03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرای كه‌سێتی مامۆستامه‌لاعلی عبدالعزیز ووره‌وئازایه‌تی كه‌لتوری پیاوێك بۆمیژوو
زۆر جار كتێبێك یان یاداشتی ته‌مه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما ده‌خوێنینه‌وه له ناخی خۆماندا پێی سه‌رسام ده‌بین، كه‌سێتی ئه‌م جۆره مرۆڤانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شعور و ده‌روونی ئێمه بۆ ئێستا‌و داهاتوو ده‌بێت، هاوڕێیه‌كم هه‌بوو باسی هه‌ندێك بنه‌ماڵه‌ی بۆ ده‌كردم كه له كوردستان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕێن، یه‌كێك له‌و بنه‌ماڵانه بنه‌ماڵه‌ی (مامۆستا شێخ عه‌بدولعه‌زیزی پریسی بوو) كه ئه‌و ده‌یگوت: به‌ڕاستی بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌جاخ رۆشنن و نه‌وه‌یه‌كی زۆر پاك و به‌خزمه‌تیان به‌جێهێشتووه‌له‌پاشخۆیان.
ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین له پاش مامۆستا شێخ عه‌بدولعه‌زیز كوڕانێك له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌جێمان كه هه‌ریه‌كه‌یان قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین و سه‌نگه‌رێك بوون بۆ دین و پارێزگاری كردن لێی، من له پێش نوسینی ئه‌م چه‌ند په‌یڤ و وشه‌یه له چه‌ند په‌ره‌گرافێكدا شتێك كه گوزه‌رێكی خێرابوو به بیره‌وه‌رییه‌كانمدا له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیزی رابه‌ری مه‌زنی رابوونی ئیسلامی نوسیم و له گۆڤاری (رێگای)خۆشه‌ویست یاداشت كرا، ئێستاش هه‌ر ئه‌و ئه‌زیزانه‌م رایان سپاردم شتێك سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عه‌لی رابه‌ری ئازیزم بنوسم، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی ئه‌ركێكی قورسی نوسینه كه من بتوانم خۆمی لێبده‌م به‌ڵام ئه‌م نوسینه‌ش نه مێژووی ته‌واوی ته‌مه‌نی كه‌سێكه نه ده‌مه‌وێ قورسایی مامۆستا هه‌مووی كۆكه‌مه‌وه‌و لێره‌دا نیشانی بده‌م كه ئه‌مه‌ش بۆ من دیسان نه‌گونجاوه، چونكه ئیحساس و توانا‌و هێزی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی من له خزمه‌ت مامۆستادا ئه‌وه نییه كه بتوانم حه‌ق له‌م چه‌ند وشه‌یه‌دا كه گوزه‌رێكی خێرایه به ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه خۆم له خزمه‌ت مامۆستای پابه بڵندبووم بده‌م، به هه‌رحاڵ مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌رده‌كه‌وت كه له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا، له نامه‌یه‌كی مامۆستا مه‌لا عوسمانی خۆشه‌ویست كه بۆ باوكی ره‌حمه‌تیمی نوسیوه تیایدا هاتووه: ئێمه هه‌ر له باپیره گه‌وره‌تان به ئه‌و به‌ڕێز خزمایه‌تی و تێكه‌ڵی هێناومانه..هتد، به‌م پێیه ئه‌وه‌ی كه من له مناڵیمدا بیستومه‌و كاریگه‌ری له دڵمدا به‌جێهێشتووه ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ن كه له‌سه‌ره‌تادا له بنه‌ماڵه‌ی خۆمان بیستومه، ئه‌و ئازایه‌تی و خزمه‌ته‌ی كه مامۆستا مه‌لا عه‌لی و هاورێكانی له خزمه‌ت په‌یامی ئیسلامه‌تیدا پێشكه‌شیان كرد.
