02/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پەیڤێکی مێژووی لەسەر کوروش
کوروش یەکێکە لە پادشا بەناوبانگەکانی پارسیاو هەموو دوونیا دەیناسێت
مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆ خۆی تۆمار کردوە بە سەردەمی زێڕینی هاخامەنشینەکان
هەژمارد دەکرێت..بێگومان ساڵانی پێش زاینە..
ئەم پادشایە خاوەنی تواناو دەسەڵاتێکی بێشومار بووە، بە دادوەرترین پادشا
دادەنرێت، وا باس دەکەن کە یەکەم کەس بووە یاسای مافی مرۆڤی دەست نیشان
کردوە، ئێستاش لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو یاسایە ئاماژەی بۆ کراوە کە
لەسەردەستی کوروشی گەورە دامەزراوە..
باسەکی من ئەمانە نیە.. بەڵکو شتێکی دیکەیە سەرنجی سەرکردە کوردەکانی پێ ڕادەکێشم بە گشتی..
لە دوای دوستکردنی ئیمپراتۆریەتە بەناوبانگەکەی بەوە ناسرا بوو کە
پادشایەکی هەژارە کوروش، گەورە پیاوان و مەعقولانی هەندێك لە پادشاکانی
یونان دێنە لای و زۆر جار بە توانجەوە قسە لەگەڵ کوروش دەکەن دەڵێن توانای
میوانداریشی نیە لە تاو بێ پارەیی ..
یەکێك لە پادشاکانی یۆنان
دەپرسێت؟ بۆ خاوەنی سەروەت و سامانێکی شاهانە نیت ؟ ئەوەی دەست دەکەوێت
ئەیدەیتە سەربازەکانت خۆت هیچت نیە؟ خەڵکەکەشت پۆشتەوە پەرداخن لە دەسەڵات
وفەرمانڕەویەکەدا، بۆ وا هەژار دەردەکەویت ؟
کوروش لە وەڵامدا ووتی دەوڵەمەندترین پادشا چەندی سەروەت وسامان هەیە، لە وەڵامدا هەرکەس ووتەیەکی و ژمارەیەکی دایە کوروش..
ئەویش ووتی بڕۆن جار بدەن بە ناو خەڵکی ژیر فەرمانڕەویمدا ئەوەندەم پارە پێویستە کە زۆرینەی لە دەمی ئەوان وەرگرت.
لەماوەی چەند رۆژێکی دیاریکراودا هەموو پارەکەی هاتە بەردەست!
ئینجا بە پادشاو پیاو مەعقولانی ووت: من پارەکانم لای گەلەکەمە هەر کات
پێویستم بوو ئەوان دیخەنەوە بەردەستم ئیتر گەنجینەم نیە تا دڵم لایبێت و
پاسەوانی بۆ دابین بکەم لای گەلی خۆم هەڵمگرتوە..
سەرچاوە : فەردوسی و شالە
هەرچەندە من خۆم بە مێژوویەکی تەرغیبی دەیبینم و ئاسەواری راستی نیە، بەڵام ئەگەر ئەفاسانەش بێت ، تەعبیرێکی جوانە