04/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئافرەت و ژیار
له سه‌رده‌مانی پێش هاتنی ئاینی ئیسلام له ناو گه‌ل و هۆزه جیا جیا کاندا ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئافره‌تانیان زۆر ده‌دا، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئازاردانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئەنجام ئەدرا، له ڕێگای قانونه‌وه ئازار ده‌دران، چو‌نکه قانونه‌کانیان له لایه‌ن عه‌قڵی مرۆڤه‌کانه‌وه دانرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت ببه‌ستن به قانونی خوای گه‌وره.
له ئه‌نجامدا ئافره‌تان توشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌بوون، ئێستاش به بیستنی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که به‌سه‌ر ئافره‌تانیاندا هێناوه عاره‌قی شه‌رم به نێوچاوانی مرۆڤایه‌تیدا دێته خواره‌وه، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که ده‌یان کرد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خۆیان به بێ نیاز ده‌زانی له بوونی ئاینێکی خوای، به‌ڵکو پشتیان ده‌به‌ست به زانستی ئینسانی، ده‌یانویست له‌و ڕێگایه‌وه مرۆڤه‌کان خۆش به‌خت بکه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته بوون که سانێک که خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی بوون.. بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هاتن ده‌ستکاری په‌یامی خوای گه‌وره‌یان کرد به سود و قازانجی خۆیان، ته‌ورات و ئینجیل شاهیدێکی زۆر باشن بۆ ئه‌م ڕووداوه.
له ته‌وراتی ده‌ستکاری کراودا هاتووه که "ئافره‌ت له مه‌رگ تاڵتره"، هه‌روه‌ها هاتووه که "ئه‌و پیاوه‌ی که ده‌یه‌وێت پیاوێکی باش بێت و په‌رستشی خوا بکات، ئه‌وا ده‌بێت ژن نه‌هێنێت.!
له ناو هه‌زار پیاودا، پیاوێکی باش ده‌ست ده‌که‌وێت، به‌ڵام له ناو هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا ته‌نانه‌ت ئافره‌تێکی باش ده‌ست ناکه‌وێت له دینی مه‌سیحیه‌تی ئه‌مڕۆدا ده‌ڵێن که "که‌سێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پیاوی خوا بێت ئه‌وا ده‌بێت به ته‌نیا بژی و دوور بێت له ئافره‌ت".
ئه‌مانه نمونه‌یه‌کی بچوکن له گۆڕانی دین و به‌که‌م زانینی ئافره‌تان.
(مونته‌سکیو) له کتێبی (روح القوانین) لاپه‌ڕه (٦٧٠)دا ده‌ڵێت: "دادگاکانی یابان بۆ سزا دانی ئافره‌تانی تاوانبار، ڕووتیان ده‌که‌نه‌وه و به نێو خه‌ڵکیدا ده‌یان گێڕن، وه ده‌بێت وه‌ک چوارپێ بڕۆن".
له ڕاستیدا ئه‌مانه ڕاستیه‌کی تاڵن، مێژوو به چاوی خۆی دیویه‌تی که چ بێ ڕێزیه‌ك کراوه به ئافره‌تان له پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه.
ئافره‌ت له شارستانیەتی یۆنانی کۆندا..
یۆنان یه‌کێکه له شارستانیه‌ته کۆنه‌کان، که پشکێکی زۆری هه‌یه له به‌ره‌و پێش بردنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای ژیانی ئه‌مڕۆدا؛ به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا زۆر شانازی پێوه ده‌که‌ن، بۆیه وا به باش ده‌زانم که له سەرتاوە باس له ڕه‌وشی ئافره‌تان بکه‌م له‌و وڵاته پر له زانست و شارستانیه‌ته کۆنه‌دا.. با بزانین چۆن سه‌یری ئافره‌تانیان کردووه و ئافره‌تان چ ڕۆڵێکیان هه‌بووه له‌و شارستانیه‌ته‌دا..
له یۆنان‌دا ئافره‌ت زۆر به چاوێکی سوك ته‌ماشا ده‌کرا، که‌سایه‌تی پشت گوێ ده‌خرا، له‌م باره‌یه‌وه "ئه‌ره‌ستۆ" ده‌ڵێت: ئافره‌ت پیاوێکی ناته‌واوه، سروشت هه‌روا به جێی هێشتووه له خراپترین شێوه‌دا به بێ ده‌ستکاری کردن.
"ئسکولیاست"ده‌ڵێت: له نێوان یۆنانیه دێرینه‌کاندا ماره‌کردنی خوشکی دایکی و باوکی له ڕووی یاساوه هیچ قه‌ده‌غه نه‌بووه.
کۆمه‌ڵگای ئاخای..
ئاخایه‌کان یه‌کێك بوون له هۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگای یۆنان، که له ده‌وروبه‌ری ساڵانی (١٢٥٠)ی پێش میلاد فه‌رمانڕه‌وای یۆنانیان ده‌کرد، ئافره‌تان له ناو ئه‌م هۆزه‌دا شان به شانی پیاوان کاریان ده‌کرد، جار‌و باریش له گفتوگۆ گرنگه‌کاندا به‌شداریان ده‌کرد، هه‌رکات فه‌رمانڕه‌واکان بیان ویستایه سوپا ئاماده بکه‌ن بۆ جه‌نگ باسی خاڵه سیاسی و ڕەگەزیان نه‌ده‌کرد بۆ سوپاکه‌یان، به‌ڵکو ئافره‌تانی جوانیان ده‌هێنایه ناو سوپاکه، ته‌نها ئاوات و هیوای ئه‌وان به‌س ڕابواردن بوو له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا وه مردن و ژیانیان زۆر به‌لاوه گرنگ نه‌بوو، هه‌روه‌ها له سه‌ر خێزانیان دامه‌زراندبوو،
پایه‌ی باوک سالاری(patriartchy)
باوك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی خێزاندا، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیویستایه به‌کاریان بهێنێت، کاتێك میوانی بهاتایه کچه‌کانی ده‌خسته خزمه‌تی میوانه‌کانی ، منداڵه‌کانی له سه‌ر کێوه‌کاندا و له په‌رستگاکانیاندا ده‌کرده قوربانی بۆ خواکانیان، هاوسه‌رگیری له ناو ئه‌و هۆزه‌دا به شێوه‌ی کڕین و فرۆشتن بوو، کڕیار ده‌بوایه ئاژه‌ڵێکی گران به‌های بدایه به باوکی کچه‌که، باوکی کچه‌که‌ش ده‌بوایه هه‌موو پێداویستیه‌کی ژیانی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا بناردایه..
ئافره‌تان له دوای هاوسه‌رگیریان خانمی ماڵ ده‌بوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ناو ماڵه‌که‌ی به‌ند بوو به ره‌گه‌زی منداڵه‌کانیه‌وه، واتا ئه‌گه‌ر کوڕی ببوایه ئه‌وا ئازاد تر بوو له‌وه‌ی که کچی بوایه.
سپارتا
له ناو هۆزی سپارتدا ئافره‌تان دیلی ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایان بوون، فه‌رمانڕه‌وایان داوای سه‌یر سیریان له ئافره‌تان ده‌کرد، ده‌بوایه یاری ڕاکردن، زۆرانگرتن وه تیرهاوێژی دا به‌شداری بکه‌ن تا جه‌سته‌یه‌کی جوان و پته‌و و به‌هێزیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌یان بکردایه ئه‌وا پێیان ده‌وتن که شایسته‌ی دایکایه‌تیتان هه‌یه، ئافره‌تانیان به‌کار ده‌هێنا بۆ حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی پیاوان به‌وه‌ی که ده‌بوایه سه‌مایان بکردایه بۆ پیاوان به ڕووتی، که ده‌یان ووت که کاتێك خۆیان ڕووت ده‌که‌نه‌وه ئه‌وا عه‌یب و عاره‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت. یه‌کێك له نوسه‌ره یۆنانیه‌کان "پلوتارخوس" ده‌ڵێت: ڕووت بو‌نه‌وه‌ی ئافره‌تان له به‌ر چاوی پیاوان شتێکی شه‌رم ئامێز نه‌بوو، چو‌نکه خۆ پارێزی دروشمیان بوو، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا خۆپاراستن دوای دڕاندنی په‌رده‌ی حه‌یا و ئابڕو ده‌بێت چی بێت؟ ئایا ده‌توانرێت ته‌نها به ووشه‌ی خۆ پاراستن ئه‌و کرداره نا شایسته به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان بکرێت؟
بۆیه ده‌ڵێین: نه‌خێر، هیچ کات له شه‌رمه‌زاری و بێ ئابڕووی ئه‌و کرداره که‌م ناکاته‌وه.
"سپارته‌کان" گوێیان نه‌ده‌دایه پەروەردەی فیکری کچانیان؛ چو‌نکه ئافره‌تیان به که‌م ئه‌قڵ و ناته‌وا و له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
لێره‌دا ده‌ڵێین بۆ ده‌بێت وا بێت؟
ئایا ئافره‌تان مرۆڤ نین؟
قانونی ده‌وڵه‌ت سنوردارنه‌بوو بۆ به سوك سه‌یر کردنی ئافره‌تان، به‌ڵکو له‌وه زیاتریان پێ ده‌کرا که لێره‌دا باسمان کردووه، ده‌وڵه‌ت کات و ساتی هاوسه‌رگیری بۆ دیاری کردبوون که بۆ پیاوان سی ساڵی بوو وه بۆ ئافره‌تانیش بیست ساڵی بوو، هیچ ئافره‌تێک بۆی نه‌بوو که هاوسه‌رگیری نه‌کات به ته‌نها بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بوایه ئه‌وا نه‌ی ده‌توانی له هیچ کارێک‌دا به‌شدار بێت وه‌ک هه‌ڵبژاردن و تێکه‌ڵاو بوون به کۆمه‌ڵگا.
"پلوتارخوس" ده‌ڵێت: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ژیانی ته‌نهاییان هه‌ڵده‌بژارد، بۆیه زۆریان لێ ده‌کرا له وه‌رزی زستاندا ده‌بوایه به ڕووتی به‌ناو خه‌ڵکدا بڕۆشتنایه وه سرودێکیان بوتایه که ماناکه‌ی ئه‌مه بوو (ئه‌مه‌یه چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رپێچی قانون ده‌که‌ن).
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و کوڕانه‌ی که نه ده‌چونه ژیانی هاوسه‌ریه‌وه وه ته‌نهاییان هه‌ڵده‌بژارد ئه‌وا هه‌میشه ده‌که‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه و لێدان، ئه‌م ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ش بۆیه دانرا بوو، چو‌نکه کوڕان و کچانی "سپارتا" خۆیان به دوور ده‌گرت له ژیانی هاوسه‌رگیری وه ئاره‌زویان زیاتر به بەلای کاری "هاوڕەگەزبازی" ده‌چوو.
ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که ته‌نها به ته‌نیا ژیان بۆ ئافره‌تان نه‌نگی نه‌بوو، به‌ڵکو منداڵ نه‌بوونیش ده‌بووه عه‌یب و عارێکی گه‌وره بۆیان.
له کۆمه‌ڵگای پسارتادا دایکان و باوکان به‌رپرس بوون له ئاماده کردنی پێداویستیه‌کانی ژن هێنان و شو کردنی کچ و کوڕه‌کانیان، ئه‌م کاره‌شیان به شێوه‌یه‌کی زۆر عه‌جیب ئه‌نجام ده‌دا، زاوا ده‌بوایه بوکی به‌زۆر له ماڵی باوکی ڕابکێشایه‌ته ده‌ره‌وه، بوکیش ده‌بوایه له به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکردایه وه وای نیشان بدایه که به زۆر ده‌برێته ماڵی زاوا، به‌م هۆیه‌ش بوو که هاوسه‌رگیری به مانای دزین ده‌هات.
دایک و باوکانی کۆمه‌ڵگای سپارتا به کوڕ و کچه‌کانی خۆیان ده‌ووت که ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵیان ده‌بژێرن بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌وا ده‌بێت سه‌یری قه‌د و قیافه‌ی بکرێت، چو‌نکه پاشاکه‌یان"ئارخیداموس" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی زه‌عیفدا هاوسه‌رگیری کردبوو به‌دانی غرامه حوکم درا.
تاکه هۆکاری هاوسه‌رگیری له‌ناو کۆمه‌ڵگای سپارتادا خستنه‌وه‌ی منداڵ بوو، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك منداڵێكی ساغ و سه‌لامه‌تی نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته‌یان ده‌کوشت یان به قه‌رز ده‌یاندا به پیاوانی به‌هێزو به ده‌سه‌ڵات تا به‌ڵکو خێزانه‌که‌یان منداڵێکی باشی ببێت.
ئه‌سینا..
