18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لە ماکوان پێنجوێنی بۆ سەروەر پێنجوێنی
((لە بێخەبەران کەشکەك سڵاوات))
لە دنیای ئەمڕۆماندا لەو ووڵاتەی ئێمەدا هەرکەس ڕاست دەبێتەوە لێمان دەبێتە پسپۆر لە بواری ئیسلامدا.. یاخود وەك عەلمانیەکان دەڵێن ئیسلامناسی؛ یەکەێك لەوانە ئەم کاك(سەروەرپێنجوێنی)یە، بابەتێکی نوسیوە بە ناونێشانی(زنجیره‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان)، منیش وەك کاری رۆژنامەوانی پێمڕاگەیاند کە بابەتەکەت زۆر بێبنەمایە لە روی زانستیەوە زۆر لاوازە بەم نزیکانە وەڵام وەردەگریت لە لایەنی منەوە، زوو ئەم برادەرە وەزعی تێك چوو، لە کۆمنتێکیدا نوسیەتی گوایە پێشتر فەقێ بوە دەرسی فەقێتی خوێندە لە زانسستەکانی فەقێیەتی وەك نەحوو صەرفی، تەفسیرو بەلاغەوئوصلی فقه!!..هتد، ئەم باسانەی بۆکوردین گوایە خوێندوێتی واتێماندەگەیەنێت.. وەك خەڵکی پێنجوێن دەڵێت(ئاممان خۆتان نەدەن لە قەری من!!)، پاشان دەڵێت کەس نیە وەڵامی من بداتەوە! چونکە بابەتەکانم زانستین و هیچ کەس لە نوسەرە ئیسلامیەکان نەیانتوانیوە وەڵامی من بدەنەوە!، چونکە خۆی وا نیشان داوە کە شارەزای زمانی عەرەبی و قورئانەو ڕەخنەی لەقورئان هەیە، وەك خۆی دەڵێت: پێشتر زۆر دیفاعی لە قورئان کردوە بەڵام کە بۆی دەرکەوتوە قورئان رەخنە هەڵدەگرێت ئیتر بۆدواجار پەشیمان بۆتەوە.
ئەمە چیرۆکی ئەم سەروەر پێنجوێنیە کە خەڵکی پێنجوێنیش نیە نازانم بۆ ناوی شاری پێنجوێنی بەکار هێناوە، هەرچەندە ئەوە زۆر گرنگ نیە چونکە کوردستان موڵکی هەموانە ئەگەر وازمان لێبێنن..
من لێرەدا وەڵامی ئەم کۆلکە نوسەرە ئەدەمەوە کە من پێم وایە کاک سەروەر دەبوو جارێ سنگی نەکوتایە بۆ نوسەری، پێویستی بەوە بوو جارێ پەیامنێربێت، روونیدەکەمەوە بۆچی دەبێت پەیامنربێت؛ هەرچەند پەیامنێری کارێکی زۆر پیرۆزە ،بەڵام ماویەتی بگاتە پلەی نوسەر..
من بابەتەکەی کاك سەروەر دادەنێم وەك خۆی، بەڵام لە نێوانی دوودو کەوانەیدا.
دەست پێکی سەروەر(پێنجوێنی)!..
((كێشه‌یه‌كی چیرۆكه قورئانیه‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆر جار ده‌قه قورئانیه‌كه گۆڕانكاری له چیرۆكه ته‌وڕاتی و ئینجیلیه‌كاندا ده‌كات و تێكه‌ڵیان ده‌كات، به‌مه‌ش چیرۆكێكی ده‌ستكرد و ده‌ستكاریكراو پێك دێت كه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌نجامێكی كولتورییشی لێ به ده‌ست بهێنین چ جای مێژویی.))
ئەم دەقەی (سەروەر) ئەوە دەردەخات کە قورئان لە تەورات و ئنجیل وەرگیراوە خودی نوسەری قورئان مرۆڤە، چونکەپێکهاتەی ئەو دوو پەرتوکەیە کە ئاماژەی پێداوە لەناو قورئاندا سەرچاوی گرتوە، بەڵام بەوەی کە قورئان نەیزانیوە رێکیان بخات ئیتر (سەروەر) دەڵێت: ئاستەمە بتوانین ئامانجی کلتورییشی لێ بەدەست بێنی!.. کە ئەمە قسەیە لە هیچ فەرهنگ و ئەدەبیاتێکدا جێگای نابێتەوە، چونکە جوملەکە بۆ خۆی موفید نیە.. لەکاتێكدا ئەم برادرە دەڵێت: نەحوو صەرفم خوێندوە هەرچەندە ڕاستە زۆر سەرنجیمدا لە زمانی عەرەبی شارەزایە، بەڵام نازانم خۆی تەدلیسی کردوە یان چەواشەکاری کردوە ئەم ڕستە هیچ مانایەکی نیە، ئیتر دوای مەگەر خۆی زەرب و تەقسیمی بکات بیفەلسەفینێت بۆمان، دوای دەڵێت چجای مێژووی.
