01/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌شفرۆشی لهكوَمهڵگای كوردی به‌ره‌و كوێمان ده‌بات
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌ییه تیشكیك بخه‌مه سه‌ر لاینه شاراوه‌كانی نیۆ كومهلگای كوردی په‌نجه له‌سه‌ر كاریگه‌ری له‌شفرۆشی به‌سه‌ر كومهلگاوه یان ئه‌مه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر توندوتیژی دژ به ژنان بكه‌م په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و جۆرانه دابنهییم كه‌وا ریگا خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كومهلگا مماره‌سه‌ی بكات بۆ به‌رۆ توندوتیژیمان ده‌بات، یان قسه له‌سه‌ر له‌شفرۆشی له نیو كورددا ریژه‌ی سۆزانیهكانی ولاَتهكانی دونیا و ولاتتهكی خۆمان بكه‌م یان باسیكی خیرا له‌سه‌ر په‌یوندی له‌شفرۆشی به‌توندوتیژییه‌وه چیه باسیكی خیرای توندوتیژی بكه‌م یان به‌شیكی دیكه‌ی باسه‌كه‌م تایبه‌ت بكه‌م به‌شه‌رف وبزانم شه‌ره‌ف لهكوَیی ژندایه كه‌وا پیاوان پارێزگاری لێده‌كه‌ن یان بۆچی هندیك له‌و پیاوانه چۆن چۆنی له شه‌ره‌ف تیگه‌یشتون چۆن پیناسه‌ی شه‌رف ده‌كه‌ن
...............................
( 1 )
گاریگه‌ری لهشفروَش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه:
گاریگه‌ری له‌شفروش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه كاریگه‌رییه‌كی زور ترسناكی هه‌یه ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ سه‌رهڵدانی مرۆڤدا له‌شفرۆشی سه‌ری هه‌ڵداوه و هاتۆته نیو دونیاوه، سه‌ره‌تا له سه‌ردمی كوَن ناوی له‌شفرۆش نه‌بوو بگره ناوَیكی قێزه‌ونتری هه‌بوو، بهلاَم تاوه‌كو ئێره و ئه‌م سه‌ردمه ناوی نرا سۆزانی، دیارده‌ی له‌شفرۆشی یه‌كێكه له دیارده هه‌ره كۆنه‌كانی مێژوو، كه‌م مێژونووس هه‌یه له باسی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ئه‌گه‌ر به كورتترین پێناسه‌ش قسه‌ی له‌و دیارده‌یه نه‌كردبێت، كه‌م پاشا و سوڵتان و سه‌رۆك به‌رپرس هه‌بووه، له‌سه‌را و دیوان و دیوه‌خاندا به‌سه‌دان سۆزانی رانهگرتبێت، زۆر كات و له زۆر قۆناغی مێژوویی‌دا به یاسا ره‌وای پێدراوه، كه‌م چیرۆكنوووس و رۆمانووس و حیكایه‌تخوان هه‌یه قسه‌یه‌كی لێوه نه‌كردبێت، یان زوریك لهرۆژنامهنوسانمان له‌ریگای دیداروه ریپۆرتاژوه به‌شیك لهسوزانیهكانیان دواندوه، به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی دونیا گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ لای ئه‌م دیارده‌یه، رۆماننوسه ناسراوه‌كانی وه‌ك پاولۆ كۆیلۆ، گابریێل گارسیا ماركیز و له‌كورددا فه‌رهاد پیرباڵ و شیرزادحهسهن و چه‌ندین گه‌وره نوسه‌ری تری كورد به‌وشێوه یه‌ش بێت قسه‌یان له‌سه‌ر سوَزانیهكانی كورد كردوه، ته‌نانه‌ت بڕێك له نوسه‌رانی رۆژئاوای عه‌ره‌بیش كه‌م تا زۆر له‌و دیارده‌یه دواون، ئه‌مه جگه له نوسه‌رانی تورك و فارس شان به‌شانی ئه‌وانی باسمان لیوه كرد هه‌ول و نوسینی زوریان له‌سه‌ر دیارده‌ی لهشفرۆشیكردوه، له ئاوڕدانه‌وه‌مان له مێژوویه‌ك چركه سات نابینی خاڵیی بوبێت له‌م دیارده‌یه، هیچ ئایین و رێ‌و شوێنێكی ئاكاری له دونیادا