02/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جیاوازی له‌نێوان قوتابخانه چاکسازیی یه‌کان وبانگخوازهکان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی تازه .٢٠
و/ لقمان امین
جیاوازی له‌نێوان قوتابخانه چاکسازیی یه‌کان وبانگخوازهکان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی تازه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌موو کۆمه‌ڵه ئیسلامی یه‌کان له جیهانی ئیسلامی‌دا ههوڵوتێکۆشانیان بۆئه‌وه‌یه که ژیانێکی ئیسلامی ڕوناکبیری بهێننه کایه‌وه له‌سه‌ر پهیڕهوبهرنامهی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )که حوکم وده‌سته‌ڵات له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کاربکه‌ن له هه‌مه‌ه ڕوه‌کانی ژیانه‌وه ، ئه‌گه‌ر ووردبینی یه‌ك بکرێت له‌وکارانه‌دا ئه‌وا شتێکی ئاشکرایه‌و به‌ڕوونی پێیه‌وه دیاره که هه‌مووی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که شه‌ریعه‌ت سه‌روه‌ربێت له ژیاندا ئه‌گه‌رچی که بۆچونی جیاواز‌و کاروپهیڕهووپرۆژهی جیاوازیانههیهو سه‌رکرده‌کانیش ئه‌گه‌رچی بۆچونی جیاوازیان هه‌یه له به‌رنامه‌ی کارکردنیاندا که به ئاشکرا له نوسراو‌و کیتابهکانیاندا ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که شه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌وبکه‌ن .
زۆربه‌ی پیاوانی چاکسازی وبانگخوازهکانی حیزب وکۆمه‌ڵه ئیسلامی یه‌کان خه‌ریکه هه‌موویان یه‌کبگرنه‌وه له هه‌وڵدانیان بۆ یه‌ك مه‌به‌ست ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ژیانێك پێكبهێنن به‌هه‌موو هۆکارهکانیانهوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رکرده‌کانیش هه‌موویان له ووتارو نوسراوه‌کانیاندا له‌ده‌وری ئه‌و بیروباوه‌ڕه ده‌سوڕێنه‌وه که ده‌دوێن به نێنی وئاشکرا ئاماژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌ده‌ن وئه‌وه‌ش ئامانجێکی بهرزوپیرۆزه و سوپاس وستایش بۆ خوای باڵاده‌ست .
ئه‌وه‌ی که هه‌مویان له‌سه‌ری کۆکن ئه‌وه‌یه که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پهراویزکراوه چ به‌گشتی یان به شه‌کانی که‌م تا زۆر شوێن تا شوێن جیاوازی تیادا هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پهراوێزکراوهو پشت گوێ کراوه‌و یاساودهستوری ده‌ستکردی حوکومه‌ته‌کان په‌یڕه‌وده‌کرێت به کوفر‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانه‌وه ، به‌ڵام خاڵی ناکۆکی نێوان هه‌موو کۆمه‌ڵ وده‌زگا ئیسلامی یه‌کان ته‌نها له چۆنێتی کارکردندایه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دین وشه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بۆسه‌ر خاکی ئیسلامی ( ویکون ا‌لدین کله لله ) پاشان دین هه‌مووی بۆخوای تاك وتهنهابێت ، یان دینی خوای تاك و ته‌نها سه‌رکه‌وتوبێت ، والله أعلم .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وخاڵه‌یه هه‌رکۆمه‌ڵ وده‌زگایه‌ك په‌یڕه‌وی کاریان به‌شێوه‌یه‌ك بۆخۆیان داڕشتوه‌و په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ، بۆیه هێنده کۆمه‌ڵ وده‌زگای حیزبی ئیسلامی جیاجیا دروست بووه له‌پاش ڕوخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و بۆچونی جیاوازی زۆرهه‌یه له‌ڕووی مه‌زهه‌ب و ڕێچکه‌کانی شه‌ریعه‌ت وقوتابخانه‌کان وفکروبۆچونی زۆر په‌یدابووه و ئێمه‌ش لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نی یه که له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه شیکاری ئه‌وهه‌موو ڕێچکه‌و بیروبۆچونانه شێبکه‌ینه‌وه ئێره جێگای ئه‌وه‌نی یه هه‌رچه‌نده که خاڵێکی زۆرگرنگه که لێێ تێبگه‌ین وبه‌ووردی شیبکهینهوهو شایه‌نی باسکردن ونوسینی ززۆری له‌سه‌ربکرێت و ڕوونکردنه‌وه‌ی ئهوجیاوازی یهولهڕوانگهی بیری ئیسلامی وبیروبۆچونی ڕۆژئاواکانهوه که‌چۆنه ، به‌ڵام ئه‌وکاره زۆری پێویست ده‌بێت وکارکردنی ته‌واوی ده‌وێت .
