03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌ت و یاده‌وه‌ریی!
بیست و پێنچه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
ئه‌م سه‌رباسانه‌ی ئێمه ته‌نیا وه‌بیرهێنانه‌وه و ڕامان و شرۆڤه‌یه‌كی سه‌روه‌ختیی و كورت و تیشكێكی خێرایه بۆ سه‌ر تێگه‌یشتن و لێوردبوونه‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و له‌وێشه‌وه ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر چه‌قی ناسین و تێگه‌یشتنه له خودای گه‌وره.
چۆن له‌م ناونیشانانه‌وه ده‌گه‌ینه نزیك مه‌سئه‌له و ئه‌ركی خوداناسیی و خودا به سه‌نته‌ر و پێوه‌رگرتن و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خۆی!؟، به حه‌قی ئیخلاَس و ته‌سلیم بوون به ڕێبه‌رییه‌تی خودا، له‌سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌ر و هه‌موو ئه‌و ڕێنموونیی و ڕێنیشاندان و چیرۆك و یاده‌وره‌ییه‌ی كه بۆ ئێمه‌ی هێناوه‌ته‌وه و پێغه‌مبه‌رانی ڕاسپاردووه و ڕووداوی هه‌مه‌جۆری خولقاندووه بۆ مرۆڤایه‌تی، تا ڕێگه‌ی ڕاسته‌قینه و تۆبه‌كاریی بگرنه‌به‌ر، (دروود و سلاَو و خۆشه‌ویستی بۆ سه‌ر گیانی پاكی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران).
مه‌عنه‌وییه‌ت و یاده‌وه‌ریش ڕێگه و سلوكێكی بچووكی ئه‌و ڕێبازه‌یه، كه خودا به حه‌ق و ته‌كوینی كامڵ و بێسنووری ده‌سه‌لاَتی خۆی، نیشانی مرۆڤه‌كانی ده‌دات، تا له‌وێشه‌وه بێنه‌وه هۆش خۆیان و چاره‌سه‌ریی ده‌رد و كه‌سه‌ریی و نه‌دامه‌تی فیكره و تێڕوانین و تێفكرێنه‌كانی خۆیانی پێ بگۆڕن، بۆ ڕێگه‌ی حه‌قی خوداناسیی و چاكه‌كاریی و پێكه‌وه ژیانێكی دوور له ئیره‌یی و حه‌ساده‌تی نێوانه‌كان!.
هه‌ر یاده‌وریی و ڕابردوویه‌ك بۆ ئینسانه‌كان، یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانی تێفكرێن و وردبوونه‌وه له درووستكراوه‌كانی خودا و گه‌شتن به حه‌قیقه‌تی بوون و وجودی خودای بالاَده‌ست و زانا، به هه‌موو شته‌كان، كه ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌بێت زۆر به وردیی و خه‌ستی ئه‌م یاده‌وه‌ریی و ڕابردووانه‌ی خۆمان به جددی بخوێنینه‌وه و لێتوێژینه‌وه و ڕامانی بۆ بكه‌یت، بۆ گه‌شتن به ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه خودای گه‌وره و میهربان به‌ڵێنی له‌سه‌ر داوه و دێته‌دی!.
بۆیه هه‌ر سه‌رباسێكی ئێمه به ناوی په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه، ته‌نیا وه‌ربیرهێنانه‌وه‌یه و گشت و فراوانیی و درێژه‌كه‌ی وا له‌ناو قورئان و سه‌رگوزه‌شته‌ی مێژوودا، ئه‌گین هه‌ر سه‌رباسێك كه پێكه‌وه ئێمه و ئێوه خوێندوومانه‌ته‌وه، له‌م ڕه‌مه‌زانه پیرۆزه‌دا، به هه‌زاران لاپه‌ڕه و ملیۆنان وه‌شه كۆتایی نایه‌ت و دواجار تێگه‌یشت و ئیلهام وه‌رگرتنێكی كورته بۆ سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئێمه و ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تێبگه‌ین و ڕاستیمان بوێت!.
شكۆ و ده‌سه‌لاَتی بێ پایان هه‌ر بۆ خودایه و هه‌ر خوداشه میهر و به‌زه‌یی ڕێگه‌ی نه‌جات و دلۆڤانی هه‌یه بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كان و هه‌ر خۆیشی خاوه‌ن حیلم و خۆشه‌ویستییه، ده‌سا له خودا ده‌پاڕێینه‌وه به گه‌وره‌یی و شكۆی بێ پایانی خۆی لێمانخۆش بێت و به‌زه‌یی و ڕه‌حمی خۆیمان به‌سه‌ردا بڕژێنێت و له نه‌خۆشیی ئیره‌یی و گومانی خراپ و دوودڵیی و زه‌لیلیی بمانپارێزێت.. اللهم امین.