له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا باوک ده‌سه‌ته‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو به‌سه‌ر خێزاندا، ئه‌گه‌ر منداڵێکی نه‌خۆش یان که‌م ئه‌ندامی هه‌بوایه ئه‌وا باوک ده‌یتوانی منداڵه‌که‌ی بکوژێت، له‌م نێوه‌نده‌دا ئافره‌تان زیاتر ده‌کوژران، چو‌نکه له کاتی به شودانیدا پێویستی به پێداویستی ماڵ ده‌بوو که ده‌بوو ماڵی باوکی بۆی ئاماده بکه‌ن، باوك ده‌یتوانی کچه‌که‌ی بفرۆشێت و پیاو په‌یدا بکات بۆ ژنه‌که‌ی خۆی کاتێك که لێی جیا ده‌بویه‌وه.
له ئه‌سینا ئافره‌تان له ماڵه‌کانی خۆیاندا ده‌یان خوێند له لای داکه‌کانیان، یاخود لای دایه‌نه‌کانیان فێری نوسین‌و خوێندنه‌وه‌و ڕستن وچنین و سەماو ئاوازی موسیقا ده‌بوون، له‌وه زیاتر نه‌یانده‌توانی له قوتابخانه‌کان بخوێنن، چو‌نکه پێیان وابوو ئافره‌تی ئابڕودار ناچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، کۆمه‌ڵێکی که‌م له ئافره‌تان خوێندنی باڵایان ته‌واو ده‌کرد که ئه‌وانیش له ناو کۆمه‌ڵگادا به چاوێکی سوک ته‌ماشا ده‌کران.
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ش هه‌مان کۆمه‌ڵگا بوو که چه‌ندان زانا‌و بیرمه‌ندی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه وه‌ك سوقرات، ئه‌فلاطون و ئه‌رستۆ.
ئاماده کردنی کچه‌کانیان بۆ به شودانی له لایه‌ن باوک و دایکانه‌وه یاخود له لایه‌ن که‌سانی لێهاتوه‌وه بوو که ده‌بوایه کوڕێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن خانه‌واده‌یان بۆ بدۆزیایه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ندی گرنگترین خاڵ بوو بۆ ئه‌وان نه‌ک خۆشه‌ویستی و ڕێز گرتن له کچه‌که‌یان.
ئه‌رکی باوك ئه‌وه بوو له کاتی دان به‌شووی کچه‌که‌یدا ده‌بێت مه‌بله‌غێك پاره و هه‌ندێک جل و به‌رگو کەمیك لە مجەوهەرتی متومورو وه هه‌ندێ جارێش چه‌ند به‌نده‌یه‌ک، که هه‌موویان موڵکی کچه‌که بوو ئه‌گه‌ر پیاوه‌که بیویستایه ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌بوایه هه‌موو موڵک و ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ ئافره‌ته‌که، ئه‌مه‌ش بۆیه وایان لێ کردبوو تاوه‌کو پیاوان بیر له ته‌ڵاق دانی ژنه‌کانیان نه‌که‌نه‌وه.
کچێک که ماڵی باوکی ده‌ست کورت بونایه و نه‌یان توانیایه که پێداویستی ژیان بۆ کچه‌که‌یان دابین بکه‌ن تا بیده‌ن به شوو، ئه‌وا نه‌یده‌توانی شوو بکات وه‌یان ده‌بوایه له‌لایه‌ن خزم و که‌سه‌کانیه‌وه شتیان بۆ بکڕیایه تا نه‌مێنێته‌وه و شوو بکات، له کۆمه‌ڵگای یۆنانی کۆندا ژن هێنان و شوو کردن له ڕێگای کڕین و فرۆشته‌نه‌وه بوو، که ئافره‌ته‌کان ده‌بوایه پیاویان بۆ خۆیان بكڕیایه.
له نمایشتنامه‌ی ترادیژیای "میدیا" دا که "ئه‌ریپیدوس" نوسیویه‌تی باس له ئافره‌تێک ده‌کات که له و کۆمه‌ڵگایه‌دایه و ڕه‌خنه ده‌گرێت له‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی که له کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا باوه، که هاوسه‌رگیری له کۆمه‌ڵگای یۆنانیدا هۆکاری هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی نەبووه، نه ڕێز له یه‌کتری گرتن بوو، چو‌نکه هه‌میشه له دژواریەتی ئه‌و کاره‌یان باس کردووه نه‌ك له خۆشیه‌کانی.
پیاوانی یۆنانی زۆر به ئاسانی ده‌یان توانی ژنه‌کانی خۆیان ته‌ڵاق بده‌ن به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست نیشانی بکه‌ن که بۆچی ژنه‌که‌یان ته‌ڵاق داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌که نه‌زۆک بوایه‌و نه‌یتوانیایه ببێته خاوه‌نی منداڵ ئه‌وا نه‌یده‌توانی ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات، به‌ڵکو ده‌بوایه پیاوانی خزم و که‌س و کاری یارمه‌تیان بدایه، واتا ژنه‌که‌ی خۆی به قه‌رز ده‌دانێ تا له ڕیگای ئه‌وانه‌وه ببێته خاوه‌نی منداڵ. ئه‌م کاره‌ش له قانونی ده‌وڵه‌تدا نوسرابوو که پیاوان بۆیان هه‌یه ئه‌و کاره بکه‌ن.
له ڕاستیدا ئافره‌تان له یۆنان‌دا مه‌حروم و مه‌ظلوم بوون، چو‌نکه نه‌یده‌توانی هیچ په‌یماننامه‌یه‌ك ئیمزا بکات بۆ کڕین و فرۆشتن وه له دادگاکانیشدا هیچ مافێکیان نەبوو بەهیج شێوەیەك هەژماریان نه‌ده‌کردن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌قی ئه‌ویش بێت. له پاش مردنی مێرد، ئافره‌ت هیچ میراتێکی له مالێ مێرده‌که‌ی به‌ر نه‌ده‌که‌وت، منداڵیش ته‌نها بۆ باوکه‌که‌ی بوو، چو‌نکه ئافره‌ت ته‌نها ئه‌رکی به‌خێو کردنی منداڵه‌که‌ی له ئه‌ستۆدا بوو هیچی تر..
یه‌کێکی که له هۆکاره‌کانی که‌م سه‌یر کردنی ئافره‌تان له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه ئه‌وه بوو که پیاوه‌کان ده‌بوایه ته‌مه‌نیان دوو به‌رابه‌ری ئافره‌ته‌که ببوایه له کاتی هاوسه‌رگیریدا ئه‌مه‌ش وای ده‌کرد که پیاوان زۆر به ئاسانی بتوانن که فکری خۆیان فه‌رز بکه‌ن به‌سه‌ر ژنه‌کانیاندا.
پیاوانی "ئه‌سینا" ئازاد بوون له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تردا جووت بن له کاتێکدا که خۆیان خاوه‌نی خێزانن، کچ و ژنه‌کانیان نه‌ده‌بوو له‌ماڵ بێنه ده‌ره‌وه بۆیه ئه‌مه‌ش ئازادی زیاتری دابوو به پیاوان. ئافره‌تان له ماڵه‌کانی خۆیاندا ئازاد بوون وه ئه‌رکی به‌خێو کردنی منداڵ و خزمه‌ت کردنی خێزان له ئه‌ستۆی ئه‌واندا بوو، ئه‌م ئازادیه‌ش ده‌بوو له سنوری ماڵه‌که‌ی خۆی نه‌چوبایه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌ر چوار ساڵ جارێک له مانگی چواره‌می یۆنانیدا جه‌ژنێکی گه‌وره‌یان ده‌گێرا، به ناوی "ته‌سموفری" که له‌و جه‌ژنه‌دا ئافره‌تان ڕیزیان له قانون و گوزارانی وڵاته‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ده‌گرت که ده‌بوو ئافره‌ته‌کان له به‌رچاوی پیاواندا قسه‌ی ناشرین به یه‌کتری بڵێن، وه پیاوان به جوامێر و کامڵ باس بکه‌ن.
له دوای مردنی باوک موڵک و سه‌روه‌ت دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌ر کوره‌کانیدا، به‌ڵام کوری گه‌وره ده‌بوو به‌شی له هه‌موان زیاتر بێت. له کاتێکدا له کۆمه‌ڵگای سپارتا دا ته‌نها کوڕی گه‌وره بوو که میراتی ده‌برد وه باقی منداڵه‌کانی که بێ به‌ش ده‌بوون.
له سه‌ده‌ی (٨)ی پێش زایندا کاتێک شاعری گه‌وره‌ی یۆنانی "هه‌سیۆ" باس له‌وه ده‌کات که له ناو خێزانه‌کانی ئه‌سینادا بوبوه باو که نه‌هێڵن منداڵی زۆریان بێت، چو‌نکه له‌وه ده‌ترسان که نه‌وه‌ك ماڵه‌که‌ی دابەش کات به‌سه‌ر کوڕه‌کانیدا و باوكه‌که خۆی هیچی بۆ نه‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که ئافره‌تان هیچ حه‌قێکیان نه‌بوو له وه‌رگرتنی میرات، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که باوکیان بۆیان دابین کردون له کاتی شوکردنیدا.
ئافره‌تان له شارستانیەتی ڕۆما..
له ڕۆمدا، پیاو حاکمی یه‌که‌م بوو له خێزانه‌که‌یدا وه که‌س بۆی نه‌بوو له قسه‌یدا قسه بکات، ته‌نها ئه‌و بوو که مه‌رگ و ژیانی بۆ ژنه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژارد.! ئه‌گه‌ر منداڵیك له منداڵه‌کان یاخود ژنه‌که‌ی توشی تاوانێك بونایه ئه‌وا پیاوه‌که ده‌یتوانی حوکمیان بدات، ئه‌گه‌ر به حوکمی له سێداره دانیش بێت.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنەمایە یه‌کێک له ڕۆمیه‌کانی سه‌ده‌ی دووه‌می پێش میلاد به‌ناوی "کاتون" ده‌ڵێت: پیاوان حاکمی گه‌وره بوون به‌سه‌ر ژنه‌کانی خۆیانه‌وه، که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی هه‌بوو به‌سه‌ریدا، که ئه‌گه‌ر تاوانێکی بکردایه وه‌ك مه‌ی نۆشین ئه‌وا سزای ده‌دا وه‌یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوی که‌دا ڕایببواردایه ئه‌وا ده‌یکوشت.
ئافره‌ت له ڕۆمدا وه‌ک که‌نیزێکی بێ ئه‌رزش سه‌یر ده‌کرا که هیچ ڕێز‌و قه‌درێکی نه‌بوو له کۆمه‌ڵگادا، له سه‌ر ئه‌ساسی قانون به که‌سێکی که‌م ئه‌قڵ و ناکامڵ سه‌یر ده‌کرا، هه‌میشه ئاغا و حاکمی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر مێردی هه‌بوایه ئه‌وا مێرده‌که‌ی بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مێردیشی نه‌بوایه ئه‌وا کوڕه گه‌وره‌که‌ی حاکم و ده‌سه‌ڵاتدار بوو به سه‌ریه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کی ژن و ژنخوازی له ڕۆمدا ته‌نها له سه‌ر بنەمای زیاد بونی نه‌وه بوو، پیاو .. ژن و منداڵه‌کانی وه‌ك موڵک و سامان بۆ حیساب ده‌کرا، هه‌ڵبژاردنی مێرد یاخود ژن بۆ منداڵه‌کانیان له ئه‌ستۆی دایک و باوک‌دا بوو، هه‌ندێ جار هه‌ر به منداڵی ده‌درانه یه‌کتری وه هیچ کات به بێ ڕازی بوونی باوک هاوسه‌رگیری ئه‌نجام نه‌ده‌درا.
له قانونی ڕۆمدا ژن هێنان و شوو کردن به زۆر بوو تا له ساڵی (٤١٣)ی پێش زاین کاتێك که "کامیلیۆس" موچه‌ی بڕیه‌وه بۆ پیاوانی ته‌نهان، واتا ئه‌وانه‌ی که ژنیان نه‌هێناوه ئه‌و قانونی به زۆر ژنهێنان و شو کردنه هه‌ڵوه‌شینرایه‌وه.
له ناو ڕۆمه‌کاندا ژن هێنان به دوو جۆر بوو:
جۆری یه‌که‌م: دانی کچه‌که و ماڵ و سامانێکی زۆر بوو له لایه‌ن باوکه‌که‌وه به کوڕه‌که
جۆری دووه‌م: یان به‌س دانی کچه‌که بوو به‌بێ سه‌روه‌ت و سامان
جۆری یه‌که‌می هاوسه‌ر گیری به شێوه‌یه‌ک بوو که ده‌بوو کچ و کوڕه‌كه ساڵێك پێش زه‌ماوه‌ند به یه‌که‌وه بژیانایه، بۆیه باوکه‌که ده‌بوو کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماڵ و موڵکدا بدات به کوڕه‌که، ئه‌م مه‌راسیمه‌ش به شێوه‌یه‌ك به ڕێوه ده‌چوو که پێیان ده‌وت نان و شیرینی خواردن، به‌ڵام جۆری دووه‌می ژن هێنان پێویستی به زه‌ماوه‌ند نه‌بوو، به‌ڵکو دایک و باوکی کچه‌که.. کچه‌که‌یان ده‌فرۆشت به کوڕه‌که که یه‌کێك له فه‌رمانڕه‌وایان ده‌بوو ئاماده بێت.
