01/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لیبرالیزم ... له‌به‌رده‌م پرسی ئه‌خلاق و تاكگه‌رایی
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی دواییدا كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی چه‌ندین ئایدیا‌و بۆچوونی لاده‌رو نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ سرووشتی مرۆڤ و بزووتنه‌وه‌ی ژیانیشدا به‌رهه‌م هێناوه‌و وه‌ك دیدگای فریادره‌س بۆ كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تی نمایشی كردوون، هه‌ریه‌ك له‌وانه یان زۆربه‌یان كاردانه‌وه‌ی پێش خۆیان بوون و رووانگه‌ی پێچه‌وانه‌یان راگه‌یاندووه، فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م ره‌وشه ناسه‌قامگیره فیكرییهش ده‌ره‌نجامه‌كانی تێكدانی ئایینه‌كان و بارگاویبوونی دیدگا فیكری و فهلسهفییهكانیانه به نه‌زعه‌ی مادیگه‌ری و رووانینی تاكرهههندییانه بۆ مرۆڤ و ژیان و بوونه‌وه‌ر. دوا هه‌نگاوی رۆژئاواییه‌كان یاخیبوونیان بوو له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی و دامه‌زراندنی رێبازی پرۆتستانتی كه له‌هه‌ناویدا رێبازی سه‌رمایه‌داری هاته‌بوون، هه‌روه‌ها یاخیبوونی هه‌ندێكی تریش له رێبازی ئه‌رسۆزۆكسی كهدیدگای ماتریالیستی ئیلحادی لێكه‌وته‌وه‌و فیكری كۆمۆنیستی به‌رهه‌م هێنا.
ئه‌وه‌ی زیاتر ره‌وشه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی گۆری و بارودۆخێكی تری هێنایه كایه سیكۆلاریزم بوو كه تا راده‌یه‌كی زۆر ئایینی له‌ناو زۆربه‌ی روواڵهتهكانی ژیانی ئه‌وروپا كرده ده‌ره‌وه، زۆربه‌ی دیدگا‌و فه‌لسه‌فه ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌تی سیكۆلاریزم له سه‌ره‌تاوه شه‌رعیه‌تی ئاینییان به هه‌نگاوه به‌راییه‌كانیان دا پێش ئه‌وه‌ی دواتر به‌ته‌واوی حاشا له‌ئایین بكه‌ن و گشت بنه‌ماكانی ره‌ت بكه‌نه‌وه. فیكری لیبرالیی(liberalism)كه میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی بزووتنه‌وه سیاسی و فیكرییه‌كانی رۆژئاوای دوای سه‌رده‌می (رۆشنگه‌ری)یه‌و مه‌رجه‌عی زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیانی ئه‌وانه، كه له‌بنه‌مادا بزاوتی ره‌هاكردنی تاكه له‌هه‌موو كۆت و به‌نده‌كانی ئایین و پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌ناوی ئازادی تاك و سه‌ربه‌خۆیی ویست و ئیراده‌ی مرۆڤه‌وه وه‌ك كائینێكی راوه‌ستاو له‌سه‌ر نهزعه مادی و دنیاییه‌كانی خۆی نه‌ك ئاراسته ئاینییه‌كان.
ره‌هاكردنی تاك له‌هه‌موو پابه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بانگه‌شه‌ی تاكگه‌رایی و به‌رهه‌مهێنانی رێچكه‌ی تاكگه‌رایی(المذهب الفردی) سه‌ره‌تای هه‌موو لادانه‌كانی مرۆڤی چه‌رخی نوێ بوو، كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌ناوی ئازادییه‌وه مرۆڤی دایه ده‌ست غه‌ریزه‌و ئاره‌زووه ره‌هاكانی، له‌هه‌ناوی ئه‌م رێبازه‌دا رێچكه‌و رێبازهكانیتری وه‌ك سیكۆلاریزم گه‌شه‌یان كرد‌و هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌و دواتر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئایینه‌كان چر كرانه‌وه.
مرۆڤی رۆژئاوایی به‌رهه‌می مێژوویه‌كی دوور‌و درێژه له ونبوون و گه‌ران به‌دوای خۆیدا كه پێش ئه‌م قۆناغه‌ش خۆی دابوویه ده‌ست فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پر له مشتومری بێ ده‌ره‌نجام كه تا داوا هه‌ناسه‌ش نه‌یتوانی وه‌ڵامی پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كانی ئه‌م مرۆڤه سه‌رگه‌ردانه بداته‌وه‌و به‌بوون و حه‌قیقه‌تی خۆی ئاشنای بكات، بگره به‌رده‌وام گومان و پرسیاریتریشی بۆ درووست دهكردو به‌و هۆیه‌وه زامی نامۆبوونه‌كه‌ی زیاتر بۆ قووڵتر ده‌بوویه‌وه.
كاتێكیش مه‌سیحیه‌ت هاته ناو ژیانی رۆژئاواییه‌كانه‌وه ئه‌و قهیرنه كۆتایی پێ نههاَت و پیاوانی كه‌نیسه‌و ناوه‌نده ئاینییه‌كان نه‌یانتوانی به‌شێوه درووسته‌كه‌ی خۆی ئایین بكه‌نه فریادره‌سێك بۆ مرۆڤی رۆژئاوایی و به‌هۆیه‌وه خۆی بدۆزێته‌وه‌و له‌گه‌ران به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیدا رزگاری بكات.
نه‌ك ته‌نها كه‌نیسه‌و پیاوه‌كانی رێنموونی خه‌ڵك و هه‌واداره‌كانی خۆیشیان پێ نه‌كرا، به‌ڵكو ره‌فتارو هه‌ڵوێسته نێگهتیڤهكانیشیان به‌ناوی ئایینه‌وه ره‌وشێكی پر لهستهمكاری هێنایه كایه كه هه‌موو رواڵه‌ته‌كانی ژیانی گرته‌وه‌و دنیای به‌رینی بۆ مرۆڤه‌كان كرده زیندانێكی بچكۆله‌و هه‌موو مافێكی مرۆیی و سرووشتی له‌وان زه‌وت كرد، به‌تایبه‌تی مافی بیركردنه‌وه‌و داهێنان، كه له‌م رووه‌وه رۆشنبیران و بیریارانی رۆژئاوا زۆرترین باجی ئه‌و بارودۆخه‌یان دا.
لیبرالیزم وه‌ك كاردانه‌وه
پیاوانی كه‌نیسه له‌سه‌رده‌مه‌كانی تاریكی‌دا كه ئه‌وان خوڵقێنه‌ری بوون هه‌ژموون و باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا هه‌بوو، تاك له‌م نێوه‌نده‌دا بوونی سرابوویهوهو بزاوت و بیركردنه‌وه‌و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی لێ زه‌وت كرابوو، كه‌نیسه خۆی كردبوویه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو دیدگا‌و بۆچوونێكی مرۆڤی رۆژئاوایی و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیوداڵهكاندا دژوارترین بارودۆخیان بۆ كۆمه‌ڵگه خوڵقاندبوو، كه هه‌موو ده‌نگێكی رهخنهگرو داهێنه‌ر رووبه‌رووی دادگاكانی پشكنین و بریاره بابهوییهكانی كه‌نیسه ده‌بوویه‌وه‌و ئاكامه‌كه‌ی سه‌ركوتكردن و تۆقاندن ده‌بوو. ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م سه‌ركوتكارییه ئایینی و سیاسییه‌ش ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك بزووتنه‌وه‌ی فیكری نه‌یارو دژ به كه‌نیسه‌و ده‌سه‌ڵاتی پیاوه ئاینییه‌كان بوو. له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ گێرانه‌وه‌ی مافی بیركردنه‌وه‌و به‌شداریكردنی ئازادانه‌ی تاك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ژیاندا چر كرانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌كانیش به‌رامبه‌ر بهخوڵقێنهرانی ره‌وشه‌كه بوو كه پیاوانی كه‌نیسه‌و موماره‌سه ئاینییه هه‌ڵه‌كانیان بوو، لێره‌وه گێرانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ تاك له‌رێگای هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی له‌هه‌موو كۆت و به‌نده ئاینییه‌كان كه كه‌نیسه له‌ده‌ست و پێی مرۆڤی ئه‌وروپی ئاڵاندبوو بوویه بنه‌ما و مه‌رجه‌ع بۆ هه‌موو هه‌نگاوه فیكری و فه‌رهه‌نگییه‌كانی بیرمه‌ندو رۆشنبیران، پالڵنهری سه‌ره‌كی له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كاردانهوهبوو كه دواتر بیر‌و هه‌ڵوێستی توندره‌وانه‌ی زۆری به‌رامبه‌ر به‌ئایین و حاڵه‌ته‌كانی ئایینداری لێكهوتهوه.
لیبرالیزمیش كۆی ئه‌و بیرورایانه‌ی یه‌كخست كه له‌به‌رامبه‌ر كه‌نیسه‌و پیاوانی ئاینییه‌وه سه‌نگه‌ریان گرتبوو، سهنگهرنشینییهكهی ئه‌وانیش له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه پاساوی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام ته‌نها كاردانه‌وه‌كانیان بوونه جێگای سه‌رنج و مشتومری ئایینداره‌كان و دواتریش به‌شێك له‌خۆیان، به‌و حوكمه‌ی به‌هه‌موو ههنگاوهكانیانهوه په‌رگیری دیاره‌و ده‌ره‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان ره‌وشی ناته‌ندرووستی تری وه‌ك حاڵه‌ته‌كانی پێشووی خوڵقانده‌وه با به‌شێوازی تریش بووبێت.
لیبرالییه‌كان هه‌میشه ئه‌وه‌یان پێ خۆشه كه ئازادی بكه‌نه درووشم و مانشێتی رێبازه‌كه‌یان و له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا لیبرالیزم چییه، بگوترێ (رێبازی ئازادی)یه، كه ئه‌مه جگه له ته‌رحێكی دروشماوی شتێكی تر نییه، چونكه قۆرخكردنی ئازادی له‌لایه‌ن بانگه‌شه‌كارانی لیبرالییه‌وه ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه ته‌نها ئه‌وان ئازادی مرۆڤه‌كانیان به‌ئامانج گرتووه‌و ئایدیا‌و رێبازه‌كانی تر دژی مه‌بده‌ئی ئازادین، ئه‌م گوتاره شیعاراتییهش زیاتر له‌ناو دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ره‌واجی پێ ده‌درێت و رووانینه شموولییهكهی لیبرالیزمی پێ په‌رده‌پۆش ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دیدگای رێبازه‌كه بۆ ئایین و چه‌مك و بنه‌ما ئایینی و ئه‌خلاقییه‌كان.
راسته زاراوه‌كه لهبنهرهته زمانه‌وانییه ئهوروپییهكهیدا به‌و واتایه هاتووه‌و رێبازهكهش گرنگییه‌كی به‌رچاوی به ئازادی و پرۆسه‌ی ره‌هاكردنی مرۆڤه‌كانی له‌هه‌موو ئه‌و كۆت و به‌ندانه به‌هه‌ند گرتووه كه ئه‌و ئازادییه پێشێل یان سنووردار ده‌كات، به‌ڵام پرسه‌كه له‌سه‌ر جیهانبینی رێبازهكهو ئه‌و شێوازه ئازادییه‌یه كه به‌ره‌هایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك‌دا دایناوه‌و هه‌ندێ جار سنووربه‌ندی به‌پێشێلكاری وه‌سف ده‌كات، هه‌رچه‌نده لایه‌نه مه‌یدانی و پركتیكییهكه تا ئێستاش ئه‌و واقیعه تیۆرییه‌ی به‌ته‌واوی پێ هه‌زم نه‌كراوه.