شیکاریەك..
پێش هەموو دەستپێکێك دەڵێم: چیرۆکی هاتنە خوارەی مو‌سا(سەلامی خوای لێبێت) هەروەها نەوەی ئیسرائیل، پاشان چیرۆکی مەریمی دایکی عیسا (سەلامی خوا لەهەردوکیان بێت) هیچی لە شاری مەدینە دانەبەزیوە، بەڵکو هەمووی لە شاری مککە دابەزیوە مەگەر باسێك لە ژیانی ئەو گەل وپێغەمبەرانە کە ئاماژەم پێدا لە مەدینەدا دادەبەزیبێت.. ئەویش وەك چیرۆك هەژمار ناکرێت بۆ پەروەردەکردن، بەڵکو ئەحکامی ئیسلامی لەسەر دادەمەزرێت،چونکە قورئان چوار بەشە بریتین لە (ڕەوشت، مێژوو، شەریعەت، بیروباوەڕ) هەرچەندە دەزانم سەروەر لەمە تێناگات بەڵام سودی هەیە بۆ خوێنەرو موسڵمان بە گشتی، ئەم پێش دەستە هەموو پرۆژەکەی کاک سەروەر هەڵدەوشێنێتەوە، چونکە لەشاری مککە یەك تاقە ماڵی جولکە یاخود مەسیحی تێدا نەبوە هەموو سەرچاوە مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەککە هەموو بت پەرست بوون، قوڕەیش بەهیچ شێوەیەك ڕێگایەن نەئەدا نە مەسیحی نە جولەکە بێنە ئەو شارە، جولکە لە مەدینە و خەیبەردا نیشتەجێ بوون، مەسیحیەکان لە نەجران لە یەمەن نیشتە جێبوون، ئەم مێژووە کە باسم کرد بڕوای کۆڕای زانایانی میژووی ئیسلامیە، پاشان هەموو سەرچاوە ئیسلامیەکان و تەنانەت رۆژ هەڵاتناسەکان ئاماژەیان پێداوە.. کەواتە سەرەتای دەستپێکت ڕاست نەبوو بێ بەڵگە بوو.. ئیتر خوێنەر هیچ ئەرزشێکی بۆ دانانێت.
نوسینەکەی سەروەر..
((كام مه‌ریه‌مه كچی عیمرانه و خوشكی هاڕونه؟!(1)
له قورئاندا به‌گشتی تێكه‌ڵكردنێك هه‌یه له نێوان ڕه‌چه‌ڵه‌كی بنه‌ماڵه‌ی مو‌سا و هاڕون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌ریه‌م: ئه‌وه‌ی زانراوه له ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه مو‌سا و هاڕون كوڕی (عه‌مرام) עַמְרָםبون و دایكیشیان ناوی (یۆكابێد) (یۆخێبێد יוֹכֶבֶד - ی عیبری) بوه (كۆڕه‌و: 6: 20)، (مه‌ریه‌م) یش، به‌پێی كه‌له‌پوری مه‌سیحی و به‌تایبه‌تی (ئینجیلی یه‌كه‌می یه‌عقوب) Protevangelium of James كه ئینجیلێكی ئهپۆكریفاییه، باوكی (یواكیم) Joachim و دایكیشی (حهننه) Anne بوه، له ئینجیلی (لوكا:
1: 5) یشدا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ده‌ڵێت كه خزمی (ئه‌لیسابات) بوه كه (ئه‌لیسابات) یش - ده‌قه‌كه ده‌ڵێت - (له نه‌وه‌ی هاڕون) ـه، لێره‌وه هه‌ندێك كه‌س وتویانه كه‌واته مه‌ریه‌میش له نه‌وه‌ی هاڕونه، واته له بنه‌ماڵه‌ی لێڤی / هاڕون.. به‌ڵآم له ڕاستیدا وه‌رگرتنی ئه‌م واتایه له ده‌قه‌كه شتێكی دوره، چونكه ئه‌و ده‌قه ئینجیلیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بوایه كه مه‌ریه‌م له نه‌وه‌ی هاڕونه به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌ی ده‌وت، و ناكرێت له‌سه‌ر (ئه‌لیسابات) كه كه‌سێتییه‌كی لاوه‌كیه بڵێت (له نه‌وه‌ی هاڕون) به‌ڵام بۆ كه‌سێتیه بنه‌ڕه‌تیه‌كه ته‌نها به هێما و ئاماژه‌ی نادیار ئه‌وه بگه‌یه‌نێت. ئیتر كاتێكیش ده‌قه‌كه ده‌ڵێت مه‌ریه‌م خزم یان نزیكی (ئه‌لیسابات) بوه ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مه‌ریه‌میش له (نه‌وه‌ی هاڕون) بێت. به‌ڵكو ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی ئینجیله كه ئه‌و ده‌قانه‌ی ئینجیل هه‌میشه ده‌یانه‌وێت یه‌شوع به نه‌وه‌ی (یه‌هودا) دابنێن نه‌ك هاڕون (به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كی یه‌سوع له ئینجیل‌دا یه‌سوع له ڕێگه‌ی یوسیفی مێردی مه‌ریه‌مه‌وه ده‌گاته‌وه به داوود واته به‌ره‌بابی یه‌هودا، ئه‌مه‌ش واته یوسیف له به‌ره‌بابی یه‌هودا بوه، ده‌ی كه‌واته مه‌ریه‌میش هه‌ر له‌و به‌ره‌بابه بوه، یان به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته له مێشكی نوسه‌ری ده‌قه ئینجیلیه‌كه‌دا هه‌بوه)، چونكه ده‌یانه‌وێت بڵێن یه‌شوع له بنه‌ماڵه‌ی پاشا و فریادڕه‌س (مه‌سیح) ـه‌كانه كه بنه‌ماڵه‌ی (یه‌هودا ـ داوود) ه نه‌ك بنه‌ماڵه‌ی (هاڕون) كه بنه‌ماڵه‌ی پیاوانی ئایینی په‌رستگایه.))..
شیکاری..
ئاخر زۆر جار حەسرەت دەمگرێت کە خەڵکانێك بە خۆیان دەڵێن ئەکادیمی کە ئەمە نوسینەکەیانە، لە هەموو دنیادا کەسی ڕەخنەگر پێناسە لەسەرچاوەوە دەکات، پاشان ڕەخنەی لێ دەرگرێت، وەك پێنجوێنیەکان دەڵێن: (لایبە ئەمەیانشی هەر سوبعەت) بووە ئوصولی فیقهو منطیقی هەر نەخوێندەوە ئیتر قسەیەك بوو کردی چونکە لە منطیقدا وەصف لە سەرچاوە دەکرێت لە ئوصولیشدا.. ئەم ڕێسایە هەیە(زانایانی ئوصوڵ دەڵێن: "الحكم على الشيء فرع عن تصوره" واتا بڕیاردان لەسەر شتێك بەشێکە لەناسین و زانین..)، ووتەکەی من بۆ ئەم برادەرە ئەوەیە ڕخنە لە قورئان دەگرێت سەرچاوەکەی ئینجیل تەوراتە، ئالێرەوە من و هەموو موسڵمانان پێت دەڵێن کە هیچ سەرچاوەیەك لە تەورات ئینجیل وەرناگرین لەبەر ئەوەی دەستکاری کراوە خوای گەورە لە قورئاندا ئاماژەی پێکردوە پێغەمبەر لە دەستی عومەری وەرگرت و دڕاندی، کەواتە ئەوەی نوسیوتە هیچ ئەرزشێکی نیە ئەتوانین بڵێن ئەوە قسەی گیرفانە هیچی لەسەر دانامەزرێت.
سەروەر نوسی..
((به‌ڵام ده‌بینین له قورئاندا باوكی مه‌ریه‌م به (عیمران) (= عه‌مرام) دانراوه، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی مه‌ریه‌م له قورئاندا پێی ده‌وترێت (ئالی عیمران): (آل عمران: 33)، له كاتێكدا ئه‌وه ناونیشانی بنه‌ماڵه‌ی موسایه. هه‌ر بۆیه له ده‌قێكی قورئانیدا مه‌ریه‌م - له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكێكی جوله‌كه‌وه - به (خوشكی هاڕون) ناوبراوه: (یا أختَ هارونَ!.. ) (مریم: 28). هۆكاری ئه‌م تێكهڵبونهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مو‌سا و هاڕون خوشكێكیان به ناوی مریه‌م (میریام מִרְיָם - ی عیبری) هه‌بوه كه له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا ناوی نه‌هاتوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ده‌قه مه‌سیحیه‌كانیشدا ناوی باوك و دایكی مه‌ریه‌می دایكی یه‌شوع ڕون و ئاشكرا نیه. ئیتر له قورئاندا ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی كه به‌ڕاستی كچی عیمران (عه‌مرام) و خوشكی هاڕونه ناوی نه‌براوه به‌ڵام سیفه‌ته‌كانی (ئه‌وه‌ی كه كچی عیمرانه و خوشكی هاڕونه) دراون به مه‌ریه‌مێكی تر كه مه‌ریه‌می دایكی عیسایه. ))
شیکاری..