کوڕه‌که پارەیەکی مسی ده‌دایه ده‌ست فه‌رمانڕه‌واکه ئه‌ویش له ته‌رازویه‌کدا دای ده‌نا به‌مانای نرخ و به‌های ئافره‌ته‌که.
پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری له ڕێگای کڕین و فرۆشتنه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووی رۆمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه که‌م که‌م ڕه‌ونه‌قی نه‌ما، پێچه‌وانه بووه، تا وای لێهات ده‌بوو ئافره‌تان به‌و موڵک و سامانه‌ی که‌له ماڵی باوکیانه‌وه ده‌یبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان پیاوان بكڕن. ئه‌و ماڵ و سامانه‌ش ده‌بوو له ژێڕ ڕکێفی پیاوه‌که‌دا بوایه، به‌ڵام هه‌ر به مردنی پیاوه‌که یان ته‌ڵاق دانی ژنه‌که‌ی ئه‌وا هه‌موو موڵک و سامانه‌که ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ژنه‌که.
ئه‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریانه‌ی که‌له ڕێگای نان و شیرینی خواردنه‌وه ده‌گیرا جیا بوونه‌وه تیایدا زۆر دژوار بوو، چو‌نکه پیاوان به‌هۆی موڵکی ژنه‌که‌وه که‌له ماڵی باوکی هێنابوی نه‌ی ده‌ویست ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات.
له‌و دوو جۆره هاوسه‌رگیریه‌ی که باسمان کرد جۆری یه‌که‌میان جیابونه‌وه ته‌نها به ده‌ست پیاوه‌که بوو، به‌ڵام له جۆری دووه‌مدا هه‌ردوو لا ده‌یان توانی له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه هه‌رکات بیان ویستایه، به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی دووه‌م ئاگادار بێت.
له ڕۆمدا باوک ده‌یتوانی به زۆر کچه‌که‌ی وا لێبکات تا له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ش خۆی ڕازی نه‌بوایه.
کاتێک ئیمپراتۆری مه‌سیحی ڕۆم قانونی "ژوستین"ی دامه‌زراند ئه‌گه‌ر بهاتایه و ژن و مێرد له یه‌ک جیابونایه‌ته‌وه ئه‌وا هیچ کام له‌وان نه‌یان ده‌توانی دووباره بچنه ناو ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه تا ساڵێک به‌سه‌ر جیا بونه‌وه‌یاندا تێده‌په‌ڕی، ئه‌گه‌ر جیا نه‌بونایه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێك له‌وان بمردایه ئه‌وا ئه‌وی که‌یان تا دوو ساڵ دوای مه‌رگی ژنه‌که یاخود پیاوه نه‌ده‌بوو ژنیان بهێنایه‌وه یان ژنه‌که مێردی بکردایه‌وته‌وه.
کاری زینا کردن ئه‌وه‌نده باو بوو که که‌س گوێی به‌و کاره نه‌ده‌دا، مه‌گه‌ر له‌ناو فه‌رمانڕه‌وایاندا ئه‌گه‌ر ڕووی بدایه ئه‌وا ده‌بووه شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره له ناو ده‌سه‌ڵاتدا.
پاش ماوه‌یه‌ک قانونی ته‌ڵاق هه‌ڵوه‌شایه‌وه که ده‌بوو ئافره‌ته‌که هه‌موو سه‌روه‌ته‌که‌ی خۆی وه‌ر بگرێته‌وه که له ماڵی باوکیه‌وه هێنابووی، بۆیه ئه‌مه‌ش وای کرد که پیاوان ته‌نها هۆکارەیان له ژنهێنان ئه‌و موڵک و ماڵه بوو که ئافره‌ته‌که له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنا. باوبوو ده‌بوایه که ئافره‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک جار ته‌ڵاق بدرانایه.
یه‌کێك له پیاوانی ناوداری ڕۆم به ناوی "کاتۆ"ده‌ڵێت: ئیمپراتۆری ڕۆم وای لێهاتبوو که زیاتر وه‌ک نوسینگه‌یه‌کی ژن هێنان و ژن ته‌ڵاقدان ده‌هاته پێش چاو تاوه‌کو ئیمپراتۆرێکی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵات دار..
ئه‌مه‌ش وای کردبوو له پیاوان کاتێك ژنێکیان ده‌هێنا وه ده‌بوونه خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌ت خێرا ده‌چونه لای ئافره‌تێکی که‌و ژنی یه‌که‌می خۆیان ته‌ڵاق ده‌دا تا بتوانن ژنێکی که بێنن و ماڵ و موڵکێكی که به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م جۆره هه‌وسه‌رگیریه‌ش زیاتر سیاسی بوو تا پێکه‌وه ژیانێک که له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و ڕێز دابمه‌زرێت.
له ناو ڕۆمدا هه‌ندێک پیاویش ده‌ست ده‌که‌وتن که هه‌رگیز ژنیان نه‌ده‌هێنا، هۆکاری ئه‌م کاره‌شیان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ که‌م ئه‌قڵی و ناته‌واوی ئافره‌ت.
"متلۆس مادینۆس" یه‌کێك له گه‌وره پیاوانی رۆم له ساڵی (١٣١) ده‌یوت ده‌بێت هه‌موو پیاوان ژن بێنن، چو‌نکه ژنهێنان خزمه‌ته به ده‌وڵه‌ت، هه‌رچه‌نده ئافره‌تان مایه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ن بۆ پیاوان،
به‌ڵام که‌س گوێی بۆ قسه‌که‌ی "مادینۆس" نه‌گرت بۆیه ڕۆژ به‌رۆژ پیاوانی ته‌نها و دایک و باوکانی بێ منداڵ ڕوو له زیاد بوو له رۆم.
له دوای هه‌موو له دایک بونێک ترسی ئه‌وه هه‌بوو له ڕووداوێک ڕوو بدات، چو‌نکه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و منداڵه‌که که‌م ئه‌ندام بوایه وه‌یان ئه‌گه‌ر کچ بوایه ئه‌وا باوکه‌که به پێی عاده‌ت و ته‌قالید ده‌یتوانی منداڵه‌که بکوژێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵه‌که کوڕ بوایه ئه‌وا ئه‌یان وت پێ به خێره، هه‌رچه‌ند ڕۆمه‌کان ڕێگایان له زۆربوونی خێزان ده‌گرت، به‌ڵام ئاره‌زوشیان بوو که ببنه خاوه‌ی کوڕ.
له ڕۆمدا ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک خاوه‌نی منداڵ نه‌بونایه ئه‌وا به چاوێکی سوک سه‌یر ده‌کران، پیاوانی دینی به خه‌ڵکیان ده‌ووت، ئه‌گه‌ر که‌سێک خاوه‌نی منداڵ نه‌بوایه وه بمردایه ئه‌وا هه‌تا هه‌تایه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت له گۆڕه‌که‌یدا. خه‌ڵکیان هانده‌دا تا ببنه خاوه‌نی منداڵ، جوانتر بڵێین هانی ده‌دان تا ببنه خاوه‌نی کوڕ، چو‌نکه ئه‌وان ته‌نها کوڕیان به مایه‌ی ئارام به‌خشی ڕۆحی باوک ده‌زانی نه‌ک کچ.
له ناو ماڵدا باوک ده‌وری سه‌رۆکی کۆماری ده‌بینی، چو‌نکه ته‌نها ئه‌و بوو که ده‌یتوانی هه‌موو کاره‌کان ڕابپه‌ڕێنێت و حوکم بدات به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا، وه هه‌ر ئه‌ویش بوو ده‌یتوانی کاری کڕین و فرۆشتن بکات.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوان خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌تی ژنه‌کانیشیان بوون، ئافره‌تان بۆیان نه‌بوو له دادگا ئاماده بن گه‌رچی بۆ شاهیدی دانیش بوایه، ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی بمردایه ئه‌وا هیچ مافێکی نه‌بوو له وه‌رگرتنی میراتی له ماڵی مێرده‌که‌ی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئافره‌تان له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بونایه ده‌بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوێکدا بونایه، جا ئه‌و پیاوه باوکی بوایه یان برای یان مێرده‌که‌ی وه یان کوڕی. به‌بێ ئیزنی ئه‌و سه‌رپه‌رشته‌ی نه‌یده‌توانی هیچ کارێک ئه‌نجام بدات.
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت توشی گوناهێک ببوایه ئه‌وه مێرده‌که‌ی بوو که حوکمی ده‌دا نه‌ك قازی، ته‌نانه‌ت ده‌یتوانی حوکمی کوشتنیشی بدات.
ئافره‌ت له شارستانیەتی هیندستان
له هیندی کۆندا بڕوایان وا بوو کاتێک خواوه‌نده‌که‌یان "تواشتری" ئافره‌تی دروست کرد، هات پاشماوه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێشتر دروست کرا بوون کۆکرده‌وه وه ئافره‌تی لێ دروست کرا.
له قانونی ئه‌واندا هاتبوو که (قه‌زا و قه‌ده‌ر، تۆفان، مه‌رگ، دۆزه‌خ، زه‌هر، مار پێوه‌دان، ئاگر) ئه‌مانه هیچ کامیان له ئافره‌ت خراپتر نین. له ناو کۆمه‌ڵگای هیندا ئافره‌تیان به دروست کراوێکی پیس و زیاده ده‌زانی له سروشتدا، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌کردن.
له کۆمه‌ڵگای هینده‌کاندا پێکه‌وه ژیان زۆر باو بوو، ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنی نه‌هێنایه ئه‌وا هیچ پله پایه‌یه‌کی نه‌بوو له کۆمه‌ڵگادا، له ئه‌ستۆی دایک و باوکاندا بوو که هاوسه‌ر بۆ کچه‌کانیان هه‌ڵبژێرن. له قانون نامه‌ی"مانوا" لەفزی"گاندهاروا" هاتووه که هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌نی هه‌ردوو لا بێت، واته به خۆشه‌ویستی بێت، ئه‌وا په‌سه‌ند کراو نه‌بوو، چو‌نکه پێیان وابوو که ئه‌و دوو که‌سه یه‌کتریان خۆش ده‌وێت که‌واته پێش چوونه ناو ژیانی هاوسه‌ریانه‌وه په‌یوه‌ندی جنسیان هه‌بووه بۆیه ئه‌و کاره په‌سه‌ند نه‌بوو.. هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاووهه‌وا گه‌رمه‌ی هیندستان بوو که کاری ده‌کرده سه‌ر زوو پێ گه‌یشتنی کچان.
ئه‌مه‌ش ده‌بوو هۆی تێکچوونی کۆمه‌ڵگا به‌هۆی په‌یوه‌ندی کچان و کوڕان پێش هاوسه‌ر گیری. بۆیه بۆ ڕێگه گرتن له‌م کاره هه‌ڵسان به دان به شووی کچه‌کانیان له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه، تا توانیبێتیان ڕێگر بن له په‌یوه‌ندی کچه‌کانیان له‌گه‌ڵ کوڕان پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
هاوسه‌رگیری چه‌ند شێوه‌یه‌ك بوو هه‌ندێك له‌وانه (دزینی کچه‌که، به زۆر به شوو دان، کڕینی کچه‌که له لایه‌ن زاواوه، یاخود به ڕه‌زامه‌ندی کچه‌که) ئه‌ڵبه‌ته وه‌ک باسمان کرد ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا به کارێکی باش دانه‌ده‌نرا له کۆمه‌ڵگادا، ئافره‌تانیش خۆیان پێیان باش بوو که بکڕدرێن باشتره، خۆ ئه‌گه‌ر بدزرانایه ئه‌وا پێیان وابوو که له کۆمه‌ڵگادا ناودار ده‌بن.
قانوننامه‌ی "مانوا" هه‌شت جۆر ژن‌هێنانی ڕێگه پێدا بوو که په‌سه‌ند ترینیان دزینی کچه‌که بوو، نا په‌سه‌ند ترینیان ژن هێنان بوو به خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ها باو ترینیان له کۆمه‌ڵگادا له ڕیگای کڕین و فرۆشتنه‌وه بوو.
