03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕونكردنه‌وه‌یەك له سه‌ر ده‌زگای كۆكردنه‌وەی زه‌كات
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بابه‌ت/ڕونكردنه‌وه‌یەك له سه‌ر ده‌زگای كۆكردنه‌وەی زه‌كات
بۆ بەڕێزان/
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی هەرێمی كوردستان
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمى كوردستان
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان
یەكێتی زانایانی ئايينى ئیسلامی كوردستان
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان
دوای دوباره سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌نگۆی دامه‌زراندنی ده‌زگایێكی تایبه‌ت به زه‌كات به پێویستمان زانی وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ڕێكخراوی كوردستان بۆ زه‌كات و خزمه‌ت گوزاری خێر خوازی چه‌ند ڕاستییه‌ك بخه‌ینه ڕوو :
1-ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌رانی ڕێكخراوی كوردستان بۆ زه‌كات و خزمه‌ت گوزاری خێرخوازی له ساڵی 2007 هه‌ستاین به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وی زه‌كات و سه‌رمایه‌ی خێرخوازی و ڕیكخستی له ژێر ده‌ستی ستافێكی سه‌ر به‌خۆ به شێوه‌یه‌ك دوور له كارگه‌ریه سیاسی و كۆمه‌ڵاتیه‌كان كاره‌كان به‌ڕێوه ببات هه‌ره‌ها ته‌نها و ته‌نها خزمه‌ت بێت به خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان و كاری خێرخوازی,ئه‌وه‌بوو له كوتایدا گه‌یشتین به گه‌ڵاڵه كردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێك له ژێر ناوی((ڕێكخراوی كوردستان بۆزه‌كات و خزمه‌ت گوزاری خێرخوازی))دواتر به سپاسه‌وه به‌ڕێز كاك نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به هاوكاری به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد پشتگیری پڕۆژه‌كه‌مانی كرد‌و به نوسراوی ژماره (17/4/2008)داوای به‌خشینی مۆڵه‌تی به ڕێخراوه‌كه‌مان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد,دواتر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هۆی ده‌ست وه‌ردانی هه‌ندێ له براده‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به بیانوی جیاواز مۆڵه‌ت پێدانی رێكخراوه‌كه‌مانیان وه‌ستاند و داوای پشتگیری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینیان كردئه‌مه له كاتێكدا بوو كه ئه‌م براده‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خۆیان هۆكاری وه‌ستاندنی مۆڵه‌تی كاركردنی ڕێكخراوه‌كه‌مان بوون .
2-به له به‌رچاو گرتنی زه‌مینە سازیێك بۆ سه‌رخستنی ڕێكخراوه‌كه سه‌دان زانای ئاینی و زه‌نگین و كه‌سایه‌تی ئامه‌ده‌یی ماددی و مه‌عنه‌ویان بۆڕێكخراوه‌كه ده‌ربڕی ,ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌تنێكی سه‌ره‌تای گه‌وره‌بوو بۆ رێكخراوه‌كه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ده‌ستی هێنا
3-دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م براده‌رانه له هه‌وڵه‌كانی وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ هه‌ستان به ده‌ست به سه‌رداگرتنی پڕۆژه‌كه و نیشاندانی وه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌ندێك له براده‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بۆیه به پێوستی ده‌زانیین لێره وه ئاشكرای بكه‌ین كه پڕۆژه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا موڵكی ڕێكخراوی كوردستان بۆ زه‌كات و خێرخوازیه نه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ,واته پڕۆژه‌یەكی زه‌وت كراوه. 4-بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئه‌م رێكخراوه له ده‌رگای چه‌ندین به‌پرسی ئه‌م هه‌رێمه‌مان دا به‌ڵام به هۆی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه.
5-له‌سه‌ر ڕونكرنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێز د.بشیر خلیل حداد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان كه تیادا هاتووه((پڕۆژەی (دەزگای كۆكردنەوەو دابەشكردنی زەكات) لەبنەڕەت دا پڕۆژەی پەرلەمان و ئێمە نییە، بەڵكو ئەمە پڕۆژەی كۆمەڵێك مامۆستای ئاینییە كەبەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف ئامادەیان كردووە و ئێمەش هاوكاریمان كردوون لە گفتوگۆ كردن لەسەری، كە بەر لە سێ ساڵ لە لایەن وەزارەتەوە بەرز كراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كەچی تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.))به پیوستی ده‌زانیین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئیمه وا تێده‌گه‌ین مه‌به‌ست لەو قسه‌یه‌ی((لەبنەڕەت دا پڕۆژەی پەرلەمان و ئێمە نییە، بەڵكو ئەمە پڕۆژەی كۆمەڵێك مامۆستای ئاینییە كەبەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف ئامادەیان كردووە))مه‌به‌ست پێی ئێمه بین چونكه خۆی ئاگاداری سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه بووه كه له لای ئێمه له دایك بوو و دواتریش زه‌وت كرا به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی له دوای زه‌وت كردنی پڕۆژه‌كه ئێمه نه هه‌ماهه‌نگیمان كردووه نه داواشمان لێ كراوه به‌ڵكو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مامۆستای میوان كراوه و پڕۆژه‌كه‌ش فه‌رز كراوه نه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر كرابێت.
6-هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراننی ئه‌م ده‌زگایه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه به ئیفلیجی و تاكڕه‌وانه ده‌ستی پێكرد و دڵنیاشین ئه‌گه‌ر به‌م شیوه كۆتای پێ بێت به ئیفلیجیش له دایك ده‌بێت.
7-بەپێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئیستا ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێت كه نیاز وایه ده‌زگای كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كاتی له‌سه‌ر دابمه‌زرێت دروستكرنی ده‌زگایه‌كه به باڵای هه‌ندێك كه‌س به شێوه‌یه‌ك ئه‌وی خزمه‌تی پێ نه‌كرێت ته‌نها كاری خێر خوازیه .
8- له كۆتایدا نیگه‌رانی قوڵی خۆمان له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌زگایه به‌م شێوه‌و ڕه‌نگه ده‌ر ده‌بڕین و داوا كارین حكومه‌ت و په‌رله‌مان له ئاست گرنگی ئه‌م پرسه بن چونكه ئه‌م ده‌زگایه بۆ چه‌ند كسێك نیه و ناشكرێت ته‌نها به باڵای چه‌ند كه‌سێك بدروێت به‌ڵكو ده‌بێت بۆته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بیت بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه متمانه‌ی خه‌ڵك نه‌دۆڕێنێت.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ڕێكخراوی كوردستان بۆ زه‌كات و خزمه‌ت گوزاری خێرخوازی
2-8-2013 هه‌ولێر