(له‌رووی وه‌رگیراوه زمانهوانییهكهیهوه زاراوه‌ی لیبرالیزم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وشه‌ی لاتینی(لیبرالیس)به‌واتای (كه‌سی خاوه‌ن كه‌ره‌م و به‌خشنده، خاوه‌ن رێز‌و نه‌جابه‌ت، ئازاد)دێت، له‌نێوان ئه‌م واتا وه‌رگیراوانه‌ی وشهكهشدا ده‌بینین واتای دوایی(كه‌سی ئازاد) بونیاتی چه‌مكه نوێیه‌كه‌ی له‌سه‌ر نراوه)(1).
لیبرالیزم وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كی تری فیكری كۆمه‌ڵه واتا‌و ئاماژه‌یه‌كی جیاوازی پێدراوه و دیدگایه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر واتا‌و چه‌مكێكی دیاریكراو درووست نه‌بووه، به‌م هۆیه‌وه پێناسه‌یه‌كی روون و وردی بۆ نه‌كراوه‌و كارێكی وا بۆ توێژه‌ران و خودی بیرمه‌نده لیبراڵه‌كانیش بووه‌ته ئه‌سته‌م.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نزیك ببینه‌وه له‌جه‌وهه‌رو كرۆكی چه‌مكه‌كه ده‌توانین دڵنیابین له‌وه‌ی كه: (ئه‌گه‌ر لیبرالیزم ناوه‌رۆك و كرۆكێكی هه‌بێت بریتییه له پێداگری له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی تاك و زه‌رووره‌تی ئازادكردنی له‌هه‌موو هه‌ژموون و حاڵه‌تێكی ئیستیبدادی، بۆ ئه‌مه‌ش ئامانجی لیبرالیزم خۆی له‌رزگاركردنی تاك له ئیستیبدادی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینێته‌وه، بۆیه ده‌توانین له‌رووی مێژووییه‌وه ریشه‌كانی لیبرالیزم له‌و بزووتنه‌وانه‌دا ببینینه‌وه كه تاكیان كردووه‌ته ئامانجی خۆیان و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا بوونه‌ته نه‌یاری داب و نه‌ریت و ده‌سه‌ڵات، ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تی ئیراده‌ی تاك بۆ ئیراده‌ی كۆمه‌ڵ).(2).
تاك سه‌نته‌ره‌و تاكگه‌رایی بنه‌ما
كاتێك پێناسه‌ی هه‌ر تیۆرێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی دهخوێنینهوهو چه‌مك و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بینین وه‌ك چه‌مك و پێناسه زه‌مانه‌تی هه‌موو چاره‌سه‌رێك به مرۆڤ ده‌دات و خۆی ده‌كاته ئه‌و فریادرهسهی كه ئازادی و رزگاری و پێشكه‌وتن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌دی ده‌هێنێت، به‌ڵام زۆرجار واقیعی پراكتیكی رووبه‌رووی راستییه‌كی ترمان ده‌كاته‌وه كه جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ پێناسه‌و ته‌رحه تیۆرییه‌كانی ئه‌و رێبازانه‌دا.
لیبرالیزم یه‌كێكه له‌و رێباز‌و فه‌لسه‌فانه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واقیعی به‌رجه‌سته‌ی ژیان و ناخی مرۆڤدا مامه‌ڵه ده‌كات و پلانی خۆی هه‌یه بۆ شێوازی هه‌ڵسووران و ئه‌و مافانه‌ی لێی جیا نابێته‌وه‌و نه‌خشه‌ی رێگای خۆیشی هه‌یه بۆ ئه‌داكردنی ئه‌و مافانه، له‌رووی تیۆرییه‌وه لیبرالیزم وه‌ك چاره‌سه‌رو فریادره‌سێك هاتووه‌ته پێشه‌وه‌و له‌تاكه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌رووی پراكتیكه‌وه بۆی به‌دیهاتووه زۆر له‌وه كه‌متره كه بیریار‌و فه‌یله‌سوفه‌كانی بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه.
تاكگه‌رایی بنه‌ماو پایه‌ی یه‌كه‌می رێبازی لیبرالیزمهو به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ماركسیزم‌دا دیدگایان پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه كه ئه‌و باوه‌ری بهكۆمهڵگهرایی هه‌یه. لیبرالییه‌كان تاك به سه‌نته‌رو سه‌روه‌ر ده‌زانن له‌م بوونهوهرهداو هه‌موو باڵاده‌ستییه‌كی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌و بۆچوونه پێشوه‌خت و به‌جێماوه‌كان به‌سه‌ر ویست و ئاره‌زووی سه‌ربه‌خۆی مرۆڤه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
فیكری لیبرالی ئه‌نانیه‌ت و غه‌ریزه‌كانی مرۆڤ ده‌وروژێنێت و گوتاری ئاراستهكراویشی بۆ هه‌ستی هه‌ڵچووی ئه‌و و خواسته دهروونییهكانیهتی، پێداگری و سه‌ره‌رۆیی و خۆپه‌رستی و خۆپهسهندییهكهی گه‌شه پێ ده‌داو سه‌ركه‌شییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته لوتكه و داوای لێ ده‌كات خۆی له‌هه‌موو مه‌بادیئه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كان ئازاد بكات و نه‌چێته ژێر باری هیچ كۆت و به‌ندێكه‌وه، به‌ته‌نها بۆ خۆی بژی مه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته كۆمهڵایهتییهكانیدا ناچاری هه‌ندێ پابه‌ندی بكه‌ن.
به‌و پێوهدانگانهی سه‌ره‌وه لیبرالیزم واته شه‌ریعه‌تی هه‌واو ئاره‌زوو، ده‌رچوون له‌هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی مانا به‌ژیانێكی ته‌ندرووست ده‌ه‌ن و مرۆڤ بوونی راسته‌قینه‌ی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه وه‌ك كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه راسپێردراوه به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی، میكانیزمی ئه‌مه‌ش پێكه‌وه ژیانه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو كه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی مرۆڤه‌كانی پێوه دیاربێت و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مافه‌كان دیاری كرابن، نه‌ك مرۆڤ پارچه‌یه‌ك بێت له‌غه‌ریزه‌ی نابه‌رپرس و ئاره‌زووه سه‌ركه‌شه‌كانی ئاراسته‌ی بكات و له‌و سه‌ریشه‌وه هه‌موو مافێك بۆ خۆی دیاری بكات بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانیه‌تی وه‌ك مرۆڤێكی تاكی خاوه‌ن ئینتیما بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
بوونی مه‌رجه‌عێكی سه‌ركه‌شی دیسپلین نه‌كراوی وه‌ك هه‌واو ئار‌زووی رههاكراو له‌هه‌موو فاكته‌رێكی رێكخهرو رێنموونیكار، وای له‌م رێبازه كردووه له‌رووی مێژووییه‌وه چه‌ندین دیدگای جیاواز له‌خۆ بگرێت و هه‌ریه‌كه له‌بیرمه‌ندو خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌كانی ناو ئه‌م رێبازه به‌جۆرێك رووانینه لیبرالییهكانی خۆی بۆ مرۆڤ و ئاكارو ره‌فتاره‌كانی بخاته روو، ئه‌مه‌ش لیبرالیزمی وه‌ك رێبازێكی كراوه به‌رووی هه‌ر گۆرانكاری و هه‌ندێ جاریش گوتاری پێچه‌وانه‌ی یه‌كتردا هێشتووه‌ته‌وه.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه لیبرالیزم له‌رووی بوونه تیۆری و فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه چه‌ندین رێچكه‌ی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه جیاوازییه‌كانیان هه‌ندێ جار بیرورای پێچه‌وانه‌شی تێكه‌وتووه، بۆ نموونه فیكری لیبراڵی لای جۆن لوك جیاوازه له‌و لیبرالیهتهی لای مادیسۆن هه‌یه، لیبرالیه‌تی فریدریك هایك جیایه له لیبرالیه‌تی تۆكۆفیل یان لای فریدمان یاخود بوشانان یا نوزیك هه‌ی، لیبرالیزم به دیدگا ئازادگهره ره‌هاكه‌ی نه‌ك ته‌نها جیایه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی لیبرالیزمه به دیدگا كینزییهكه...هتد.(3).
ئه‌م واقیعه تیۆرییه ئاڵۆزهش ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌مینه مهیدانییهكهو دیاریكردنی حاڵه‌تێكی لیبراڵی ته‌با له‌گه‌ڵ چه‌مكێكی تیۆریداو لهههڵسهنگاندندا رێبازه‌كه گرێ و ئیشكالی زۆری تێ ده‌كه‌وێت، له‌ناو ئه‌م بارودۆخه تیۆرییه ناجێگیره‌دا رووانینی سه‌رپێی زۆر هه‌یه كه بێ هیچ ئهدهواتێكی مه‌نهه‌جی مۆرك و تایبه‌تمه‌ندی لیبرالی به واقیعێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات و لهویتریشی وه‌رده‌گرێته‌وه، كه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه زۆرجار پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌ما فیكرییانهیه كه لیبرالیسته‌كان خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
كه‌واته بۆ بینینی روویه‌كی بابه‌تی و بنه‌ره‌تی ئه‌م رێبازه ده‌توانین بڵێین: لیبرالیزم فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئابووری و سیاسییه‌و پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تدان به تاك و مه‌بده‌ئی تاكگه‌رایی، به‌و ئیعتیباره‌ی كه كائینێكی ئازاده، زاراوه‌ی ئازادیش زاراوه‌و مه‌قوله‌یه‌كی مه‌ركه‌زییه له‌ناو ئه‌م رێبازه‌دا كه هه‌میشه لیبرالیزم ده‌یه‌وێت بیكاته مۆرك و پێناسه‌ی خۆی و بابه‌تی توانج و ره‌خنه‌گرتنیش له‌نه‌یاره‌كانی، له‌م رووه‌شه‌وه وای پیشان ده‌دا كه به‌ته‌نها ئه‌و كار بۆ ئازادی ده‌كات و خه‌ون به بهرجهستبوونییهوه ده‌بینێت.
له‌م گوته تیۆرییهشهوه سرووشتی رووانینی لیبرالیزم بۆ بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ دیاری ده‌كرێن: كه لیبرالیزم له‌رووی فیكرییه‌وه به‌واتای (ئازادی)بیروباوه‌رو بیركردنه‌وه‌و گوزارشت دێت، له‌رووی ئابووریشه‌وه واتای(ئازادی) خاوه‌نداریه‌تی شه‌خسی و تاكه‌كه‌سی و هه‌روه‌ها (ئازادی)كرده‌ی ئابووری رێكخراو به‌پێی یاسای بازار ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش لیبرالیزم واته (ئازادی) كۆبوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی حزب و گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات.. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه‌لێره‌دا ئازادی ته‌نها مه‌بده‌ئێك نییه له‌ریزی مه‌بادیئه‌كانی تردا، به‌ڵكو بنه‌مایه‌كه بۆ بنیاتنان و دامه‌زراندنی مه‌بده‌ئه‌كانی تر.(4)
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت وشه‌ی ئازادیش وشه‌یه‌كی خاوه‌ن ده‌لاله‌ی دیاریكراو نییه‌و له وردكردنه‌وه‌و پێناسه‌دا ئه‌ویش بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه كه له‌وانه‌یه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ دیدگا لیبرالییهكهدا ته‌با نه‌بێت.
