكوفه قد كژبوك وكژبونی، ولیس لكاژب
رأی). پاشان هه‌ر له‌و رۆژه‌دا كه رۆژی عه‌ره‌فه بوو موسلیمی ئامۆزای
ئیمام حوسه‌ین شههیددهكرێو ئیمام حوسه‌ینیش له‌ڕۆژی تهروییهدا به‌یه‌ك
رۆژ پێش شه‌هیدكردنه‌كه‌ی موسلیم له‌مه‌ككه دهردهچێتو به‌ره‌و كوفه
به‌ڕێده‌كه‌وێت، سڵاو‌و ره‌حمه‌تی خوا له‌بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی
پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ی نازدار بێت.
ناڕه‌زایی هاوهلاَنی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌ین بۆ كوفه:
زۆرێك لههاوهلاَنی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌وڵی زۆریاندا
كه رێگریبكه‌ن له‌وه‌ی ئیمام حوسه‌ین مه‌ككه بهجێبهێڵیتو به‌ره‌و
كوفه به‌ڕێبكه‌وێ، بهلاَم به‌داخه‌وه ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌ر ره‌ئی خۆی
سووربوو، له‌و هاوهلاَنهیش (عهبدوڵلاَی كوڕی عومه‌ر، عهبدوڵلاَی كوڕی
عه‌باس، عهبدوڵلاَی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص، ئه‌بوسه‌عیدی خودری،
عهبدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر).
هه‌ندێك له‌وته‌ی ئه‌و هاوهلاَنه له‌كاتی ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌یندا:
1) ئیبن عومه‌ر، شه‌عبـی ده‌ڵێت: ئیبن عومه‌ر له‌مه‌ككه‌دا بوو كه بیستی
ئیمام حوسه‌ین به‌ره‌و كوفه به‌ڕێكه‌وتووه، به‌ئه‌ندازه‌ی سێ شه‌و
بهئهسپهكهیهوه به‌دوایدا رۆیشت تا پێیگه‌یشت، پرسیاری لێكرد‌و پێیوت:
ئه‌ی حوسه‌ین بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ ئیمام وتی: بۆ عێراق! وه سه‌رجه‌م ئه‌و
نامانه‌ی كه ئه‌هلی كوفه بۆیان ناردبوو پیشانی ئیبن عومه‌ری دا‌و
وتی: ئه‌وه هه‌موو نامه‌ی ئه‌هلی عێراقه بۆیان ناردوومو
بهیعهتیانپێداوم! ئیبن عومه‌ر وتی: ئه‌ی حوسه‌ین مهڕۆو بگه‌ڕێوه، وه
به‌چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ئاگاداریكردهوه، بهلاَم ئیمام حوسه‌ین هه‌رسووربوو له‌سه‌ر ره‌ئی خۆیی‌و
پاشگه‌زنه‌بوویه‌وه، پاشان ئیبن عومه‌ر باوه‌شی پیاكردو خواحافیزیی
لێكرد‌و ده‌ستی به‌گریان كرد‌و فه‌رمووی: ده‌تده‌مه ده‌ستی خوا
به‌ئه‌مانه‌ت له‌هه‌ر كوشتنێك!.
2) عهبدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر، روویكرده ئیمام حوسهینو پێیوت: بۆ كوێ
ده‌ڕۆیت؟ ده‌ڕۆیت بۆلای قه‌ومێك كه باوكتیان كوشت‌و تانه‌وته‌شه‌ریان
لهبراكهتدا؟ دووبارهیكردهوهو وتی مه‌ڕۆ! بهلاَم ئیمام حوسه‌ین
هه‌رسووربوو له‌سه‌ر رۆیشتنه‌كه‌ی!.
