ئه‌مشه‌و عاشقان چاو به گریانن
ده‌م پڕ له زیكر و ڕوو له ئاسمانن
ساتێ ناخه‌ون دیده بێدارن
بۆ عیشقی خودا دڵ ئه‌ویندارن
عاشقان ئه‌مشه‌و له مزگه‌وت و ماڵ
ده‌بنه هاوه‌ڵی فریشته‌ی پڕ باڵ
ده‌خوێنن وێرد و قورئانی به‌ڕێز
ده‌چێژن تامی باوه‌ڕی به‌هێز
ئه‌مشه‌و عاشقان دڵ پڕ له نوورن
له كۆڕی زیكرا بێشك ڕوو سوورن
سه‌ر له كڕنووشن مل كه‌چن بۆ خوا
به عیشق و سۆز‌و گیانی پڕ هیوا
عاشقان ئه‌مشه‌و تا ده‌مه‌و گزنگ
به جۆشن له بۆ خێری هه‌زار مانگ
ده‌زانن قه‌در شه‌وی پیرۆزه
شه‌وی بارینی ره‌حمه‌ت و سۆزه