تاكگه‌رایی لیبرالی و سنوور‌و به‌رپرسیاریه‌تی ئیسلامی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و و تێكرای كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان له‌تاكه‌كان پێكهاتوون و پێكه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی پێكه‌وه‌بوون وكارلێكی نێوان ئه‌و واقیعه‌دا به‌رجه‌سته بووه كه خۆی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینێته‌وه، تاكیش ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ههڵسوراوبێت زیاتر پابه‌ندی و ئه‌ركه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و وابه‌سته ده‌بێت به‌ویست و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تره‌وه،
تاك له‌فیكری لیبرالیزمدا سه‌ره‌تاو ناوه‌ندی تێكرای بزووتنه‌وه‌ی ژیانهولهدهرهوهی ویست و ئیراده‌ی تاكه‌وه هه‌موو پێوه‌ره ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كان مانایه‌كیان نامێنێت، مامه‌ڵه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌و ده‌روونی مرۆڤدایه پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ویژ‌دانیدا بێت.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا لیبرالیزم كۆمه‌ڵه دیدگایه‌كی ئیلحادییه و له‌چوارچێوه فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كه‌یدا دیدگاگهلێكی هه‌یه كه هه‌موویان ره‌هه‌ندی عه‌قائیدی و ئایدۆلۆژییان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێبازه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌موو عه‌قیده‌و ئایدۆلۆژیاكانی تێپه‌راندووه‌و له‌و رووه‌وه مرۆڤی ئازاد كردووه له‌بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاردا. كه ئه‌مه به‌و شێوه ره‌هایه نییه‌و لیبرالیزم لهبنهرت و بنه‌مادا شه‌ریعه‌تی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی كه لهغهریزهكانیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
تاكی لیبرالی ئه‌و كائینه‌یه غه‌ریزه‌ی خستووه‌ته جێگای عهقڵهوهو هۆشیاری و بزاوتی ئه‌و له‌ناو ئه‌م ژیانه‌دا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی غهریزهكانیهتی نه‌ك عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی، له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌و دوالیزمهیهدا عهقَڵ رۆڵی پاشكۆیه‌تی بۆ غه‌ریزه ده‌بینێت، كه ئه‌مه له‌حاڵه‌ته مرۆییه ته‌ندرووست و ئاساییهكهیدا ده‌بوو پێچه‌وانه بووایه‌و عه‌قڵ پێشه‌نگ و رێنموونیكاری غه‌ریزه‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ بووایه.
تاك له‌هیچ حاڵه‌تێكدا ناتوانێت و بۆی نالوێت تاكێكی ته‌واو دابراوبێت و بوونه‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی رههابێت له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه ئه‌و تاكه ته‌واو له‌كۆمه‌ڵگه دابرابێت و گۆشه‌گیری بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبێت و هه‌موو پرده‌كانی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا رووخاندبێت، كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌و مه‌گه‌ر له‌فلیمه خه‌یاڵی و ئه‌فسانه‌ییه‌كانی وه‌ك تهرهزاندا بوونی هه‌بێت، سرووشتی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌یه كه وتراوه بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌ر ئه‌م بوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی مرۆڤیشه مانای به‌ژیان داوه.
كۆمه‌ڵگه‌ش له‌تاكه‌كان پێكهاتووه و ناكرێت جیابێت له‌خواست و تایبه‌تمه‌نییه‌كانی ئه‌و، ته‌نها له‌جیهانی تیۆر‌و خه‌یاڵدا تاكی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی جیا له زاتیه‌تی تاك، به‌ڵام واقیعی به‌رجه‌سته به‌و شێوه‌یه‌یه كه هه‌موو تاكێك له‌یه‌ك كاتدا تاكێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئه‌ندامی ناو كۆمهڵگهیهكیشه، ته‌نها ساتێك نییه كه تاك كارێك یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت به‌و دوو سیفه‌ته نه‌بێت، با له‌روواڵه‌تدا وای پیشان بدات كه ئه‌مه‌ی بۆ ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه مرۆڤ له گۆشه‌گیری ناو ئه‌شكه‌وته‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی پێكهێنا، بگره كۆمه‌ڵگه له‌پێش ئه‌وه‌شه‌وه له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا هه‌ر پێكهاتبوو، چونكه له‌و كاته‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا دوو تاك له‌ره‌گه‌زی مرۆیی په‌یدا بوون، بوونه هاوبه‌ش له‌په‌یوه‌ندییه‌كی دیاریكراوداو تاكێك بهدهرنهكهوت كه به‌جه‌سته‌ی یان هه‌ست و بیر‌و كرداره‌كانی بوونێكی ته‌واو سهربهخۆو جیا له‌ویتری هه‌بێت.
كه‌واته كۆمه‌ڵگه پێویستییه‌كی ده‌روونییه‌و له‌خودی تاكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و ئاره‌زوویه‌كی داواكراوی ئه‌وه كه به‌ته‌نیا نه‌ژی، ئیتر پاڵنه‌ری ئه‌مه ترس بێت له ته‌نیایی له‌به‌رده‌م ئاژه‌ڵه درنده‌كان و هێزه نادیاره‌كانی سرووشتدا، یان پاڵنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی كاتێك هه‌موو تاكێك ده‌رك به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی به‌خۆی ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا بۆی دێته‌دی، یاخود غه‌ریزه‌ی جووتبوون و پاڵنه‌ری تر، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه نه‌زعه‌یه‌كی نه‌پساو كۆمه‌ڵگه‌ی له‌ویژدانی مرۆڤدا خوڵقاندووه(5).
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تاكه‌و سرووشتییه هه‌ر تاكێكیش خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و توانای جیاوازی خۆی بێت، به‌ڵام یاسا‌و رێوشوێنێك ئیداره‌ی ئه‌م جیاوازییانه بكات و شێوازی بهرێوهبردنهكهش له‌گه‌ڵ سرووشتی مرۆڤه‌كاندا بگونجێت، لیبرالییه‌كان له‌مه‌دا كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی بونیادییه‌وه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤیان نه‌ناسیوه‌و ته‌نها له‌روویه‌كه‌وه لێی هاتوونه‌ته پێشه‌وه كه ئه‌ویش رووه غهریزییهكهیهتی و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌وه‌دا چر كردووه‌ته‌وه كه چۆن وه‌ڵامی هه‌واو ئاره‌زووه غه‌ریزییه‌كانی بده‌نه‌وه. له‌م رووه‌وه قورئانی پیرۆز ئاماژه بۆ رێوشوێنی به‌رێوه‌چوونی كاروباری ژیانی مرۆڤی په‌یامدار ده‌كات و ئاگایی پێ ده‌دات به‌شوێن نه‌كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو: {پُمَّ جَعَلْنَاكَ عَڵی شَڕیعَهٍ مِنَ الْأَمْڕ فَاتَّبِعْهَا وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاوَ الَّژِینَ لاَ ێعْڵمُونَ}(6).
ئه‌م رێبازه به‌ناوی ئازادی تاكه‌وه مرۆڤی كردووه‌ته شوێنكه‌وته‌ی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی و بواری بۆ عه‌قڵ نه‌هێشتووه‌ته‌وه رێنموونی ئاره‌زووه‌كانی بكات، هه‌رچه‌نده لیبرالیزم ههوهسپهرستییهكهشی وابه‌سته كردووه بهعهقڵانیهتهوه، به‌ڵام عه‌قڵانیه‌تی لیبرالی ته‌نها له‌وه‌دا كورت هه‌ڵدێت كه هه‌موو ئاراسته‌و رێنموونییه ئاینییه‌كان تێپهرێنرێن و مرۆڤ سه‌رپشك بێت له‌نێوان ئه‌وه‌ی ئایینه‌كان داوای ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی غه‌ریزه‌و ئاره‌زووه‌كانی ده‌یخوازێت، له‌ناو ئه‌م هاوكێشهیهشدا عه‌قڵ ئاماده‌بوونه‌كه‌ی بزره‌و شوێن و كار‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی دیار نییه‌و ته‌نها وه‌ك درووشمێكی دابراو له‌واقیعی به‌رجه‌سته بوونی هه‌یه، چونكه زۆرجار ئه‌وه‌ی غه‌ریزه‌و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ داوای ده‌كات مهج نییه عه‌قڵ قبووڵی بكات، به‌تایبه‌تی عه‌قڵی ساغ و ته‌ندرووست.
ئه‌و ئازادییه‌ش لیبرالییه‌كان باسی ده‌كه‌ن حاڵه‌تێكی روواڵهتییه و جۆرێكی تری كۆیلایه‌تی مرۆڤه، به‌ڵام بۆ هه‌واو ئاره‌زووه سه‌ركه‌ش و بێ سنووره‌كانی، سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌دا له‌بواره ئابوورییه‌كه‌وه ده‌ستی پێكرد، ئازادی تاك لای لیبرالییه‌كان ئه‌و گشتگیرییهشی نییه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی بگرێته‌وه، به‌ڵكو پێوه‌ره مادی و ئابوورییه‌كان پانتایی ئازادییه‌كان بۆ هه‌ر تاكێك دیاری ده‌كه‌ن.
ئازادی بۆ كێ؟
ئازادی تاك كه هه‌وادارانی لیبرالیزم باسی ده‌كه‌ن بریتییه لهتاكی سه‌رمایه‌دار، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له‌زۆرێك كردووه رێبازه‌كه به رێبازی سه‌رمایه‌داری ناو به‌رن و وه‌ك بنه‌ما فه‌لسه‌فی و فیكرییه‌كه‌ی ئه‌و ناوزه‌دی بكه‌ن، ئه‌و چاودێری وبهرپرسیاریهتییهش كه له‌م نێوه‌نده‌دا كراوه‌ته ئه‌ركی حكومه‌ت ده‌ستوه‌رنه‌دانه له‌و ره‌فتاره خراپانه‌ی هه‌ندێ كه‌س لهمامهڵهیاندا له‌گه‌ڵ ماڵ و سه‌رمایه‌و بازاردا موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن و بریتییه له‌سته‌م و قۆرخكاری بازار‌و ئیحتیكارو هه‌ڵگرتنی ماڵ و شاردنه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ست پێكردن، كه هه‌موو ئه‌مانه توێژێك چینێك دێنێته پێشه‌وه‌و دواجار ده‌بنه هه‌ژموونداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ژیانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م توێژه كه‌مینه‌یه‌ش كه سه‌رمایه‌یان له‌ژێر ده‌ستیاندا كه‌ڵه‌كه كردووه‌و سستمی سیاسی و ئابووری لیبرالیزم پارێزه‌ری خۆیان و سه‌رمایه‌و رهفتارهكانیشیانه، زۆرێك له‌ئازادییه بنه‌ره‌تییه‌كانی ئه‌وانی تر زه‌وت ده‌كه‌ن، بگره زۆرینه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته پاشكۆی ئاره‌زووه‌كانی كه‌مینه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داری هه‌لپه‌رست.