ئه‌وه‌ی كه ده‌مانبیست و تائێستاش كاریگه‌ری هه‌یه ئازایه‌تی و دلێری مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزه،ئه‌وه‌ی كه بووه به كه‌لتوری مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئه‌م ویقارو ئازایه‌تیه‌یه كه هه‌ركه‌س قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و ده‌یه‌وێ بنوسێ یان كه‌سێك ده‌یه‌وێ له‌پشت مایكێكه‌وه یاداشته‌كانی مامۆستا باس بكات ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی جه‌وهه‌ره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌لی، مامۆستا له‌ناو لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی حوجره‌كه‌ی (پریس)دا فێری به‌رگریی كردن له په‌یامی ئیسلامی بوو له‌وێ وه له‌و قوتابخانه گه‌وره‌ی دینه‌وه هاته مه‌یدان و ڕوبه‌ڕووی بیری گه‌نی كوفر‌و سته‌مكاران بووه‌وه، ئیدی مامۆستا ده‌رگای به‌ڕوودا كرایه‌وه‌و بۆ هه‌میشه بوو به چه‌كێك به ده‌ستی هاوه‌ڵه دینداره‌كانی دیكه‌شیه‌وه‌و له پشت سه‌ری مامۆستاوه هه‌موان خۆیان نیشان ئه‌داو بێ ترس و خه‌وش و سڵه‌مینه‌وه درێژه یان به‌وانه‌و وه‌عده‌و خه‌باتی خۆیان ئه‌داكه‌ده‌عوه‌وجیهادی پغه‌مبه‌رانه‌سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێ، له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا بیری شوعیه‌ت ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو به‌ڵام مامۆستا و هیمه‌تی به‌رزی نه‌یئه‌هێشت زیاد له پێی خۆیان رابكێشن و ده‌یكردنه‌وه به قه‌باغی خۆیاندا، لێره‌وه هه‌مووكه‌س مامۆستایان ناسی تا ئه‌وه‌بوو ئه‌م ده‌نگه دلێره به ته‌واوه‌تی ناسراو ورده ورده ده‌گه‌یشته ده‌ره‌وه‌و فراوانتربوو، من به‌بیرم دێ براده‌رێكم بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی: مامۆستا مه‌لا عه‌لی له مزگه‌وتی پاشابوو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌ده‌وردابوو له دژی به‌عس قسه‌ی ده‌كردو باسی دڕنده‌یی و كاره وه‌حشیگه‌ره‌كانی بۆ ده‌كردن ئیدی مامۆستایان هاندا كه ده‌چنه سه‌ر ئه‌منه‌كه مامۆستاش پێشیانكه‌وت كاتێ كه رۆشتنه ده‌ره‌وه مامۆستا له پێشیانه‌وه رۆشت تا گه‌یشته به‌رده‌م ئه‌من وله‌وێ كاتێ كه ئاوڕیدایه‌وه كه‌سی به‌ده‌وردا نه‌ما به‌ڵام مامۆستای پایه‌به‌رز و به‌جورئه‌ت به تاقی ته‌نیا خۆی كرد به ژووری ئیستیخباراته‌كانداو به ده‌نگی به‌رز له دژیان راوه‌ستاو قسه‌ی پێگوتن، ئه‌م هه‌ڵوێسته جه‌ریئانه،
زۆر ده‌گمه‌نن و كه‌م ده‌بینرێن له بیره‌وه‌ریه‌كاندا، هه‌ڵوێستێكی دلێرانه‌ی دیكه‌ی ئه‌و كاته بوو كه مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، ئا له‌و كاته‌دا كه هیچ كه‌س ناوێرێ سه‌یری به‌عسیه‌كانیش بكات مامۆستا دیسان ده‌چێته سه‌ر مۆڵگه‌ی به‌عسیه‌كان له‌سه‌راو تێر قسه‌ی خراپ به به‌رپرسه به‌عسه‌كان ده‌ڵێ و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ناهێڵێ م.حه‌سه‌ن شه‌مێرانی راپێچ بكرێت، ته‌نانه‌ت مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی خۆی جارێك له دیدارێكدا باسی ئه‌مه‌ی كرد‌و راشكاوانه جورئه‌تی مامۆستای باسكرد له‌و كاته‌دا كه ئه‌یگوت من له سجنه‌كه‌دا گوێم له ده‌نگی به‌رزی مامۆستا مه‌لا عه‌لی بوو كه دیفاعی لێده‌كردم قسه‌ی به‌به‌عسیه‌فاشیسته‌كان ده‌گووت.