ئەم کاک سەروەرە خوا هیدایەتی بدات زۆر جار شتی وا دەڵێت لە قوتوی هیچ عەتارێک دەست ناکەوێت؟
چون؟
ئەم کەسە نەك هەر نەیانزانیوە قۆناغی میژووی چیە ، بەڵکو وا سەری لە خۆی تێکداوە خۆی بۆ کۆنکرێتەوە، لەم باسەدا دووشتی تێکەڵ کردوە_بنەماڵەی( مو‌سا) لەگەڵ بنەماڵە(عیمران) - سەلامی خوا لە هەردووکیان، وا دەزانێت هەرکەس ناوی عیمران بوو ئیتر باوکی موسایە ئاخر سەروەر کەی ئەمە زانستە، تۆ تێکەڵت کردوە؛ نەك قورئان، بۆ ئەوەی بۆ تۆ ئەو مەلایەی کە تۆ فەقێ بووی لای فێر ببێت فەقێ جوان پەروەردە بکات، نە مو‌سا خوشکی هەبوە ناوی مەریم بێت، نە مەریەم برای هەبوە ناوی هارون بێت!.
ئێستا ئەزانم دڵت خۆشە دەڵێ ماکوان پێنجوێنی هەڵەی کرد خوا گەورە لە قورئاندا ئەفەرموێت(يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا )...
لەسەر تەفسیری ئەم ئایەتە داوای نمونەم لێکردی ووتم دوو نمونەم بدەرێ لە تەفسیری قورئاندا کە باسی ئەوەی کردبێت مریم برای هەبووە ناوی هارون بووە، گوتت تەفسیری(شەوکانی و بەغەوی وجەلالەین) کە سەیری هەر سێکیم کرد هیچی وای تێدا نەبوو قسەکەی سەروەر راست دەرنەچو بەڵکو درۆی بەدەم ئەوانیشەوە کردوە، هەر لە کۆمنتێکیدا بە زمانی عەرەبی دەڵێت: ئەگەر من هەڵەم کرد بە هەڵەکی خۆمدا دەچمەوە جا با بزانین وایە بۆ ئەوەی بزانن چەندە هەڵەی کردوە..
نێوانی پێغەمبەر مو‌سا وهارون لەگەڵ عیمران مەریم- سەلامی خوا لە هەموویان بێت- وەك ئین کەسیرو تەبەری دەڵێن ١٦٠٠ ساڵی نێوان بوە یان ١٣٥٠ ساڵ، قورئان دەست نیشانی قۆناغەکەی کردوە کە لەو نێوەندەدا چەند پێغەمبەرێك هاتوون وەك داود سولێمان عوزێر، هەروەها لە فەرمودەکانی پێغەمبەر صلی للە علیە وسلم دانیاڵ یوشعی کوری نون..هتد.
نەسەبی هارون وموسا لە هەموو سەرچاوە و مێژویەکانی ئیسلامدا بەم شێوەیەیە..
(موسای کوڕی عیمران کوڕی قاهث کوڕی عازر کوڕی لاوی کوڕی یعقوب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراهیم) گومانی تێدا نیە کە هارون پێغەمبەر بوەو برای موسایە..
دایکی مو‌سا ناوی ئەریخا یاخود ئەزیخا، لە تەفسیری قورتوبی بە یوکابد هاتوە کە کچی لوخا کوڕی هاند کوڕی لاوی کوڕی یعقوب.. بووە
خوشکی هارون و مو‌سا ناوی (کەلسوم) بووە لە باسی مەریەم زیاتر بەڵگەی لەسەر باس دەکەم، ئەویش فەرمودەیەکی پێغەمبەری خوایە صلی للە علیە وسلم ئیبن کەسیر گێراویتیەوە لە باسی مەریەمی داکی عیسادا ئاسیای خێزانی فیرعەون و خوشکەکەی مو‌سا کە ناوی کەلثوم بوە -سەلامی خوا لە هەموویان بێت- فەرمودەکە بەم شێوەیە(إنللە زوجنی مریم بنت عیمران واسیە بنت مزاحم وکلثم آخت موسی) واتا پێغەمەبر صلی للە علیە وسلم دەفەرموێت لە بە هەشتدا خوای گەورە مەریمی کچی عیمران و ئاسیای کچی مزاحیم و کەلسومی خوشکی هارون لە من مارە دەکات(بە کوێرای چاوی دوژمنانی پێغەمبەری خوا صلی للە علیە وسلم).
ئیتر هیچ سەرچاوەیەکی میژووی نیە لە ئیسلامدا باسی ئەوەی کردبێت کە خوشکی مو‌سا ناوی مەریمە، کەواتە بابەتەکەی کاک سەروەر نە زانستیە نە بنەمایشی هەیە، بەڵکو( فڕی بە مەرزەکەی بناوەسوتەو بایەوەیشەوە نیە)، وە کاک سەروەر هیچ سەرچاوەیەکی پێنیە کە ئیعتیباری هەبێت..