قانون گوزارانی هیند پێیان وابوو که ژن هێنان له ڕیگای کڕین و فرۆشتنه‌وه ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، بۆیه له قانونی هیندا ووشه‌ی (ژن کڕین)دانرا بوو به مورادیفی ووشه‌ی (هاوسه‌رگیری).
نوسه‌رێکی گه‌وره‌ی هیند که له ساڵه‌کانی ٢٠ی زایندا ده‌ژیا، شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی نووسیوه له سه‌ر ڕه‌فتار و فه‌رهه‌نگی هنده‌کان ده‌ڵێت: "ئه‌و خێزانانه‌ی که به هۆی ده‌ست کورتی و نه‌بوونیه‌وه نه‌یان ده‌توانی کچه‌کانی خۆیان به شوو بده‌ن، ئه‌وا ده‌هاتن کچه‌کانی خۆیان به ته‌پڵ و زوڕناوه ده‌برده ناو بازاڕه‌کان، خه‌ڵکیان له خۆیان کۆ ده‌کرده‌وه، هه‌ر پیاوێک که ده‌هاته پێشه‌وه ئه‌وا له پێشدا به‌شی پشته‌وه‌ی کچه‌که‌یان نیشان ده‌دا، وه پاشان به‌شی پێشه‌وه‌ی له‌شی کچه‌کایان نیشان ده‌دا..
ئه‌گه‌ر کوڕه‌که کچه‌که‌ی پێ باش بوایه ئه‌وا ده‌ی کڕی و چه‌ند مه‌رجێکی بۆ کچه‌که داده‌نا و ده‌یکرده خێزانی خۆی".
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که به‌ندێک له به‌نده‌کانی تری قانون نامه‌ی "مانوا" ده‌رباره‌ی ئافره‌تان که ده‌ڵێت: "ئافره‌تان سه‌رچاوه‌ی بێ ئابڕوین، ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی سه‌رشۆڕییه، ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی فه‌قیریه، بۆیه ده‌بێت خۆتان له ئافره‌ت به دوور بگرن".!
ئه‌وه باوه‌ڕی کۆمه‌ڵگای هیند بوو به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، که ده‌بوو ئافره‌تان مێرده‌کانیان به(سه‌روه‌ر) یا (ئه‌رباب) وه ته‌نانه‌ت به (خوای من) بانگ بکردایه. له کاتی ڕێگه ڕۆشتندا له به‌رچاوی خه‌ڵکدا ده‌بوو له دوای مێرده‌که‌یه‌وه بڕۆشتایه، نه ده‌بوو قسه‌ی بکردایه له ڕووی مێرده‌که‌یدا، به‌ڵکو ده‌بوایه خۆی خه‌ریک بکردایه به کار‌و باری ناو ماڵه‌وه وه خواردنی ئاماده بکردایه بۆ مێرده‌که‌ی و منداڵه‌کانی که ئه‌م کاره‌ش به بچوکترین کار دانرا که ئه‌و ئافره‌ته ده‌یکرد.
نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا نانی بخواردایه، به‌ڵکو ده‌بوو چاوه‌ڕێی بکردایه تا مێرده‌که‌ی یاخود کوڕه‌کانی نانیان بخواردایه وه هه‌رچی له به‌رده‌می ئه‌وان بمایه‌ته‌وه ئه‌وجا ئه‌و نانی بخواردایه.
کارێکی تر که ئافره‌تانی هیندی ده‌بوایه بیان کردایه ئه‌وه بوو که ده‌بوو قاچی مێرده‌کانیان ماچ بکردایه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وتنایه.
له قانونی "مانوا"دا هاتبو که "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیان ناکه‌ن ئه‌وا له دنیای دوای مردن دا ده‌بێت به کاره‌که‌ر"
فره ژنی له ناو کۆمه‌ڵگای هیندیدا باو بوو له ناو پیاو ماقوڵان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا. داستانی "دروپادی" باس له فره مێردی ده‌کات بۆ ئافره‌تان که له داستانه‌که‌دا هاتووه که ئافره‌تێک شووی کردووه به پێنج برا، ئه‌م کاره‌ش باو بووه له هه‌ندێ ناوچه‌ی هیندستاندا که ئافره‌تێک شووی ده‌کرد به چه‌ند پیاو که زۆر جار ئه‌و پیاوانه برای یه‌کتری بوو. ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌م کاره تا ساڵی (١٨٥٩)ی زاینی مابووه له ناوچه‌ی سیلانی هیندستاندا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئێستاش ئه‌م کاره له هه‌ندێ له لادێکانی "تبت" دا هه‌ر به‌رده‌وامه.
له ناو خێزانه هینده‌کاندا باوك موڵکداری ژن و منداڵه‌کانی بوو، به‌جۆرێک که ده‌یتوانی هه‌رکات بیویستایه که بیان فرۆشێت وه یان له ماڵه‌که ده‌ریان بکات.
له قانون نامه‌ی "مانوا" دا هاتووه که ئافره‌تان هه‌میشه ده‌بێت له ژێر سایه و سێبه‌ری پیاوێکدا بژین که گه‌وره‌و سه‌روه‌ری یه‌که‌می باوکه، دووه‌م مێرده وه سێیه‌م کوڕه. مێرد ده‌یتوانی به هه‌ر هۆکارێک یان بیانویه‌ک بێت ده‌یتوانی ژنه‌که‌ی خۆی ته‌ڵاق بدات، به‌ڵام ئافره‌تان هه‌رگیز بۆیان نه‌بوو داوای ته‌ڵاق بکه‌ن.
یه‌کێکی که له نه‌ریت و ئادابه‌کانی کۆمه‌ڵگای هندستان مه‌راسیمی "ساتی" بوو، که ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک مێرده‌که‌ی بمردایه ئه‌وا ده‌بوو ژنه‌که‌شیان به زیندووی له‌گه‌ڵ ته‌رمی مێرده‌که‌یا بسوتاندایه، وه یان به زیندووی ده‌یان خسته گۆڕه‌وه.
ئافره‌ت له شارستانیەتی ئێرانی کۆندا..
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئێرانی کۆن بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین که سه‌رده‌می ساسانیه‌کان به‌رزترین و پێش که‌وتوو ترین سه‌رده‌م بووه، بۆیه وا به باش ده‌زانم که ئه‌و سه‌رده‌مه بکه‌مه نمونه بۆ سه‌یر کردنی بارودۆخی ئافره‌تان.
له ئیمپراتۆریه‌تی ساسانی‌دا که له کۆنه‌وه بۆیان مابووه وه ئافره‌ت هیچ شه‌خسیه‌ت و مافێکی نه‌بوو له ژیاندا. به مانای ئه‌وه‌ی که وه‌ك مرۆڤێک که خاوه‌نی کەسیایەتی و ماف بێت سه‌یر نه‌ده‌کران.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئافره‌تان وه‌ك یه‌کێک له پێداویستیه‌کانی ژیان سه‌یر ده‌کرا که ده‌بوو له خزمه‌تی پیاواندا بونایه وه‌یان پیاوێک خاوه‌نیان بوایه.
ده‌بوایه ئافره‌تان هه‌میشه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی خێزاندا بوایه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به "کتک ختای" یان "کد خدای" ناویان ده‌برد..
له سه‌رده‌می ساسانیه‌کاندا قانونی خێزان کۆمه‌ڵگایان دروست ده‌کرد، یه‌کێک له‌و قانونانه ئه‌وه بوو که پیاوان بێ سنور ده‌یان توانی ژن بهێنن.
پیاوانی که‌م ده‌ست و هەژار له یه‌ک ژن زیاتر نه‌یان ده‌توانی بیهێنن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه به قه‌ده‌ر ده‌نکی ته‌زبیحه‌کانیان ئافره‌تیان له حه‌ره‌مسه‌راکانیاندا کۆ ده‌کرده‌وه.
مێژوو نوسان، جۆره‌کانی هاوسه‌رگیری دابه‌ش ده‌که‌ن به سێ جۆر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
یه‌که‌م: پاشاژن..
ئه‌م جۆره ژنهێنانه له ناو ده‌وڵه‌مه‌ندان و خانه‌دانه‌کاندا باو بوو، له ناو ئه‌م خێزانانه‌دا دوو جۆره ژنی مێرد دار هه‌بوو که ژنی یه‌که‌م پله پایه‌یه‌کی به‌رزتری بوو وه به (پاشاژن) ناو ده‌برا، ئه‌و ژنانه‌شی که خاوه‌نی مێرد بوون و مێرده‌کانیان مرد بوون وه‌یاخود ته‌ڵاق درا بوون، مێردیان ده‌کرده‌وه پێیان ده‌وترا "چاکرژن" یان (کاره‌که‌ر ژن).
پاشاژن ڕۆژانه پاره‌یه‌کی له لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه وه‌رده‌گرت، میراتی به قه‌ده‌ر کوڕه‌کانی وه‌ر ده‌گرت له دوای مردنی مێرده‌که‌ی، به‌ڵام کاره‌که‌رژن پایه‌یه‌کی که‌متری هه‌بوو له پاشاژن به جۆرێک به‌س ده‌وری کاره‌که‌ر و یارمه‌تی ده‌ری پاشاژن بوو له کار‌و باری ناوماڵدا. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش پاره‌یه‌کی که‌می وه‌رده‌گرت تا ئه‌و کاته‌ی که توانای کارکردنی بوایه.
کاره‌که‌رژن ده‌یتوانی پله‌ی به‌رز بێته‌وه و ببنه پاشاژن.
پیاو ده‌بوایه تا کاتی مه‌رگ چاودێری پاشاژنی بکردایه وه کوڕه‌کانی تا ته‌مه‌نی باڵق بوون و کچه‌کانی تا کاتی به شوو دان به خێو بکردایه، به‌ڵام کاره‌که‌رژن ئه‌م مافانه‌ی نه‌بوو. ته‌نها ئه‌و منداڵانه‌ی که کوڕ بوون مێرده‌که‌ی به‌خێوی ده‌کردن.
دووه‌م: ژن هێنانی ئیستقرازی..
ئه‌م جۆره ژنهێنانه "عاریه‌تیشیان" پێ ده‌وت، به مانای ژن‌هێنانی کاتی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا که خۆی خاوه‌نی مێرد بوو. له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاو ده‌یتوانی ژنی یه‌که‌می خۆی به قه‌رز بدات به پیاوێکی که، که پێویستی هه‌بوو به ژنێك بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌کانی. له‌م کاته‌دا ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی پیاو گرنگ بوو، وه گوێیان نه‌ده‌دا به‌وه‌ی که ئایا ئافره‌ته‌که ڕازییه یان نا.
دیاری کردنی کاتی ئه‌م ژن به قه‌رزدانه له ده‌ستی پیاواندا بوو.له‌م جۆره ژنهێنانه‌دا ماڵ و سامانی ئافره‌ته‌که له لای مێردی یه‌که‌می ده‌مایه‌وه وه ته‌نها ئافره‌ته‌که به قه‌رز ده‌درایه پیاوێکی دیکه، ئه‌و منداڵانه‌شی که له‌و ماوه‌ی ژن به قه‌رزدانه‌دا له دایک بونایه ئه‌وا به منداڵی مێردی یه‌که‌م ده‌ژمێردران، به‌ڵام سه‌رپه‌رستی و به‌خێو کردنیان له ئه‌ستۆی مێرده کاتیه‌که‌دا بوو تا ته‌واو بوونی ماوه‌ی ژن قه‌رزکردنه‌که.
سێیه‌م: هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مه‌کاندا..
له ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران‌دا ژن و ژنخوازی له نێوان مه‌حره‌مه‌کاندا به بیانووی پاک ڕاگرتنی نه‌سه‌ب و خوێنی خانه‌واده‌کانیان ڕێگه پێدراو بوو، وه پێیان ده‌وت "خویذوگدس".
ئیدعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که به‌کردنی ئه‌و کاره ئه‌وا گوناهه گه‌وره‌کانیان پاک ده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه به ناوی "آدرای ویراز" حه‌وت خوشکی خۆی ماره کردبوو، هه‌روه‌ها "بهرام چوبین" خوشکه‌که‌ی خۆی ماره کردبوو.
ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بێر نه‌چێت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی ئێران له په‌یڕه‌وانی ئاینی زه‌رده‌شت بوون.!
لێره‌دا وای به باش ده‌زانم که چه‌ند نمونه‌یه‌ك بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست له ده‌سه‌ڵاتدار و پاشایانه‌ی ئێرانی کۆن له هه‌مان کاتیش‌دا له په‌یڕه‌وانی دینی زه‌رده‌شت بوون.