3) ئه‌بوسه‌عیدی خودری، روویكرده ئیمام حوسهینو پێیوت: ئه‌ی باوكی
عهبدوڵلاَ، من لهئامۆژگاریكارانم بۆت، وه من دڵسۆز‌و خه‌مخۆری تۆم،
ئاگادارم كه‌ئه‌هلی عێراق نامه‌یان بۆ ناردوویتو داواتلێدهكهن بچیت
بۆلایان، بهلاَم من پێتده‌ڵێم مه‌ڕۆ، چونكه لهباوكتم بیستووه (ئیمام
عه‌لی) سه‌باره‌ت به‌ئه‌هلی كوفه چی وتووه، وتویه‌تی: (والله لقد
مللتهم وأبغضتهم، وملونی وأبغضونی، ومایكون منهم وفاء قط...إلخ)، واته:
سوێندبه‌خوا -ئه‌هلی كوفه- ماندوومكردنو رقیشم لێیاندهبێتهوه، چونكه
ئه‌وان منیان ماندووكردو رقیشیان لێم ده‌بێته‌وه، وه هه‌رگیز وه‌فا
له‌وان ناوه‌شێته‌وه ... هتد.
ئیمام حوسه‌ین گه‌یشته قادسیه:
پاشان هه‌واڵی كوشتنی موسلیمی كوڕی عه‌قیل گه‌یشته ئیمام حوسه‌ین
له‌ڕێی عومه‌ری كوڕی سه‌عده‌وه، ئه‌وكه‌سه‌ی كه موسلیم وه‌سییه‌تی بۆ
كرد‌و ناردی بۆلای ئیمام حوسه‌ین، دواتر ئیمام حوسه‌ین روویكرده كوڕانی
موسلیمی كوڕی عهقیلو پێیوتن: كه ده‌بێت ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش
وتیان: سوێندبه‌خوا هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه تا تۆڵه‌ی باوكمان
وه‌رنه‌گرینه‌وه، ئیتر ئیمام حوسه‌ین وازیلێهێنان، پاشان كه
عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد زانی كه ئیمام حوسه‌ین ڕووه‌و كوفه دێت،
ئهمریكرد به(حوڕی كوڕی یه‌زیدی ته‌میمی) كه بهخۆیو هه‌زار كه‌سه‌وه
بچێت و رێ له‌هاتنی حوسه‌ین بگرێت، ئه‌ویش بهخۆیو (1000) كه‌سه‌وه
بهڕِێكهوتو لهقادسیه گه‌یشت به‌ئیمام حوسهینو یاوه‌رانی، پاشان
حوڕ، روویكرده ئیمام حوسهینو پێیوت: بۆ كوێ ده‌چیت ئه‌ی كچه‌زای
پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)؟ ئه‌ویش لهوهلاَمدا وتی: بۆ
عێراق، حوڕیش پێیوت: من ئهمرتپێدهكهم كه بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌گینا خوا
به‌تۆ تاقیماندهكاتهوه، له‌كوێوه هاتوویت بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌وێ، یان بڕۆ
بۆ شام بۆلای یه‌زید، به‌مه‌رجێك به‌ره‌و كوفه نه‌یه‌یت! بهلاَم وه‌ك
هه‌میشه ئیمام حوسه‌ین وازینههێناو لهڕهئییهكهی خۆی
پهشیماننهبوویهوهو به‌ره‌و كوفه به‌جوڵه كه‌وت، بهلاَم حوڕ
له‌كێشه‌كه گه‌یشتبوو ده‌یزانی چی رووده‌دات، بۆیه ههرڕێیپێدهگرتو
ده‌یوت: ئه‌ی ئیمام بگه‌ڕێوه‌و به‌ره‌و كوفه مه‌یه! تا ئیمام حوسه‌ینی
توڕهكردو بهحوڕی وت: دایكت ڕۆڵهڕۆت بۆ بكات رێگه‌مبده با بڕۆم! حوڕیش
ئه‌م قسه‌ی ئیمام حوسه‌ینی پێناخۆشبوو وتی: سوێندبه‌خوا ئه‌گه‌ر جگه‌له
تۆ له‌ناو عه‌ره‌بدا هه‌ركه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌رامبه‌رم بكردایه،
تۆڵه‌م لهخۆیو دایكی ده‌كرده‌وه، بهلاَم چی بڵێم به‌تۆ ئه‌ی حوسه‌ین
كه دایكت سه‌روه‌ری هه‌موو ژنانی دونیایه.