ئینجا لێرەدا جێگای خۆیەتی کە ئاماژە بە نەسەبی عیمران بکەم کە باوکی مەریەمە(عیمرانی کوڕی باشم کوڕی ئامون کوڕی میشا کوڕی حزقیا کوڕی ئەحریق کوڕی کوری موثم کوری عزازیا کوری ئەمصیا کوڕی یاوش کوڕی ئەحریهو کوڕی یازم کوڕی ئەلعازر کوڕی ئەشا کوڕی ئا‌یان کوڕی رحبعام کوڕی سولیمان کوڕی داود) ئەگەر بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکەی کاک سەروەر بێت دەبێت نیوەی بایەعی ئەو کوردستانە ببڕێت جا بەس نەبوو پێوەریان وەك تۆ نەبوو کاک سەروەر ئەو خەڵکی گیری دەخوارد ئاخۆ چەند محمد ناو هەبن لەم دنیایەدا خۆ ناکرێت هەموو یەک محمد بن بڵێن پێغەمبەرە، بڕوا بکە ئەم لێکۆڵینەوەی جەنابت زۆر سەرەتاییە پێویستت بە سەرچاوەی زیاتر‌و خوێندنەوەی زیاتر هەیە.. بۆ خۆت دەڵێم بۆ ئەوەی زیاتر تێنەکەویت، تۆزێك بخوێنەروە ئینجا بنوسە.
سەروەر گوتی..
((بۆچی ده‌ڵێین تێكه‌ڵكردن؟
به‌ڵگه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تێكه‌ڵكردنه و پاساوی نیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سێتیه‌ی تر یاخود ئه‌و دهنگوباسهی تر (ون) ـه له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا:
له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا باسی مه‌ریه‌می خوشكی مو‌سا و هاڕون نه‌كراوه (واته به ناو ناوی نه‌براوه، ته‌نها وه‌كو "خوشكی مو‌سا" ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات: طه: 40، القصص: 11)، له كاتێكدا به‌پێی ده‌قه یه‌هودیه‌كان ئه‌و خوشكه پێغه‌مبه‌ریش بوه، به‌ڵام یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی (ئه‌وه‌ی كه خوشكی هاڕونه) له قورئاندا دراوه‌ته مه‌ریه‌می دایكی یه‌شوع.. كه ئه‌م سیفه‌ته (خوشكی هاڕون) (أخت هارون) ده‌قاوده‌ق ئه‌و سیفه‌ته‌یه كه له ته‌وڕاتدا ده‌درێته ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی كه خوشكی مو‌سا و هاڕونه! (بڕوانه: كۆڕه‌و: 15: 20: پێغه‌مبه‌ر میریام خوشكی هاڕون [مِرْيام النَّبِيَّة أُخْتُ هارُون] "میریام هه'نهبییههـ ئهحۆت ئاڕۆن" מִרְיָםהַנְּבִיאָהאֲחוֹתאַהֲרֹן). ئیتر هه‌میشه له ده‌قه یه‌هودیه‌كاندا به (خوشكی هارون) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت. یان كه به مه‌ریه‌م ده‌وترێت (كچی عیمران) (التحریم: 12) له به‌رامبه‌ردا له قورئاندا ناوی باوكی مو‌سا نه‌براوه، هه‌مو قورئان بگه‌ڕێ ناوی باوكی مو‌سا ناهێنێت كه عیمران (عه‌مرام) ـه به‌ڵام ئه‌م ناوه‌ی كردوه‌ته ناوی باوكی مه‌ریه‌م!))
شیکاری..
لێرەدا دەمەوێت باسی دەقێك بکەم کە نوسینەکەی ئەم برادەرە ڕادەماڵێت، ئەویش دەقی قورئانی پیرۆزە (إِذْ قَالَتِ امْرَأَةُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ )
(به یاد بێنه) کاتێ که هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا: به‌ڕاستی من بڕیارم داوه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازادی بکه‌م له هه‌موو ئه‌رك و ئیش و کارێك (تا هه‌ر له خزمه‌تی بیت المقد‌س دا بێت) ده تۆش لێم وه‌رگره، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.
ئەو دەمە خاکی قودس داگیر کرابوو لەلایەن رومەکانەوە، زۆرێك لە زانایانی بەنی ئیسرائیل بووبونە کاسەلێسی دەسەڵاتی ئەو دەمی رۆمان، کۆتا بنەماڵەی پێغەمبەری بنی ئیسرائیل بنەماڵەی زەکەریاو عیمران بوو، هیچیان کوڕیان نەبوو کە بۆ ئەو مەبەستی ئازادکردنی ئەو ووڵاتە بۆ جهیادو شوڕشگێڕی بەکاریبێنن، بۆیە لە یەك زمەنی نزیك دا هەردولایان داوای منداڵ دەکەن..