حكومه‌تی سه‌رمایه‌داری لیبرالیی كاتێكیش دێته ناو كێشه‌كانی كار‌و بازار‌و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌موو رهوایهتییهك به ره‌فتاره‌كانی خاوه‌ن كار ده‌دات و كرێكار‌و به‌رده‌سته‌كانی ده‌بێت وابه‌سته‌ی ئه‌و بریارو رێوشوێنانهبن كه بابای سه‌رمایه‌دار ده‌یانگرێته‌به‌ر و سه‌رمایه‌ی زیاتری بۆ راده‌كێشێت. واته له‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته لیبرالییهكهدا یه‌كسانییه‌ك بوونی نییه كه هه‌واداره‌كانی ئیدیعای ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌كێك له‌بنه‌ما پێكهێنه‌ره‌كانی رێبازه‌كه‌یان باسی ده‌كه‌ن.
ئه‌م نایه‌كسانی و مامه‌ڵه ناداپهروهرانهیهی لیبرالیزمهكان ئه‌و چینایه‌تییه پر لهستهمهی به‌رهه‌م هێنا كه كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كانی به‌ره‌و نه‌ریتی كۆیلایه‌تی ده‌برده‌وه‌و هریك بوو به‌شێوازی توندرهوانهتر بارودۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیودالیزمدا ئاشت ده‌كرده‌وه، كه لیبرالیزم له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك كاردانه‌وه‌ی سته‌مه‌كانی ئه‌و سستمه خۆی راگه‌یاند. زه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌م چینایه‌تییه ئابرووبه‌ره، ده‌سه‌ڵاته رۆژئاواییه‌كانی ناچار كرد سنوورێك بۆ ئه‌و فه‌وزایه دابنێن كه لیبرالیزم به‌ناوی ئازادی كار‌و به‌رهه‌مهێنان و بازاری ئازاده‌وه ره‌وایه‌تی پێ داوه، بۆیه له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه رۆژئاواییه‌كان هه‌ندێ یاسا‌و رێشوێنی ره‌سمیی نوێیان گرته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كرێكار و چینه زه‌حمه‌تكێشه‌كان، كه هێشتا ئه‌و هه‌وڵانه لهسهرتادان و زۆربه‌ی سته‌مه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌ڵنه‌گیراون، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌نگاوه نوێیه‌كان شكست و ناته‌واوی ئایدیا و فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیزمی لێ ده‌خوێنرێته‌وه‌و به‌رایی دارووخانی ته‌واوی رێبازه‌كه‌یه وه‌ك چۆن پێشتر سستمه كۆمۆنیستییه ركابه‌ره‌كه‌ی هه‌ره‌سی هێنا.
ئازادی مافی موڵكداریه‌تی به‌و رههاییهی لیبرالیزم پیرۆزیی پێ داوه ناته‌بایه له‌گه‌ڵ سرووشتی ژیان و حاڵه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاسایی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئایینی ئیسلام له‌م رووه‌وه رووانینێكی بابه‌تیانه‌ی بۆ حاڵه‌ته‌كانی موڵكداری هه‌یه‌و وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ كۆت و به‌ندی راستهوخۆو ناراسته‌وخۆی داناوه بۆ زه‌مانه‌تكردنی به‌كارهێنانی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كهۆمهڵگهدا، واته به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی دادپه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بگونجێت.
1- كۆت و به‌نده ناراستهوخۆكان ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌خشین دانراون نه‌ك له‌سه‌ر خودی موڵكدارییهكه، له‌وانه حرامكردنی دیارده‌كانی زیاده‌رۆیی و ئیسراف كه به‌هۆیه‌وه حیجر ده‌خرێته سه‌ر ماڵی زیادهرۆو سه‌فیهه نه‌زانه‌كان.هه‌روه‌ها زه‌كاتیش نموونه‌یه‌كی تره‌و یه‌كێكیشه له پایه‌كانی ئیسلام و مافێكی ره‌وای نه‌دارو شایستهكانه له‌ماڵی خاوه‌ن دارایی و سه‌رمایه‌داره‌كان و فه‌ریزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دارایی و داهاتیان ده‌گاته ئاستی نیسابی زه‌كات.
2- كۆت و به‌نده راستهوخۆكانیش له‌سه‌ر موڵكداریه‌تی چه‌ندین شێوازی هه‌یه، له‌وانه سنوورداركردنی مافی موڵكداری و بگره لێ سه‌ندنه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك به‌رامبه‌ر بهقهرهبوویهكی دادپه‌روه‌رانه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، حه‌رامكردنی ئیحتیكارو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی شه‌رعی له‌پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و پابه‌ندكردنی خاوه‌ن موڵك بهخستنهگهری سه‌رمایه‌و موڵكه‌كه‌ی له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا (7).
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌و چاودێره به‌سه‌ر پرۆسه‌ی موڵكدارییه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ پرانسپه ئهخلاقییهكانه، كه نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌وه، به‌ڵكو ئه‌خلاق رۆچووه به‌ناو هه‌موو كایه‌كانی تری مامه‌ڵه‌دا له‌هه‌موو رووه‌كانی تری ژیانه‌وه، هه‌ر ئه‌م پاڵنه‌ره ئهخلاقییهشه پابه‌ندی لای تاكی مسوڵمان درووست كردووه كه خۆی له هه‌ڵپه‌و غه‌ش و خیانه‌ت و ئیحتیكاری كاڵا‌و پێویستییه‌كانی خه‌ڵك بپارێزێت و بازار ناكاته گۆمێكی لێڵ و وه‌ك سه‌رمایه‌داره لیبراڵه‌كان بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان مه‌له‌ی تێدا بكه‌ن.
لیبرالیزم و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان
پرسی موڵكایه‌تی و تێكرای ره‌فتارو گوفتاره‌كانی تاكی ناو كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك پرانسیپی ئهخلاقییهوهو دواجار كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌یكاته پێوه‌رو بنه‌ما بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تاك و وه‌رگرتن و قبووڵكردنی وه‌ك ره‌گه‌زێكی چاك و چاكه‌كار یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی جه‌وهه‌ری نێوان ئیسلام و لیبرالیزمه كه یه‌كه‌میان خاوه‌نی رێبازێكی ئه‌خلاقییه و دووه‌میان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئهخلاقیاتێكهوه تاكه‌كانی ره‌ها كردووه ئه‌نجامدانی هه‌ركارو كردارێك كه‌به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی شه‌خسی تێدایه.
زۆرترینی ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌رووی فیكری لیبرالی بووه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به‌په‌راوێزخستنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان له رێكخستن په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كاندا، بگره ئه‌وه‌ش كه به‌ناچاری له‌په‌راوێزدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه بریتی نییه له به‌های ئه‌خلاقی و خوێندنه‌وه‌ی تر هه‌ڵده‌گرێت. چونكه رێبازێك كه له تاكگه‌راییدا نغرۆ بووبێت و تاكی له‌هه‌موو رێكخه‌رێكی قیه‌می جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی و وه‌ڵامی خواسته ده‌روونی و غه‌ریزییه‌كانی ره‌ها كردبێت، ئاكامه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای راسته‌قینه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كاندا نه‌ك هه‌ر پێك نایه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته دژایه‌تییه‌كی سهرسهختانهشهوه.
به‌م پێوه‌دانگه بابهتییهش ده‌توانین به‌و راستییه بگه‌ین كه لیبرالیزم له‌به‌رده‌م پرسی ئه‌خلاق و به‌ها باڵاكانیدا هه‌میشه دووچاری ئیشكال و بێ وه‌ڵامی ده‌بێت و كه‌لێن ده‌كه‌وێته نێو ته‌رحه تیۆرییهكانیهوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و بۆشاییه به‌رفراوانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه تیۆری و پراكتیكییهكهدا هه‌یه ئه‌و حه‌قیقه‌ته به‌رجه‌سته ده‌كات كه ئه‌و ئیشكال و پرسه هه‌ستیارانه كارێكیان كردووه پراكتیزه‌بوونی ئه‌و رێبازه فه‌ردانییه ببێته مه‌حاڵ، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شدا كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان خۆیان بهلیبراڵێكی ته‌واو ده‌زانن.
بۆ ده‌ربازبوون له‌پرسی ئه‌خلاق و شوێن و پێگه‌ی به‌ها باڵا مرۆییه‌كان له‌ناو ئه‌م رێبازه‌دا، لیبرالیسته‌كان زۆرجار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خوڵقاندنی هه‌ندێ حاڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر به‌رگی ئه‌خلاقی به‌به‌ردا بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قیه‌مه مرۆییانه‌دا كه ئایینه‌كان و رێبازه ئهخلاقیییهكان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن زه‌ق بكه‌نه‌وه‌و وای پیشان بده‌ن كه لیبرالیزمیش به‌ته‌واوی له ئه‌خلاق دانه‌براوه.
ئه‌وان خۆیان له‌و راستییه ده‌زنه‌وه كه له‌مه‌رجه‌عیه‌ت و بنه‌ما تیۆرییهكانیاندا شوێنێكیان بۆ قیه‌مه ئه‌خلاقییه‌كان نه‌هێشتووه‌ته‌وه تا ره‌نگدانه‌وه‌ی له حاڵه‌ته مهیدانییهكهدا ده‌ربكه‌وێت، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لیبرالیزم كۆمه‌ڵگه‌ی تێپه‌راندووه‌و دیدگایه‌كی بونیادیی نییه بۆ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌شی تاكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، به‌ها ئهخلاقیییهكانیش له‌م نێوه‌نده‌دا كار‌و كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌و ده‌بنه بونیادێكی رێكخه‌ر بۆ تێكرای په‌یوه‌ندییه‌كان. رووانینی لیبرالیزم بۆ كۆمه‌ڵگه رووانینێكی تاكلایه‌نه‌ی تاكگهراییهو ئه‌وه‌ی بووه‌ته ئامانج سوودی مادی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسییه، له‌كرۆكی ئه‌م رێبازه‌دا ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كراوه‌ته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی به به‌ها ئهخلاقیییهكان هه‌بێت، چونكه قییهمهكان ده‌رهاوێشته‌ی كارلێك و مامه‌ڵه‌ی دروستی نێوان تاكه‌كانه كه ده‌كاته كۆمه‌ڵگه‌و له‌گه‌ڵ به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌واندا ئه‌و به‌هایانه نه‌خشه‌ی رێگایان بۆ مرۆڤ گه‌ڵاڵه كردووه، لیبرالیزمیش له‌بنه‌مادا هه‌ڵگری ئه‌و ئامانجه‌یه كه مرۆڤ له‌و نه‌خشه(داسپاوه)رزگار‌و ئازاد بكات. ئه‌خلاق و ره‌چاوكردنی به‌ها باڵاكانی له‌سه‌ر پابه‌ندی راوه‌ستاوه‌و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ما پێكهێنه‌ره‌كه‌ی لیبرالیزمدا پێك نایه‌ته‌وه‌و ئه‌و رێبازه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پابهندییهكدا راوه‌ستاوه، ئه‌و ئامانجی تێپه‌راندنی ئه‌و پابهندییانهبووهو به‌كۆت و به‌ندی سه‌ر ئازادی تاكه‌كان ناوزه‌دی كردوون، كه‌وته به‌كام پێوه‌رو پێوه‌دانگی لیبرالی ده‌كرێت بانگه‌ش بۆ ئه‌وه بكرێت لیبرالیزم له‌به‌های ئه‌خلاقی دابراو نییه، له‌كاتێكدا ئه‌خلاق و لیبرالیزم له‌ماهیه‌ت و بنه‌مادا ناته‌باو دژ به‌یه‌كن.