ئه‌مانه ئه‌و راستیه‌ن كه هیچ كه‌س نكۆڵیان لێ ناكات، به‌ڵێ به پاڵ میحراب و مزگه‌وت و نوێژ و مناره‌دا ئه‌م پیاوه باڵای كرد‌و تێگه‌یشت كه پارێزگاری كردن له ئه‌هلی ئیمان و بێداری بانگه‌وازی ئیسلامی هه‌روا له خۆڕا نابێ، ده‌بێ كه‌سانێك شه‌وورۆژی ژیانیان بخه‌نه سه‌ر یه‌ك و له خزمه‌تی ئه‌م دینه‌دابن، ئه‌م مامۆستایه یه‌كێك بوو كه ئیدی خۆی یه‌كلای كرده‌وه بۆ پارێزگاری كردن له ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی گه‌لێك و بانگی خواپه‌رستی وولاَتێك و شانی قایمی له‌ژێر ئه‌م باره‌دا راگرت و بۆ ساتێك له ته‌مه‌نی نه‌یزانی سره‌وتن!
ئه‌و له‌ناو بازنه‌ی فه‌قێیه‌تی و دواتر مامۆستایه‌تی و ئیمامی مزگه‌وتی پاشا‌و پاشان به كاری رێكخراوه‌یی و بانگه‌واز و ئینجا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و له‌وێشه‌وه بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی حه‌ره‌كه‌تێكی ئیسلامی كه هه‌لومه‌رجه‌كه واجبی كردبوو، هه‌تا مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بوو وه‌ك مامۆستا كرێكار له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه من پێشكه‌شم كرد گوتی: هه‌تا مامۆستا مه‌لا عوسمان رابه‌ری گشتی بوو مامۆستا مه‌لا عه‌لی هێزێك بوو له پشت سه‌ریه‌وه وه‌ستابوو هه‌ره‌مه‌كه‌ی راگرتبوو نه‌یئه‌هێشت كه‌موكوڕییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر حه‌ره‌كه‌ته‌كه هه‌بێ بۆیه مامۆستا مه‌لا عوسمان بێ خه‌م بووبه‌لاَم كه‌خۆی بووبه‌ڕابه‌رئه‌وهێزه‌نه‌ماكه‌له‌پشت سه‌ریه‌وه‌ڕاوه‌ستێت، زۆرجار له‌خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی بووم، كارێكی سه‌ربازی یان هه‌ندێ ئه‌ركی پێگه‌یشتووه سپاردوویه‌تی به مامۆستا مه‌لا عه‌لی زۆر جار ئه‌مه‌م بیونیوه له خزمه‌تیاندا بۆیه پێكه‌وه دوو هێزی كاریگه‌رو عه‌قیده‌و ئیمان و غیره‌ت جه‌مسه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان پێكه‌وه گرێ دابوو‌و به هێز رایان گرتبوو، جارێكیان تازه مامۆستا مه‌لا عوسمان له رابه‌ری لادرابوو له هه‌ولێر بووم خه‌به‌ره‌كه تازه بڵاوبووه‌وه له ماڵی م.عه‌بدولقادری برایه‌تی بووم پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، وتم به‌ڵێ راسته مامۆستا مه‌لا عوسمان لادراوه زۆری پێ ناخۆشبوو نه‌ك بۆ مامۆستا مه‌لا عوسمان به‌ڵكو بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌لی چونكه گوتی: ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه پشتگیری مامۆستا مه‌لا عه‌لیان كردووه بۆ رابه‌ری دڵسۆزی نه‌بوون، بۆیه من پێم وابێ تا مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ زیاتر حوڕتر بوو بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان به‌ڵام له رابه‌ریدا ده‌بوو بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ شورا‌و ئیدی به شێوازێك ئه‌و هێزه‌ی رابردوو كاریگه‌رییان كه‌م بوه‌وه.