نه‌یتوانیوه به‌ری پێبگرێت، یاخۆد توانیبێتی یاسایه‌ك بۆ له‌شفروشی دابنات یان بتوانێت دیارده‌ی له‌شفرۆشی بنبڕبكات و رێ‌و شۆینیكی باش بگریته به‌ر دژی سوَزانیهكانی هه‌ر ولاتیك بگریت تاوه‌كو ده‌گاته ولاته‌كی منێش كه‌وا ئیستا بهرچاوهیكی زور له ریژه‌ی له‌شفرۆشی بهدیدهكریت تارادیكی باش كوردیش به‌ده‌رنیه له بۆنی له‌شفرۆش له نیو ولاتكهی خۆیدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زوریكیان به‌هوی كهمدرامهتی و هندیكیان به‌هوی ده‌ستدریژی سكسیی به‌زور به‌سه‌ریان هندیكیان به‌ره‌چه‌له‌ك هه‌وه‌سی له‌شفرۆشیان هه‌بوو ئیدی له‌شفرۆشه‌كانیش لییان وه‌رد بینه‌وه هه‌ریه‌كیان كیشه‌و گیرۆگرفتی خۆییانیان هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌ی بهچیرۆكیكی جیاواز ریگای له‌شفرۆشی گرتوته به‌ر.
.......................................
(2 )
له‌شفرۆشی له نیو كورددا ریژه‌ی سۆزانیهكانی ولاَت
له‌شفرۆشی له نێو كوَمهڵگایهكی وه‌كو كوَمهڵگای كوردی دیارده‌یه‌كی ناموَ نیه كه‌س نیه گۆیبیستی وشه‌ی سوَزانی و له‌شفرۆش نه‌بوبێت جا به‌هه‌ر هوَیهك بوبێت یان ئه‌وه‌یه له هاورێكهیهوه فێر بۆبێت یان ئه‌وه‌یه له‌به‌ر نه‌بونی و كه‌مده‌رامه‌تی یان ویان و چه‌ندین یانی تر بونه‌ته هوَی سوَزانی بونی ئه‌و تاكه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیرمان نه‌چێت سوَزانی بێت یان لهشكربێت یان له‌شفرۆش یان مروَڤێكی ئاسایی سهرنجام ئه‌وه تاكێكی نێو كوَمهڵگایه، به‌ڵام له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌دا ترسێك له ده‌روونی ئافره‌تی كورد نیشتووه كه زۆرجار له زۆر هه‌ڵوێستدا و به شێوازی جیا جیا به‌ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و ترسه ده‌بێته ڕێگر له هه‌مبه‌ر هاویشتنی هه‌نگاوی تۆكمه‌تر له‌و بوارانه‌ی كه باسمان لێوه كرد ، ئه‌گه‌ر بێت و له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ترسه‌دا بكۆڵینه‌وه ده‌بینین كه چۆن چۆنی ژنی له‌شفرۆش له گێژهڵوَكهیهكی ده‌روونیدا ده‌خولێته‌وه له كاتی مامه‌ڵه كردن له ناو كۆمه‌ڵگادا و له‌كاتی ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كوَمهڵگادا، بۆ نموونه ترس له پیاو ترس له ژن ترس له دیدی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و ژنه كه بهبهدرهوشت یان سوَزانی یان له‌شفرۆش ناوده‌برێت و ترس له ناوزڕاندن و فشاری كۆمه‌ڵگا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ، بۆیه لێره‌دا باسی پێشێلكردنی ژن به‌گشتی ده‌كه‌ین و ژنی له‌شفرۆش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دێته ئاراوه ، ئه‌و مافانه‌ی كه له بنچینه‌دا هی ژنن و هۆكاری ئاینی و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا لێی دابڕاوه ، ئه‌وه نه‌ك به‌و واتایه‌ی كه ژنان دژایه‌تی پیاو ده‌كه‌ن به‌ڵكو له‌دێرزه‌مانه‌وه زه‌مینه‌یه‌كی وه‌های ئه‌ده‌بی و كلتووری بۆ ئه‌و میلله‌ته نه‌ڕه‌خساوه كه وا بكات پیاو له مافه ڕه‌واكانی ژن بگات جا چی نه‌خواسته گۆیرایهڵی مافی ژنی سوَزانی بێت و له‌شفرۆشه‌كانی ولاَت داوای ماف بكه‌ن.