(علی بن حاج ) منیش ده‌ڵێم : ئامانج ومه‌به‌ست جێگای کۆبونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامی یه‌کانه له‌گه‌ڵ جیاوازی بیروبۆچونیشیاندا ، به‌ڵام شوێنی ناکۆکی وجیاوازی بیروڕای بنه‌ڕه‌تی بۆگه‌یشتن به‌م مه‌به‌ست وئامانجه ئه‌وه‌یه که خاڵی ده‌ست پێکردنیان وده‌رپه‌ڕین بۆی و چۆن په‌یڕه‌وی کارکردن له بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ بزوتنهوهیهکیتر و له کۆمه‌ڵێك بۆ کۆمهڵێکیتر ده‌گۆڕێت ولهم ڕووانه‌وه ده‌توانین ڕوونی بکه‌ینه‌وه :
1- هه‌ندێك هه‌ن که‌ته‌نها جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که ده‌بێت گۆڕانکاری له‌ڕووی بیروباوهڕبڵاوکردنهوهی چاکسازی بیروباوه‌ڕ له‌نێوان موسڵماناندا وپه‌یڕه‌وی چاکسازی بانگه‌وازکردن بۆسه‌ر سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )ودژایه‌تیکردنی ( بدعة ) داهێنه‌ره‌کان وتازه‌گه‌ری یه‌کان له‌دیندا .
2- هه‌ندێك هه‌ن که ته‌نها له‌وه‌دا ده‌یبینن که ته‌نها جه‌ختکردنه‌وه له دژایه‌تی هێرشی فکری وڕۆشنبیری و نههێشتنیانه که بیروباوه‌ڕی فیکری تازه‌ی سه‌رده‌میانه‌یه .
3- هه‌ندێکیش له‌وه‌دا ده‌یبیننه‌وه که ده‌بێت تۆزوخۆڵی کاری سیاسی نه‌هێڵن وپاکی بکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵکی به‌وه ئاگاداربکه‌نه‌وه که ئه‌مه هه‌مووی کاری سیاسی یه و له ڕێگه‌ی شه‌ڕی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان وکاری سیاسی یه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه .
4- هه‌ندێك هه‌ن که‌وا ده‌بینن که بانگشهو بانگه‌وازی خه‌ڵکی بکه‌ن بۆگهڕاندنهوهیان بۆسه‌ر دین وزانسته شه‌رعی یه‌کان .
5- هه‌ندێکیش هه‌ن که‌وا ده‌بینن ده‌بێت خۆئامادهبکرێت له‌ڕووی سه‌ربازی یه‌وه وتێکۆشان بکرێت بۆ نه‌هێشتنی تاغوت وگومڕاکان .
