02/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی کتێبخانەی شاری بەغداد
سه‌ره‌تا له تابلۆی كتێبخانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م، چونكه سه‌رەتای
فه‌تحی هه‌موو كتێبێك (اقرا)ه خوێندنه‌وه‌یه ، ئێوه ئه‌زانن پێغه‌مبه‌ری
نازدار(علیه الصلاة والسلام) له شاخێك كه به‌رزییه‌كه‌ی
٦٣٤مه‌تره،ئه‌وه‌ی كه چوبێته مه‌ككه ئه‌و جێگایه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(عليه
الصلاة والسلام) تیایدا دانیشتووه ئه‌شكه‌وتی(حراء)ه هێنده شاخه‌كه
به‌رزه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌هێز بڕوات به
كاتژمێرێك ده‌یبڕێت، شاخێكه پێكهاته‌كه‌ی به‌ردینه كه سه‌ر ده‌كه‌ویت
ده‌بێت ئاگات له خۆت بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویت بچیت به‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌دا ،
پێغه‌مبه‌ری خودا (عليه الصلاة والسلام) له ڕهمهزانێك له
ڕهمهزانهكانی ساڵدا ده‌چێته ئه‌و جێگایه، هێشتا پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ
نه‌هاتووه ، بیر ده‌كاته‌وه له‌م گه‌ردونه له گه‌رمای ئه‌و مه‌ككه‌وه
ئه‌م پیاوه تێده‌گات له جێگایه‌كه‌وه كه هیچچ شارستانیه‌تێكی تێدا
نییه ، به مێشكی‌دا دێت ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كه بیر بكاته‌وه، خۆ
ناگونجی ئه‌م دنیایه هه‌ر ئاوا به ساده‌یی و ئاسانی دروست بوبێ ئه‌م
بتانه ئه‌م سیسته‌مه جوانه‌ی گه‌ردون به‌ڕێوه به‌رن!..
بۆیه
ده‌چێته ئه‌وێ بێزاره له‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌یه ،بێزاره له‌و په‌رستشه‌ی
كه ئه‌یكه‌ن ، بێزاره له‌سیستەم و دەسەڵاتیان، بۆیه پێویستی به‌وه
هه‌یه كه گۆشه‌گیر بێت له خه‌ڵكه نه‌فام و نه‌زانه‌ی ، خوای گه‌وره‌ش
ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره(عليه الصلاة والسلام)خۆی په‌روه‌رده‌ی كردووه
بارێكی وای ئه‌یاتێ كه بێزار ببێت له‌و بارودۆخه وه‌ك چن خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:((ال‌م یجدك یتیما فآوي))تۆ هەتیوێك نه‌بویت خۆمان
په‌روه‌رده‌مان كردی ئه‌ی محمد ، كه ده‌چێته ئه‌و جێگایه یه‌كه‌م په‌یام
بۆ ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر(عليه الصلاة والسلام) وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر
ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌رانی تر كه هاتوون به تایبه‌تی بۆ گه‌لێك و
نه‌تەوه‌یه‌ك هاتوون به‌ڵام من بۆ هه‌موو جیهان هاتووم و خوێنده‌واریشی
نییه هیچ شتێك نازانێ نه ئه‌زانێ بنووسێ و نه بخوێنێێته‌وه ،یه‌ك
ووشه‌ی بۆ یه‌ته خواره‌وه ئه‌ویش ووشه‌ی (اقرا)ه بخوێنه وئایا ناپرسن
بۆ له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئه‌حكامه جوان و زۆره‌ی ئیسلامدا هه‌یه بۆچی یه‌ك
ووشه یۆ محمد(علیه الصلاة والسلام) دابه‌زی ، ووشه‌كه‌ش به‌وه ده‌ست
پێده‌كات ئه‌فه‌رمووێ بخوێنه ، باسمان كرد كه نه توانیویه‌تی
بخوێنێته‌وه و بنوسێت، به واتای فه‌رمان واته خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ
ده‌كات، سه‌ره‌تای هه‌موو زانستێك و به خوێندنه‌وه‌یه و پێشكه‌وتنی
هه‌موو گه‌لان و وڵاتێك به خوێندنه‌وه‌یه ،پێگه‌یشتنی هه‌موو
شارستانیه‌تێك به خوێندنه‌وه‌یه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی خوێندنه‌وه نازانم
هیچ نازانم ،جبرئیل(علیه السلام)پێ ده‌فه‌رموێت بخوێنه ، كه‌واته
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌موو دنیا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست
بێنین خوێندنه‌وه بوو..