گه‌رانه‌وه بۆ ماهیه‌تی مرۆڤ
جێگانهبوونهوهی قیه‌مه ئه‌خلاقییه‌كان له‌ناو رێبازی لیبرالیزمدا له‌و رووانینه هه‌ڵه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه لیبرالییه‌كان بۆ چه‌مكی ئازادی و ئازادی تاك هه‌یانه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌خلاق و ئازادی ده‌خرێنه به‌رامبه‌ر یه‌كه‌وه نه‌ك یه‌كه‌میان ئاراسته‌ی ئه‌ویتر بكات و لهمومارهسهدا رێنموونی تاكه‌كان بكات، دیسان ئه‌ویش له‌و بینینه نابابهتییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ماتریالیسته‌كان و له‌ناو ئه‌وانیشدا لیبرالییه‌كان بۆ ماهیه‌ت و سرووشتی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ هه‌یانه.بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامی موحه‌ممه‌د قوتب له‌كتێبی(مرۆڤ له‌نێوان مادیگه‌ری و ئیسلامدا) وێنایه‌كی بابه‌تیانه‌ی ماهیه‌تی مرۆڤی كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌و هه‌ڵده‌سورێت له‌ژیاندا بوونی شرۆڤه ده‌كات، قوتب ده‌ڵێت: مرۆڤ له‌روانگه‌ی ئیسلامه‌وه بوونه‌وه‌رێكه نهفریشتهیهو نهئاژهڵ، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌توانێت خۆی بۆ خوارتر لهئاژهڵیش دابه‌زێنێت، له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی تریشدا رۆحی خۆی به‌رز راده‌گرێت و لهپاكێتیدا ده‌یباته ئاستی فریشته، به‌ڵام حاڵه‌ته سرووشتییه‌كه‌ی خۆی له نێوان ئه‌و دووانهدایهو پێكهاته‌یه‌كه له‌ئاماده‌یی بۆ خێر، وه‌ك چۆن هه‌مان ئاماده‌یی بۆ شهر تێدایه، هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شدایه كه له وابه‌سته زه‌مینییه‌كانیش رزگار بكات. ئه‌م مرۆڤه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵه نه‌زعه‌یه‌كی فیتری كه به‌زه‌وییه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا نهزعهگهلێكی فیتری تری هه‌یه كه ئامانجكهی به‌رزی و باڵایه‌تی و هه‌وڵی ده‌ربازبوونه با به‌رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت له وابه‌سته‌ییه زهمینیییهكان. مرۆڤ له‌هه‌ردوو لایهنهكهشهوه به‌پێی ئه‌و رێنموونییانهی ئاراسته‌ی ده‌كرێت ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدا هه‌یه ( 8).
مرۆڤ له‌رووانگه‌ی ئیسلامه‌وه پێكهاته‌یه‌كه له‌جه‌سته‌و رۆح و عه‌قڵ، سه‌ره‌تا ده‌بێت دان به‌بوونیاندا بنرێت و پاشان هه‌ریه‌كه له‌وانه كۆمه‌ڵێك خوست و پێداویستی مادی و مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنیان بدرێت، ئه‌م رووانینه بابهتییهش بۆ ماهیه‌تی مرۆڤ نامۆیه به دیدگا ماتریالی و لیبرالییهكه.
ئیسلام زیاتر له لیبرالیزم بایه‌خی به‌تاك داوه‌و بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووستی له‌سه‌ر ئه‌و بنیات ناوه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ده‌بێت ئه‌و بناغه‌یه به‌هێزو خۆراگربێت، له‌م رووه‌شه‌وه ئاماده‌كردنی تاك و رهێنانی له‌رووی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و ئهخلاقیییهوه به‌گرنگ و پێویست داناوه. ئاماده‌كاری جه‌سته‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ساغ و ته‌ندرووست و به‌هێزبێت و له‌ئاستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بهربهستانهدابێت دێنه رێگای.
ئاماده‌كاری عه‌قڵیش له‌رێگای ئه‌و ئامرازانه‌وه ده‌بێت كه خوای گه‌وره پێی داوه‌و به‌هۆیانه‌وه باری مه‌عریفه‌و زانینی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ:{وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُگُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لا تَعْڵمُونَ شَیْئاً وَجَعَڵ ڵكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَهَ ڵعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ}(9). بیستن و بینین و عه‌قڵ ئامرازی وه‌رگرتنی مه‌عریفه‌و زانسته‌و به‌هۆیانه‌وه زانیارییه‌كان لای مرۆڤ كۆ ده‌بنه‌وه.
مه‌به‌ست له‌ئاماده‌كاری ئه‌خلاقیش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ كه‌مه‌ندكێشی چاكه‌و هه‌واداری چاكه‌كاران بێت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بێت و دڵی به‌و ئاكارو كرده‌وانه بكرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داخراو و دڵگوشراوبێت به‌رووی خراپه‌داو پێی دڵته‌نگ و نیگه‌ران بێت، ئه‌مه‌ش كرۆكی باوه‌ره.مرۆڤ به‌و شێوه‌یه خوڵقێنراوه كه ئاماده‌كاری چاكه‌و خراپه‌ی تێدایه‌و ئیختیاری مومارهسهشی پێدراوه، له‌و رووه‌شه‌وه پێویستی به په‌روه‌رده‌و ته‌زكیه‌ی ده‌روون و راهێنان هه‌یه‌و به‌هه‌ر بارێكدا په‌روه‌رده بكرێت به‌و باره‌دا كار‌و كرده‌وه ده‌نوێنێت، قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت:{وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا * فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا* قَدْ أَفْڵحَ مَن زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا}(10).
هه‌موو ئه‌م راستییانه لای لیبرالیسته‌كان و بیری لیبرالیزم ون كراوه‌و رووانینی ئه‌وان بۆ مرۆڤ زۆر جیاوازه له‌و رووانینه گشتگیره‌ی ئیسلام، ئه‌وان به تاكهچاوێك مرۆڤیان بینیوه‌و چاوه‌كه‌ی تریان نادیده گرتووه به‌رامبه‌ر به بوونی راسته‌قینه‌و ته‌واوی ئه‌و، مرۆڤ لای لیبرالیزم كائینێكی تاك ره‌هه‌نده‌و ته‌نها جه‌سته‌و غه‌ریزه‌كانی به‌هه‌ند گیراوه‌و بۆ ئه‌وه خوڵقێنراوه پاشكۆی گه‌ده‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی غه‌ریزه‌و ده‌روونی رههاكراوی بێت، لێره‌وه لیبرالیزم جیهانبینییه‌كی بۆ خۆی داهێناوه كه جێگای به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی تێدا نابێته‌وه‌و دواجار هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆ مرۆڤی به‌چاك بینیوه‌ته‌وه به‌خراپ له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه.
پینه‌كردنی كه‌لێنی ئه‌خلاق
له‌راستیدا ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی نه‌بوون یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی به‌ها ئهخلاقیییهكان له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیزمدا درووستی كردووه به‌ته‌نها رهخنهگرهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێبازه سه‌رنجیان نه‌داوه، به‌ڵكو بانگه‌شه‌كارانی ناو خودی رێبازهكهش هه‌ستیان پێ كردووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری به‌دوای پینه‌كردن و چاره‌سه‌ریدا بگه‌رێن. یه‌كێك له‌و كه‌سانه مێژوونووسی لیبرالی مۆریس فلامانه كه له‌كتێبی (مێژووی لیبرالیزمدا) قسه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنه ئاراستهكراوانه ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كه ئه‌وه دیارترین ره‌خنه‌كانه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاراسته‌ی رێبازه‌كه‌ی ده‌كرێت ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات و چه‌مكێك دابهێنێت كه روواڵه‌تێكی ئه‌خلاقی هه‌بێت، با له‌ناوه‌رۆك و ئامانجدا هه‌ڵگری به‌هایه‌كیش نه‌بێت كه‌مۆركی ئه‌خلاقی راسته‌قینه‌ی پێ بدات، بۆیه دێت باس له‌وه ده‌كات كه لیبرالیزمیش خاوه‌نی به‌های ئه‌خلاقی خۆیه‌تی و به (ئه‌خلاقی كرده‌یی) ناوی ده‌بات. ئه‌خلاقی كرده‌یش به‌لای فلامانهوه سێ بنه‌مای هه‌یه كه بریتین له:
1- پێداگری له‌سه‌ر كرده‌ی هه‌ڵگرتن و عه‌مباركردن كه جۆرێك له ده‌ستپێوه‌گرتنی ده‌وێت.
2- رێزگرتن له په‌یماننامه نووسراوه‌كان و ئه‌وانی تریش، بۆ خۆپارێزی له‌خیانه‌ت.
3- به‌رپرسیاریه‌تی: كه خۆدیزینه‌وه له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه نرخی خۆی هه‌یه(11).
ئه‌مه ئه‌و به‌رگرییه‌یه فلامان ده‌یكات و لیبرالیزمی پێ ده‌كاته خاوه‌نی ئه‌خلاق، ئه‌م داهێنانه‌ی ناوبراویش هه‌رگیز له‌چوارچێوه‌ی قیه‌مه ئه‌خلاقییه‌كاندا جێگای نابێته‌وه‌و ئامانجه‌كه‌ی به‌ده‌ره له‌و ئامانجه مرۆییه‌ی بووه‌ته مۆركی به‌ها ئه‌خلاقییه ره‌سه‌نه‌كان.
د.ته‌یب بو عزه له‌كتێبی (ره‌خنه له لیبرالیزم)ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌خلاقه لیبرالییهی مۆریس فلادمان دوو تێبینی گرنگی له‌سه‌ر ده‌دات، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت یه‌كێكیان روواڵهتییهو ئه‌ویتریان جه‌وهه‌رییه. ره‌خنه روواڵهتییهكهی په‌یوه‌سته به‌شێوازی به‌رگرییه‌كه‌ی كه وای ده‌بینێت ئه‌وه‌ی فلامان نووسیویه‌تی له‌خۆیدا دان نانه به رۆڵهپهراوێزییهكهی ئه‌خلاق له‌ناو مه‌نزومه‌ی لیبرالیزمدا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌و پانتاییه كه‌م و بهرتهسكهیه كه له‌كتێبه‌كه‌یدا بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق تایبه‌تی كردووه‌و له لاپه‌ره‌و نیوێكی شه‌رمنانه تێناپه‌رێت.
تێبنییهكهی تری بوعزه كه ئاراسته‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و ئه‌خلاقه كرده‌ییه‌ی فلامانی ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكاته به‌ڵگه‌ی بوونی ئه‌خلاق له‌ناو رێبازی لیبرالیزمدا خاڵییه له مهبدهئگهرایی ئه‌خلاقی و به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كانی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك ئه‌خلاق باسی ده‌كات به‌زمانێكی بازرگانی دارێژراوه كه جیاوازی ناكات له‌نێوان گرێبه‌سته مرۆییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌هاو نموونه باڵاكانی ژیان، له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته بازرگانییه‌كان كه له‌سه‌ر چه‌مكه مادییه‌كانی نرخ و كرین و فرۆشتن و رێژه‌ی عه‌مبارو پاشه‌كه‌وت راوه‌ستاوه(12).
مه‌رجه‌عیه‌تی لیبرالیزم له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چاك و خراپ یان خێر‌و شه‌ردا ئه‌و دیدگا ناقۆڵایه‌ی(جێرمی بێنتام)ی دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی (سوودگه‌رایی)ه، له‌فه‌لسه‌فه‌ی سوودگه‌رایی بێنتامدا پرسی ئه‌خلاق كراوه به‌پاشكۆی بایۆلۆژی یان سایكۆلۆژی چێژ‌و ئازار.