یه‌که‌م: جوته گرتنی "کامبوزیا" له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ی
هێرۆدۆت مێژوونوسی گه‌وره (٤٠٩-٤٨٤)ی پێش زاین ڕوون کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که‌ی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به‌م شێوه‌یه هێناوه‌ته‌وه: "دووه‌م هه‌ڵه‌ی کامبوزیا کردی، کوشتنی خوشکه‌که‌ی بوو.له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ میسری هێناو وه‌کو ژنی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد، هه‌رچه‌نده خوشکی بوو له یه‌ک دایک و باوک بوون.
دووه‌م: "ئارده‌شێری" دووه‌م و ماره‌کردنی کچه‌که‌ی
یه‌که‌م نوسه‌ری یۆنانی که ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته کردووه "کتزیس"ه له ساڵی (٤٤٠)ی پێش زاین ژیاوه. نوسینه‌کانی ناوبراو له به‌رده‌ستدا نین، به‌ڵام "پلۆتار" که له ساڵی (٦٦)ی زاین له دایک بووه، له باره‌ی ژیانی (ئارده‌شێری دووه‌م) پاشای هه‌خامه‌نشین به پشتیوانی وته‌کانی"کتزیاس" ئه‌م پاشایه به ماره‌کردنی کچه‌که‌ی تاوانبار کردووه.
سێیه‌م:قوباد و ماره‌کردنی کچه‌که‌ی
بابه‌تی قوباد و ماره‌کردنی کچه‌که‌ی خۆی بۆ یه‌که‌مجار "ئاگاتیاس" که له سه‌رده‌می"ئه‌نه‌وشیره‌واندا" ده‌ژیا، نووسیویه‌تی "قوبادی" باوکی "ئه‌نه‌وشیره‌وان" کچه‌که‌ی خۆی که ناوی"زه‌نبه‌ق" بوو ماره‌کرد.
(بطریق ماربها) یه‌کێک له ئێرانیانی سه‌رده‌می ئه‌نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "پیاو چاکی و په‌رستش بۆ ئاهورامه‌زدا، به جۆرێک به ڕێوه ده‌چوو که ده‌بوایه دایک و کچ و خوشکه‌کانی خۆیان ماره بکردایه" ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت له ناو زه‌رده‌شتیه‌کاندا ئه‌م کاره به کارێکی ناپه‌سه‌ند سه‌یر نه‌ده‌کرا، به‌ڵکو به کارێکی خێر و په‌سه‌ندیان داده‌نا له لایه‌نی دینیه‌وه، وه پاداشتێکی زۆری هه‌بوو.(ژن در حقوق ساسانی ل ٥٦تا٥٨)
پرۆفیسۆر(کریستیان بارتلمه) ده‌ڵێت: "باوکێک کاتێک ده‌یبینی که یه‌کێک له کوڕه‌کانی گه‌وره بووه کاتی ژن‌هێنانی هاتووه، ئه‌وا یه‌کێک له ژنه‌کانی خۆی بۆ ماره ده‌کرد"
مافه‌کانی ژن و پیاو له ئاینی زه‌رده‌شتدا..
له‌م ئاینه‌دا پیاو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ماڵی ژنه‌وه هه‌بوو، ژن به‌بێ مۆڵه‌تی مێرده‌که‌ی مافی ده‌ست تێوه‌ردان و به‌کارهێنانی ماڵی خۆی نه‌بوو، به پێی یاسای ژن ومێردی، مێرد ته‌نها که‌سایه‌تیه‌کی یاسای بوو، به به‌ڵگه‌ی یاسای ده‌یتوانی هاوسه‌ره‌که‌ی له که‌ل و په‌لی ماڵدا بکاته هاوبه‌ش، له کاتێکی ئاوادا ئافره‌ت مافی به‌کار هێنانی هه‌موو که‌ل و په‌لی مێرده‌که‌ی هه‌بوو. هه‌رکاتێک مێردێک به ژنه‌که‌ی خۆی بوتایه، ئا له‌م کاته‌وه تۆ ئازادی خاوه‌نی ئیختیاری خۆتیت، ئه‌م ژنه لای مێرده‌که‌ی ده‌رنه‌ده‌کراو مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که به ناونیشانی کاره‌که‌رژن مێردێکی که هه‌ڵبژێرێت. ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌م مێرده نوێیه له کاتی ژیانی مێردی یه‌که‌میدا له دایك ده‌بوون، ده‌بوونه منداڵی مێردی یه‌که‌م، مێرد مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ژنی گه‌وره‌ی یان باشترین ژنی به ئامانه‌ت بدات به پیاوێکی دیکه، تاوه‌کو ئه‌و پیاوه‌ش له خزمه‌تگوزاری ئه‌و ژنه سود وه‌ربگرێت. له‌م به ئامانه‌ت به‌خشینه‌دا، مه‌رج نه‌بوو که ژنه که ڕازی بێت یان نه‌بێت، ئه‌و منداڵانه له‌م جۆره ژن و مێردایه‌تیه له دایک ده‌بوون به منداڵی مێردی یه‌که‌م ده‌ژمێردران، هه‌روه‌ک منداڵی مێردی یه‌که‌م مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرا، ئه‌م کاره‌شیان به کاری خێر ده‌زانی به یارمه‌تی یه‌کترو هاو ئاین و ده‌ست کورتیان ده‌زانی".
ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می جاهیلیه‌تی عه‌ره‌بدا
عه‌ره‌ب پێش ئیسلام ئافره‌تیان به دروستکراوێکی پیس ده‌زانی له به‌ینی مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا که ته‌نها به‌کار دێت بۆ زیاد کردنی نه‌سل و خزمه‌تکاری، وه بوون به خاوه‌نی کچ ئه‌وا به موسیبه‌تێکی گه‌وره سه‌یر ده‌کرا.
(تمدن اسلام عرب ل ٥٠٣ )
هه‌رکات خه‌به‌ریان بدایه‌ته پیاوێک که‌وا ژنه‌که‌ی کچی بووه، ئه‌وا خه‌فه‌ت ڕووی تێ ده‌کرد و ده‌م و چاوی ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕا، هه‌روه‌ک قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدّاً وَهُوَ كَظِيمٌ )النحل٥٨
"خۆئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێک (له‌و نه‌فامانه) ڕووی گرژوتاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره"
ئه‌وان هه‌رچۆن توتکه‌ی سه‌گیان ده‌خسته ناو ئاوه‌وه هه‌ر ئاواش کچه‌کانی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد تا به‌ڵکو له ده‌ستی نه‌نگی کچدار بوون ڕزگاریان بێت. هیچ که‌س ئه‌و کاره‌ی به نه‌نگی نه‌ده‌زانی و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و که‌سانه‌یان نه‌ده‌کرد که کچه‌کانی خۆیان ده‌کوشت، ته‌نانه‌ت ژنه‌کانیشیان نه‌یان ده‌توانی ببنه ڕێگه له‌به‌رده‌م باوکاندا بۆ کوشتنی کچه‌کانیان، چو‌نکه ته‌نها پیاو بوو که ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو به‌سه منداله‌کانیدا و بڕیاری ژیان و مردنی ده‌دان.
عه‌ره‌به جاهیله‌کان به هێنانی یه‌ک ژن ڕازی نه ده‌بوون، ئه‌م کاره‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد یان بۆ زیاد کردنی منداڵ بوو یان بۆ کاری سیاسی بوو، چو‌نکه کچی پیاوانی ناودار و به ده‌سه‌ڵاتیان ده‌هێنا.
ژنهێنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند جۆری هه‌بوو، که هه‌ندێکیان باس ده‌که‌ین.
یه‌که‌م:ژنهێنان به شیوه‌ی دانی ماره‌ی..
ئه‌م جۆره ژن هێنانه وه‌ک ژن‌هێنانی ئه‌مڕۆ وایه که کوڕه‌که ده‌چێته خوازبێنی ئه‌و کچه‌ی که خۆی هه‌ڵی بژاردووه، وه ماره‌ی ده‌دات به کچه‌که و ماره‌ی ده‌کرد و ده‌یکرده هاوسه‌ری خۆی.
دووه‌م: ژن‌هێنانی موتعه
له‌م جۆره‌دا ژنهێنان کاتی بوو که پیاوه‌که کاتێکی دیاری ده‌کرد، کاتێک که کاته‌که کۆتای ده‌هات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ژن و مێردی یه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت پیاو ماره‌یه‌کی ده‌دا به ژنه‌که و ئه‌و منداڵانه‌شی که له‌و کاته‌دا له دایک ده‌بوون مافی سه‌رپه‌رستی و میراتگریان هه‌بوو له لایه‌ن ماڵی پیاوه‌که‌وه.
سێیه‌م: ژن‌هێنانی زعینه..
هه‌رکاتێک پیاوێک له کاتی جه‌نگدا ژنێکی به دیل بگرتایه، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ماره‌ی بکات له خۆی وه ئافره‌ته‌که‌ش نه‌ی ده‌توانی هیچ ناڕه‌زاییه‌ک ده‌رببڕێ، چو‌نکه به به‌شێک له موڵک و سامانی پیاوه‌که حساب ده‌کرا، ئه‌م جۆره ژنهێنانه به‌بێ ماره‌ی و عقد ده‌کرا.
چواره‌م: ژن‌هێنانی شغار (ژن به ژن)..
کچێک یان خوشکێکی خۆی ماره ده‌کرد له پیاوێک وه له جیاتی ماره‌ی یان ماڵ و سه‌روه‌ت ئه‌وا ده‌بوو ئه‌ویش کچێک یان خوشکێکی بدایه‌تێ. له‌م کاته‌دا ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی پیاوان گرنگ بوو، وه ئافره‌تان نه‌یان ده‌توانی هیچ ناڕه‌زاییه‌ک ده‌رببڕن، وه هه‌ر وه‌ک کاڵایه‌ک ئاڵ‌و گۆڕیان پێ ده‌کردن.
پێنجه‌م: ژن‌هێنانی مبادله (ژن گۆڕینه‌وه)
ئەم ژنهێنانه به شێوه‌یه‌ک بوو که پیاو ده‌یتوانی یه‌کێک له ژنه‌کانی خۆی بدات به پیاوێکی که. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنی که‌سێکی که‌ی به دڵ بوایه ئه‌وا زۆر به ساده‌ی پێشنیاری ده‌کرد به مێرده‌که‌ی که ژه‌نه‌کانیان بگۆڕنه‌وه، ئه‌م ژن گۆڕینه‌وه‌یه به بێ ماره کردن و ماره‌ی دان به ئافره‌ته‌که بوو. ته‌نها پیاوه‌که ده‌ی ووت"انزل لی عن امرأتک و أنزل لک عن امرأتی).
(عمدة القارى، ج 10 ،ص 123؛ بلوغ الارب، ج 2، ص 5و المفصل، ج 5، ص
537 )
شه‌شه‌م: ژن‌هێنانی ئیسبزاع "استبضاع"
ئه‌م جۆره ژن و مێردایه‌تیه بۆ منداڵ بوون بوو، ئه‌گه‌ر پیاوێک حه‌زی له منداڵێک بوایه که چه‌ند خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی تێدا بوایه، خۆی خاوه‌نی ئه‌و خسڵه‌تانه نه‌بوایه، بۆ نمونه منداڵێکی دلاوه‌ر و نه‌ترس و ئازا‌و به جه‌رگ یاخود منداڵێکی شاعیر و قسه‌زانی هه‌بێت. ئه‌وا ژنه‌که‌ی ده‌نارده لای ئه‌و پیاوانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌و خسڵه‌تانه بوایه، بۆ ماوه‌یه‌ک تا ده‌بووه خاوه‌نی منداڵێک له‌و پیاوه، ئه‌و منداڵه‌شی که له دایک ده‌بوو مێردی یه‌که‌می ئه‌و ئافره‌ته ده‌بووه باوکی منداڵه‌که، دوای ئه‌وه‌ی که ئافره‌ته‌که حامله ده‌بوو ئه‌وا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای مێردی یه‌که‌می خۆی.
حه‌وته‌م: ژن‌هێنانی مقت(ضیزن)..
یه‌کێکی که له‌و ژن و ژنخوازیانه که باو بوو له ناو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌م جۆره ژنهێنانه بوو. ئه‌گه‌ر پیاوێک بمردایه هه‌روه‌ک چۆن سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی ده‌بووه میرات بۆ منداڵه‌کانی ئه‌وا ژنه‌که‌شی ده‌بووه میرات، ئه‌گه‌ر پیاوه‌که کوڕی گه‌وره‌ی هه‌بوایه ئه‌وا ژنه‌که ده‌بووه موڵکی کوڕه گه‌وره‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر ژنه‌که گه‌نج بوایه و سیمایه‌کی جوانی هه‌بوایه ئه‌وا کوره‌که ده‌یکرده ژنی خۆی، ئه‌گه‌ر نا په‌ڕۆیه‌کی ده‌دا به‌سه‌ر ژنه‌که‌ی باوکی‌دا و به ماره‌ییه‌کی تازه ده‌یدایه یه‌کێک له هاوڕیکانی خۆی، ئه‌و ماره‌ییه‌شی که ده‌درا له حه‌قی ئه‌و ئافره‌ته‌دا کوڕه گه‌وره‌ی ئه‌و پیاوه ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و ئه‌و پیاوه‌ی که مردووه وه خاوه‌نی کوڕ نه‌بووایه ئه‌وا ئافره‌ته‌که که‌س و کاری پیاوه‌که ده‌بونه خاوه‌نی، خزم و که‌س و کاری پیاوه‌که هه‌ر که‌س ده‌هات ده‌یووت که خۆی ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌نی ئافره‌ته‌که بۆیه هه‌رکه‌س زووتر پارچه قوماشێکی بدایه به‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌دا، ئه‌وا ده‌بووه خاوه‌نی ئافره‌ته‌که.