.................................
(3 )
په‌یوندی له‌شفرۆش به توندوتیژییه‌وه
زوَرجار لهشفرۆشهكانمان توشی توندوتیژی ده‌بن له لایه‌ن لهشكرهكانهوه بۆیه بگهِرێینهوه بۆ وته‌ی فهیلهسوفهناودارهكان ئاماژه‌یان كردوه كه هه‌ندێك له‌مرۆڤه‌كان هه‌ن نه‌خۆشییان هه‌یه نمونه نه‌خۆشی سادیزم یان به ئازاردانی به‌رامبه‌ر چیژله ژیان وهردهگرهن یان پێچه‌وانه‌ی به ئازاردانی خۆی چیژ وه‌رده‌گریت ئیدی ئه‌توانیین بڵێین هه‌ندێك له‌و لهشكرانهی كوَمهڵگای ئیمه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه هه‌ندێك له له‌شكره‌كانی نێو كوَمهڵگای كوردی ئه‌و جوَره نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه كه به‌رامبه‌ره‌كیان ئازاربده‌ن، ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وه‌ێ له‌م ته‌وه‌ره باسی لێوه بكه‌م سه‌یری زوَرم بهكوَمهڵگای كوردی دێت كه‌وا ژنێك بیه‌وێت هه‌وه‌سی سكسی خۆی دامركێنێت بهبهدڕهۆشت ناوده‌برێت و به ژنێكی ر سواو له‌شفرۆش و سوَزانی و كَومهڵێَََََََ چه‌مكی تر ده‌خنه پاڵی و به‌چاوێكی ناشرین سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌ی باشه كێیه ئه‌و مرۆڤه‌ی حه‌زه سكسیهكهی ئه‌و ژنه دادهمركێنی ئه‌ی هه‌ر پیاو نیهسكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، باشه بۆ ناوی ئه‌و پیاوه بهبهدرهوشت ناڕوات ته‌نها وته‌نها ژنه‌كه نه‌بێت، كه‌واتا په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان له‌شفرۆشی وتوندوتیژیدا، سه‌ره‌تا له‌ڕوی جیاكاری نێوان پیاوه‌كه‌و ژنه‌كه هه‌ردووكیان موماره‌سه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن كه‌چی ده‌رئه‌نجام قسه له‌سه‌ر ژنه‌كه ده‌كه‌ن و پیاوه‌كه كه‌س نیه هیچ باسێكی له‌سه‌ر بكات ئیدی ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توندوتیژی ئه‌وه‌یه كه‌وا به‌شێك له‌و ژنانه‌ی كه‌وا توشی له‌شفرۆشی بونه له رێگای توند‌و تیژییهوه بۆ دهسدریژی به‌زور بۆسه‌ریان كراون به‌ژن یان كچێنی خۆیانیان له ده‌ست داوه ده‌ره‌نجام بونه‌ته له‌شفرۆش، كه‌سێك نیه لههوَكاری به‌له‌شفرۆشی ئه‌و ژنه بكوَڵێتهوه بێته رێی و ده‌ستی بگرێت و له‌و ژیانه رزگاری بكات، ئێمه نهبهرپرسهكانمان ویژدان به‌كار دینن نه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانمان به‌ویژدانه‌وه و به‌چاوی به‌زییه‌وه سه‌یری به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئیدی ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی ده‌رونی هه‌یه له‌سه‌ر خۆدی تاكی كَومهڵگا مروَڤیش تادوا چركه‌ی ژیانی ئاماده‌یی تیداییه ببێت به‌خاوه‌نی ره‌وشتێكی ناشرین مه‌به‌سته‌م ئه‌وه نیه ببێت بهسوَزانی به‌ڵكو ناكرێت مروَڤێ هه‌ڵه‌ی كرد چاوپۆشی لێنه‌كرێت ده‌ستی نه‌گیرێت له‌و ژیانه ئاڵوَزه رزگاری بكه‌یت و رێگای راستی پێ نیشان بده‌یت، ئیدی تا هه‌نوكه حكومه‌تیش به‌رنامه‌یكی وا توَكمهو كارای نیه بۆ نه‌هیشتنی له‌شفرۆش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سوَزانیهكانی ولاَت ورێگرتن له كه‌مبونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی.