وه‌هه‌موو ئه‌م کۆمه‌ڵانه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵی برای خۆی کاری سیاسی ئه‌نجام بده‌ن ، یه‌کێکیان کاری سیاسی پێش کاری جیهاد وتێکۆشان ده‌خه‌ن ، یه‌کیتریان کاری پاڵککردنهوهی نه‌فس و په‌روه‌رده پێش ده‌خه‌ن وده‌یکه‌ن به خاڵی سه‌ره‌کی کارکردنیان وده‌یخه‌نه پێش کاری سه‌ربازی وسیاسی یه‌وه هه‌ر لهوتهوهره کارکردنیان بهوشێوهیهیهو چه‌مکێکی کاری ئیسلامی ده‌که‌ن به په‌یڕه‌وو ڕه‌وڕه‌وه‌ی کارکردنیان ، ههربزوتنهوهیهکیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن که به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی قورئان وسوننه‌ت و عه‌قڵی وفکری کاروکرده‌وه‌ی پێشینان ده‌هێننه‌وه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی پشتی کاره‌کانیان ، وه به‌هه‌ڵه دانانی به‌رامبه‌ره‌کانیان به‌و شێوه‌یه جیاوازبوو دووبه‌ره‌کی وناکۆکی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو کاره‌کانی گرتۆته‌وه‌و له‌بازنه‌ی ناکۆکی ستایشکراودا دهرچۆته ده‌ره‌وه‌و که‌وتۆته بازنه‌ی ناکۆکی قێزه‌ونه‌وه ، له‌چۆنێتی کاریگه‌ری کارکردنه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که دژایه‌تی یه‌کتربکه‌ن وبه‌ربه‌ره‌کانی یهتربکهن به پێچه‌وانه‌ی یه‌کتره‌وه‌و دوژمنانی دینی پێ دڵخۆش ده‌که‌ن وزیاتر ڕۆن به‌سه‌ر ئاگره‌که‌دا ده‌که‌ن وتاوه‌کو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که زمانیان ده‌گێڕن بۆ غه‌یبه‌تکردنی یه‌کترو تانهوتهشهرهدان له‌یه‌کترو به کافردانانی یه‌کترو به گومڕاوبدعهچی وفاسق دانان وزۆرشتی دیکه که خۆڕاگردن وددان بهخۆداگردن نه‌ماوه‌و زۆرکه‌مه‌و شکوگومان له یه‌کترو وته بێژی خراپ له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌میان کردۆته‌وه ، له جیاتی ئه‌وه‌ی که هه‌موویان ووته‌یان بکه‌ن به‌یه‌ك دژی دوژمنانی ئیسلام وتاغوت وگومڕاکان بوه‌ستنه‌وه که‌چی ڕوویان کردۆته یه‌کتری و دژایه‌تی کردنیان خه‌ریکه ده‌گاته ڕاده‌ی دوژمنایه‌تی .
له‌هه‌ندێ جێگاوشوێن گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که هاناو په‌نا ده‌به‌ن بۆلای دوژمنانی دین ودژ به برا موسڵمانه‌کانیان ڕێنمایو پێش بینیان ده‌که‌ن بۆ ده‌رخستنی عه‌وره‌تی برا موسڵمانه‌کانیان وڕێبهریان ده‌که‌ن بۆ کوشتاریان ونههێشتنیان ، باسکردنی ئه‌م باسه‌ش دڵ ده‌ناڵێنێ پێوه‌ی وخوێنی دڵ ڕۆده‌کات وجگه‌ر ده‌بێت به‌خوێن ومووی له‌ش ڕاست ده‌کاته‌وه .
ئه‌گه‌رچی ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو مووسڵمانێك ئه‌وه‌یه که یه‌ك ده‌ست ویه‌ك کۆمه‌ڵ ویه‌ك ووته‌و یه‌ك هێزبن و هاوکاری یه‌کتریبن له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه ، به‌ڵام کاتێك که ئینساف که‌م ده‌بێته‌وه‌و جیاوازی ودووبه‌ره‌کی وناکۆکی زۆر ده‌بێت و کاتێك که برایه‌تی ڕاسته قینه که‌م ده‌بێته‌وه‌و ئیره‌یی وپه‌له‌کانی دژایه‌تی باڵ ڕاده‌کێشێت و له‌وه‌ش سه‌یرترئه‌وه‌یه کاتێك که ڕووبه‌ڕووی تاغوت ودووژمنان ده‌بنه‌وه ئه‌وکاته ترس ومل که‌چی بۆ دوژمنان ده‌رده‌بڕن و ئه‌وه‌ش کاروپیشه‌ی موسڵمانی پاك وپاڵفته نی یه وه ئه‌وه هه‌رگیز له موسڵمان ناوه‌شێته‌وه ، ته‌نها مه‌گه‌ر که‌وتبێته هه‌ڵه‌یه‌کی زۆرگهورهوهو یان هه‌ڵهێنجاندنی بیرۆچکهیهکی هه‌ڵه که تیایاندا ڕووی داوه .