ئه‌و که‌سه‌شی ده‌بووه خاوه‌نی ئافره‌ته‌که ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وا ئافره‌ته‌که‌ی ده‌کرده ژنی خۆی، ئه‌گه‌ر نه ده‌یتوانی مه‌حرومی بکات له‌وه‌ی که مێرد بکات به یه‌کێکی که، ده‌بوو خزمه‌تی ماڵی ئه‌و که‌سه‌ی بکردایه تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرد.
هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ژن‌هێنانی (ضیزن) واتا په‌یوه‌ندی به‌ستنی ژن و مێردایه‌تی له‌گه‌ڵ ژنی باوک‌دا، ئیتر هیچ جیاوازی نه‌بوو ئاخۆ باوکه که مردووه یاخود ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق داوه.
هه‌شته‌م: هاوسه‌رگیری رهط (یاخود هاوسه‌رگیری به کۆمه‌ڵ)..
له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا کۆمه‌ڵێک پیاو که له ده که‌س که‌متر نه‌بوون ژنێکیان ده‌هێنا، له به‌رابه‌ر ئه‌و کاره‌دا ده‌بوو به هه‌موویان بژێوی ژیانی ئافره‌ته‌که‌یان دابین بکردایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته منداڵی ببوایه ئه‌وا دوای له دایک بوونی منداڵه‌که، ئه‌گه‌ر کوڕ بوایه ئه‌وا یه‌ک یه‌ک پیاوه‌کانی بانگ ده‌کرده ماڵه‌که‌ی خۆی وه به یه‌کێکیانی ده‌وت که ئه‌و منداڵه، منداڵی ئه‌وه ئه‌و پیاوه‌شی که هه‌ڵده‌بژێردرا نه‌ی ده‌توانی هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ک ده‌ر ببڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی که له‌دایک ده‌بوو کچ بوایه ئه‌وا هیچ کام له پیاوه‌کان خۆی نه‌ده‌کرده خاوه‌نی، چو‌نکه هیچ کامیان رازی نه ده‌بوون ببنه باوکی کچ.
نۆیه‌م: هاوسه‌رگیری خدن..
له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا ژن و مێرد په‌یمانی ژن و مێردایه‌تیان ده‌به‌ست، به‌ڵام پیاوه‌که هیچ ماره‌ی یان خه‌رجی بژێوی ژیانی ئافره‌ته‌که‌ی نه‌ده‌دا. ئه‌م جۆره ژن و مێردایه‌تیه‌ش هیچ ڕه‌سمیه‌تێکی نه‌بوو، وه ته‌نها نهێنی نێوانی ژن و پیاوه‌که بوو.
کۆمه‌ڵگا ئه‌و جۆره ژن و مێردایه‌تیه‌کی به ڕه‌وا ده‌زانی تا ئه‌و کاته‌ی ئاشکرا نه‌بوایه و به‌س نهێنی نێوان ژن و پیاوه‌که بوایه، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشکرا ببوایه ئه‌وا مایه‌ی بێ ئابڕوی بوو بۆیان، بۆیه ده‌یان ووت
"ما أستتر فلا بأس وما ظهر لؤم"
ده‌یه‌م: هاوسه‌رگیری جمع
یه‌کێک له سونه‌ته‌کانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت ئه‌وه بوو که ڕێگای ئافره‌تان و که‌نیزه‌کانه وه ماڵ و سامانێکی زۆریان کۆ ده‌کرده‌وه و له ناو بازاڕدا ماڵێکیان دروست ده‌کرد وه ئاڵایه‌کی تایبه‌تیان هه‌ڵده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌دا، به‌مانای ئازادی وه سه‌ردانی هه‌موو که‌س ئازاده بۆ ئه‌و ماڵه، کۆمه‌ڵێکی زۆر له پیاوان سه‌ردانی ئه‌و ماله‌یان ده‌کرد، وه به‌و ئافره‌تانه‌یان ده‌وت (بغایا) واته (له‌ش فرۆشان)، جه‌هاله‌تی ئه‌و خه‌ڵکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ك ئه‌و کاره‌یان به ناڕه‌وا نه‌ده‌زانی، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئافره‌ته‌کان منداڵی ببوایه ئه‌وا که‌سانی شاره‌زایان بانگ ده‌کرد که باوکی منداڵه‌که بدۆرنه‌وه به‌وه‌ی سه‌یریان بکه‌ن و بزانن منداڵه‌که له کام له پیاوه‌کان ده‌چێت.
مێژوو نوسان باس له جۆرێکی تری هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن که له خێزانێکدا چه‌ند برا هه‌بوایه به هه‌مویانه‌وه ژنێکیان ده‌هێنا، به ووته‌ی که ده‌یان ووت ماڵمان یه‌که ده‌بێت ژنیشمان یه‌ک بێت، له‌م په‌یمانه‌شدا برا گه‌وره سه‌رۆکی ئه‌و خانه‌واده‌یه بوو، ئافره‌ته‌که له ژێر ده‌ستی برا گه‌وره‌که‌دا بوو، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له براکانی که بڕۆشتنایه‌ته لای ئافره‌ته‌که ئه‌وا گۆچانێکیان له‌به‌رده‌م ژووره‌که‌دا هه‌ڵده‌واسی بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌ک بێت بۆ براکانی که‌ی که ئه‌و لای ئافره‌ته‌که‌یه تا که‌سێکی که‌یان نه‌چێته ژووره‌وه.
ئه‌م رایه‌ی مێژوو نوسانیش له کتێبی (المصل، ج5،ل 540-541)دا باس کراوه.
عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هێنانی دوو خوشکیان له یه‌ک کاتدا به ڕه‌وا ده‌زانی و هه‌رگیز به حه‌رامیان نه‌ده‌زانی. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه‌دا حه‌قی وه‌رگرتنی میراتیان نه‌بوو.
ئافره‌ت له ئیسلامدا
جه‌هل و تاریکی هه‌موو جیهانی گرتبوو، ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ست ئیبلیس و قوتابیه‌کانی ئیبلیسدا بوو. ئه‌و خودایانه‌ی که له دار‌و به‌رد دروست کرابوون له ماڵ و په‌رستگاکاندا دانرابوون و ده‌په‌رستران، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌واو هه‌وه‌س بوو که حوکمی خوایه‌تی ده‌کرد له‌ناو دڵی خه‌ڵکاندا. ئافره‌تانیش بوبوونه کاڵایه‌ك بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌وا و هه‌وه‌سی پیاوان و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاواندا زوڵمیان لێ ده‌کراو ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌دران. بۆیه له هه‌موو لاوه هاواری فریا که‌وتن ده‌بیسترا.
ئه‌وه بوو ئیسلام له ناو جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بدا سه‌ری به‌رز کرده‌وه و به باڵا به‌رزه‌که‌یه‌وه له نێوان کۆمه‌ڵگادا وه‌ستاو ووتی منم فریاد ڕه‌سی هه‌موو مه‌زڵومان و سته‌م لێ کراوانم، نه‌ك ته‌نها فریاد ڕه‌سی ئافره‌تان، به‌ڵکو فریاد ڕه‌سی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بوو.
بۆیه که‌وته فێرکردنی داب و نه‌ریته‌کانی ژیان و بووه یاریده‌ده‌ری مرۆڤایه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاکه‌کانی ژیان.
ئافره‌تانی له ناو زه‌لکاوی جه‌هل و نه‌فامی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌رهێنا و له‌سه‌ر بڵندترین لوتکه و ڕه‌فیع ترین جێگادا داینان.
له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ئافره‌ت و پیاو به یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێن و هه‌ردووکیان به مرۆڤ ده‌زانرێن، به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی که‌ی پێش ئیسلام که به‌س به ته‌نها پیاوانیان وه‌ک مرۆڤ سه‌یر ده‌کرد.
ئافره‌ت و پیاو به یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێن و یه‌کسانن له دینی ئیسلامدا له ڕووی به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستی و به‌ده‌ست هێنانی مه‌قاماتی مه‌عنه‌وی و ئینسانیه‌کان، هه‌ردوو یه‌کسانن و به‌رپرسن له پێک هیانانی خانه‌واده‌و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ، داب و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگا.
خوای گه‌وره له ئایه‌تێکدا ڕوونی ده‌کاته‌وه که پیاوان و ئافره‌تان به‌گشتی له نه‌فسێ، یان له که‌سێك دروست بوون.
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: "یاأیها الناس اتقو ربکم الذي خلقکم من نفس واحدة"
وه هه‌ر له‌و تاکه که‌سه‌ش ئافره‌تی دروست کردووه، چۆن پیاوانی تری لێ
دروست کردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێت:
"وخلق منها زوجها". "وبث مهنما رجالا کثیرا او نسا‌ء".
هه‌ر له‌م دوانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی دروست کردووه، وه خوای گه‌وره ئافره‌ت و پیاوی به یه‌ک چاو سه‌یرکردووه، وه‌ک له‌م ئایه‌تانه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له ماف و چاکه و سزادا دادوه‌ر بووه ده‌فه‌رموێت:
"إن المسلمین المسلمات، والصادقین والصادقات". "والحفظین فروجهم والحفظات، والذاکرین الله کثیرا والذاکرات".
هه‌ر ئیسلام بانگی پیاوان ده‌کات که به‌جۆرێکی زۆر باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کاندا بکه‌ن، وه‌ک ده‌فه‌رموێت:
"وعاشروهن بالمعروف" سورة النساء(19)
"ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نییه بۆتان ئافره‌تان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌ل و په‌لی تری ناو ماڵ)، زۆریان لێ مه‌که‌ن تا هه‌ندێك ماره‌یتان بۆ بگه‌ڕیننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیاریان ئه‌نجامدا، با ڕه‌فتارو کردار‌و گوفتارتان چاک و جوان بێت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، دوور نییه ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنور".
له به‌ڕیوه بردن و دابه‌شکردنی کار‌و باردا چه‌ند جیاوازیه‌کیان هه‌یه، ئه‌م جیاوازیانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای جێگا‌و پایه‌ی ئافره‌تانه له کۆمه‌ڵگادا که هه‌ریه‌که‌یان کار‌و مه‌سئولیه‌تی خۆی ده‌زانێت چییه، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت کردن به ئافره‌تان و ڕێزلێنانیانه نه‌ك نا دادپه‌روه‌ری و به که‌م سه‌یرکردنی ئافره‌تان. دینی ئیسلام ده‌یه‌وێت ئافره‌تان به‌و په‌ڕی مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌ی مرۆڤێکه له‌م ڕوه‌شه‌وه ڕێگای نیشان داون تا بتوانن به ئیختیار‌و ئیراده‌ی خۆیان ڕێگای ژیانی به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵبژێرێت.
خوای گه‌وره له قورئاندا به‌س داوا له پیاوان ناکات که کاری چاکه ئه‌نجام بده‌ن و واز له خراپه بێنن، به‌ڵکو داوا له مرۆڤ ده‌کات له ئافره‌تیش وه‌ک پیاو سه‌یر ده‌کرێت وه دوای لێکراوه که خۆی دوور بگرێت له خراپه وه کاری باش ئه‌نجام بدات.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: "يا ايّها النّاس و يا ايّها الّذين آمنوا"
ئه‌م بانگ کردنه‌ش ته‌نها مه‌به‌ست له پیاوان نییه، به‌ڵکو ئافره‌ت و پیاو پێکه‌وه.
قورئانی پیرۆز ئافره‌تان که له‌و په‌ڕی بێ مافی و بێده‌سه‌لاتی و به‌که‌م سه‌یر کردنه‌وه، که به که‌سێکی که‌م عه‌قڵ و دوور له هه‌رچی بڕیاردانه بۆ ژیانی خۆی گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی سه‌رفه‌رازی و به‌رزیه‌تی وه تاجی ڕێزلێنانی "ولاقد کرمنا بنی ا‌دم"ی نایه سه‌ر سه‌ری ئافره‌تان و شانبه‌شانی پیاوان کردنیه جێنشینی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به درۆ خسته‌وه که جاهیلان ده‌یان ووت که ئافره‌تان که‌سێکی ناته‌واوه و ده‌بێت ته‌نها به‌کار بهێنرێت بۆ ئاره‌زوه‌کانی پیاوان وه به درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و دینانه‌ی که پێش هاتنی دینی ئیسلام بوون و ده‌ستکاریان کرابوو به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران.