.....................................
(4)
چۆن توندووتیژی بناسین
چۆن توندوتیژی بناسین؟ ئایا توندوتیژی هه‌میشه په‌یوه‌سته به جه‌به‌رووتی دهسهلاَتی تۆقێنه‌ری سه‌ربازیه‌وه؟ یاخود توندوتیژی له‌ناو كایه جیاوازه‌كان به‌شێوه وفۆڕمی جیاواز خۆی ده‌رده‌خات؟ توندوتیژی له‌دونیای كوردیدا بووه به فه‌زایه‌كی تۆقێنه‌ر كه پیاو بووه به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش وای كردووه ژنان ڕووبه‌ڕووی زۆرترین مه‌ترسی ببنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دهسهلاَتی توندوتیژیی پیاوانه‌وه، لێره‌دا توندوتیژی به‌ته‌نها په‌یوه‌ست نیه بهئه شكهنجهدانی جه‌سته‌یی به‌ڵكو توندوتیژیه‌كی ره‌مزیی هه‌یه ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر ترسناكترن، یاخود ئه‌و توندوتیژیه‌ی ژنان خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان پیاده‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت قبوول كردنی ژن بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به به‌شێك لهكۆیلهبوون و ملدان به بڕیاره‌كانی پیاو و هه‌روه‌ها فره ژنی هه‌موو ئه‌مانه له‌ناو كایه‌كانی توندوتیژیی خۆیان ده‌نوێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێم باش بوو وتارێك بنوسم تا ڕاسته‌وخۆ له‌باره‌ی توندویتژیهوه بێینه دوان چونكه هه‌ندێ جار ژنان یان ئه‌وه‌ی له‌ئازاره‌كانی ژنان تێده‌گات ئه‌و جۆره مروڤانه ئه‌توانن كه‌وا به‌ئازادی قسه له‌سه‌ر ماف و داخوازییه‌كانیان بكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ته‌ده‌خولاتی ئه‌وپیاوانه‌ی قسه‌ی سه‌وزو سورو قسه‌ی په‌مه‌یی ده‌كه‌ن و ژنه‌كانیان كوَیلهن له ده‌ره‌وه‌ی تهدهخولا تی ئه‌و پیاوانی كه‌وا ته‌نها له‌رۆژانی سێ شه‌ممه رومانسییهكانداو چۆار شه‌ممه عهبسییهكاندا قسه له‌سه‌ر پرسی ژنان ده‌كه‌ن، باشتر وایه پیاوانێك قسه‌بكه‌ن به‌فعلی پیاوانێك بن نمونه‌ی پیاو نمونه‌ش ناكرێت بۆ چركه‌یه كیش دڵی ژنه‌كانیان توَرانبێت، با لێرشه‌وه نمونه‌ی ئه‌م جۆره گفتوگوَیانه بكه‌ینه نمونه‌ی تاوه‌كو چیتر پیاوان له بری ژنان قسهنهكهن گه‌ر قسهشیانكرد پیاوانی جدیی قسه‌بكه‌ن وه‌كو وتم پیاونێك قسهنهكهن به‌كرێ گیراوی ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ربن، به پێویستترم زانی ئه‌م سه‌ره‌تایه بڵێم تاوه‌كو چیتر پیاو له رۆژه خۆشه‌كان وبۆنهكاتدا وتارله بری ژنان نه‌نوسن ئیدی تاوه‌كو له‌وێوه ژنان خۆیان بیری وایان به مێشكد بێت نه‌وه‌كو چیتر پیاوان بیكه‌ن .
...........................
