03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانییه‌كان: له‌ته‌كییه قوڕینه‌كه‌ی گونده‌كه‌یانه‌وه بۆ كۆشكه‌كانی سه‌ری ڕه‌ش..
گوندی بارزان
بارزان گوندێكه له‌و په‌ڕی باكوری پارێزگای هه‌ولێر، كه‌وتووه‌ته نێوان ڕه‌واندزو ئاكرێوه، له نزیك سنوری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا، مێژووی ئه‌م گونده پێش دامه‌زراندنی ته‌كییه‌كه‌ی شێخ تاجه‌ددین تێیدا، كه‌له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، جگه له گوندێكی سه‌ر به عه‌شیره‌تی زێبارییه‌كان هیچ شتێكی تر نه‌بوو.
مێژووی بارزان به بۆچوونی به‌شێك له چاودێران شتێكی دیار‌و سرنج ڕاكێشی تێدا نییه، بۆیه بۆماوه‌یه‌كی تولانی له په‌راوێزی ڕووداوه‌كاندا بووه و جێی بایه‌خی مێژوونووسان نه‌بووه، بۆیه ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت بارزانییه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه مێژووی بنه‌ماڵه و گونده‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و متمانه‌پێكراو بنووسنه‌وه كه جێی باوه‌ڕی هه‌موو لایه‌ك بێت.
بارزان ئه‌و گونده‌یه كه‌ناوی خۆی به‌بارزانییه‌كان و بیروباوه‌ڕیان به‌خشی، ئه‌مه به‌و مانایه دێ كه شیكردنه‌وه‌ی ناو‌و مێژووی بارزان له‌و گۆشه نیگایه‌وه كه‌چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌و بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه كه‌بنه‌ماڵه‌ی شێخ تاجه‌ددین بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، كه‌وابوو په‌یوه‌ندی نێوان بارزان و بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كه‌ی له دروستكردنی ته‌كییه قوڕینه‌كه‌ی شێخ تاجه‌ددینه‌وه ده‌ست پێده‌كات و پێشینه‌ی ناوی بارزان هیچ په‌یوه‌ندی به‌و بیروباوه‌ڕانه‌وه نییه كه‌له گوندی بارزانه‌وه بلاَو بووه‌ته‌وه.
هه‌ندێكی تر له‌شیكردنه‌وه‌ی ناوی بارزاندا كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌تی مێژووی گه‌وره‌وه، چونكه به هه‌ڵه وایان لێكداوه‌ته‌وه كه‌بارزانییه‌كان خۆیان خێڵێكی تایبه‌تی پێكده‌هێنن و به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای پۆستی سه‌رۆكی تایفه‌ی ئاینی و پۆستی سه‌رۆكی خێڵیان ده‌كرد، له‌كاتێكدا بارزانییه‌كان ته‌نها به‌شێكی خێڵی زێبار بوون كه ده‌سه‌لاَتی ئۆرۆستۆكراسی ده‌ره‌به‌گانه‌ی ئه‌و خێڵه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا ته‌كییه‌ی بارزانیان بۆ خۆیان كرده سه‌روه‌رو ده‌سه‌لاَتێكی خۆماڵییان بۆ خۆیان دامه‌زراند، لێره‌وه بارزانییه‌كان ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌شیه‌تی زێباردا ده‌ستی پێكرد كه‌تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و ململانێ و ناكۆكییانه هه‌ر به‌رده‌وامه.
بنچینه‌ی بیروباوه‌ڕیان
بۆچوونه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕه‌گ و ریشه‌ی بیروباوه‌ڕی بارزانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسماعیلی و سۆفیگه‌ری.