سه‌یری كتێبخانه‌كان بكه‌ن له جیهانی
ئیسلامی‌دا یه‌كه‌م كتێبخانه بۆ ماوه‌ی ٥٠٠ساڵێك كتێبخانه‌ی به‌غداد یه
كه‌م كتێبخانه بووه له هه‌موو جیهاندا كتێبه‌كانی هیچ كه‌سێك
نه‌یتوانیوه بیژمێرێت ئه‌وه‌نده كتێبی زۆری تێدا بووه، واتا سه‌رژمێری
كتێبخانه‌ی به‌غداد نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌های كتێبخانه‌ی به‌غداد بزانن
ڕووباری دیجله بهێنه به‌رچاوی خۆتان ، كاتێك که سوپای ته‌تار ئەو شارە
داگیر دەکات دەیەوێت له وشكانی ڕۆژئاوای به‌غداد بۆ وشكانی ڕۆژهه‌ڵاتی
به‌غداد بڕوات، به‌غداد دوو به‌شه دیجله به‌ناویدا ده‌ڕوات ،دیجله‌ش
ڕووبارێكی گه‌وره‌یه به واتایه‌كی تر سێ هێنده‌ی ئاوی قه‌شقۆڵییه،
به‌نزیككراوه‌یی به‌قه‌ده‌ر ڕووباری نیله، چی له‌ناو ئه‌م
كتێبخانه‌یه‌دایه ته‌تار ئەیهێنێتە ده‌ره‌وه پردی پێ دروست ده‌كات له
جیاتی بلۆك یان چیمه‌نتۆ!، ئه‌م هه‌موو كتێبه داده‌نێت له ناو
ڕووباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان و گالیسكه و حوشتر و ئه‌سپ و
ده‌بابه‌كانیان نه‌ك ده‌بابه‌ی وه‌كو هی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بابه‌ی جیاواز
كه‌له‌و كاته‌دا دروست كراوه بپه‌ڕنه‌وه له‌مبه‌ری ئاوه‌كه بۆ ئه‌و
به‌ری ئاوه‌كه و ئه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌بێت به ملیۆن كتێب
هه‌بوبێت له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا..
كتێبخانه‌ی به‌غداد به‌ش به‌ش بووه له : (علوم الحدیث و علوم العقيدة ,علومالفقهي ,علوم الحياة,فيزياء,كيمياء,الطب..هتد),له‌ناو
ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا هۆڵی تێدا بووه كه بۆ موحازه‌ره وتنه‌وه تەرخان
کراوە، زانایان وانەیان تیا وتۆته‌وه ، هۆڵی تیا بووه بۆ مناقشه وه
هۆلی تێدا بووه وه‌كو كافتریا كه كه سێك ماندوو ببێت بچێته ئه‌وێ
پشویه‌ك بدات یان چایه‌ك یان قاوه‌یه‌ك بخواته‌وه،ئه‌مه‌ش له ساڵی١٣٢
كۆچییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كانه‌وه واتا
سه‌رده‌می ئه‌بی سفاحی و جەعفەری منصوره‌وه هه‌تاوه‌كو ٧٠٠ ساڵ تەمەنی
هەبووە..
له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌دا خه‌ڵكی تێدا بووه ته‌نها كاری
ئه‌وه بووه كه كتێب بۆ خەڵکی بدۆزێته‌وه ، بۆ نمونه كه‌سێك ڕۆیشتووه
وتویه‌تی پێویستم به كتێبێكه له‌سه‌ر مێژووی شاری باقه‌لان ، شاری
باقه‌لان ئێستا ئه‌و شاره هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌ماوه له كوردستاندا له
نێوانی سلێمانی و هه‌ولێردابه له نزیكی قه‌زای دوكانه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی
خه‌ڵكی ڕانیه و دوكان و قه‌ڵادزی بن ئه‌زانن باقه‌لان له كوێدایه ،
باقه‌لان یه‌كێك بووه له هه‌ره شاره گه‌وره‌كان زیاتر له ده هه‌زار
بۆ دوازده هه‌زار خه‌ڵكی تێدا ژیاوه ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ته‌تاردا
خاپور بووه هیچ شتێكی نه‌ماوه ، وه باقه‌لانیش به زنجیره چیایی كانی
وتمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو ده‌گاته‌و باقه‌لان ، وه شارێكی
زۆر نازدار و جوان بووه ، وه شارێكی زانستی زۆر جوان بووه ، وه
گه‌وره‌ترین كتێبخانه له‌دوای كتێبخانه‌ی به‌غداد له ناوچه‌كانی
كوردستاندا كتێبخانه‌ی باقه‌لان بووه،وه شتێكی زۆر گرنگی تێدا بووه
له‌ناوه ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا بۆ نموونه كه‌سێك كتێبێكی ویستووه به‌ڵام
خۆ چاپخانه نه‌بووه ئه‌و كتێبه‌ی بۆ چاپ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكیان هه‌بووه
كه دانیشتون ناویان (نەساخین) بووه كتێبه‌كه‌یان بۆ نووسیوه‌ته‌وه و
یاویانهتێ كه كڕیویه‌تی یان به‌شێوه‌یه‌كی تر، وه له‌ناو ئه‌م
كتێبخانه‌یه‌دا زانکۆی تێدا بووه ، ئه‌م زانکۆیە خه‌ڵكێك له ده‌ره‌وه
ئه‌هات له ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا ئه‌مایه‌وه ئه‌وه‌ی تیایدا بژیایە
خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانیش پاره‌ی دابه‌ش ده‌كردبۆ ئه‌وه‌ی بیدا به‌م
خوێندكارانه بخوێنن زۆر بایه‌خیان به زانست ئه‌دا.