( 5)
شه‌ره‌ف لهكوَیی ژندایه كه‌وا پیاوان پارێزگاری لێده‌كه‌ن
شه‌رف له‌كوێی ژندایه كه‌وا پیاوان پاریزگاری لێده‌كه‌ن، ئیدی ئه‌بێت سه‌ره‌تا بزانینن كه‌وا شه‌ره‌ف ئه‌و شته‌یه كه‌وا ژن لهكوَمهڵگای كوردییدا هی خۆیه‌تی كه‌چی خۆشی خاوه‌نی نیه، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌وا ژنی كورد سته‌مێكی گه‌وره‌ی بینیه‌وه به‌سه‌ریدا هاتووه به ده‌ستی پیاوانه‌وه له به‌رامبه‌ریشدا تاوه‌كو ئێستا پیاوان هه‌ڵه‌ن له تێگه‌یشتنی مانای چه‌مكی شه‌رف، ئه‌مه‌ش به‌چه‌ندین قوناغی سه‌ختدا تَیپهڕیوه، كه ئه‌ویش ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ژنه بۆ شه‌رف، شه‌ره‌ف له‌بناغه‌دا ههرمرۆڤێ شه‌ره‌فی خۆی خۆی به‌رپرسه له‌سه‌ری نه‌ك باوك یان برا یان كه‌س و كار به‌رپرس بن، واتا پیاوه‌كانیان باوكیان و براكانیان شه‌ره‌فی ئه‌وانیان كردووه به شه‌ره‌فی خۆیان ،ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێكی زوَر هه‌ڵه‌یه له مانای شه‌ره‌ف كه‌وا تاكی كورد زیاتریشیان پیاوان به‌بڕوای ته‌واوی من به‌هه‌ڵه له مانای شه‌ره‌ف تێگه‌یشتون به‌هه‌ڵه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، چونكه شه‌ره‌ف له‌هه‌موو شوێنێكه به‌س له‌به‌ینی قاچی ژن‌دا نیه، ئیدی تاوه‌كو ئێستا وه‌كو ژنان رێگه‌یان پینه‌دراوه كه تاوه‌كو مومارسه‌ی شه‌ره‌فی خۆیان بكه‌ن ئه‌وه ژنیشه له مانای مه‌فهومی چه‌مكی شه‌ره‌ف خه‌ریكه به‌هه‌ڵه تێده‌گات، ژنانیش بۆ موماره‌سه‌یان نیهبهرامبهر به‌شه‌رفی خۆیان بكه‌ن هه‌تاوه‌كو بتوانن له مانای شه‌ره‌ف بگه‌ن به ته‌واوی داوای هه‌قی خۆیان بكه‌ن بتوانن خۆیان ببن به‌خاوه‌ن شه‌ره‌فی خۆیان، به‌م شێوه‌یه ده‌توانم بڵێم كه ته‌واوی ژنان ناتوانن مومارسه‌ی ژیانی خۆیان بكه‌ن و چێژ له‌ژیان وه‌رگرن زوَرێك له پیاوان هه‌ڵه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن تێگه‌یشتنیان هه‌ڵه‌یه ده‌رهه‌ق به‌شه‌ره‌ف، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و گوناههكهشی له ئهستوَی پیاودایه ئه‌وپیاوه‌ی هه‌ڵه له‌مانای شه‌ره‌ف تێگه‌یشتون و به هه‌ڵه له به‌كار هێنانی شه‌ره‌ف تێگه‌یشتون كه‌واده‌زانن شه‌ره‌ف ته‌نها له‌ناو قاچدایه و له‌گه‌ڵی ژندایه بۆیه ئه‌وه تێگهیشنتێكی زوَر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام هیچ نه‌بێ ده‌توانم بڵێم چه‌ندین له‌پیاوان به بیانوی ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووسیان چه‌نده‌ها ژنیان به‌بێ تاوان كوشته‌وه ، شه‌ره‌ف نامووس حه‌یا كه‌رامه‌ت و ئابڕوو و كوَمهڵێ شتی دیكه هه‌ن قوڕیان كردوه به‌سه‌ری ژن‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ماندا كوَمهڵێ ماف و داخوازی و ئازادی ژن هه‌یه پیاوان له ژنیان سهندوَتهوه و ناهێڵن ژن خۆی ببێته خاوه‌ن هه‌موو ئه‌مانه، ئیدی هه‌ر ئه‌و وشانه‌ن كه زۆرجار پیاو ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ قوَناغی بیرنه‌كردنه‌وه و بڕیاری هه‌ڵه ئه‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه لێكبده‌ینه‌وه ئه‌وا به‌بێ هیچ پشت به‌ستن به‌یاسا پیاوان تاوانبارن گۆناهبارن ده‌رهه‌ق به‌ژنان، دڵنیام ئێستا ژنانیش پێیان وایه كه‌وا پیاوان نه‌یانهێشت بزانین شه‌ره‌ف چیه و چۆنه هه‌ربۆیه تاوه‌كو ئێستا بۆیه ژن له‌مانا ی شه‌رف نه‌گه‌یشتوه، هه‌میشه وه‌كو شتێكی شاراوه‌ی زۆر ڕازدار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوه ، وه‌ك بڵێی ئه‌و شته له بناغه‌دا هی پیاوان بێت و له‌ناو ژن‌دا شاردبیانهتهوه و ئامانه‌تی ژنیان كردبێت ، بۆیه ژنیش له ڕێگای فشاری ئه‌وانه‌وه سالاَنێك قبووڵمان كرد، بهلاَم ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه بۆخۆیان وه‌كو ژن له ناوه‌ڕۆكی شه‌ره‌ف بكۆڵنه‌وه. ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌م ڕۆژگاره‌دا دانانی سانسۆر كارێكی ئاسان نه‌ماوه بۆ نموونه پێشتر كۆمه‌ڵگا ده‌یتوانی به پاراستنی سنووری ده‌وروبه‌ری ژنان تیشكێ بخاته سه‌ری، بهلاَم ئێستا كوَمهڵێ ئامرازی په‌یوه‌ندی كردن په‌یدابوه ئێستا ئاسان بوه له ڕێگای ئینته‌رنێت و مۆبایل به‌ڕادده‌یه‌ك كه‌وا كه‌سانێك هه‌ن ته‌نها له‌یه‌ك ژووردا هه‌موو جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن یان ئاگادری هه‌موو جیهانن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك كه ژنیش له‌هه‌وڵدابێت و بتوانێت خاوه‌نی كه‌سایه‌تی خۆی بێت و فێری مامه‌ڵه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه ی خۆی، جا بۆیه ئێستا ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی له سه‌ره‌وه كه باسم لێوه كرد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی ژن خۆی وه‌كو فایلێكی هاوپێچ كرا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت زیاتر روونی بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێویسته كۆمه‌ڵگا ته‌كنیكی پاراستنی شه‌ره‌فی بگۆڕێ ، ئه‌كرێت سود له‌ئه‌زمونی پێش خۆمان یان دهرودراوسێكانمان وه‌ربگرین تاوه‌كو جارێكی دیی هه‌ڵه‌ی گه‌وره نه‌كه‌ین ژنیش وه‌كو پیاو له‌ئاستێكدا ببینین، به‌ڵكو پێویسته شه‌ره‌فی ژنیش بگه‌ڕێندرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌وا ژن خۆیه‌تی نه‌ك برا و باوك و كه‌س وكار، بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆی فێری پاراستنی شه‌ره‌فی خۆیبێت خۆی مومارسه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆیدا بكات نه‌وه‌ك براو باوك، ناڵێم ئه‌وه هیچ به‌دی ناكرێت له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ، به پێچه‌وانه‌وه خۆشبه‌ختانه وا خه‌ریكه ئافره‌ته‌كانمان له‌و واتایه ده‌گه‌ن بهلاَم هێشتا پێویسته وشیارتر بن له‌وه‌ی كه هه‌یه.
..........................