هه‌رچه‌نده مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئه‌م موئامه‌ره‌ی زۆر پێناخۆشبوو من ئه‌وكات له خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا عوسمان بووم له هه‌ولێر زۆر جار مامۆستا مه‌لا عه‌لی پاش ماوه‌یه‌كی زۆریش كه نامه‌ی ده‌نوسی بۆ مامۆستا مه‌لا عوسمان به‌ناوی رابه‌ری گشتی ناوی ده‌هێناو هیچ كات نه‌م دیوه بروسكه‌و نامه‌یه‌كی مه‌گه‌ر ده‌ینوسی جه‌نابی رابه‌ری گشتی مامۆستا مه‌لا عوسمان، ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌نێكیش مامۆستا مه‌لا عوسمان له‌رابه‌ری گشتی و ئه‌و پۆسته وازی هێنابوو، هه‌ر بۆیه زۆر له‌سه‌ر دڵم گران بوو ئه‌و كاته‌ی كه جیابوونه‌وه كه ڕویدا مامۆستا مه‌لا عه‌لی زۆر له‌سه‌ر دڵی قورس و گران بوو پێی ناخۆشبوو كه به‌و مه‌رحه‌له گه‌یشت له‌سه‌ر خه‌ڵكێك و پشتگیری كردنیان وه‌زعه‌كه به‌و جۆره‌ی لێهات به‌ڵام له دواییدا ئه‌و كه‌سانه ده‌وری مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تیان چۆڵ كرد‌و ته‌نها مابوه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به وره‌و عه‌زه‌مه‌تی جارانه‌وه هیچ كات له هیچ دۆخێك‌دا مامۆستا مه‌لا عه‌لی نه‌ده‌بینرا له هیچ كێشه‌یه‌كدا وره له‌ده‌ست بدات به‌لایه‌وه ئاسایی بوو چی ده‌بێ یان چی نابێت، ساڵی 1997 ئه‌وكات من كامێرامانی مامۆستا مه‌لا عوسمان بووم له سكرتاریه‌ت گه‌رمه‌ی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتمانی بوو، وه‌فدێكی باڵا كه له هه‌موو حیزبه‌كان پێكهاتبوون له نێواندا بوون هاتن مامۆستا مه‌لا عه‌لی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كردن قسه‌و باس و خواس زۆر كرا، پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه به نوێنه‌رایه‌تی وه‌فده‌كه‌ی گوت: بڵێن به یه‌كێتی و به‌رپرسانیان كه ئێمه تا ئێستاش پێڵاوه‌كانمان وابه‌سه‌ر پێمانه‌وه‌یه هێشتا پێڵاومان هه‌ڵنه‌كێشاوه له‌به‌ر ئه‌وه پێیان بڵێن، به‌خۆیاندا بچنه‌وه، زۆربه‌لامه‌وه سه‌یر بوو هیچ ته‌نه‌زولێك له‌و هه‌موو حه‌ساره‌شدا له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا علی یه‌وه نه‌بینراوه‌و نه‌بیسترا، هه‌ندێ كاتی دیكه كه له خزمه‌تیدا بووین ئه‌و كاتانه بوو كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆر غه‌ریب مابوه‌وه ئه‌ویش كاتی داگیركردنی عێرا ق بوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هیچ نه‌سریه‌و بوجه‌یه‌كی له هیچ شوێنێكه‌وه نه‌ما زۆر جار ئه‌چومه خزمه‌تی باسی خۆڕاگری بۆمان ده‌كردو ده‌یگوت ئه‌م ڕۆژگاره تاسه‌ر به‌م جۆره نابێت ئه‌بێ بزانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكه‌ین، زۆر هانده‌رمان بوو هه‌میشه هه‌وڵی له‌گه‌ڵمان ده‌دا تا زیاتر سور بین له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانمان به‌ڕاستی زۆر كاریگه‌ری مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر دڵمان دروست ده‌كرد كه جاری وه‌ها هه‌بوو به 10 ڕۆژ نه‌چوینه‌ته‌وه ماڵه‌وه كه نێوان ته‌له‌فزیۆن و ماڵیش ده‌ده‌قیقه بۆ چاره‌كێك نێوانی بوو، به‌ڵام كه مامۆستامان ئه‌بینی ئێمه زیاتر سورده‌بووین