چونکە عیمران یەك کچی هەبوو دابوی بە زەکریا، داوای کورێك دەکات بۆ ئەوەی بۆ ئازادی بەکاریبێنت بۆ رزگار کردنی قودس. ئیبنو کسیر دەفەرموێ: ئەو سەردەمە باوبوە کە کوڕیان کردوە بە نەزر بۆ خزمەت کردنی قودس، وەك فەقێەتی ئێستا بۆ ئەوەی شارەزا بن لە ناو بەنی ئیسرائیل و زانایان لێ دەربچێت، ئەمیش لێرەدا پرۆژەکەی کاک سەروەر هەڵدەوشێنێت بەدرۆی دەخاتەوە کوڕیان نەبوە واتا مەریم برای نەبوە؛ بەو هۆکاریە کە داوای کوڕ دەکەن، چونکە عیمران نوێژ خوێنی بەنی ئیسرئیل بووە حەزی بە کوڕێك کردوە لە دوای خۆی بەجێبڵێت، چونکە کۆتا بنەماڵەی پێغەمبەرانن لە بەنی ئیسرائیل –سەلامی خوا لە هەموویان بێت-، خێزانی عیمران ناوی (حنەی کچی فاقودی کوڕی قابیل) بووە کچی عیمران خێزای زەکەریا بووە واتا خوشکی مەریم ناوی (ئەشیاع) بووە، لێرەدا هەڵەیەکی تری ئەم کاک سەروەرە ئەوەیە کە خۆی خۆی بە درۆ دەخاتەوە ئەگەر دایکی مو‌سا ناوی یوخابد بووبێت چون لێرەدا ناوی حنەیە؟؟؟ کاك سەروەر وا تێکەڵتکردوە بڕوا ناکەم لەم کۆکتیلە نەجاتت بێت، قورئان تیکەڵی نەکردوە ،بەڵکو تۆ داوتە بەسەر یەکدا نازانی چۆن لێدەرچیت.
دەمەوێت لەسەر ئەوە زیاتر ئاماژە بدەم کە بۆ يَا أُخْتَ هَارُونَ بەکار هاتوە
يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا
ئه‌ی خوشکی هارون (له‌به‌ر ته‌قواو خواناسی ئه‌و نازناوه‌یان پێدابوو) نه باوکت که‌سێکی خراپ و (شه‌رواڵ پیس بووه) نه دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!!
بەرێزان لە هیچ سەرچاوەیەکی ئەهلی سونەت جەماعەتدا نەهاتوە کە ئەم مەریەمە برایەکی هەبوبێت ناوی هارون بێت و برای مو‌سا بوبێت ، بەڵکو ئەمە تەفسیرەکەیەتی بەم شێویە کە لە ناو بەنی ئیسرائیل‌دا باو بووە هەر کەس زۆر بەندایەتی بکردایە نازناوی خوشکی هارون پێدەبەخشی یان لە برای هارون دەچێت، بە هۆکاری ئەوەی کە بەندایەتی زوهدی هارون زۆر زۆر بووە بۆیە ئەم نازناوە لە ناو بەنی ئیسرائل باوە، وەك ئیبنو کەسیر دەفەرموێ: بۆ خۆشەویستی هارون زیاد لە ٦٠ هەزار کەس لە بەنی ئیسرائیل ناوی هارون بووە لەو کاتەی کە لە قەبردا هارونیان ناشتوە، لەناو عەرەربیشدا ئەم قسە باوە کە دەڵێن يا أخا العرب ،يا أخا تميم وە لە ناو کوردیشادا باوە دەڵێن دەڵێت برای خولە پیزەیە ئەوەندە ئازایە یاخود برای عەولە سیسە...هتد
قەولێك.. هەیە کە زۆر بەی تەفسیرەکان دەیگێڕنەوە کەبریتیە لەوەی پیش لە دایک بوونی مەریەم عیمران کورێکی هەبوو ناوی هارون بووە زۆر بەندایەتی کردوە لە کاتی داگیر کردنی قودسدا بە دەستی رۆمەکان کوژراوە ئەمیش زۆرێك لە مێژوو نوسان ڕاڤەوانانی قورئان وا دەفەرموون، بەڵام بێ سەندە هەر قالو قیلە،
دەرئەنجام: ئەم ووتەیەم بۆ کاك سەروەر ئەگەر مەریەم برای هەبێت ناوی هارون بێت یاخود نەبیبێت چی لەسەر بینا دەکەیت؟
بیگومان هیچ.. باشە گریمان مەریەم براکەی ناوی هارون بوو بەکام بەڵگە ئەیسەلمێنی کە مەبەست هارونی برای موسایە؟ لەکاتێکدا لە قورئاندا ریزبەندی قۆناغی بەنی ئیسرائیل و پێغەمبەرانی کراوە لە مێژوو نوسان و ڕاڤەوانان و فەرمودەوانان؟
بە هەر حاڵ من پێم وایە بەس خۆ نواندنەو هیچی تر، لێرەوە دڵنیات دەکەم ئەوەی کە تۆ ئاڕاستە دەکات ئەویشی لە پشت وەستاوە سەرە واویکتان لەسکدا نیە، ئەم قسەیەش هەر پێنجوێنیەکان دەیکەن ئیچتان پێناکرێت بەم ووتە بێبنەمایانەتان، تەنها زانیاری ئێمە زایاتر دەکەن سودی باشتری دەبێت بۆ موسڵمانان بەگشتی..