به‌گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سوودگهری دوالیزمی (خێر/شهر) ته‌رجومه‌ی ئه‌خلاقی دوالیزمی (چێژ/ئازار)ه، چونكه ئه‌و شته (خێر)ه كه چێژبه‌خشه‌و ده‌بێته‌هۆی به‌خته‌وه‌ری، ئه‌و شته‌ش(شهر)ه كه ده‌بێته هۆی ئازار‌و ژیانی مرۆڤ ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی(13).
به‌گوێره‌ی ئه‌م ههمواركارییهی پێنتام بۆ پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان و ئه‌و دوالیزمه‌یه، هه‌موو چێژێك كه مرۆڤ پێی ده‌گات و بۆ به‌دیهاتنی كارێك له‌پێناویدا ئه‌نجام ده‌دا كاره‌كه ده‌بێته ئه‌خلاقی و ره‌وا، یان به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا ئه‌گه‌ر ئه‌داكردنی هه‌ر كار‌و ته‌نانه‌ت گوفتارێكیش چێژێكی تێدابوو بۆ ئهداكارهكهی ئه‌و كاره ده‌بێته ئه‌خلاقی به‌دیوه باشهكهیدا، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك ئازاری بۆ مرۆڤ تێدابوو یاخود بوویه هۆی ئازار پێگه‌یاندنی نائه‌خلاقی و خراپه، كه له‌رووی بابه‌تی و مه‌یدانییه‌وه به‌و شێوه‌یه نییه‌و هه‌موو چێژێك ده‌رهاوێشته‌ی كارێكی ئه‌خلاقی نییه‌و گشت ئازارێكیش ده‌رهاوێشته‌ی كرده‌یه‌كی نائه‌خلاقی نییه.
هه‌ندێك له بیریاره‌كانی ناو رێبازی لیبرالیزم ده‌ركیان به‌م رووانینه نابابهتییهی میتۆدی سوودگه‌رایی كردووه‌و هه‌وڵی هه‌ندێ ههمواركارییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قاوده‌ق نه‌بێته پێوه‌ری ئه‌خلاقی بۆ فه‌لسه‌فه‌كه‌یان، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئه‌م جۆره هاوكێشه هه‌ڵانه‌ش وه‌ك پرانسیپی ئه‌خلاقی ناوزه‌د ناكه‌ن، به‌ڵام دواجار مه‌سه‌له‌كه وه‌ك به‌دیل بۆ بنه‌ما ئه‌خلاقییه راسته‌قینه‌كه ته‌رح كراوه.
له‌و بیریارانه‌ی رێبازی لیبرالیزم كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ زۆرێك له دیدگا فه‌لسه‌فییه‌كانی جێرمی بێنتام كردووه فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئینگلیزی (جۆن ستیوارت مێل)ه، كه یه‌كێك له‌ره‌خنه‌كانی په‌یوه‌ست كردووه بۆ ئه‌و دوالیزمه بێنتامییهی چێژ‌و ئازار، لای مێل ئه‌خلاق به‌ئاسانی تێكه‌ڵ به دوالیزمی چێژ‌و ئازار ناكرێ و به‌و لۆژیكه ناپێورێ، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ جار ئاكار ده‌بێته پێوه‌ر بۆ حوكمدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داخۆ چ جۆره چێژێك شهرهفمهندانهیهو چ جۆره چێژێكیش شایانی رێز نییه(14).
بێنتام پێوه‌رێكی تری هه‌یه بۆ ده‌رخستنی ئه‌و چێژه‌ی له‌ویتر به‌هادار تره له‌رووی ئهخلاقییهوهو ده‌ڵێ:(زۆرترین بری سوودگه‌یاندن به‌زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك پێوه‌ری راست و هه‌ڵه‌یه) پێنتام گرنگییه‌كی زۆری دابوو به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆربێت كه له‌و سوودو به‌خته‌وه‌رییه به‌هره‌مه‌ندبن، ئه‌وه‌نده نرخ و به‌های زیاتر ده‌بێت. له‌راستیدا ئه‌م پرانسیپه روون نییهچونكه هه‌ندێك شت هه‌یه به‌خته‌وه‌ری زۆری تێدایه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك لێی به‌هره‌مه‌ند نابن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاری وا هه‌یه زۆرترین كه‌س دڵخۆش ده‌كات، به‌ڵام نابێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری زۆر(15).
له‌نێوان ههوهسپهرستی لیبرالی و ئه‌خلاقی ئیسلامی‌دا
به‌گه‌رانه‌وه بۆ مێژووی كۆنی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و ئه‌زموونه جۆراوجۆرانه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه پێشووه‌كان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كاندا، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان بۆ ده‌سه‌لمێت كه مرۆڤی دابراو له رێنموونی ئاسمان هه‌موو شتێكی په‌رستووه‌و سه‌ری خۆی بۆ نه‌وی كردووه،به‌ردو دار‌و خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و ده‌ریاو زۆر شتی تری په‌رستووه، زۆر ئاژه‌ڵی به‌پیرۆز راگرتووه‌و گوێرایه‌ڵی گه‌لێك تاغوت و مرۆڤی سه‌ركه‌ش بووه، به‌ڵام په‌رستنێك هه‌یه زۆر به‌ناوبانگ نییه له‌ناو په‌رستشه‌كانی تردا، چونكه پهرستراوهكه جێگیر‌و دیاریكراو نییه، پهرستنهكهش به‌بێ درووشم و رێوره‌سمی ئایینی به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌ویش بریتییه له په‌رستنی زات و پیرۆزراگرتنی هه‌واو ئاره‌زووی تاك، ئه‌م په‌رستنه‌ش له‌وانیتر جیاوازه، ئه‌مه‌ش له‌و رووه‌وه كه عیباده‌ته‌كانی ناوی چوارچێوه‌یه‌كی روون و دیاریكراویان نییه، به‌ڵكو ته‌نها ره‌وتێكی كوێرانه‌یه به‌ناو رێچكهگهلێكی تاریكدا به‌مه‌به‌ستی گه‌ران به‌دوای به‌ختیارییه‌كی ونبوودا، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌و دهفهرووێ: {أَفَرَأَیْتَ مَنِ اتَّخَژَ إڵهَهُ هَوَاهُ وَأَچَلَّهُ اللَّهُ عَڵی عِلْمٍ وَخَتَمَ عَڵی سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَڵ عَڵی بَصَڕهِ غِشَاوَهً فَمَن ێهْدِیهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلا تَژَكَّرُونَ}(16). له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئیدانه‌ی ئه‌وانه كراوه هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی كردووه‌ته خوای په‌رستراوی خۆی و به‌دوایدا ده‌روات، ئه‌وه‌ی به‌چاكی ده‌بینێت ده‌یكات و ئه‌وه‌ش به‌خراپی ده‌زانێت وازی لێ ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش كرۆكی په‌رستن و بهخواكردنه، چونكه هه‌موو گوێرایهڵییهكی بێ كۆت و به‌ند ده‌بێته كۆیلایه‌تی، خواوه‌نده پهرستراوهكهش له‌م ئایه‌ته قورئانییه‌دا هه‌واو هه‌وه‌سه(17).
ئه‌خلاق له رووانگه‌ی ئیسلامه‌وه جێگیره، چونكه په‌یوه‌سته به‌خودی مرۆڤه‌وه كه هێزو تواناكانی به‌شێوه‌یه‌ك خوڵقێنراوه بتوانێت له‌هه‌موو سه‌رده‌م و ژینگه‌یه‌كدا رێگای خۆی بدۆزێته‌وه، پایه‌كانی ئه‌خلاقیش له‌ئیسلامدا بریتییه له‌ئازادی و ئیختیار، ئه‌خلاق به‌بێ ئازادی، هه‌روه‌ها ته‌كلیف و پێسپاردنیش به‌بێ ئیختیار‌و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه بوون و ما‌نایان نییه، ئیراده‌و ئیختیاریش بزاوتێكی ده‌روونی ناوخۆی پوخته، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆرلێكراو له‌ئیسلامدا ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌كی كرد ئه‌وه ده‌بێته پاساو بۆی و لێی ناگیرێت، نموونه‌ی ئازادی هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه‌یه كه كاری ئه‌خلاقی ئاره‌زوومه‌ندانه‌و هه‌ڵقوڵاوی ناخی مرۆڤ بێت.
ئیسلام خاوه‌نی میتۆدێكی ئه‌خلاقیی به‌رفراوان و نه‌رمه‌و بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و ژینگه‌یه‌ك له‌باره، چوارچێوه‌ی به‌ها ئهخلاقییهكانیشی به‌شێوه‌یه‌ك به‌ربڵاوه كه ئازادییه شهخسسیهكانیش به‌دی ده‌هێنێت، ئه‌و پرنسیپانه‌ش كه پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌كات وه‌ك كۆمه‌ڵێك بنه‌مای ئه‌خلاقی، به‌هۆیانه‌وه بهربهستگهلێكی به‌هێزی به‌رووی سته‌م و خراپه‌و فه‌وزادا بنیات ناوه، ئه‌م رێكخهرو پرانسیپانهش به‌و به‌رفراوانییه‌ی چوارچێوه قیهمییهكهی، زه‌مینه‌ی بۆ خه‌ڵك خۆش كردووه كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا توانای حه‌ره‌كه‌ت و خۆبنیاتنانهوهیان هه‌بێت، به‌و شێوه‌یه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێواز‌و بارودۆخانه‌یان هه‌بێت كه سازاندن و ته‌وافوق درووست ده‌كات له‌نێوان به‌ها بنه‌ره‌تییه قورئانییه‌كانی ئه‌خلاق و ئه‌و ئه‌زموون و رووداوانه‌ی كۆمه‌ڵگه په‌ره‌پێ ده‌ده‌ن و ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتن و جووڵه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی پر له ئازادی فیكری و راده‌ربریندا كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا گونجاوبێت،له‌م سنووره نه‌رم و به‌رفراوانه‌دا ئیسلام به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی جێگیر‌و نه‌گۆر كردووه بۆ هه‌موو ژینگه‌و رۆژگارێك و په‌یوه‌ستی كردووه به‌خودی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام مه‌قوله‌كانی رێژه‌یی ئه‌خلاق له‌رووانگه‌ی عه‌لمانیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی مادیگهرییهوه ئامانجه‌كه‌ی له‌ناوبردنی بیرۆكه‌ی پابه‌ندییه، كاتێكیش پابه‌ندی نامێنێت به‌رپرسیاریه‌تیش له‌نێو ده‌چێت، به‌مه‌ش حه‌ق ون ده‌بێت و به‌رپابوونی دادپه‌روه‌ری ده‌بێته مه‌حاڵ(18).