له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی كاری ڕاگه‌یاندنمان جاری وا هه‌بوو چوار مانگ جارێك ئه‌گه‌ر مامۆستا شتێكی له‌شوێنێكه‌وه ده‌ست كه‌وتایه به‌ئێمه‌ی ده‌دا تا كه‌لێنه‌كانی پێ پڕ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر دوانه‌كه‌وین، ته‌نانه‌ت جارێكیان هه‌ندێ یارمه‌تی پێداین گووتی ئه‌مه‌م بۆهێناون هی (له‌یلا)یه داویه‌تی به‌من كه بیخه‌مه خزمه‌تی ڕاگه‌یاندن، به‌ڕاستی لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی باسی چاكه‌و جموجوڵ و كاریگه‌ری هه‌ردوو خاتوونی به‌ڕێز مونیره‌خان و له‌یلا خان بكرێت له‌كاتی ده‌ستگیركردنی مامۆستا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ودواترتاوه‌فاتی مامۆستای پایه‌به‌رز به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڕێزانه دلێرانه هاتنه مه‌یدان و شان به‌شانی ئێمه ئه‌زموونه‌كه‌یان ده‌پاراست و حه‌قیان به‌خۆیان نه‌ده‌دا كه كه‌لێنێك به‌دی بكه‌ن و هه‌نگاوی باشی بۆ نه‌نێن، جێگه ده‌ستیان به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌دا زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌بوو، جارێكی دیكه ئیتیفاقیه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی به‌ئاماده‌بوونی كۆماری ئیسلامی له تاران كرابوو مامۆستا مه‌لا علی سه‌لاحیه‌تی ڕه‌های پێدرابو كه نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكات هاته‌وه بۆ شورا‌و پێی گوتن ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك به‌رچاو ڕونیه‌ك ده‌ركمان پێ كردووه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ڕێك كه‌وتووین ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش قه‌بووڵی ناكه‌ن ئه‌وا به‌دیارچاوتانه‌وه ده‌یدڕێنین، یانی ته‌نه‌زول له زه‌ینی مامۆستا له‌سه‌ر هیچ شتێ نه‌بووه ئه‌م نه‌بوونی سازشه‌ش وه‌های كردووه مامۆستا هه‌میشه شیرین و به‌ڕه‌ونه‌ق و سه‌ربه‌ز بێت، بۆیه له‌ئێستاماندا دووباره بوونه‌وه‌ی زانایه‌كی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه مه‌حاڵه چونكه هه‌موو سه‌رده‌م و مێژوویه‌ك پیاوێك په‌یدا ده‌بێت و خوای گه‌وره هه‌ڵی ده‌بژێرێت تا نوێگه‌ری له‌په‌یامی ئیسلامی‌دا نه‌وه‌ستێت ئه‌وسه‌رده‌می خه‌باته‌ش كه سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزمای وه‌ك ئه‌م كه‌ڵه پێاوه ده‌رده‌كه‌وێت له ڕۆژگاری خۆیدا ئه‌و ته‌وژمه ئه‌بێت كه شه‌پۆلی ده‌ریاكان زیاتر ده‌كات و حه‌ره‌كه‌تی كه‌شتی هاوڕێكانی خێراتر ده‌كات،
ئیستاش بۆئیمه‌ناوهێنانی ئه‌م كه‌ڵه‌زاناوموجاهیده برینه‌كه‌به‌سوێترده‌كات و ئێش به‌دڵمان ده‌گه‌یه‌نێت،ناكرێت هه‌روابه‌خێرای و سه‌رپێیانه‌ئه‌م چه‌ن په‌یڤه‌كۆتای پێبهێنین به‌لام لێره‌دابۆئه‌م نوسینه‌هه‌رئه‌وه‌نده‌ده‌رفه‌ت هه‌یه‌به‌ئومیدی ئه‌وه‌ی له داهاتوداده‌یان كتیب له‌سه‌ر خه‌باتی ئازایه‌تی ئه‌م قاره مانه‌بۆمیژووبنوسرێته‌وه،داوای لیبوردن ده‌كه‌م له كه‌مووكورتی نوسینه‌كه‌م كه‌نه‌متوانی زیاترده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌م چونكه‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هه‌رئه‌وه‌نده هیزی نوسینی هه‌بوو