ئیسمایلییه‌كان: گروپێكی موسڵمانی به‌مه‌زه‌ب شیعه‌ن، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زاینی‌دا له عێراق ده‌ركه‌وتن، ئیسماعیلییه‌كان پێیانوایه ڕیشه‌ی ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕووداوی كۆچی دوای ئیسماعیلی میراتگری چاوه‌ڕوانكراوی شه‌شه‌م ئیمامی شیعه، جعفه‌ر صادق كه ده‌بوو جێی باوكی بگرێته‌وه و ببێ به‌حه‌وته‌م دانپێدانراوی زنجیره ئیمامی شیعه‌كان.
سۆفیگه‌ریش كه ڕیشه‌ی دووه‌می بارزانییه‌كان پێكدێنن، په‌یوه‌ندی بارزانییه‌كان به‌سۆفیگه‌رییه‌وه كۆنتره له‌وه‌ی كه زانراوه، له‌مێژووی شێخایه‌تی بارزاندا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له‌و وه‌رچه‌رخانه‌یان به‌لای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، كه‌له نێوان سالاَنی 1820 – 1825ز بووه، كه عبدالرحمان مۆڵه‌تی ته‌ریقه‌ته‌كه وه‌رده‌گرێ و به شێخ عبدالرحمان ده‌ناسێنرێ و ده‌بێته خاوه‌نی ته‌كییه‌ی گوندی بارزان.
له‌سۆفیگه‌ریدا خۆشگوزه‌رانی هیچ به‌هایه‌كی نییه، چونكه له‌ڕوانگه‌ی سۆفییه‌كانه‌وه ته‌نها یه‌ك ڕێوشوێن مرۆڤ به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌ویش ئه‌زموونی ڕووحانییه، به‌لاَم ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندییه ده‌وڵه‌مه‌ندی پاره‌و سامان نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕووحه، له‌وه ترازا لای سۆفییه‌كان هیچ نرخ و به‌هایه‌كی نامێنێت، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ئه‌زموونی سۆفییگه‌ریدا تێپه‌ڕیون، هیچ كاتێك به‌بایه‌خه‌وه ته‌ماشای ماددیان نه‌كردووه.
جامانه‌ی سور
له‌نێو هه‌موو خێڵه‌و عه‌شیره‌ته‌كانی كوردا، ته‌نها بارزانییه‌كان جامانه‌ی سور ده‌به‌ستن، دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕی بارزانییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه‌له ئیستادا بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له‌كلتوریان.
ئه‌گه‌ر چی به‌شێك له گه‌نجه‌كانی نێو ئه‌م خێڵه جامانه‌ی سور ده‌گێڕنه‌وه بۆ ساڵی 1947 ئه‌و ده‌مه‌ی كه كۆماری مهابات ده‌ڕوخێت و به‌رزانییه‌كان ئاواره‌ی ڕووسیا ده‌بن، ئه‌و ڕه‌نگه سوره‌ش تاعبیره له ڕه‌نگی ئالاَی كۆمۆنیزم، به‌لاَم ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه، چونكه جامانه‌ی سور پێش ڕۆیشتنیان بۆ ڕووسیا دروشمی بارزانییه‌كان بووه.
یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ڕوون بۆ جامانه‌ی سور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1909، ئه‌وه‌ش له‌هۆنراوه‌یه‌كدا كه‌باس له شه‌ڕێكی نێوان شێخ عه‌بدولسلامی دووه‌می بارزانی و ده‌ره‌به‌گه‌كانی خێڵی زێباری ده‌كات، بۆیه ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌یسه‌لمێنێ كه‌جامانه‌ی سور په‌یوه‌ندی به‌بیروباوه‌ڕێكی شۆرشگێڕانه‌و هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراوه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بارزان چوارده‌وری به نه‌یار ته‌نرابوو، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ر بووه له‌لایه‌ن خێڵه‌كانی زێبارو سورچییه‌كان و شێخ نشینی لۆلانی، به‌لاَم پێداگری بارزانییه‌كان له‌سه‌ر به‌هاكان، هه‌یبه‌ت و هیمه‌تی زیاتری پێدان بۆ ململانێیه‌ك تاوه‌كو توانییان زۆربه‌ی جوتیاره چه‌وساوه و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان به‌لای خۆیاندا كێش بكه‌ن، سه‌رئه‌نجام جوتیاره‌كه‌ن به‌پشتیوانی شێخه‌كانی بارزان سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر ده‌ره‌به‌گ و چینی بالاَو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی زێباردا به‌ده‌ستهێنا.
