بیست و دووه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
ئێستا له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانداین، كه گرنگترین به‌رپرسیارێتییه، ئه‌وه‌ی گرنگتره كێ ئه‌م به‌رپرسیارێتییه زیاتر و زۆرتر، پڕ بایه‌ختر، كار بۆ كردووتر، تێدا ماندووبووتر، خۆشویستن و هه‌وڵی شه‌و و ڕۆژ و به ده‌مه‌وه‌چوونی زیاتر، ده‌كاته ئه‌جێنده‌ی بنه‌ماكانی مانگه پیرۆزه كه و ڕۆژنانی دواتری، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕه‌مه‌زان و شه‌وانی كۆتایی و قه‌دره‌ی ده‌وێت، ده‌بێت چی بكات!؟، چۆن به‌سه‌ریان بكاته‌وه!؟، به‌چی ده‌وڵه‌مه‌ندی بكات!؟، وه‌ك كۆترێكی تره‌ی ناو باخه‌كانی به دووی ئه‌وینداره‌كه‌ی خۆیدا بگه‌رێیت!؟، هێزی وهبهرخۆگرتن و توانه‌وه له دوعاكانیدا، بێده‌نگی زیاتر و خه‌یاڵی زیاتر و پاكبوونه‌وه‌ی زیاتر، دهستگوشادیی و میهره‌بانی زیاتر، خێر و سه‌ده‌قه‌ی زیاتر، خۆخه‌ریككردنی زیاتر به تاعه‌ت و عیباده‌ته‌وه، ناسكبوونهوهی زیاتر و بیركردنه‌وه‌ی پتر له‌باره‌ی گه‌ردوون و ژیان و ڕۆژی لێپرسینه‌وه و ئه‌نجامی تاقیكارییه گه‌وه‌ره‌كه، به خۆداچوونه‌وه‌ی ئه‌وبه‌رتر له‌باره‌ی ئیش و كار و جموجوڵی ڕۆژانه و ڕۆڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆت و ده‌وروبه‌رت، كێشه‌ی ڕابردوو وه‌لانان و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر جۆره نه‌نگییه‌ك كه دوورخه‌ره‌وه‌ی چاكه‌كاریی و به‌هێزكردنی ئیمان و ئه‌خلاقه بالاَكی ئیسلام و كۆمه‌ڵگایه.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا، دوعای زیاتر، پاڕانه‌وه و خۆنزیككردنه‌وه‌ی زیاتر له خودای گه‌وره و ده‌ستی زه‌لیلیی و بێ كه‌سی و نه‌بوونیی و خۆشه‌ویستی په‌ره‌وه‌ردگار بۆ خۆ كێشكردن و نه‌هێشتنی هه‌ر گومانێكی خراپ و دوودڵی له‌باره‌ی كێشه‌ی ئیمان و ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ی دواڕۆژ و هه‌وڵی جددی دان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه و ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ماون ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه و زیكر و ته‌هلیله و نزای به‌رده‌وام و ساغبوونه‌وه بۆ خودای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نیا و بالاَدهست.
هێزی مه‌عنه‌ویی وهبهرخۆنان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ژیانكردن و سلاَمهتی له‌م ڕێگا كورت و كهموهختهی ژیان و كۆتاییهاتن به هه‌موو شتێك له‌م دنیایه، ههركارێكت هه‌یه، هه‌ر پیشه‌یه‌كت هه‌یه، هه‌ر جۆره بیكردنهوهیهكت هه‌یه، هه‌ر شێوه بیركرنه‌وه و تێرامانێكت هه‌یه بۆ ژیان، دواڕۆژ، دین و عه‌قیده‌ی خۆت، پێویسته له‌سه‌رت له‌سه‌ر خه‌ت لانه‌ده‌یت و ڕێگای ڕاسته‌ڕێی ئیمان و مه‌عنه‌وییه‌ت و به‌رپرسیاریی به‌رنه‌ده‌یت.
مه‌عنه‌وییه‌ت به‌رپرسیاریی، په‌یوه‌نی به هه‌موو كایه‌كانی ژیانته‌وه هه‌یه، ژیانی ئێستات، ژیانی دواڕۆژت، هه‌ر جۆره ژیانێك كه خۆت هه‌ڵی ده‌بژێریت، گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌یدۆڕێنیت، گه‌وره بیربكه‌یته‌وه، سازش نه‌كه‌یت له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده و مه‌عنه‌وییه‌تی ئیسلامییت.
خودایه ستایش و سوپاسگوزاری نیعمه‌ته‌كانی تۆین، په‌سنی خودایهتیت ده‌ده‌ین و هه‌ر ڕوو له خۆت ده‌نێین بۆ ئاتاجیی و مهحتاجییهكانمان، هه‌ر خۆت بیركار و سه‌روه‌ری ئێمه‌یت، خودایه تۆ خودای هه‌موو عالهمیانی، هه‌ر خۆشتن درووستت كردوون، به خودایه‌تی خۆت و گه‌وره‌یی و میر و مه‌زنی خۆت، لێت ده‌پاڕێینه‌وه به به‌خشینمان و بهخیتهوهریی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئێستا و دواڕۆژمان و ساده‌یی و دڵفراوانیمان پێ ببه‌خشه... اللهم امین.