گه‌یشتنی ئیمام حوسه‌ین بهكهربهلا:
ئیمام حوسه‌ین گه‌یشته شوێنێك كه پێیده‌وترا كه‌ربه‌لا، پرسیاریكرد ئه‌م
شوێنه كوێیه؟ وتیان: ناوی كه‌ربه‌لایه، ئیمام حوسه‌ینیش وتی: (كرب
وبلاء)، واته: ناڕهحهتیو بهلاَو ناخۆشی. له‌وكاتانه‌دا سوپای عومه‌ری
كوڕی سه‌عدیان پێگه‌یشت كه ژماره‌یان (4000) سه‌رباز ده‌بوو رێیپێگرتن،
وه ئهمریپێكردن كه ده‌بێت خۆی‌و یاوه‌رانی له‌گه‌ڵ عومه‌ری كوڕی
سه‌عددا بچن بۆ كوفه بۆلای عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد، بهلاَم ئیمام
حوسه‌ین ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی: هه‌رگیز نایه‌م بۆلای والیی
كوفه، بهلاَم كاتێ ئیمام حوسه‌ین بینی كه عومه‌ری كوڕی سه‌عد زۆر
سووره له‌سه‌ر رۆیشتنی ئیمام حوسه‌ین بۆلای عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد،
سێ پێشنیازی دایه عومه‌ری كوڕی سه‌عد تا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت،
یه‌كه‌میان: وازملێَبهێنن تا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مه‌ككه. دووه‌م: یان ده‌ڕۆم
بۆ ئه‌وشوێنانه‌ی كه جیهادی لێیه‌و موجاهیدان له‌وێ دژی كافران
ده‌جه‌نگن. سێیه‌م: یان ده‌ڕۆم بۆ شام‌و له‌وێ دهستدهخهمه ناو ده‌ستی
یه‌زید. عومه‌ری كوڕی سه‌عد پێشنیازه‌كانی پێباشبوو وتی به‌ئیمامی
حوسه‌ین: تۆ كه‌سێك بنێره بۆلای یه‌زید لهشامو منیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه
بۆلای عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد، تا بزانم ئه‌و چی ده‌ڵێت، بهلاَم ئیمام
حوسه‌ین كه‌سی نه‌نارد بۆلای یه‌زید له‌شام، ته‌نها عومه‌ری كوڕی
سه‌عدی نارد بۆلای عوبهیدوڵلاَی والیی كوفه، تا بزانێت ئه‌و بۆچوونی
چۆنه له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانی، كاتێك عومه‌ری كوڕی سه‌عد گه‌ڕایه‌وه
لای عوبهیدوڵلاَو ئاگاداریكرد لهپێشنیازهكانی ئیمام حوسه‌ین،
عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد زۆری پێباشبوو وتی: حوسه‌ین خۆی كامیان
هه‌ڵده‌بژێرێت با هه‌ڵیبژێرێت، ئه‌مه هه‌لێكی زێڕین بوو بۆ ئیمام
حوسهینو یاوه‌رانی، بهلاَم له‌وكاته‌دا له‌كۆشكی عوبهیدوڵلاَ
كه‌سێكی لێ‌بوو به‌ناوی (شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن)و یه‌كێكبوو
لهنزیكهكانی عوبهیدوڵلاَ، وتی: نه‌خێر هه‌رگیز شتی وانابێت، ده‌بێت
حوسهینو یاوه‌رانی بێنه‌سه‌ر حوكمی عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد، بۆیه
عوبهیدوڵلاَیش بهوتهكهی شه‌مر بوغرابوو وتی: به‌ڵێ ده‌بێت حوسهینو
یاوه‌رانی بێنه‌سه‌ر حوكمی من. عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیادیش شه‌مری كوڕی
زیلجهوشهنی نارد‌و پێیوت: بڕۆ بهحوسهینو داروده‌سته‌كه‌ی بڵێ:
ده‌بێت بێنه‌سه‌ر حوكمی عوبهیدوڵلاَ، وتیشی بهشهمر: ئه‌گه‌ر عومه‌ری
كوڕی سه‌عد كه یه‌كێكبوو له‌سه‌ركرده‌كانی سوپای عوبهیدوڵلاَ،
هاوڕاتنهبوو، خۆت ببه به‌سه‌ركرده‌ی ئه‌و سوپا (4000) كه‌سییه، پاشان
عوبهیدوڵلاَ، عومه‌ری كوڕی سه‌عدی به (4000) كه‌سه‌وه نارد بۆ
ناوچه‌ی (ڕه‌ی)و بهڵێنیپێدابوو كه بیكاته والیی ناوچه‌كه. دواتر
شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن بهڕێكهوتو هه‌واڵیش گه‌یشته ئیمام حوسه‌ین
كه هه‌رده‌بێت رازیبێت به‌حوكمی عوبهیدوڵلاَ، ئیمام حوسه‌ینیش
سوێندیخوارد: هه‌رگیز رازینابمو ناچمه‌سه‌ر حوكمی عوبهیدوڵلاَی كوڕی
زیاد.