چێژ‌و فاكته‌ری مادی نابێته پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پابه‌ندی خۆی به قییه‌م و ئاكارێكهوه ئه‌دا بكات، وه‌ك چۆن له‌هه‌موو كاتێكیشدا چێژگه‌رایی لای مرۆڤ نابێته ئامانج وه‌ك لیبرالیسته سوودگهراكان باسی ده‌كه‌ن، له‌م رووه‌شه‌وه بیریاری گه‌وره‌ی ئیسلامی عه‌لی عیزه‌ت بیگۆفیچ راستی وتووه كه ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌زموونه مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌بورای ئه‌خلاقدا ناته‌بان له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرۆكه مادیگهرهدا، زۆرجار مرۆڤ ته‌وازوعی نوواندووه له‌وه‌دا كه چێژیان له كاره ئهخلاقییهكانیاندا دوور خستووه‌ته‌وه، ده‌بێت كامهبێت ئه‌و چێژه‌ی كه بوونی هه‌یه له زوهدو دونیانه‌ویستی و هاوسهرنهگیری و قوربانیدانی مادی و رۆژوودا، هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین جۆری خۆنه‌ویستی و جڵه‌وگیری نه‌فس و قوربانیدان له‌پێناوی بنه‌ما باوهرییهكان و كه‌سانی تردا...؟ ئه‌خلاقی سوودگهری دژه به تێگه‌یشتنی مرۆڤی شارستانی بۆ ئه‌خلاق، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی دژه به‌تێگه‌یشتنی مرۆڤی به‌رایی(19). به‌ده‌ر له‌ئایین هیچ فیكر‌و دنیابینییه‌كی تر له‌توانایدا نییه ببێته مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ ئه‌خلاق و ناتوانێت به‌هاكانی دابرێژێته‌وه، چونكه هه‌موو ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه وه‌زعی و زه‌مینییه‌كان سه‌رده‌م و رۆژگاری خۆیان هه‌یه‌و له‌نێوان لاوازبوون و له‌نێوچووندا سه‌رو خوار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌و په‌یوه‌سته به‌ژیانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی ئێمه‌وه ئایینه‌و ئه‌ویش ده‌توانێت به‌ها ئهخلاقیییهكانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژ‌و نه‌ته‌وه‌و هێزه دنیاییه‌كانی تره‌وه بۆ دابرێژێتهوهو له‌هه‌موو شوێن و سه‌رده‌مێكدا رێنموونی ئه‌خلاقیی مرۆڤه‌كان بكات.
ئه‌خلاق و عه‌قڵ و ئایین
ئایین له‌هه‌موو بارێكدا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ناتوانن خۆیان له‌و پابه‌ندییانه لابده‌ن كه بووه‌ته به‌شێك له لاوهعی ئه‌وان، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ره‌هه‌نده ئه‌خلاقییه‌كانی ناو كار‌و رهفتارهكانیانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌كرێت مرۆڤێكی مولحید بوونی هه‌بێت و هه‌ڵسوراوی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و مرۆڤه دابراوبێت له‌هه‌موو ئه‌خلاقیاتێكی ئایینی، بۆیه ئه‌و كه‌م و زۆر پابه‌نده به‌و به‌ها باڵایانه‌وه كه ئایینه ئاسمانییه‌كان په‌سه‌ندیان كردووه با پاڵنه‌ره‌كه‌ش ئایینی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نییه كه ئه‌و كه‌سه له‌موماره‌سه‌ی نائه‌خلاقی و به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌ئایینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ته‌واوی دابرابێت، چونكه هه‌ندێ جار ئه‌وه بۆ بابای باوه‌رداریش نایه‌ته‌دی.
عه‌لی عیزه‌ت بیگۆڤیج شرۆڤه‌یه‌كی جوان و بابه‌تیانه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌خلاق و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ئاییندا ده‌كات و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان مه‌یدانیانه كۆمه‌ڵێك نموونه‌و به‌ڵگه له‌سه‌ر دیدگاكانی ده‌هێنێته‌وه، بیگۆڤیج ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ناكرێت ئه‌خلاق بكرێته به‌رهه‌م و ده‌رهاوێشته‌ی عه‌قڵ، چونكه عه‌قڵ ته‌نها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نێوان شته‌كان تاقی بكاته‌وه‌و دیاری‌یان بكات، نه‌ك حوكمێكی قییه‌می ده‌ربكات كاتێك دۆزه‌كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و بهچاكزانین یان بهخراپزانینی ئه‌خلاقییه‌وه ده‌بێت، كاری عه‌قڵ بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی سرووشت و میكانیزم و شێوازی به‌راوردكاری، له‌م رووانهشهوه عه‌قڵ له‌هه‌موو شتێك‌دا خۆی ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌و پێی وایه شرۆڤه‌ی لۆژیكی و عه‌قڵیی بۆئهخلاق ده‌بێته هۆكاری دابرانی به‌هاكان له‌ئه‌خلاق و په‌یوه‌ستكردنی به‌سرووشت و خۆپه‌سه‌ندی و گه‌وره‌كردنی زاته‌وه.(20)
ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌یه لیبرالیزم و رێبازه ئه‌خلاقییه‌كانی تێكه‌وتووه كاتێك ده‌یانه‌وێت لهدهلاقهیهكی عه‌قڵانییه‌وه به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان دابتاشن و دواجار دووچاری رووبه‌روبوونه‌وه‌ی یه‌كتر و ناكۆكی نێوان دیگا عهقڵییهكانیان ده‌بنه‌وه‌و له‌كۆتایشدا شتێكیان به‌رهه‌م نه‌هێناوه به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی هه‌بێت. لێره‌وه عه‌لی عیزه‌ت ده‌مانباته‌وه بۆ لای سه‌رچاوه حه‌قیقییه‌كه‌ی ئه‌خلاق و پێمان ده‌ڵێت:(ناكرێت ئه‌خلاق بنیات بنرێت ته‌نها له‌سه‌ر ئایین نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایین و ئه‌خلاق یه‌ك شت نین، ئه‌خلاق وه‌ك مه‌بده‌ئو بنه‌ما بوونی نابێت به‌بێ ئایین، به‌ڵام ئه‌خلاق وه‌ك موماره‌سه‌و حاڵه‌تی كرده‌یی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پشت بهئایینداری نابه‌ستێت، ئه‌و به‌ڵگه‌و به‌هانه‌یه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه جیهانه‌كه‌ی تره، جیهانه باڵاكهیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه جیهانێكی تر‌و جیهانێكی باڵایه، كه‌واته جیهانێكی ئه‌خلاقیشه، هه‌ر له‌مه‌شدا پشتبه‌ستنی هه‌ریه‌كه له ئایین و ئه‌خلاق به‌یه‌كتر ده‌رده‌كه‌وێت)(21)
بیگۆڤیچ له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئایین ده‌كاته مه‌رجه‌ع بۆ ئه‌خلاق و ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ئه‌خلاقێكی خاوه‌ن به‌های راسته‌قینه هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایین،به‌لای ئه‌وه‌وه كرده ئه‌خلاقییه نائاینییه‌كان یاخود ئهخلاقیاتێكیش كهمولحیدو بێ باوه‌ره‌كان موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ی له‌ئایینه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام بیگۆڤیچ ده‌ڵێت: ئایینێكه له‌رابردوودا هه‌بووه‌و دواتر چووه‌ته جیهانی له‌بیركردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئایینه جێگه په‌نجه‌ی به‌سه‌ر شته‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌وه به‌جێ هێشتووه.(22).
رووانین له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایین و رێنموونییهكانی ئاسمان بۆ حه‌قیقه‌تی مرۆڤ و ژیان و بوونه‌وه‌ر ده‌ره‌نجامێكی درووست و بابه‌تیانه به‌ده‌سته‌وه نادات و ئه‌گه‌ر لهجێگایهكیشدا دیدگایه‌كی دروستی خستبێته روو، لهدهیانی تردا پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌و دواجار دیدگاكان له‌به‌رامبه‌ر یهكتهردا راده‌وه‌ستن و ناكۆكی و موفارهقهو بۆچوونی دژبه‌یه‌ك له‌ناو یه‌ك رێباز‌و ته‌نانه‌ت رووانینی یه‌ك بیریار‌و فهیلهسوفیشدا درووست ده‌كات.
عه‌قڵی مرڤ ئه‌و توانا ره‌هایه‌ی نییه له‌شرۆڤه‌ی هه‌موو دیارده‌و حاڵه‌ته‌كاندا زانیاری دروست بدات و له‌زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌كانیدا پێویستی به رێنموونی و هاوكاری ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش عه‌قڵی لیبرالیستهكانه كه له‌زۆربه‌ی رووانینهكانیاندا كورتی هه‌ڵهێناوه، به‌تایبه‌تی له‌پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی ئه‌خلاق و ئازادی تاك و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تری گرنگی ناو بزووتنه‌وه‌ی ژیاندا.
موفارهقهو ناكۆكییه‌كانی ناو لیبرالیزم
لیبرالیزم لهدارشتنهوهی چه‌مكه‌كاندا كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه دواتر بۆی پینه نه‌كرێت و ئه‌مه‌شه ئه‌و ئیشكاله ئاڵۆزه‌ی بۆ لیبرالیسته‌كان درووست كردووه كه ئه‌مرۆ نه‌توانن چاره‌سه‌ری پرسی ئه‌خلاق له‌به‌رامبه‌ر رێبازه‌كه‌یاندا بكه‌ن كه به‌رده‌وام وه‌ك ره‌خنه‌یه‌كی ئاماده رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه. بنه‌مای یه‌كه‌می لیبرالیزم فه‌ردانیه‌ت و ره‌هاكردنی تاكه له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له‌هه‌موو ئاراسته‌و رێنموونی و كۆت و به‌ندێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ئه‌م تاكگه‌راییه‌ی لیبرالیزمهكانیش جێگایه‌كی بۆ به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رههاكارییهی ئه‌واندا ئه‌خلاق وه‌ك پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كردار‌و گوفتاره‌كان له‌رووی چاكی و خراپییانه‌وه جێگای نابێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لهبیریارهكانیشیان له‌هه‌وڵی ئهوهدابووبن كه شتێك دابتاشن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌خلاقییان بۆ پر بكاته‌وه، نه‌یانتوانیوه‌و دواتر رووبه‌رووی پرسی پابه‌ندی بوونه‌ته‌وه كه له‌ناو رێبازهكهدا هیچ بایه‌خ و گرنگییه‌كی پێ نه‌دراوه، بگره پابه‌ندی لای لیبرالیزمهكان له‌و چه‌مكه قیزهونانهیه كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌و پاساو بۆ درووستكردنی كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئازادی تاكدا، به‌و حوكمه‌ی مرۆڤ هه‌تا پابه‌ندییه ئه‌خلاقی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێپه‌رێنێت ئازادتره، كاتێكیش ناچار ده‌بێت پابه‌ندبێت به یاسا‌و نه‌ریتێكی ئه‌وانه‌وه، ده‌ستبه‌رداری مافێكی خۆی و به‌شێك لهئازادییهكانی بووه له‌پێناوی كۆمه‌ڵگه یان زۆرینه‌دا!. ئازادای ه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو سنوور‌و به‌ندو دابێكهوه سه‌روه‌ری بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی لیبرلیزمه، مه‌بده‌ئی به‌ندایه‌تی مرۆڤ بۆ خوای خۆی لای لیبرالییه‌كان به‌شێكه له كلتووری دواكه‌وتووانه‌ی كۆن،ئه‌و ئازادییه‌ش لیبرالیزمهكان بۆ تاكی مرۆیی بهشایستهیان داناوه دیسان نامۆیه به ئه‌خلاق و قیه‌مه باڵاكانی، چونكه ئازادی تاك ئه‌و رههایهتییهی پێ دراوه كه هه‌موو كۆسپه رهواو نارهواكان وه‌ك یه‌ك رابماڵێت و شتێك نه‌مێنێته‌وه كه وه‌ك به‌هاو پێوه‌ر مرۆڤه‌كان له‌سه‌ری كۆك و ته‌بابن، به‌و حوكمه‌ی زۆر به‌های مرۆیی هه‌یه كه سه‌رووشتی مرۆڤه‌كان به‌ده‌ر له‌ئاین و دیدگای جیاوازیان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن و پۆزه‌تیڤانه لێی ده‌روان. گه‌رانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عه ئهخلاقییهكهی لیبرالیزم كه خۆی له فه‌لسه‌فه سووگهرییهكهی جێرمی بێنتامدا ده‌بینێته‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م موفارهقهو ناكۆكییه‌كی تری ناو رێبازی لیبرالیزم، به‌تایبه‌تی له‌ناو بنه‌ما فه‌لسه‌فییه سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا كه مه‌بده‌ئی تاكگه‌رایی لیبرالییهو بێنتامیش وه‌ك بنه‌مای یه‌كه‌می فه‌لسه‌فه‌كه‌ی پێداگری له‌سه‌ر كردووه، ئه‌و پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌ی ناوبراو بۆ ئاكاری باش و به‌سوودی مرۆڤی داناوه بریتییه له چێژ، ئه‌وه‌ی مرۆڤ چێژی لێ ده‌بینێت چاك و خێره‌و ئه‌وه‌ش ئازاری بۆ ده‌خوڵقێنێت شه‌ره‌و خراپه، تا ئێره‌ش په‌یوه‌سته به تاكه‌وه كه ته‌نها چێژ‌و ئازار ده‌توانن پێی بڵێن چی باشه و چی خراپه. مه‌بده‌ئی(زۆرترین سوودگه‌یاندن به زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك پێوه‌ری راست و هه‌ڵه‌یه) له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی تاكگراییهكهی بێنتام و لیبرالیزمهكاندا پێك نایه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌م رووانینه فه‌لسه‌فییه تا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زیاتر بێت كه چێژ له و ئاكارو كرده‌وه‌یه ده‌بینن، ئه‌وه‌نده نرخ و به‌های زیاتر ده‌بێت، واته چێژ‌و به‌خته‌وه‌ری زۆرێك له‌تاكه‌كان كه ده‌كاته كۆمه‌ڵێك و دواتر كۆمه‌ڵگه‌ش دهبَێته پێوه‌ر بۆ زیاتر به‌هاداری ئاكارێك، له‌م هاوكێشهیهشدا رۆڵی تاك ته‌واو لاواز كرا. وه‌ك ده‌زانین تاكیش بناغه‌و بنه‌مای سه‌ركی لیبرالیزمه.