( 6 )
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان ترسه له ئاره‌زووی ژن‌بوون
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان ترسه له ئاره‌زووی ژن‌بوون و سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی ژنه له‌ناو ژیاندۆستیدا ئه‌میان مه‌سه‌له‌یكی زور ترسناك و هه‌ستیاره چونكه په‌یوه‌سته به چاره‌نوسی هه‌تا هه‌تایی ژنه‌وه، سه‌یركه زوَرێك له ژنانی ئێمه به هوَی دابونهریتَكی سه‌قه‌تی باو‌و باپیرانی ئێمه‌وه كچانی ولاَتمانیان خه‌ته‌نه كردوه ئه‌مه‌ش بۆته هوَی كه‌مبونه‌وه‌ی حاڵه‌تی حه‌زكردن به‌سێكس و مومارسه نه‌كردنی سێكس به‌پێی پیۆیست له ژیانی رۆژانه‌ی ژنانی كورد ئه‌مه‌ش وایكردوه كاریگه‌رییه‌كی ترسناكی هه‌بێت چی له‌سه‌ر خودی ژنه‌كه زیاتر له‌سه‌دا هه‌شتا دواتریش گرفتَیكی ناوه‌ته‌وه له نێو كوَمهڵگای كوردییدا زوَرێك له پیاوانی ئێمه ژنه‌كانیان زوَرتر حه‌ز به سێكس كردن ناكه‌ن ده‌رئه‌نجام ئه‌و پیاوه له‌ده‌روه‌ی خێزان بیر له خۆ به‌تاڵكردنه‌وه ده‌كات تاده‌گاته ئه‌و ئاقاره‌ی كه‌سی سێیه‌م دێته نیوان ژن پیاوه‌وه ئیدی ئه‌و پیاوه ئه‌كه‌وێته ناو حاڵه‌تی عه‌شقه‌وه یان توشی حاڵه‌تێك ده‌بێت له‌ده‌روه‌ی ماڵ به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی خه‌ریكی سێكس كردن بێت له‌گه‌ل ژنێكی له‌شفرۆشدا، ئێمه ئه‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك به‌گڕتر بخه‌ین و نه‌هێڵین له هیچ سوچێكی ولاَتددا ده‌ستدرێژیكردن هه‌بێت بۆسه‌ر كچان بۆ حاڵه‌تی خه‌ته‌نه‌كردن تاوه‌كو له‌وێوه هه‌وه‌سی سێكسی كه‌منه‌بێته‌وه بۆیه كاری گه‌وره‌ی كوَمهڵگای مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو سوچێكی ولاَت هوشیاری بلاَوبكاتهوه دژی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان و بنه‌بڕكردنی وئه‌نجامدانی وه‌كو تاوانێك بێت بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت كچانی ئێستامان وه‌كو ژنانی ئه‌م سه‌رده‌می ئیستایان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و نه‌بنه قوربانی ده‌ستی نهریتَكی كوَن ، په‌رله‌مان و په‌روه‌رده و راگه‌یاندن ته‌واوكه‌ری كاری بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌ی كچانن و بنهبڕنه كردنی زوڵمه‌و سته‌م ده‌رهه‌ق به‌ژن، گه‌رهاتوو رێگه‌مان له خه‌ته‌نه‌كردن گرت ئه‌توانین و رومان ئه‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنی توندوتیژییه‌كانی دیكه‌ی ناو خێزان نمونه‌ش خۆسوتاندن و توندوتیژییه‌كانی دیكه‌ش، بهلاَم له‌م قوَناغهدا ئه‌ركی هه‌موو دامه‌زراوه حكومی و ناحكومهییانهیه بۆ رێگه‌گرتن و له‌سه‌روه‌ی هه‌مووشیان هوشیاری تاك زوَر زه‌روره بۆئیمه‌ی خێزان تاوه‌كو منداڵه‌كانمان منداڵی ته‌ندروست به‌رهه‌م هێننن.
............................
( 7 )
خۆسووتاندنی ژنان بهشێكهن له‌و توندوتیژییه كه‌وا پیاوان ده‌یكه‌ن
