(25) گوناهەکانت بە (الاستغفار)کردن بشۆرەوە
03/08/2013 نوسەر: bzavpress

(25) گوناهەکانت بە (الاستغفار)کردن بشۆرەوە


وانەی بیست و پێنچ

هەموو یەکێك لەئێمە کەم تا زۆر کەوتوینەتە هەڵەو تاوان و گوناهکردن جا بچوك بێت یان گەورە، ئاشکرایە تەنها پێغەمبەران معصومن لە گوناه، هەموو بەنی ئادەمێك گوناه  دەکات، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (كل ابن آدم خطاء، وخير الخطَّائين التوّابون).
واتە: (هەموو بەنی ئادەمێك هەڵە دەکات، باشترینیان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن ).

لەقورئانی پیرۆزو فەرمودەی پێغەمبەری خوا لە زۆر شوێندا باسی (استغفار) کراوە، پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) بە سیغەی ئەمر واتە فەرمانی کردوە بەوەی ستیغفاربکەین، پێمان دەفەرموێت ڕۆژانە ١٠٠جار بڵێین(استغفراللە) (يا أيها الناس استغفروا الله وتوبوا إليه فإني استغفر الله وأتوب إليه في اليوم مائة مرة).
هەروەها پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی گەورەترین داوای لێخۆشبوون کە ناونراوە ( سید استیغفار) ئا ئەمەیە  بڵێیت ( اللهم انت ربي لا إله إلا أنت خلقتني , و انا عبدك و أنا على عهدك ووعدك ما استطعت , اعوذ بك من شر ما صنعت أبؤ لك بنعمتك علي , و أبؤ بذنبي فاغفر لي فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت , من قالها في أول النهار موقناً بها فمات من يومه قبل أن يمسي فهو من أهل الجنة و من قالها من الليل و هو موقن بها فمات قبل أن يصبح فهو من أهل الجنة ) .



جا هەرکەسیك سەر لە ئێواران ئەوە بڵێت و باوەڕی پتەوی پێی هەبێت، ئەگەر لەو شەوەدا بمرێت، دەچێتە بەهەشتەوە، هەر کەسێكیش سەر ەلبەیانیان بیڵێت و باوەڕی تەواوی پێی هەبێت، گەر لەو ڕۆژەدا بمرێت دەچێتە بەهەشتەوە.

*ئامۆژگارییەك بۆ خۆم و بۆ ئێوەش
 ووشەی استیغفار یەکێکە لە زیکرە گەورەکان هەمیشە با لەسەر زارمان بێت و داوای لێخۆشبوون لەخوای خۆمان بکەین، خوای گەورەش لێخۆشبووە بە بەندەی خۆی ئەگەر تاوانەکانیشمان وەکو کەفی سەر دەریا وابن لێمان خۆشدەبێت.  ئیستیغفار بکه‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌هه‌موو غه‌مێك ڕزگارت ده‌کات و له‌هه‌موو ته‌نگه‌به‌رییه‌ک فراوانی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌کات و رۆزی ده‌دات له‌وشوێنه‌وه‌ی که‌ به‌ خه‌یاڵتا نە‌ده‌هات.



------------------------

***  (گوناهەکانت بە (استیغفارکردن) بشۆرەوە ) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