01/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارێز عەبدوڵا جارێكی تر ڕهدی ووتهکانی ئەرسەلان بایز دەداتەوە
لە ڕونكردنەوەیەكدا ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی دەداتەوە.
ئەرسەلان بایز لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری لڤین ڕایدەگەیەنێت ئارێز عەبدوڵا لە ئیمزای خۆی پەشیمان بوەتەوە كە پەرلەمانی بە ئەنجام دانی كودەتای 30 حوزەیران تۆمەتبار كردبوو.
لە ڕونكردنەوەكەدا ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دهڵێت " خەلكی و ئەرسەلان بایز خۆشی باش دەزانن من لەو جۆرە كەسانە نیم كە بەئاسانی ئیمزا بكەم و كە ئیمزاشم كرد لێی پەشیمان ببمەوە وه ئەو هەلوێستەی من تەنیا هی ئەندامێكی سەركردایەتی نەبووە لە كۆی 45 ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی"!
دهشڵێت " ئێمە بەرگریمان لە پەیامی مام جەلال كردووە كە دەلێَ پێویستە دەستوور هەموار بكرێتەوە و سیستەمی حوكمرانی بگۆردرێ بۆ پەرلەمانی ... من لێرەدا دەپرسم ئایا ئێمەین لە ئیمزای خۆمان پەشیمان بووینەتەوە لەبەرامبەر پابەندبوون بەو پەیامە یان كەسانی ترن یاسای سەرۆكایەتی هەرێمیان پێشێلكردەوە و كاریشیان بۆ جێ یەجێ كردنی پەیامەكە بە قەدەری دوای هەڵبژاردن سپاردووە؟!".