شێخ عه‌بدولسلام به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی خۆی به‌هه‌ندێ ڕووخساری ده‌ره‌كی سه‌قامگیركرد، چونكه ژماره‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیادی ده‌كردو تاده‌هات زیاتر پشتیوانی هه‌ژاره‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێناو ئه‌ستێره‌ی سه‌رووتر ده‌كه‌وت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش جامانه‌ی سوری كرده دروشمێك بۆ په‌یڕه‌وه‌كانی.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دروشمه په‌یوه‌ندی به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه كه تێیدا ته‌كییه‌ی بارزان ئه‌وه‌نده له‌خۆی دڵنیابوو كه‌ترسی ئاشكرا كردنی بیروباوه‌ڕی خۆی نه‌مابوو، بۆیه جامانه‌ی سوریان كرده مانای دوای هێنان به‌سه‌رده‌می شاردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو چوونه نێو سه‌رده‌می ئاشكراگه‌ری.
له ئێستاشدا جامانه‌ی سور لای بارزانییه‌كان نه‌ك بریتییه له‌ڕه‌مز و نیشانه‌یه‌كی شۆرشگێڕی به‌ڵكو به‌موقه‌ده‌سیش كراوه، ئه‌وان پێیانوایه ئه‌وه ڕه‌مزه بۆ میلله‌تێك، بۆیه بینیمان له خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات كه‌بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له هاولاَتیان، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌ی هیچ جۆره هه‌ڵوێست وه‌رگردنێك نه‌بوو، تائه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه جامانه‌سوره‌كه سوتێنرا، ئه‌و كاته‌یش ڕایگه‌یاند كه‌جامانه‌ی سور كلتور و به‌های گه‌لی كورده و پێویسته ئه‌نجامده‌رانی بدرێنه دادگا.
بارزانییه‌كان و سیاسه‌ت
تێكه‌لاَو بوونی بارزانییه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا مێژوویه‌كی دووره نییه، ئه‌وه‌ی كه‌باسی ئه‌و مێژووه تولانییه‌ی كردووه ته‌نها مسته‌فا بارزانی بووه، مه‌لا مسته‌فا ئه‌م بابه‌ته ده‌وروژێنێ و له‌دوای ئه‌وه‌وه ئه‌م پرسه زیاتر موباله‌غه‌ی به‌خۆوه بینیوه، له‌ڕاستیدا ناوی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بۆیه‌كه‌مین جار له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانیدا بوو كه‌له ساڵی 1914دا كه‌وته نێو باسانه‌وه، شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی شێخ عه‌بدولسه‌لام چه‌ند كوڕێكی هه‌بووه له‌وانه: شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌دو مه‌لامسته‌فاو شێخ بابۆ بووه، كه‌له سه‌رده‌می ئه‌مانه‌دا بارزانییه‌كان كاریگه‌رییان له‌بارودۆخه سیاسییه‌كانی سه‌رده‌می خۆیاندا هه‌بووه.