ئیمام حوسه‌ین سوپاكه‌ی كوفه، به‌خوا ده‌ترسێنێت!:
ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمام حوسه‌یندا بوون (72) كه‌سبوون، وه
سوپاكه‌ی كوفهیش (5000) كه‌سبوون، كاتێك به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری وه‌ستان،
ئیمام حوسه‌ین روویكرده سوپاكه‌ی عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیادو پێیوتن:
بهخۆتاندابچنهوهو سه‌رزه‌نشتی نه‌فستان بكه‌ن، ئایا ده‌گونجێت جه‌نگ
له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وه‌كو من بكه‌ن؟! وه من كوڕی كچی
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بم؟! وه جگه له‌من له‌سه‌ر
رووی زه‌ویدا كوڕی كچی پێغهمبهرێكیتر بوونی نییه! وه
پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ی خوا بهمنو براكه‌می فه‌رمووه:
(هذان سیدا شباب أهل الجنه). رواه الترمذی. وقال شیخ الالبانی: هذا
الحدیث، صحیح عن طریق روایه حذیفه وأبی سعید وغیرهما. واته: ئه‌و
دووانه (حهسهنو حوسه‌ین) گه‌وره‌و سه‌روه‌ری ئه‌هلی به‌هه‌شتن.
به‌رده‌وام ئیمام حوسه‌ین سوپاكه‌ی كوفه‌ی هه‌ڵده‌نا به‌وه‌ی كه
گوێڕایه‌ڵیی عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد نه‌كه‌ن‌و پشتگیریی لهئیمامو
یارانی بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو (30) كه‌سێك به‌سه‌رۆكایه‌تیی حوڕی كوڕی
یه‌زیدی ته‌میمی، كه له‌پێشه‌نگی سوپاكه‌ی عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاددا
بوو، پشتگیریی خۆی بۆ ئیمام‌و یارانی دهربڕیو رایگه‌یاند: من هه‌رگیز
ئاگرو دۆزه‌خ هه‌ڵنابژێرم به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا، ئه‌گه‌ر له‌شم وردوردبكهنو
بیشمسوتێنن. پاشان ئیمام حوسه‌ین پێشنوێژیی نیوه‌ڕۆو عه‌سری رۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی بۆ هه‌ردوو ده‌سته‌كه - ده‌سته‌ی عوبهیدوڵلاَی كوڕی
زیادو ده‌سته‌كه‌ی لای خۆیشی- ئه‌نجامدا، چونكه كاتێك وتی: ئێوه خۆتان
ئیمامتان هه‌یه‌و ئێمه‌یش ئیمامی خۆمان هه‌یه. لهوهلاَمدا پێیانوت:
نه‌خێر، به‌ڵكو ئێمه له‌دوای جه‌نابته‌وه نوێژدهكهین. بۆیه له‌دوای
ئیمام حوسه‌ینه‌وه هه‌ردوو نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سریان ئه‌نجامدا، بهلاَم
كاتێك كاتی نوێژی مه‌غریب نزیكبوویه‌وه، سوپاكه‌ی عوبهیدوڵلاَ رووه‌و
حوسهینو یاوه‌رانی بهئهسپهكانیانهوه نزیكبوونه‌وه، له‌وكاته‌دا
ئیمام حوسه‌ین به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه خه‌وی لێكهوتبوو، كه
دهنگهدهنگو پڕمه‌ی ئه‌سپه‌كانی بیست، هه‌ڵساو زانی كه سوپاكه‌ی
عوبهیدوڵلاَ لێیاننزیكدهبنهوه، بۆیه ئیمام چه‌ند كه‌سێكی نارد
بۆئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكهنو بزانن چییاندهوێ؟ بۆیه عه‌باسی كوڕی
عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیبی برای ئیمام حوسه‌ین بهخۆیو (20) كه‌سه‌وه
رۆیشتنه لایان‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵكردن، ئه‌وانیش لهوهلاَمدا وتیان: یان
ده‌بێت بێنه سه‌رحوكمی عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد، یان ده‌بێت بجه‌نگن!
پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌یان دایه‌وه به‌ئیمام حوسهینو ئه‌ویش
فه‌رمووی: مۆڵهتمبدهنێ با ئه‌مشه‌و بیریلێبكهمهوهو نوێژ له‌گه‌ڵ
خودای خۆمدا ئه‌نجامبده‌م، پاشان به‌یانی وهلاَمتان لێده‌گێڕمه‌وه.
بۆیه به‌رده‌وام ئیمام‌و یاوه‌رانی ئه‌وشه‌وه هه‌رخه‌ریكی ئه‌نجامدانی
نوێژ بوون‌و داوای لێخۆش‌بوونیان له‌خودا ده‌كرد (ره‌زامه‌ندی‌و
ره‌حمه‌تی خوا له‌هه‌موویان بێت).
شه‌هیدبوونی ئیمام حوسه‌ین له‌ڕووداوه‌كه‌ی «تهف» له‌ساڵی (61)ی كۆچییدا:
له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی (10ی موحه‌ڕه‌می ساڵی 61ی كۆچیی)
له‌خاكی كه‌ربه‌لای عێراق، جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌دا
هه‌ڵگیرسا، یاوه‌رانی ئیمام حوسه‌ین ده‌یانزانی كه لهتوانایاندانییه
به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌ی عوبهیدوڵلاَ بووه‌ستنه‌وه، بهلاَم ته‌نها
ئاره‌زوویان ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیمام حوسه‌یندا بكوژرێن‌و ههروایشبوو،
یه‌كبه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستی ئیمامدا شههیددهكران!! وه هیچكه‌س
نه‌مایه‌وه جگه له‌ئیمام حوسه‌ین خۆی‌و كوڕه شیرینه‌كه‌ی به‌ناوی
(عه‌لییه بچووك) كه ئه‌ویش نه‌خۆشبوو. ئه‌و رۆژه تا ئێواره‌كه‌ی ئیمام
حوسه‌ین به‌وشێوه‌یه مایه‌وه‌و هیچكه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه
ده‌ستی خوێناویبكات به‌كوشتنی كچه‌زاكه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای
له‌سه‌ر بێت)، تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی كه شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن
هاواریكردو وتی: هاوار بۆ ئێوه، دایكتان رۆڵهڕۆتان بۆ بكات، چوارده‌وری
بگرن‌و بیكوژن، بۆیه هێرشیانكرده‌سه‌ر ئیمام حوسهینو ئابڵوقهیاندا،
ئیمامیش شێرئاسا بهشمشێرهكهیهوه دههاتو ده‌چوو، وه چه‌ند كه‌سێكی
له‌سوپای غه‌دری كوفه كوشت، بهلاَم ئازایه‌تیی له‌به‌رامبه‌ر زۆریی
ژماره‌وه هیچ ده‌ورێك نابینێت!
