03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ناوى ئەو 18 کچە ئەنفالکراوەى کورد کە به میسر فرۆشران بڵاو دەبێتەوە
لەدواى ئەوەى درامایەکى میسرى پەردە لەسەر ڕاستییەکانى تاوانى بەناو ئەنفال لادەدات و باس لە فرۆشتنى 18 کچە کورد دەکات بۆ یانە شەوانەکانى میسر، ناوەکانیشان بڵاوبوەوە.
دواى پەخشکردنى زنجیرە درامایى " نيران صديقة" کە باس لە 18 کچى کورد دەکات چۆن رژێمى بەعس فرۆشتونى بە وڵاتى میسر و لەو وڵاتەش خراونهته یانه شهوانهکانهوه، گه بهڵگهیهکدا ناوهکانیان بڵاودهکرێتهوه.
بە پێى ئەو بەڵگە نامەیە ناوى کچەکان و تەمەنیان کە لە نێوان (14 بۆ 29) سالیدا بووە تێدایە، کاتێک لەلایەن دەزگاى ئاسایشى پارێزگاى کەرکوکەوە فرۆشراوە بە میسر.
لە ئێستادا ناوى ئەو 18 کچە لە دەزگاى موخابەراتى میسرى دزەى پێ دەکرێت و بڵاو دەبێتەوە
لە بەڵگەنامە نهێنییەى کە دزەى پێکراوە لە دەزگاى موخابەراتى میسر تەمەنى کچەکانیشى تێدایەو زۆرێک لە کچەکان مێردمنداڵن هەندێکى تریان لە تافى لاوێتیدان.
زنجیرە درامایى "نيران صديقة" لە کەناڵى ئێم بى سى دراماى سعودى بەخش دەکرێت لە زنجیرەى پێنجەمى ئەو درامایەدا باسى لەو 18 کچە کوردە کردووە.
س.KNN