لێرەوە دڵنیات دەکەم، هەر بابەتێك لەسەر مێژووی ئیسلامی بێت دڵنیات دەکەمەوە کە وەڵامت ئەدەمەوە بۆ ئەوەی چیدی خەڵکی چەواشە نەکەی..
ئینجا قسەیەکی ئاوماڵیانەت بۆ دەکەم.. ئەم مورتەد بوونەوەت بۆ قیامەتت خراپە لە دۆزەخدا بە هەمیشەی دەمێنتەوە، ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی دێنیت وە بە ئینسافەوە پێت دەڵێم کە شارەزایەکی باشی لە زمانی عەرەبیدا بۆ بەم توانایە کە هەتە بەهەشت بۆ خۆت ناکڕیت، بۆ دەبێت لە دۆزەخدا بە هەتا هەتای بمنیتەوە، بیر بکەروە رۆژیك نیەو ساڵێك نیە مالیارێك ساڵ نیە بەڵکو هەتا هەتایە، کاکە سەروەر بانگت دەکەم بۆ ئەم ئیسلامە سوێند بەخوا تەمەنێك لە خزمەتی خوا پێغەمبەری خوا صلی للە علیە وسلم نەبێت.. کەی پێ دەترێت ژیان تەمەن..
کۆتا ووتەم بۆ تۆ..
زۆر بەداخەوە ئەوەی کە تۆ باست کردوە هیچی تۆ خاوەنی نیت، کردوتە بە ناوی خۆتەوە لە هەمانکاتدا خۆت وانیشانداوە کە ماندو دەبیت لێکۆڵینەوەت کردوە، ئاخر کاکی من تۆ دەبێت خیانەت لە زانست نەکەیت..!
بۆ شتی خەڵکی تر هیناوە کردوتە بەناوی خۆتەوە، ئینجا نازانم بابەتەکەت زۆر ماندو ی کردم لە ریزبەندی زمانەوانی زۆر رەکیك بوو، پاشان ووشەکانت تەرجومەی حرفی کردوە لەکاتێکدا ووتم لە زمانی عەرەبی شارەزایت بۆ بابتەکەت بە جوانی وەرنگێراوە خۆ هەرپێمان دەزانی کە وەرتگرتوە، لەبەر ئەوە کاکە ئەم بابەتەی کە نوسراوە بە بەداخەوە دەڵێم خیانەتت کردوە دزیوتە لە م سەرچاوە ئەوە بەڵگەی منە بۆ سەروەر و مامۆستاکانی سەروەریش فەرموون.. لەم لینکەوە وەرگیراوە..یاخود لە جێگای تروە هێناویەتی بەڵام ئەمە هەر هەمان قسەی سەروەر کە بۆی کردوین بە کوردی..
http://www.al-7ewar.com/m/showthread.php?t=19008
بابەتەکەت هەر ئەوەندە هەڵدەگرێت وەڵامەت بدەمەوە.. لەمەولا ئەگەر خۆت نەگۆڕیت شەرەکەمان لە نوسیندا بەهێزتر دەبێت، من زۆر خۆشحاڵم بەم جۆرە شەڕانە کە شەڕی لیکتێگەیشتن و گفتوگۆیە دوای رەمەزان چاوەڕوانبە.. وەڵامی ناسخو مەنسوخ و مێژوی ئیسرا‌و میعراج وەردەگریت ئەوانیشت زۆر بیبنەمان وزۆر بی مانان پیشت دەڵێم لە کێت ..... کردوە
من ماکوان پێنجوێنی ئەسڵ لە نەرویج، بۆ زانیاری کاک سەروەر خەڵکی گەرەکی بەری کەناوم
سەرچاوەی ئەو نوسینەی من..