له دینی ئیسلامدا به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دینه‌کانی که وه حوکمی ده‌سه‌ڵاتداران و جاهیلان که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو له ناو کۆمه‌ڵگای پێش هاتنی ئاینی ئیسلامدا، ئافره‌تانی یه‌کسان کردووه له زۆربه‌ی مافه‌کاندا له به‌رامبه‌ر پیاواندا، ئه‌گه‌ر چه‌ند جیاوازیه‌کی بچوک ببینین له ڕووی میرات و سپاردنی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خانه‌واده به پیاوان. ئه‌مانه به جیاوازی کردنی ژن و پیاو ناژمێردرێت، به‌ڵکو ئه‌م جیاوازیانه له ڕووی ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌یه که ئافره‌ت و پیاوانی تێدا ده‌ژین، نه‌ک جیاوازی کردن بێت له‌ڕووی مرۆڤایه‌تی و به‌ندایه‌تی کردنی خوای گه‌وره‌وه بێت.
یه‌کسان بوون له ڕووی به‌دیهێنانه‌وه
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌یری قورئان و قانونه‌کانی دینی ئیسلام بکه‌ین له باره‌ی به‌دیهێنانی پیاو و ئافره‌ته‌وه، ئه‌وا باشتر وایه پێشتر سه‌یری کتێب و مه‌زهه‌به‌کانی تری بێجگه له ئیسلام بکه‌ین تا بزانین له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن، سه‌یری عه‌قڵ و هزرو بیری خه‌ڵکانێک بکه‌ین که سه‌رده‌می جاهلیدا ژیاون به تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا ژیاون ئاشنا ببین بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزمان باشتر بۆ ڕوون بێته‌وه.
ئه‌و کتێبانه‌ی که ئه‌مڕۆ له به‌رده‌ستان و دواکه‌وتوانێکی به‌رچاویان له جیهاندا هه‌یه(ته‌ورات و ئینجیل)ه له‌م دوو کتێبه‌دا ئافره‌ت هه‌روه‌ك کۆمه‌ڵگاکانی تردا وه‌ک مرۆڤێك سه‌یر نه‌کراوه، به‌ڵکو به شتێکی پیس و قیزه‌ون سه‌یر کراوه، که ده‌بێت به‌کار بهێنرێت له ڕێگای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پیاواندا.
له داستانی ده‌رکردنی ئاده‌م له به‌هه‌شتدا له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هاتووه که "حه‌وا" له باخی (عه‌ده‌ن) بووه هۆی فریو دانی ئاده‌م و وای له ئاده‌م کرد تا سه‌رپێچی له فه‌رمانی خوا بکات، تا له‌به‌ری ئه‌و دره‌خته بخوات که خوای گه‌وره خواردنی قه‌ده‌غه کردبوو.
له ته‌وراتی سه‌فه‌ری به‌دیهێنان(التکوین) بابی (٣)ئایه‌تی (٦)دا هاتووه و ده‌ڵێت: "له‌دوای ئه‌وه‌ی که "شه‌یتان" "حه‌وای" فریو دا تا له به‌ری ئه‌و دره‌خته بخوات، حه‌واش بۆ ئه‌وه‌ی ئاده‌م فریو بدات تا ئاده‌میش بێ به‌ش نه‌بێت له‌و سه‌رپێچی کردنه‌ی خوای گه‌وره، وه ئه‌ویش سزا وه‌ربگرێت.
له هه‌مان بابدا ئایه‌تی (١٢) هاتووه که کاتێک خوای گه‌وره به ئاده‌می ووت من خواردنی به‌ری ئه‌و دره‌خته‌م لێ قه‌ده‌غه کردبووی بۆ خواردت، له وه‌ڵامدا ئاده‌م ده‌ڵێت: "حه‌وا منی فریو داوه و له به‌ری ئه‌و دره‌خته‌ی داومه‌تێ و خواردومه".(ته‌ورات چاپی له‌نده‌ن).
له ئینجیلی برنابا فه‌صلی (٤٠)ئایه‌تی (٢٦و٢٧)دا هاتووه که "کاتێک شه‌یتان حه‌وای فریو دا‌و له‌به‌ری دره‌خته‌که‌ی خوارد، ئاده‌م خه‌وتبوو کاتێك له‌خه‌و هه‌ستا ئه‌وا حه‌وا له‌و میوه‌یه‌ی دا به ئاده‌میش ئه‌ویش خواردی، که‌وا بوو حه‌وا ئاده‌می فریودا" "ئینجیل برنابا، ترجه‌مه‌ی سه‌ردار کابولی"
ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌فسیری کتێبه پیرۆزه‌کان ده‌که‌ن و ئه‌ربابانی کلیساکان به‌م جۆره ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌تانه ده‌که‌ن که "ئافره‌ت بۆته هۆی به‌دبه‌ختی مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌رنا ئاده‌م بۆ هه‌تا هه‌تایه له به‌هه‌شت ده‌مایه‌وه" بۆیه به چاوێکی نه‌فره‌ت ئامێز سه‌یری ئافره‌تان ده‌که‌ن، به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئاده‌م و حه‌وا به‌یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کات و هه‌ردوکیان به سه‌رپێچی کردن له حوکمی خوای گه‌روه باس ده‌کات، نه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌موو گوناهه‌که بکاته گه‌ردنی حه‌وا به ته‌نها. هه‌روه‌ک که قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: " وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلاَ مِنْهَا رَغَداً حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَـذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الْظَّالِمِينَ " (البقره 35 ).
"ئینجاوتمان : ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی ، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كرا‌و بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا ) ئه‌گینا ده‌چنه ریزی سته‌مكارانه‌وه".
هه‌ردوکیان شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی خسته دڵیان تا له به‌ری ئه‌و دره‌خته بخۆن "فوسوس لهما الشيطان" (سوره اعراف 20).
وه هه‌ردوکیان سزا دران له لایه‌ن خوای گه‌وره وه "و ناداهما ربّهما ال‌م أنهكما عن تلكما الشجرة".
سزای هه‌ردوکیان وه‌ک یه‌ک بوو که ده‌رکردنی هه‌ردوکیان بوو له به‌هه‌شت
" فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ ". (سوره بقره 36 ).
"شه‌یتان(فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوممی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕله نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركرنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا(له‌وێ) هه‌ندێكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن".
ئاده‌م و حه‌و اهه‌ردوکیان ته‌وبه‌یان کرد "قالا ربّنا ظلمنا انفسنا و ان لم تغفر لنا و ترحمنا لنكوننّ من الخاسرين" (سوره اعراف23).
"ئه‌و کات هه‌ردوولا هه‌ستیان کرد به وه‌ی که تاوانیان کردوه.... وتیان په‌روردگار ئێمه سته‌مان له نه‌فسی خۆمان کردوه ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆش نه‌بیت به‌زه‌ی خۆت به‌سه‌رماندا نه‌ڕژیت ئه‌وا ئێمه له خه‌ساره‌و مه‌نده‌کانی زه‌ره‌ر مه‌ندین.."
که‌واته ئه‌نجامه‌که ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت و پیاو له ڕووی به‌دیهێنانه‌وه یه‌کسانن و هیچ کامێکیان ڕێزی نه‌دراوه به‌سه‌ر ئه‌وی که‌یاندا، ئه‌گه‌ر زیاتر ڕێزلێنانێک بێت ئه‌وا له ڕووی دینداری و به‌ندایه‌تیه‌وه‌یه بۆ خوای گه‌وره.
یه‌کسان بوون له ڕووی که‌مالات و لەپێشدانان مرۆڤایه‌تیه‌وه
یه‌کێکی که له تێڕوانینه ته‌حقیر ئامێزه‌کانی که، که به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان ده‌کرا له سه‌رده‌می جاهیلی و له دینه ده‌ستکاری کراوه‌کاندا ئه‌وه بوو که ئافره‌ت له ڕووی مه‌عنه‌وی و ڕۆحانیه‌وه. لاوازه‌و ناتوانێت بگاته پله به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ک چۆن پیاوان ده‌گه‌نه ئه‌و پله‌یه. قورئانی پیرۆز له زۆر جێگادا بۆمان باس ده‌کات که پاداشت وه‌رگرتن بۆ به‌ندایه‌تی کردنی خوای گه‌وره له ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به ئیمان و کار‌و کرداری مرۆڤه‌کانه‌وه. قورئانی پیرۆز هه‌روه‌ک چۆن کار‌و فرمانی بۆ پیاوان داناوه‌و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێ که کاری چاکه بکه‌ن هه‌روه‌ها به ئافره‌تانیش ده‌ڵێت:
"انّ المسلمين و المسلمات و المؤمنين و المؤمنات و القانتين و القانتات و الصّادقين و الصّادقين و الصّادقات و الصّابرين و الصّابرات و الخاشعين و الخاشعات و المتصدّقين و المتصّدقات و الصّائمين و الصّائمات و الحافظين فروجهم و الحافظات و الذّاكرين اللّه كثيراً و الذّاكرات اعد اللّه له‌م مغفرة و اجراً عظيماً" (سورة احزاب35)
"به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسڵمان،پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار،پیاوان وئافره‌تانی مل که‌چ و فه‌رمانبه‌ردار،پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگرو ئارام گر،پیاوان وئافره‌تانی له خوا ترس،پیاوان وئافره‌تانی به‌خشینده،پیاوان وئافره‌تانی ڕۆژو وان،پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك،وه ئه‌و پیاو ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن،به‌خشین ولێبورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنوریان له‌لایان خواوه بۆ ئاماده کراوه..."
هه‌روه‌ها په‌یمانی چونه به‌هه‌شت به هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌دات، نه‌ك ته‌نها به پیاوان، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:
(و من عمل صالحاً من ذكرٍ و انثى و هو مؤمن فاولئك يدخلون الجنّة) (سورة غافر 40)
"ئه‌وی که کرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات له نێره مێ (کوڕان،کچان) له کاتێکدا خاوه‌نی باوه‌ڕێکی دامه‌زراوبێت ئه‌وا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شت ..."
هه‌روه‌ها له جێگه‌یه‌کی که له قورئانی پیرۆزدا هاتووه که خوای گه‌وره په‌یمانی به‌خشینی نیعمه‌ته‌کانی خۆی به هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌دات له به‌هه‌شتدا، ده‌فه‌رموێت:
(وعد اللّه المؤمنين و المؤمنات جنّاتٍ تجرى من تحتها الانهار خالدين فيها) (سورة توبه
72)
"خوای گه‌وره په‌یمانی داوه به پیاوان ئافره‌تانی ئیماندار که ده‌چنه به‌هشتێك به ژێریدا روبار ده‌ڕوات و وه بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌وێدا ده‌مێننه‌وه"
قورئانی پیرۆز له پشت هه‌موو پیاوێکی گه‌وره‌وه ئافره‌تێکی گه‌وره‌و پایه به‌رز هه‌یه، هه‌روه‌ك له پشتی پێغه‌مبه‌ران ئاده‌م و ئیبراهیم (سه‌لامی خوایان لێ بێت) خێزانه‌کانیان ناو براوه، له پشتی پێغه‌مبه‌ران موسی و عیسی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) دایکانیان ناو براون. هه‌روه‌ها خێزانی هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوایان لێ بێت) نوح وه لوط ناوبراون به ئافره‌تانێکی ناشایسته بۆ هاوسه‌ره‌کانیان، وه ژنه‌که‌ی فرعه‌ون به ئافره‌تێکی گه‌وره‌و پایه به‌رز که گرفتاری کابرایه‌کی به‌دکار بووه ناوده‌بات.
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م دایکی پێغه‌مبه‌ر عیسی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) ده‌فه‌رموێت:
( فَنَادَتْهُ الْمَلآئِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَـى مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ) (سورة آل عمران 39)
"جایه‌كسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی كرد له‌كاتێكدا زه‌كه‌ریا له محرابه‌كه‌دا وه‌ستا بوو ، نوێژی ده‌كرد، (وتی)به‌راستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی كوڕێك ناوی یه‌حیایه ، به‌راستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و رێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێكه له چاكان".
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( إِذْ قَالَتِ الْمَلآئِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ) (سورة آل عمران 45)
"(هه‌روه‌هایادیان بهێنه) كاتێك فریشته‌كه به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌راستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌كی خۆی (كه فرمانی ـ كن فیكون ـ ه ، رۆڵیه‌كت پێ ببه‌خشێت) كه ناوی(المسیح)ه ، عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه ، كه پیاو مه‌قووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا ، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیكانه (له ئێمه‌وه)".