له‌دوای مردنی شێخ موحه‌مه‌دی باوكیانه‌وه، شێخ عه‌بدولسه‌لامی براگه‌وره‌یان دێته پێشه‌وه و جێی باوكیان بۆ ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی سۆزی ئاینییه‌وه هه‌ندێ له عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه دێنه ژێر ڕكێفییه‌وه و پشتگیری لێده‌كه‌ن، ئه‌مه هانی ئه‌وه‌ی دا قه‌ڵه‌م ڕه‌و به‌ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی بدات و بیر له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه سیاسییه كوردانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵدا دروستكرد كه‌له دوای ئینقیلابی عوسمانی له‌ساڵی 1908 دامه‌زرابوون.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی عوسمانی له‌ناوچه‌كه، تووڕه‌یی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و بۆئه‌م مه‌به‌سته والی موسڵ هێزێك ده‌نێرێته سه‌ر شێخ عه‌بدولسه‌لام، پاش به‌رگریكردنێك به‌لاَم به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌لاَته نابه‌رامبه‌ره‌وه بارزانییه‌كان ده‌شكێنی و ژماره‌یه‌كیان ده‌كوژرێ و ژماره‌یه‌كی تریان لێ به‌دیل ده‌گیرێ و دور ده‌خرێنه‌وه بۆ موسڵ، كه مه‌لامسته‌فاو دایكی له‌نێو گیراوه‌كاندا ده‌بن.
مه‌لا مسته‌فا
مه‌لا مسته‌فا كوڕی شێخ موحه‌مه‌دی بارزانییه، له 14/3/1903 له‌گوندی بارزان له‌دایك بووه، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش له‌دایك بوونی باوكی كۆچی دوای ده‌كات.
باسكردن و لێكۆڵینه‌وه له‌مێژووی سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕی بارزانییه‌كان به‌بێ مه‌لا مسته‌فای بارزانی، باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی موعه‌وه‌ق ده‌بێت، چونكه گومان له‌وه‌دا نییه كه‌به‌شێكی گرنگی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌كوردستان ڕوویانداوه دوورونزیك په‌یوه‌ندی به خودی مه‌لا مسته‌فاوه هه‌بووه، ئیدی ئه‌و ڕووداوانه سه‌ركه‌وتن بووبێ، یاخود كاره‌سات و ماڵوێرانی.
له‌هاوینی ساڵی 1931دا برادۆستییه‌كان هێرشێك ده‌كه‌نه سه‌ر به‌شێك له‌گونده‌كانی ناوچه‌ی شێروانییه‌كان، خانووه‌كانیان ده‌سووتێنن و مه‌ڕومالاَته‌كانیان به‌تالاَن ده‌به‌ن، ئه‌و ده‌مه مسته‌فا بارزانی له‌هه‌ڕه‌تی گه‌نجیدا ده‌بێت و برابچوكی براكانی تری ده‌بێ، هێزێك له‌بارزانییه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌چێ به‌دوایاندا، له‌ده‌شتی (هێرتی) ده‌گات پێیان و په‌لاماریان ده‌دات، تالاَنییه‌كه‌یان لێده‌سێنێته‌وه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی مسته‌فا بارزانی وایكرد ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه بچێت و بێته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، نه‌خوێنده‌وارییه‌كه‌ی كاریگه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌وه، كه‌باس له‌وه ده‌كرێ خوێندن و نووسینی نه‌زانیوه، جگه‌له ئیمزایه‌كی عه‌وام، وه‌خوێندنی مه‌لایه‌تی نه‌خوێندوه، لای هیچ كه‌س و له‌هیچ مزگه‌وتێكدا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رنه‌گردووه، پێشگری (مه‌لا)یش به‌ناوه‌كه‌یه‌وه ته‌نها نازناوێك بووه.
مه‌لا مسته‌فا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌ستێره‌ی سه‌رووتر ده‌كه‌وت، چه‌كدارو لایه‌نگرانی زیادی ده‌كرد، بۆیه حكومه‌تی عێراقی بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر بارزان ده‌دات، بارزانیش هه‌ست به‌نابه‌رامبه‌ری هێزه‌كانیان ده‌كات، بۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانیدا بڕیاری به‌جێهێشتنی عێراق ده‌دات و ڕووده‌كه‌نه ئێران، بارزانی له‌ئێران ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو ڕووخانی كۆماری مهابات، له‌وكاته‌دا نزیكه‌ی (500)چه‌كداری له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، به‌لاَم ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تێدانییه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و درێژه به‌شه‌ڕی پارتیزانی بدات، له‌كاتێكدا سوپای عێراقی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌ی نه‌ده‌گه‌یشته (10000)ده‌هه‌زار چه‌كدار.
