03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"ناكرێت كه‌سێك تۆمه‌تی جاش بداته پاڵ كه‌سێك كه‌خۆی جاشی نێوده‌وڵه‌تی بێت"
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی له لیستی پالێوراوان ده‌ركرد،سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی رێگری له سه‌رۆكی لیستی حیزبه‌كه‌یان كردوه بۆ خۆپاڵاوتن.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم تۆمه‌تی كاركردنی بۆ رژێمی به‌عس دایه پاڵ و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش ناوی له لیستی پالێوراوان ده‌ركرد، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نه‌جات سورچی سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان رایگه‌یاند: ناكرێت به‌پشت به‌ستن به زانیاری حیزبێك یان ده‌زگای ئه‌منی حیزبێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت،
وتیشی: "هێشتا پێوه‌ره‌كانی جاشایه‌تی رون نین و نازانرێت به‌كێ ده‌وترێت جاش ،ناكرێت كه‌سێك تۆمه‌تی جاش بداته پاڵ كه‌سێك كه‌خۆی جاشی نێوده‌وڵه‌تی بێت".
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر رێگرییان لێبكرێت بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ئه‌وا حیزبه‌كه‌یان پشتیوانی كاریگه‌رترین ئه‌و هێزه ده‌كات كه ئومێدی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت گۆڕانكاری له‌كوردستاندا بكات".