خۆسووتاندنی ژنان خۆی به‌شێك نیه له‌و توندوتیژییه‌ی پیاوان به‌سه‌ریاندا ئهیچهسپێنن، ئه‌و پاڵه پهستوَیه ده‌رونییه‌ی لای پیاوان به‌رهه‌م دێت له ئه‌نجامی ئه‌وه بۆ سه‌یرتی كرد یان ئه‌وه كێ بوو یان له كۆیبویت یان چیت ده‌كرد یان چیده‌كه‌یت یان بۆ بیر ده‌كه‌یته‌وه له كی بیر ده‌كه‌یته‌وه یان چۆن بوو له‌به‌رده‌رگای حهوشیت یان مهچوَ به‌رده‌رگا كوَمهڵێك توندوتیژی جه‌سته یی و ره‌مزیش هاوشانی به‌هیچ نه‌زانینی ژن و بچوك سه‌یركردنی ژن و كوَیلهكردنی ژن و رێگه‌گرتن له‌به‌رده‌م مومارسه كردنی ژیانی ئاسایی خۆی پاڵهپهستوَیهك دروست ده‌بێت لههنێو مێشكی ئه‌و ژنه‌دا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ندێ ژنی نا هوشیار له ترسی تهلاَق و لێك جیابونه‌وه و ئابڕوچونی و ئازاردانی له لایه‌ن ماڵی باوكییه‌وه كاتێ بتوَرێت یان تهلاَق بدرێت ، ده‌رئه‌نجام بریاری په‌له‌و هه‌ڵه ده‌دات ئه‌ویش خۆ سوتاندنه له ساته‌كانی سه‌ره‌تای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا هه‌ست به هه‌ڵه‌كردنی بڕیاری ئاگردانه‌كه ده‌كات بهلاَم تازه له‌ژێر كونتروَڵدا نه‌ماوه ئیدی ئه‌نجام خۆی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌كات یان مردنی لێده‌كه‌وێته‌وه یان ئه‌بێته هوَی ناشرین كردنی روخسار و جه‌سته‌ی تاوه‌كو ماوه له ژیان ئه‌ناڵێنێت به ده‌ست ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه كه‌وا بۆ جارێك په‌له بیری كرده‌وه‌و بڕیاری دا، ئه‌مه‌ش پێویستی بههوشیارهیكی ده‌سته جه‌معی هه‌یه ؟ پێۆستی بههۆشیاریهكی گشتی هه‌یه چی بۆ پیاوان دواتریش بۆ ژنان، ئه‌بێت هوشیاركردنهوهیهكی ئاوها گشتگیر بێته ئاراوه بۆپیاوان تاوه‌كو چیتر پاڵه پهستوَی ده‌رونی نه‌كه‌نه سه‌ر ژنه‌كانیان تاوه‌كو ئه‌نجامی خراپی لێبكه‌وێته‌وه، هۆشیاریه‌كی بهربلاَو بێته ئاراوه و ژنی كورد هوشیاربێ له‌ئاست هه‌موو گرفت و كێشه‌یه‌ك نه‌با بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك بڕیاری زوَر هه‌ڵه بده‌ن خۆیانیان پێ ئازار بده‌ن ، چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خۆیانن ئازار ده‌كێشن خۆشیانن پاشگه‌زده‌بنه‌وه له‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌ی داویانه بهلاَم پێویستی به تێگه‌یشتن هه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.
...........................
( 8 )
ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر ژن بهزوَری كێ به‌رپرسه لێی؟
ده‌سدرێژی سێكسی له‌سه‌ر ژن كێ لێی به‌رپرسیاره كۆَمهڵَگه یاخود تاك یان هه‌ردووكیان به تاونباری سه‌ر ده‌ستدریژییه ئه‌ژمار ده‌كرێن، چونكه هه‌موو تاكێكی مروَڤهكان به‌شێكن له پێكهینانی كوَمهڵگا بهلاَم پێوسته هه‌موو تاكه‌كانی نێو كوَمهڵگا هوشیاربكرێتهوه تاوه‌كو بنه‌بڕكردنی ریشه‌ی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان و كچان و هه‌ندێ جار منالاَنیش بهلاَم له ئێستادا ئێمه باسهكمان چركردوتهوه سه‌ر مینهوقسه له سه‌ر دستدریژی سكسی سه‌ر ژنان ده‌كه‌ین كه‌وا بۆنی مانه‌وه‌یی له نیو كومهلگای كوردییدا ختهرناكهو زوریش ترسناكه چونكه بهزوَر ده‌ستدرێژیكردن ئه‌چێته چوار چێوه‌ی توندوتیژییه‌وه توندوتیژیش ههرچوَنێك بێت ئه‌بێت ئێمه به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی بنه‌بڕ كردنی بده‌ین تاوه‌كو هیچ نهبیِت له ئا ستی تهكنهلوِژیا و مه‌ده‌نیه‌ت بگه‌ین به ئاستی دونیا، بۆیه به‌هه‌موو قهناعهتیِكهم ژن له پیاو كه‌متر نیه بۆیه ناكرێ پیاو له ژن به‌گه‌وره‌تر بزانرێت یان ژن له پیاو به‌كه‌متر سه‌یر بكرێت بۆ ده‌رچون له‌و جه‌هاله‌ته پێویستمان به هوشیاری گشتی هه‌یه و پێویستمان به یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌ستی نیِوان ژن و پیاوه تاوه‌كو ئاراسته‌ی تیگه‌یشتن به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رین.