قورئانی پیرۆز بۆچی لەشەودا هاتوەتە خوارەوە؟ بۆچی شەوی قەدر لە ڕۆژدا نیە؟
02/08/2013 نوسەر: bzavpress

قورئانی پیرۆز بۆچی لەشەودا هاتوەتە خوارەوە؟ بۆچی شەوی قەدر لە ڕۆژدا نیە؟

 
قورئانی پیرۆز بۆچی لەشەوداهاتە خوارەوە؟
یاخود بەمانایەکی تر دەتوانین بڵێین بۆچی شەوی قەدر لە ڕۆژدا نیە، خوای گەورە شەوی هەڵبژارد بۆ هاتنەخوارەوەی قورئان؟
بۆزانینی ئەم پرسیارە لەخوارەوە وەڵامەکەت دەست دەکەوێت:

یەکەم/ هاتنە خوارەوەی خوای گەورە هەموو شەوێك
هەروەك لەم فەرمودەیەدا دەردەکەوێت، لە ئەبوهورەیرەوە خوا لێ ی رازیبێت دەگێڕێتەوە پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) دەفەرموێت: (ينزل ربنا تـبارك وتعالى كـل ليلة إلى السماء الدنيا حيـن يـبقى ثــلث الليل الآخر يقول : (من يدعـوني فأستجيب له ،من يسألني فأعـطيه ، من يستغـفرني فأغـفر له ) أخرجه البخاري ومسلم والترمذي وأبو داود وابن ماجه وأحمد ومالك.
واتە: خوای گەورە هەموو شەوێ دێتە ئاسمانی دنیا لەوێ دەمێنێتەوە لە سێ یەکی شەودا، دەفەرموێت ( ئەوەی داوای پارانەوەم لێدەکات وەڵامی ئەدەمەوە، ئەوەی داوا دەکات ئەیدەمێ، ئەوەی داوای لێخۆشبون دەکات لێی خۆش دەبم).
ئەمەش بەسە بۆ شەو فەخرو شەرەفێکی گەورەیە کە خوای گەورە لە شەودا دێتەخوارەوە.

دووەم/ ڕیایی نیە لە عیبادەتکردنی شەودا
شێخ الشعراوی دەفەرموێ (العـبادة الحقـيقـية لله تعالى وبدون رياء تـكون ليلا ، فالذي يـرائي بعـبادة الله ليـقـال عـنه أنه رجـل صالح ريـاء أو نفاقـا لا يمكن أن يقـوم الليـل).
واتە: عیبادەتی ڕاستەقینە بۆ خوای گەورە بەبێ ڕیایی لە شەودایە، چونکە کەسێك ریایی بکات بۆ ئەوەی پێی بڵێین پیاوێکی چاکە! ڕیا و نیفاق ناکات ناتوانێ شەو هەڵسێ بۆ عیبادەت.
لەبەرئەوە ووتویانە ئەگەر شەو نەبوایە حەزم بەمانەوەی دنیا نەئەکرد.
وە زۆربەی لەبەر هەواو هەوەس و هەوابازی یان خەوتن ئەمەش دوڕوەکان دەگرێتەوە ئارەزویانەو نمونەی ئەوانەن کەغافڵن بێ ئاگان لە نوێژەکانیان بەتایبەت نویژی بەیانیان.

سێیەم/ باشترین نوێژ نوێژی شەوە
لە ئەبو هورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێت: (أفـضـل الصيام بعـد شهر رمضان شهر الله المحرم وأفـضـل الصلا ة بعـد الفـريضة صلا ة اللـيـل ) مسلم وأحمد والنسائي والترمذي وأبو داود وابن حبان وابن خـزيمة.
واتە: باشترین ڕۆژوو لەدوای مانگی ڕەمەزان مانگی خودا محرەمە ، وە باشترین نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەکان لەمانگی ڕەمەزاندا نوێژی شەو ( قیام اللیل ) هەستان لەشەودا بۆ شەو نوێژ وەکو ئەمانە:

١.نویژی تەراویح / ئەو نوێژەیە کە لەسەرەتایی شەودایە دوایی نوێژی عیشاء موسوڵمانان پشویەك دەدەن بەخۆیان لە نێوان ڕکعاتەکاندا کە دیاریکراوە.

٢.نوێژی التهجد/ ئەو نوێژەیە کە لەکۆتایی شەودایە کە ئیماندار واز لە خەوتن دێنێ هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی ئەم نوێژە .
خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ( تتجافى جنوبهم عن المضاجع يدعون ربهم خوفا و طمعا ومما رزقنهم ينفقون ) سورة السجدة /١٦.
واتە: (ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه‌) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزاو پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: ( ومن اليل فتهجد به نافلة لك عسى أن يبعثك ربك مقاما محمودا) سورة الاسراء/٧٩ .
واتە: له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.ەرزەکان نوێژی شەوە ).

چوارەم/ هەموو پەرتوکە ئاسمانیەکان لەشەودا هاتونەتە خوارەوە
بەس بەتەنها قورئان لەشەودا نەهاتوەتە خوارەوە بەڵکو هەموو پەرتوکە ئاسمانیەکان لەشەوداو لەشەوانی ڕەمەزان، سەرەتا صحوفی ئیبراهیم (علیە السلام) هەتا کۆتا پەرتوك قورئانی پیرۆزە، هەروەها زیاتر هۆی هاتنەخوارەوەی ئەم پەرتوکانە لەئاسمانەوە ئەوەیە بۆنەمانی تاریکی سەر زەوی و نەمانی جهل و شرك و کوفرو جێگیربونی نوری خواو عیبادەتکردنی.
خوای گەورە وەسفی قورئان دەکات بە نور، هەروەها وەسفی تەورات و ئینجیل دەکات بە نور.

پێنجەم/ دەرکەوتنی نور لە تاریکی شەودا
لە پێناوی دەرکەوتنی معجزەی خوای متعال و بەندەکانی روناکی ببینن دەبێت تاریکی شەوە زەنگ هەبێت هەروەکو ئێستا ئێمە لە ژیانماندا دەڵیین/ بە بەرەنگاربونەوە ی دژەکان شتەکان دەردەکەون و دیاریدەکرێن.
خوای گەورە پێغەمبەری نازدار محمد ( علیە الصلاة والسلام) نارد وە قورئانی پێیدا ناردەخوارەوە ( نور) بوو، لەکاتێكدا کەتەواو تاریک بوو لە شیرك و کوفر لە جەزیرەی عەرەبی شەوی لیلة القدر مەنارەیەك بوو بەڕاستی بەبێ بونی ڕوناکی مانگ، هەروەها دەبینین معجزەی خوای گەورە ئاشکرایە، هەروەکو ڕوناکی نور لەجەرگەی تاریکە شەودا لە شەوی قەدری ١٤٢٧ کۆچی.
یەکەم شەوی قەدر لە ئەشکەوی حراء لەشاخی نور لە مەککە سەرەتای هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز سورەتی أقراء بوو .