هه‌روه‌ها له جێگایه‌کی که‌دا هاتووه ( وَإِذْ قَالَتِ الْمَلاَئِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَى نِسَاء الْعَالَمِينَ) (سورة آل عمران 42).
"(هه‌روه‌هایادیان بهێنه كاتێك) جبریلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌راستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاكیزه‌ی كردویت، هه‌ڵی بژاردویت و رێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا".
خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموو که عیباده‌تی خوای گه‌وره بکات
(يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ ) (سورة آل عمران 43)
"ئه‌ی مه‌ریه‌م ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگارت به ، سوژده و كڕنووشی بۆ ببه له‌گه‌ڵ كڕنووشبه‌راندا".
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی بۆ ده‌نارد له ڕیگای غه‌یبه‌وه
(فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقاً قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَـذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللّهِ إنَّ اللّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاء بِغَيْرِ حِسَابٍ) (سورة آل عمران 37)
"ئینجاپه‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌كه‌ریای كرده مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتی (كه هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاكی دینداریی فێر بكات، پاشان كه مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ركاتێك زه‌كه‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌كه‌یدا ده‌یبینی رزق و رۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه، زه‌كه‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو رزق و رۆزییه‌ت له‌كوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌راستی خوا به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت رزق و رۆزیی بێ سنوور‌و بێ هۆكار ده‌به‌خشێت".
که‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئافره‌تان له گه‌یشتن به به‌رزترین پله‌ی مه‌عنه‌ویه‌ت و ئیمان داری و له خوا نزیك بوون له‌گه‌ڵ پیاوان هیچ جیاوازیه‌کیان نییه.
قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ئافره‌تان و پیاوان هیچ جیاوازیه‌کیان نییه له ڕووی به‌ندایه‌تیه‌وه، ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه له‌ڕووی هێزو توانای وه‌رگرتن و فێربوونه‌وه جیاوازیان نییه، هه‌روه‌ك چۆن له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر ده‌کرێت له ڕووی هێزو توانای ئافره‌ت و پیاوانه‌وه به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا که ته‌نانه‌ت له ڕووی ئه‌رك و فرمان و پێگه کۆمه‌ڵاتیه‌کانه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك نابینن له نێوان ئافره‌ت و پیاواندا که ئه‌مه‌ش وای کردووه له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کان که کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌ك ڕه‌گه‌زی بێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئافره‌تان له ئافره‌ت بوونی خۆیان نه‌فره‌ت بکه‌ن و بکه‌ونه لاسای کردنه‌وه‌ی پیاوان، وه هه‌موو هێزو توانای خۆیان بخه‌نه کار تا بتوانن وه‌ك پیاوان ڕه‌فتار بکه‌ن، چو‌نکه کۆمه‌ڵگاکه ئه‌و قانونه‌ی داناوه که ده‌بێت وه‌ك پیاوان هه‌وڵ بده‌ن. ئه‌م کاره‌ش وای له ئافره‌تان کردووه که به ته‌واوه‌تی ئه‌رك و فرمانه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆی که گه‌وره‌ترینیان دایکایه‌تیه له بیر بکه‌ن، وه له بریتی ئه‌وه له‌گه‌ڵ پیاواندا کێ به‌رکێ بکه‌ن له ئیش و کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌دا.
کۆمه‌ڵگایه‌ك که‌له سه‌ر بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز دابمه‌زرێت ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌کی دوو ڕه‌گه‌زی ده‌بێت، که هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت و پیاو ئه‌رك و فه‌رمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، وه له‌م دابه‌ش کردنی ئه‌رکانه‌دا به‌شی به ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان و کارکردن له ئه‌ستۆی پیاوان دایه، هه‌روه‌ك چۆن به‌ڕیوه بردنی ماڵ و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ له ئه‌ستۆی ئافره‌تاندایه، که ئه‌مه گه‌وره‌ترین و پیرۆز ترین کاره، چو‌نکه ئه‌و ڕه‌وه‌نده‌ی که ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن پێك هێنه‌ری کۆمه‌ڵگان له داهاتوودا.
ته‌نها به‌م شێوه‌یه‌یه که کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌لامه‌ت و ژیانێکی ئاسوده بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م دێت، قورئانی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:
(وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلاَدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ لاَ تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلاَّ وُسْعَهَا لاَ تُضَآرَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلاَ مَوْلُودٌ لَّهُ بِوَلَدِهِ وَعَلَى الْوَارِثِ مِثْلُ ذَلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالاً عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُواْ أَوْلاَدَكُمْ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ آتَيْتُم بِالْمَعْرُوفِ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ٍ) (سورة بقره 233)
"دایكان (ته‌ڵاقدراو بن یان نا) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ هه‌ر كه‌س كه ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌كه‌یه (واته باوكی یان به‌خێوكه‌ری) رزق و رۆزی و پۆشاك به‌شێوه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بكات، ئه‌رك له‌سه‌ر هیچ كه‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایكێك زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها باوكیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌كه‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌كه‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی كه باسكران، خۆ ئه‌گه‌ر دایك و باوك هه‌ر كاتێك به ره‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌كه‌یان له شیر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناكات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌كانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناكات و هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه، به‌مه‌رجێك ماف و كرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن ، له خوا بترسن و پارێزكاربن و چاك بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن."
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (الرّجال قوّامون على النّسآء بما فضّل اللّه بعضهم على بعضٍ و بما انفقوا من اموالهم فاالصّالحاتُ قانتاتٌ حافظات للغيب بما حفظ اللّه) (سورة نسآء 34)
"پیاوان مافی سه‌رپه‌رشتیان هه‌یه به‌سه‌ر ژنان دا، ئه‌مه‌یش بڕیاری خوایه که فه‌ضڵی و ڕێزی هه‌ندێك ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا پیاوان سه‌روه‌ت سامان ده‌بخشن له پێناوی ئاسوده‌ی خۆش گوزه‌رانی ئافره‌تاندا له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی ژیر چاك وپاکن له‌خواترسن نهێنی نێوان خۆیان مێرده‌کانیان ده‌پارێزن ئه‌میش خۆی له خۆیدا به جێهنانی فه‌رمانی خوایه...."
له جیهانی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوادا زۆربه‌ی ئافره‌تان بێزارن له‌و دروشمانه‌ی که ده‌درێن وه‌ك (ئازادی، یه‌کسانی و فێمێنیستی)، خانمێکی ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌مریکی که لایه‌نگری مافه‌کانی ئافره‌ته، کتێبێکی نووسیوه و چاپ کردووه که باس له ژیانی خۆی ده‌کات.
له کتێبه‌که‌یدا هاتووه که "ئافره‌تانی ئه‌مریکی به سه‌رقاڵ بوون به کاری ده‌ره‌وه‌و کێبه‌رکێی له‌گه‌ڵ پیاوان، گه‌وره‌ترین سۆزی ژیانیان له‌ده‌ست داوه که دایکایه‌تیه"
ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه ئافره‌ته ئه‌مریکیه ئامۆژگاری هه‌موو ئافره‌تانی جیهان ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت که خێزان پێکه‌وه بنێن و ببنه دایك، ئه‌وا به‌س ئه‌رك و فرمانه‌کانی خۆتان جێ به‌جێ بکه‌ن"
ڕادیۆی ده‌وڵه‌تی ئنگلتەرا له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به ناونیشانی "ئیسلام تاکه دینێکه که به خێرای ته‌شه‌نه ده‌کات له‌و وڵاته‌دا"
له به‌شێکی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر بنەما ڕاپرسی ڕۆژنامه‌ی تایمز، ژماره‌ی تازه موسوڵمان بوانی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز لە ساڵێکدا زۆر جار ده‌گاته ١٠٠هه‌زار که‌س، که زۆربه‌ی زۆریان ئافره‌تانن، له نێو تازه موسوڵمان بوانی ئه‌مریکیشدا ٪٨٠ی ئافره‌تان پێکی ده‌هێنن. به وته‌ی ئافره‌تانی موسوڵمان بوی ئینگلیزی ده‌ڵێن: هۆکاری موسوڵمان بونیان ئه‌و ئه‌رزشانه‌یه که دینی ئیسلام بۆ ئافره‌تانی داناوه.
ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا
له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کاندا کاتێك ئافره‌تێک ده‌چێته ناو ژیانی هاوسه‌رایه‌تیه‌وه ده‌بێت ناوی خانه‌واده‌ی خۆی بگۆڕێت وه بیکات به ناوی خانه‌واده‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ، به‌و مانایه‌ی که ناوی خانه‌واده‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات وه به‌فه‌رمی ده‌بێت هه‌ڵگری ناوی هاوسه‌ره‌که‌ی بێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئافره‌ت خۆی به که‌سێکی زۆر نزم سه‌یر ده‌کرێت، تا له ماڵی باوکیایه‌تی ناوی باوکی هه‌ڵده‌گرێت وه کاتێکیش که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌بێت ناوی پیاوه‌که هه‌ڵبگرێت، که دووباره له هه‌بوونی ناو‌و به‌هایه‌کی نییه. که ئه‌مه سه‌ره‌تایی ترین مافه ئافره‌ت له ڕۆژئاوا نییه‌تی وه ده‌میش له ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌کوتن.
له فەرمانگای ڕه‌سمیه‌کانی ده‌وڵه‌تدا له هه‌بوونی دوناوی ئافره‌تان پرسیار ده‌که‌ن که ئایا ئه‌و ناوه‌ت چییه که له دوای هاوسه‌رگیریه‌وه وه‌رت گرتووه، چو‌نکه ئه‌و ناوه‌یان ڕه‌سمیه‌تی زیاتره له ناو ده‌وڵه‌تدا.
له ڕاستیدا پیاوان که خاوه‌ن ماڵن خاوه‌نداری ئافره‌ته‌که‌ن، له ته‌وراتی ئێستادا هاتووه که ئافره‌ت به تاڵ ترین مه‌رگ ناو ده‌بات، ئه‌مه‌ش ئه‌و یه‌هودیانه‌ن که به هه‌ڵه خۆیان به پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تی وپاکترین نه‌ژاد ده‌زانن، به ووته‌ی "ناهوم گلدمن" که یه‌کێکه له بونیادگوزارانی سیستەمی ئێستای ئیسرائیل که ده‌ڵێت: "خه‌ڵکی یه‌هود په‌دیده‌یه‌کی مێژوی و شازن"
به‌م پیا هه‌ڵدانه‌ی که ئه‌و له یه‌هودیه‌کانی ده‌کات که ئه‌وان ئافره‌ت به چاوێکی که‌م ته‌ماشا ده‌که‌ن و له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئافره‌تان هیچ کاتێك نابنه هۆی خۆشبه‌ختی، به‌ڵکو هه‌روه‌ك مه‌رگ چۆن بۆ مرۆڤه‌کان تاڵ و ناخۆشه ئافره‌تانیش به شێوه‌ی مه‌رگن.
یه‌کێك له‌و گۆڤاره ئیسلامیانه‌ی که له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له بابه‌تێکدا ده‌نوسێت که "له ئیسلامدا شتێکی جالب هه‌یه، که ١٤٣٢ساڵ پێش ئێستا ئیسلام مافی ئافره‌تانی په‌سه‌ند کرد، که له وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه له ڕێگای پرۆژه‌یه‌کی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه مافی ئافره‌ت په‌سه‌ند کرا.
له کۆتای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ڕاکردنی ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا و په‌ناگرتنیان به دینی ئیسلام ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که که‌سانێکی به‌رژه‌وه‌ندی خواز و بازرگانانی ئافره‌تان و هه‌ڵس و که‌وتی کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا هیچ کڕیارێکی نییه
سه‌رچاوه‌کان:
کتێبی موقه‌ده‌س چاپی له‌نده‌ن
ئینجیل برنابا وه‌رگێڕانی حيدر قليخان قزلباش، معروف به سردار كابلى، مطبعه سعادت كرمانشاه.
قورئانی پیرۆز
تمدّن اسلام و عرب
تاريخ ملل شرق و يونان، آلبرماله و ژول ايزاك، ترجمه عبدالحسين خان هژير، انتشارات كميسيون معارف، چاپ اول، تهران
تاريخ تمدّن، ويل دورانت، فتح الله مجتبايى، انتشارات اقبال، تهران
تاريخ رم، آلبرماله و ژول ايزاك، ترجمه غلامحسين زيرك زاده، چاپ
دوم، انتشارات كتابفروشى سينا
منتسكيو، روح القوانين
مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت، عبدالله موبلغی ئابادانی، وه‌رگێڕانی وریا قانع