بارزانی و چه‌كداره‌كانی له‌ساڵی 1947دا كوردستان به‌جێده‌هێڵن و به‌ره‌و سۆڤییه‌ت ده‌كه‌ونه ڕێ، (52)ڕۆژیان پێده‌چێ تاوه‌كو ده‌گه‌نه سۆڤییه‌ت، به‌گه‌یشتنیان كاربه‌ده‌ستانی سۆڤییه‌ت چه‌كییان ده‌كه‌ن و بلاَوییان ده‌كه‌نه‌وه به‌سه‌ر كۆماره‌كانی سۆڤییه‌تدا.
ده‌رباره‌ی ژیانی مه‌لا مسته‌فا له سۆڤییه‌ت كه‌م زانراوه، خۆیشی زۆر كه‌می باسكردووه، پارتییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و ده‌مه ژه‌نراڵ بووه له‌سوپای سوردا، بۆچوونێكی تریش هه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه‌بارزانی تاوه‌كو مردنی ستالین قه‌صابی كردووه، به‌مردنی ستالین ده‌رگای خۆشگوزه‌رانی له‌بارزانییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و تاڕاده‌یه‌كیش ئازادییان بۆ فره‌هه‌م ده‌بێ، تاله‌ساڵی 1958دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان.
مه‌لا سسته‌فا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرئه‌دات كه عبدولكریم قاسم له‌خۆی ڕازی بكات و كارێكی وه‌ها نه‌كات كه‌دڵی بڕه‌نجێ، ته‌نانه‌ت له‌خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه‌ی سلێمانی كه‌له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را بۆ پێشوازی كردن له‌هاتنه‌وه‌ی بارزانی ڕێكخرابوو، له‌سه‌ر مه‌نه‌صه‌ی ووتاردانه‌كه، كه‌هاولاَتییه‌ك وێنه‌یه‌كی بارزانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، لێی توڕه‌ده‌بێ و پێی ده‌ڵێ" وێنه‌كه دابگره، من سه‌ربازی زه‌عیم عبدولكریم قاسمم".
مسته‌فا بارزانی سێ ژنی هه‌بووه، دووانیان بارزانی و ئه‌و تریان زێباری بووه، له‌ژنی یه‌كه‌می: عوبێدو لوقمان و صابیر، له‌ژنی دووه‌م: ئیدریس، له‌ژنی سێیه‌م كه كچی مه‌حمود ئاغای زێباری بووه: مه‌سعودو دڵشادو نیهادو سیدادو وه‌جیهی هه‌بووه، ئه‌م ژه‌نه‌یان لای مه‌لا مسته‌فا له‌هه‌موویان له پێشتربوو، نازی ده‌دا به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، ناكۆكی نێوان ژنه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی كوڕه‌كانی كرد، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ده‌كرێ هۆكاری په‌راوێزخستنی له‌قمان و عوبێدو صابیر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێیه.
بارزانی باوك له‌ناو كوڕه‌كانیدا گرنگی ئه‌دا به ئیدریس و مه‌سعود، هه‌ردووكیانی كرد به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئیشوكاری باره‌گاكانی بارزانیان ڕائه‌په‌ڕاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی كردبوو به‌لێپرسراوی ده‌زگای پاراستن و ئیدریس بارزانی به‌هی مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ری، ئه‌مه له‌كاتێكدا عوبێدو لوقمان به‌ته‌مه‌ن له‌مان گه‌وره‌تربوون، وه‌له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا زیندان و ناڕه‌حه‌تییان زۆر چه‌شتبوو، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولیشدا شه‌ڕو ناخۆشی زۆریان بینیبوو، به‌لاَم له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه فه‌رامۆشكران.