١- تەفسیری ابن کثیر .. محمدعلی الصابونی
٢- البدایەالنهایە ... الحافظ ابن کثیر
٣-تەفسیری الطبری... صلاح عبدالفتاح الخالدی
٤- تاریخ الطبری... نواف الجراح
٥- السیرە النبویە ... محمد علی الصلابی
٦- السیرە وبناء الامە... راغب السرجانی
٧- قصە الانبیا‌ء... ابن کثیر
٨- قصە الانبیا‌ء قراءة جدیدة.. عمر خالید
٩-کامل فی التاریخ ... ابن اثیر الجزیری
١٠- التاریخ الاسلامی... محمود شاکر
١١- قصە بنی اسرئیل.. محمود المصری
ئەو تەفسیرانەی کە کاک سەروەر بە سەرچاوە بۆ منی باس کردوە هیچی ئەوەی ئەو دەڵێت تێدا نیە ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵماندا.. فەرموو خۆتان دەقی تەفسیری هەر سێکەسەکەم بۆ داناون خۆتان چاوی لێبکەن بۆ ئەوەی ئەم کاک سەروەرە باش بناسن..
مريم : ( 28 ) يا أخت هارون . . . . .
(يا أخت هارون )
قد وقع الخلاف فى معنى هذه الأخوة وفى هارون المذكور من هو فقيل هو هارون أخو موسى والمعنى أن من كانت نظنها مثل هارون فى العبادة كيف تأتي بمثل هذا وقيل كانت مريم من ولد هارون أخي موسى فقيل لها يا أخت هارون كما يقال لمن كان من العرب يا أخا العرب وقيل كان لها أخ من أبيها اسمه هارون وقيل هارون هذا رجل صالح فى ذلك الوقت وقيل بل كان فى ذلك الوقت رجل فاجر اسمه هارون
تفسير البغوي ( معالم التنزيل)... الإمام البغوي
لەم لینکەدا دەتوانن خۆتان تەوای تەفسیرەە دابگرن خوێنەر سەیری بکات..
http://saaid.net/book/open.php?cat=101&book=1245
فتح القدير الجامع بين فني الرواية والدراية من علم التفسير... محمد بن علي الشوكاني
لەم لینکەدا دەتوانی سود لەم تەفسیرە وەربگریت دایبەزێنێت..
http://saaid.net/book/open.php?cat=101&book=922
28 - " يا أخت هارون " ، يريد يا شبيهة هارون ، قال قتادة وغيره : كان هارون رجلاً صالحاً عابداً في بني إسرائيل . روي أنه اتبع جنازته يوم مات أربعون ألفاً كلهم يسمى ( هارون ) من بني إسرائيل سوى سائر الناس ، [ شبهوها به على ] معنى إنا ظننا أنك مثله في الصلاح . وليس المراد منه الأخوة في النسب ، كما قال الله تعالى : " إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين " ( الإسرا‌ء : 27 ) أي : أشباههم . أخبرنا إسماعيل بن عبد القاهر ، أخبرنا عبد الغافر بن محمد ، أخبرنا محمد بن عيسى ، أخبرنا إبراهيم بن محمد بن محمد بن سفيان ، حدثنا مسلم بن الحجاج ، حدثنا محمد بن عبد الله بن نمير ، حدثنا ابن إدريس عن أبيه ، عن سماك بن حرب ، عن علقمة بن وائل ،عن المغيرة بن شعبة قال:" لما قدمت نجران سألوني ، فقالوا : إنكم تقرؤون : " يا أخت هارون " و موسى قبل عيسى بكذا وكذا ! فلما قدمت على رسول الله صلى الله عليه وسلم سألته عن ذلك فقال : إنهم كانوا يسمون بأنبيائهم والصالحين قبلهم ". وقال الكلبي : كان هارون أخا مريم من أبيها ، وكان أمثل رجل في بني إسرائيل . وقال السدي : إنما عنوا به هارون أخا موسى،لأنها كانت من نسله ،كما يقال للتميمي : يا أخا تميم . وقيل : كان هارون رجلاً فاسقاً في بني إسرائيل عظيم الفسق فشبهوها به . " ما كان أبوك " ، عمران ،" امرأ سوء " ، قال ابن عباس رضي الله عنهما :زانيا ، " وما كانت أمك " ،حنة ، " بغياً " ، أي زانية ، فمن أين لك هذا الولد ؟ .
تفسير الجلالين... السيوطي
لەم لینکەدا دەتوانن سەیری ئەم تەفسیرە بکەن سودی لێوەربگرن
http://saaid.net/book/open.php?cat=101&book=2269
يا أخت هارون ما كان أبوك امرأ سوء وما كانت أمك بغيا
[يا أخت هارون] هو رجل صالح أي يا شبيهته في العفة [ما كان أبوك امرأ سوء] أي زانيا [وما كانت أمك بغيا] أي زانية فمن أين لك هذا الولد