دووباره شه‌مر هاواریكردهوهو وتی: هاوار بۆ ئێوه! چاوه‌ڕوانی چی
ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌مجاره به‌سه‌ختی هێرشیانكرده‌سه‌ر ئیمام‌و
شه‌هیدیانكرد (ره‌زامه‌ندیی خوای له‌سه‌ر بێت). وه ئه‌وكه‌سه‌ی كه
راسته‌وخۆ به‌شداری له‌كوشتنی ئیمام حوسه‌یندا كرد (سینانی كوڕی
ئه‌نه‌سی نه‌خه‌عی) بوو، سه‌ری ئیمامی له‌لاشه‌ی كرده‌وه‌و بردیانه‌وه
بۆ كوفه بۆلای عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد، له‌وێیش عوبهیدوڵلاَی
نامه‌رد دارێكی به‌ده‌سته‌وه بوو سه‌یری سه‌ری ئیمام حوسه‌ینی دهكردو
داره‌كه‌ی ده‌كرد بهناودهمیداو ده‌یگوت: ئه‌مه باشترین جیهادو
خهباتبوو!! له‌وكاته‌دا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك هه‌ڵساو وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك
وتی: سوێندبه‌خوا خراپترین كارتكرد، بێگومان من پێغه‌مبه‌رم دی كه
ناوده‌می حوسه‌ینی ماچدهكرد، ئه‌وشوێنه‌ی كه تۆ ئێستا داره‌كه‌ی
پێدادهكهیت!.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمام حوسه‌یندا شه‌هیدكران:
ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمام حوسه‌یندا شه‌هیدكران لهئالوبهیتی خۆی بریتیبوون له:
- كوڕانی ئیمام عه‌لی (ره‌زامه‌ندی‌و ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت):
ئیمام حوسه‌ین، جه‌عفه‌ر، عه‌باس، ئه‌بوبه‌كر، موحه‌ممه‌د، عوسمان.
- كوڕانی ئیمام حوسه‌ین: عهبدوڵلاَ، عه‌لی ئه‌كبه‌ر.
- كوڕانی ئیمام حه‌سه‌ن: عهبدوڵلاَ، قاسم، ئه‌بوبه‌كر.
- كوڕ‌و نه‌وه‌كانی عه‌قیلی مامی ئیمام حوسه‌ین: جه‌عفه‌ر، عهبدوڵلاَ،
عه‌بدوڕه‌حمان، موسلیم، عهبدوڵلاَی كوڕی موسلیمی كوڕی عه‌قیل.
- كوڕانی عهبدوڵلاَی كوڕی جه‌عفه‌ر: عه‌ون، موحه‌ممه‌د.
نزیكه‌ی (18) كه‌س لهئالوبهیتی پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) شه‌هیدبوون.
ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه وتراون:
- ئیبنوعه‌باس (ره‌زامه‌ندیی خوایان لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
لهنیوهڕۆژێكدابوو له‌خه‌ونمدا پێغه‌مبه‌رم(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
بینی، قژی بژو تێكئاڵۆزو تۆزاوی بوو، شوشه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌بوو
خوێنی تێدابوو كه كۆیكردبوویهوه، پێموت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا(درودی
خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه چییه به‌ده‌سته‌وه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه
خوێنی حوسهینو هاوهلاَنییهتی، له‌به‌یانییه‌وه خه‌ریكم
كۆیدهكهمهوه. گێڕه‌ره‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌ڵێت: ئه‌و رۆژه‌ی
كه ئیبنوعه‌باس ئه‌و خه‌ونه‌ی بینیبوو، هه‌رهه‌مان رۆژبوو كه ئیمام
حوسه‌ین شههیدكرابوو. (إسناده صحیح).
- ئوموسهلهمه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: گوێم لهجنییهكان بوو بۆ كوشتنی
ئیمام حوسه‌ین رۆڵهڕۆو گریانیان بوو. (سنده صحیح، فضائل الصحابه/ 2-766،
رقم 1373).