بارزانی باوك دوای توشبوونی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له‌ساڵی 1976 به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، به‌ره‌و واشنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڕوات، به‌لاَم پزیشكه‌كانی بێ ئه‌مێد ده‌بن له‌چاره‌سه‌ركردنی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ژیان، تاوه‌كو له 1/3/1979 له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ته‌مه‌نی 76ساڵیدا كۆچی دوای ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی
مه‌سعود بارزانی كوڕی مه‌لا مسته‌فا بارزانییه، دووه‌م سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌دوای مردنی مه‌لا مسته‌فاوه ئه‌م ده‌بێ به‌میراتگری باوكی، تاوه‌كو ئیستاش كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌یه، نه‌خۆی بیری له به‌جێهێشتنی ده‌سه‌لاَت كردووه‌ته‌وه، وه‌نه له‌ناو حزبه‌كه‌یشیدا به‌دیاێكی بۆ دروست بووه.
بارزانی كوڕ له‌ئێستادا جگه‌له سه‌رۆكی پارتی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌بارزاییه‌كانی چیای سه‌ری ڕه‌شه‌وه حوكمی وولاَته‌كه‌ی ده‌كات، نایه‌وێ دابه‌زێته نێو خه‌ڵكه‌وه، ڕه‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێ خه‌َلك هه‌ر له‌نزمییه‌وه ته‌ماشای به‌رزی ئه‌و بكه‌ن.
مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی پێنچ كوڕ‌و سێ كچه، مه‌سرور بارزانی كوڕه گه‌وره‌ی باوكێتی، ته‌مه‌نی 47 ساڵه و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستانه، وه سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی حزبه‌كه‌یشێتی.
مه‌نسور بارزانی كوڕی دووه‌می خێزانه‌كه‌یه‌تی، فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی كوردستانه، سه‌ره‌ڕای نێچیرڤان بارزانی برازای كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی مه‌سعود بارزانیدا، هه‌میشه پارتی به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكیش بوونه له ڕووداوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه‌له گرنگترینیان ڕووداو (31ی ئابی 1996)ه، كه خودی مه‌سعود بارزانی ده‌بابه‌كانی حكومه‌تی عێراقی هێنایه‌وه كوردستان بۆ شه‌ڕی یه‌كێتی، كه‌ئه‌مه ڕووداوێكه نه‌له‌بیر ئه‌چێته‌وه، نه‌شایه‌نی بیر چوونه‌وه‌یشه.
لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی بارزانی جیاواز له لایه‌نگرانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، خوێندنه‌وه بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، پێیان وایه سیاسییه‌كی كاریزما‌و شۆڕشگێڕێكی بێ وێنه‌یه، كه‌چی (پۆل برێمه‌ر) له‌یاداشته‌كانیدا له‌باره‌ی بارزانی كوڕه‌وه ده‌ڵێ: "مه‌سعود بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی كورده‌كانه‌و به‌رگریكه‌رێكی كوێرانه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد" له‌درێژه‌ی وه‌سفه‌كه‌ی پۆل برێمه‌ر بۆ مه‌سعود بارزانی، باس له‌وه ده‌كات كه" خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانه له‌باكوری عێراق، هاوبه‌شی جووله‌كه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه به‌ناوی (داود حلیان)".
مه‌سعود بارزانی له‌كۆشكه‌كانی سه‌ری ڕه‌ش داده‌نیشێ، هیچ هاولاَتییه‌كی ساده ناتوانێ سه‌ردانی بكات، به‌ووته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی سی هه‌زار فیدایی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌زۆر جار بڕیاره‌كانی ببێته مایه‌ی ماڵوێرانی و كاولكاری.
سه‌رچاوه‌كان:
ڕیشه‌ی بیروباوه‌ڕی بارزانییه‌كان ..... فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
په‌نچه‌كان یه‌كتری ده‌شكێنن ........ نه‌وشیروان مسته‌فا
مالم یژكره بریمر فی كتابه ........محمد عرب