نموونه‌ی ئه‌و موفارهقهو دژبه‌یه‌كانه‌ی ناو فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیزم ته‌نها له‌و رووانه‌وه نییه كه په‌یوه‌سته به‌پرسی ئه‌خلاق و پرانسیپه ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو له‌ناو ئه‌م رێبازه‌دا زۆرجار ئه‌و بوارانه‌ی لیبرایزم كاری له‌سه‌ر ده‌كات و بهرووانگه بنهرهتییهكهی خۆیه‌وه په‌یوه‌ستی كردووه ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه هه‌یه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بنه‌ما تیۆرییه‌كه واقیعه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ئاكامه ئاراسته كردووه.
لیبرالیزم دیموكراسی لیبرالی كردووه‌ته میكانیزمی به‌دیهاتنی یه‌كسانی له‌رووه سیاسییه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌رووه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه سستمی سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌مهێناوه كه تا سه‌ر ئێسقان نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتووه‌وه كه له‌دیارده‌ی چینایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكیتره لهئیشكال و لایه‌نه دژ‌و پێچه‌وانه‌كانی ناو رێباز‌و فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالی.
ئه‌م نایه‌كسانییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه په‌لی كێشاوه بۆ ناو بواره سیاسییه‌كه‌ش و پرۆسه دیموكراسییهكهشی له‌ململانێی سیاسی نێوان چینه سهرمایهدارو بزنسكارهكاندا كورت كردووه‌ته‌وه‌و گه‌مه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر خاوه‌ن سه‌رمایه گه‌وره‌كان قۆرخ كراوه، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش لهمهشههدی سیاسی زۆرێك له وڵاتانی رۆژئاوای لیبرال و دیموكراتدا ده‌بینین، ده‌یان و سه‌دان ساڵه حوكم و به‌رێوه‌بردنی وڵات له‌لایه‌ن دوو حزبی ركابه‌ری سه‌رمایه‌داری گه‌وره ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كرێت و لایه‌نی سێیه‌م توانای هاتنه‌پێشه‌وه‌ی نییه، چونكه له‌رووه ئابوورییه‌كه‌وه ناتوانێت ركابه‌ری سه‌رمایه‌و داهاتی ئه‌وان بكات.ئه‌مه نموونه‌یه‌كی مه‌یدانی و پراكتیكی لیبرالیزمه له‌رووه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیزم له‌رووه تیۆریییهكهشیهوه خاڵی نییه له‌و چه‌مك و واتا پێچه‌وانه‌و ناتابایانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كه دواجار هه‌ر ئه‌و واقیعه‌یه حاڵه‌تی پێچه‌وانه‌و دژ به‌یه‌ك له‌باره مهیدانییهكهشدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌رووی تیۆریییهوه لیبرالیزم مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئه‌قڵانی وێنا ده‌كات، به‌ڵام له موماره‌سه‌و كاری ژیانیدا راده‌ستی غه‌ریزه‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی ده‌كات و عه‌قڵ ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه. هه‌ر ئه‌م رادهستییهیه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاته رۆژئاواییه‌كانی له‌چه‌ندین قۆناغی مێژوویی نزیكدا دووچاری چه‌ندین سه‌ركێشی و شه‌ری خوێناوی كردووه، كه جه‌نگه جیهانییه‌كان نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌دێهێنانی حه‌زه غه‌ریزییه‌كانی باڵایه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و ئه‌داكردنی نهزعه بایلۆژییهكانی درندایهتییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌هه‌نده مرۆیی و ئه‌قڵانییه‌كه‌ی مرۆڤه‌وه.
ده‌ره‌نجام:
هه‌موو رێباز‌و فه‌لسه‌فه زه‌مینییه‌كان مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه‌ته تاقیگه‌ی جێبه‌جێكردنی دیدگاكانیان و هه‌موو ئه‌وه‌ی عه‌قڵی ئه‌وان به‌رهه‌می هێناوه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن هێزه ئیمپریالییهكانیان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و داهێنانه سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌رخاك و جه‌سته‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه تاقی ده‌كه‌نه‌وه، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئه‌وه‌ی زیانی لێ كه‌وتووه‌و باجی گرانی داوه ته‌نها مرۆڤه.
رێبازه ده‌ستكرده فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كان مرۆڤیان له‌ناو زۆنگاوی بێ شوناسیدا ون كردووه، به‌رده‌وام به‌گومان و درووستكردنی پرسیاره‌وه خه‌ریكیان كردووه‌و تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه باری جه‌سته‌یی و ده‌روونییان سوكتر بكه‌ن، ئه‌وان له‌هیچه‌وه بۆ شته‌كان ده‌چن و ته‌نها سه‌ر زه‌وی ده‌بینن و سه‌ركه‌شی و غرور بواری سهربهرزكردنهوهیان نادات بۆ ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری بكه‌ن كه ئاسمانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه ئه‌و هاوكارییه‌ی ناردووه‌ته سه‌ر زه‌وی. لیبرالیزمیش به‌و دیدگا‌و رووانینه نابابه‌تی و مادیگهرییه ره‌هایه‌ی بۆ مرۆڤ و شێوازی هه‌ڵسورانی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا، نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بداته‌وه، ئه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌بوون و عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معی جۆش بداته‌وه، خاڵه هاوبه‌شه‌كان و تایبتمه‌ندی وه‌ك یه‌كی تاكه‌كان تێده‌په‌رێنێت و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان جیهانێكی وه‌همی درووست ده‌كات كه هیچ پێوه‌رو بنه‌مایه‌ك نه‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ترۆپكی ون بوون و سرینه‌وه‌ی شوناسه له‌م مرۆڤه كه پێش هه‌موو شتێك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ده‌توانین ئه‌و بریاره بده‌ین كه فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالیزم له‌جه‌وهه‌ری خۆیدا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نائه‌خلاقییه، بگره تا ئێستاش رێباز‌و رووانگه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه په‌یدا نه‌بووه كه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و سووكایه‌تی به‌ئه‌خلاق و به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تی كردبێت، نموونه‌ی دیاری ئه‌و سوكایهتییهش تیۆره ناقۆڵاكانی جێرمی بێنتامه كه له خۆپه‌رستی و سوودگهراییدا رۆچووهو په‌راوێزێكی بۆ هه‌ستی مرۆڤدۆستانه نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه هه‌ستێكی زكماكی ئه‌خلاقییه له‌مرۆڤدا. تاكگه‌رایی لیبرالیزم و ئه‌و ئازادییه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات جگه له هه‌وڵه‌كانی یاخیكردنی مرۆڤ له سرووشتی راسته‌قینه‌ی خۆی و ده‌وروبه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی و گشت پێوه‌ره‌كانی بزاوت و هه‌ڵسورانی ته‌ندرووست، شتێكی تر نییه، ئازادی ده‌بێت ته‌بابێت له‌گه‌ڵ ماهیه‌تی مرۆڤ و سرووشتی ژیاندا، له‌م رووه‌شه‌وه لیبرالیزم ئه‌و ماهیه‌ت و سرووشته‌ی تێپه‌راندووه.
په‌راوێزه‌كان:
(1)نقد اللیبرالیه، د. الطیب بوعزه،چاپی یه‌كه‌م، ل18.
(2) اللیبرالیه فی السعودیه والخلیج- دراسه وصفیه نقدیه، ولید بن صالح الرمیزان، چاپی یه‌كه‌م، ل14.
(3) نقد اللیبرالیه، د. الطیب بوعزه، ل19.
(4) هه‌مان سه‌رچاوه، ل20.
(5) الإنسان بین المادیه والإسلام، محمد قطب- چاپی شه‌شه‌م، ل112.
(6)سوره‌تی الجاپیه: 18.
(7) موقف الإسلام من المذهب الفردی، د. عبد الحمید متولی، پێگه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسری.
(8) الإنسان بین المادیه والإسلام، محمد قطب، ل69.
(9) سوره‌تی النحل:78.
(10) سوره‌تی الشمس:10،9،8،7.
(11) نقد الیبرالیه، د.الگیب بوعزه، ل146.
(12) هه‌مان سه‌رچاوه، ل147.
(13) گۆڤاری سه‌رده‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ژ53، ل58.
(14) هه‌مان سه‌رچاوه، ل59.
(15) فیكری سیاسی خۆرئاوا، د.مو‌سا ئیبراهیم، و:شوان ئه‌حمه‌د، چاپی دووه‌م،ل244.
(16) سوره‌تی الجاثیه: 23)
(17) پێگه‌ی گۆڤاری البیان.
(18) سقوط العلمانیه،انور الجندی، ل90.
(19) الإسلام بین الشرق والغرب، علی عزت بیجوفیتش،چاپی یه‌كه‌م، ل200.
(20) بروانه هه‌مان سه‌رچاوه، ل185.
(21) هه‌مان سه‌رچاوه، ل193.
(22) الإسلام بین الشرق والغرب، علی عزت بیجوفیتش،چاپی یه‌كه‌م، ل209.