تۆڵه‌و سزای دونیا، پێش تۆڵه‌و سزای قیامه‌ت:
ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئهمریكرد به‌كوشتنی ئیمام حوسه‌ین، عوبهیدوڵلاَی كوڕی
زیاد بوو، زۆر درێژهینهكێشا، خوای په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی لێكرده‌وه‌و
موختاری كوڕی ئه‌بی عوبه‌ید، هه‌ڵسا بهكوشتنیو سه‌ری لێكرده‌وه،
ئه‌مه‌یش تۆڵه‌ی خوای په‌روه‌ردگاربوو له‌وكه‌سه‌ی كه هاوكاریی زۆری
كرد له‌كوشتنی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لیدا (ره‌زامه‌ندی‌و ره‌حمه‌تی خوا
له‌هه‌ردووكیان بێت).
ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شدارییانكرد له‌كوشتنی ئیمام حوسه‌یندا:
ئه‌وه‌ی له‌كتێبه‌كانی ژیاننامه‌ی ناوداراندا بلاَوه، ئه‌وانه‌ی
راسته‌وخۆ به‌شدارییانكردووه له‌شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌یندا دوو كه‌س
بوون ئه‌وانیش: سه‌نانی كوڕی ئه‌نه‌سی نهخعیو شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن
بوون، ئهوكهسهیش سه‌رپه‌رشتیی كوشتنی ئیمام حوسه‌ینی ده‌كرد،
عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد بوو، عوبهیدوڵلاَو شه‌مر، ئه‌م دوو كه‌سه
لهیارانو لایه‌نگرانی ئیمام عه‌لی بوون:
1- عوبهیدوڵلاَی كوڕی زیاد: (توسی) له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌هاوكارو
له‌دۆستانی ئیمام عه‌لی داناوه. (رجال الطوسی/ ص54، تحقیق: محمد صادق
بحرالعلوم).
2- شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن: عه‌لی نمازی شههرهوهردی ده‌ڵێت: شه‌مر لهڕوداوهكهی (صفین)دا له‌سوپاكه‌ی ئیمام عه‌لیدا بوو.
وته‌ی كۆتایی:
وه‌ك له‌پێشه‌كییه‌كه‌دا هێمامانپێكرد، كوشتنی ئیمام حوسه‌ین
(ره‌زامه‌ندی‌و ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت) له‌گه‌وره‌ترینی
كاره‌ساته‌كان بوو كه به‌سه‌ر موسوڵماناندا هات، وه بێگومانین له‌وه‌ی
كه بهمهزڵومیو ناڕه‌وایی شه‌هیدكرا، بۆیه ئه‌وكاره‌ساته
هه‌رگیزاوهه‌رگیز لهیادناكرێتو په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به‌نێوچاوانی
بكهرانییهوه .. جا پێویسته ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئیسلام هه‌میشه
لهبلاَوكردنهوهی بیر‌و دیدی خاوه‌ن ویژدانانه‌و دادگه‌رانه‌ی ئه‌هلی
سوننه‌و جه‌ماعه‌دا بین‌و خێرابین له‌گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان،
به‌تایبه‌تی له‌گێڕانه‌وه‌ی رووداوێكی وه‌ك ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ی كه
مێژوو هه‌رگیز لهیادیناكات! خێراكردنو گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان وه‌ك
خۆی‌و له‌ڕێی سه‌رچاوه‌ی دروستی خۆیه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و رووداوه
زیندووانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه، بهلاَم
له‌دڵی خه‌ڵكیدا ههرتازهنو یادیاندهكرێتهوه، پێویستییه‌كی شه‌رعیی
سه‌رشانی هه‌موو موسوڵمانێكی خاوه‌ن ویژدان‌و فه‌همی درووست‌و سه‌حیحه،
به‌تایبه‌تی مێژووی نه‌وه‌ی پێشینان كه بهپاكترینو رێزدارترین
سه‌رده‌می زێڕین ناوزهدكراوهو ده‌بێت وه‌ك خۆی بێزیادوكهم ئه‌و مێژووه
باسبكه‌ین.
ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه، زۆر بهڕوونیو بێپێچوپه‌نا ده‌ڵێن: به‌ڵێ،
هه‌ندێك له‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(درودی خوای له‌سه‌ر
بێت) له‌كاتی بوونی پێغه‌مبه‌ردا(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)و به‌تایبه‌تی
له‌دوای وه‌فاتی ئه‌ویش تووشی هه‌ڵه هاتوون، بهلاَم ئه‌م هه‌ڵه‌كردنه
نه‌بۆته هۆی ساردبوونه‌وه‌یان له‌وه‌ی كه سووربن له‌سه‌ر خۆبه‌خشین
له‌ڕێی كه‌لیمه‌ی یه‌كتاپه‌رستیدا، یان له‌ڕێی بانگه‌واز بۆ ئایینی
راست‌و درووستی باپیره‌مان ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێبێت) پاشان
بانگه‌وازو كۆچ‌و جیهادی یارانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ی
سه‌روه‌رو دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌زێدی باووباپیرانو ژن‌و منداڵیان،
هه‌روه‌ها به‌رگریكردنیان بهماڵو گیانیان لهخۆشهویستهكهیان
(موحهممهددرودی خوای له‌سه‌ر بێت) واده‌كات كه ئه‌م ههلاَنهی ئه‌وان
توشیهاتوون له‌ماوه‌ی ژیانیاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكانه‌ی كه
كردوویانه وه‌ك دڵۆپهئاوێك وایه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ریایه‌كه‌وه.
بۆیه زۆر پێویسته گێڕانه‌وه‌ی مێژوو وه‌ك خۆی بێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یش
بووبێت له‌زۆر بوار‌و هه‌ڵوێستدا، وه‌ك باسمانكرد شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ
له‌مێژووی پێشینان یان گوێپێنهدانیو وازلێهێنانی بۆ خه‌ڵكانێكی دی،
ئه‌مه زه‌ره‌ری زۆرتر دهداتو شێواندنی مێژوویشی به‌دوادا دێت‌و
رێخۆشكردنیشه بۆ هه‌ندێك دڵنهخۆشو نانخۆر به‌سه‌ر دینه‌وه كه
هه‌زارویه‌ك قیلو قال له‌ملاو له‌ولاوه بهێننو به‌ویستی خۆیان
كهموزیادی بۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ته‌نها هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م
ده‌رگاكردنه‌وه‌یه بۆ خهڵكانیدی كه خۆیان بكه‌نه خاوهنماڵو ئه‌هلی
سوننه‌و جهماعهیش بهمیوانو بێگانه بزانن!! لێره‌دا پێویسته ئه‌و
راستییه بزانین كه ئه‌مه قه‌ده‌ره‌و لای خوای په‌روه‌ردگار نوسراوه‌و
لادان لهكارێكیش خوای په‌روه‌ردگار نوسیبێتی مهحاڵو نه‌گونجاوه،
هه‌ربۆیه زێده‌ڕۆییش له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌دا ناڕه‌واو حه‌رامه‌و
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێپێنه‌دراوه، چونكه هه‌رگیز كوشتنی ئیمام حوسه‌ین
(ڕهزامهندیو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له‌كوشتنی پێغه‌مبه‌ران
گهورهترنییهو نه‌بووه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا
(سه‌لامی خوای لێبێت) سه‌ری له‌ڕێی دژایه‌تیی تاغوتاندا نهڕۆیو
شههیدنهكرا؟ هه‌روه‌ها ئیمامانی وه‌ك (عومه‌ر، عوسمان، عه‌لی) هه‌موو
ئه‌مانه شههیدنهكران،؟ بۆیه هه‌رگیز ئیمام حوسه‌ین گهورهترنهبووه
له‌مانه‌و رهوانییه بۆ هیچ مرۆڤێك له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی مێژووی
مه‌رگه‌ساتی ئیمام حوسه‌یندا زێدهڕهویبكات له‌هیچ شتێكیدا.
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه.
سه‌رچاوه:
- حقبه من التأریخ مابین وفاه النبی (صلی الله علیه وسلم) إلی مقتل ا‌لحسین (علیه السلام) سنه 61 الهجریه/ عثمان بن محمد الخمیس.