31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كگرتوو نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵیش ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه دوای كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌ردولایه‌ن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند به‌شداری له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری خۆشیان دیاریكرد.
محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌باره‌گای حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند:له‌ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆڵی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان كه‌م گیراوه و به قورسای خۆیان پشكی به‌شدارییان پێ نه‌دراوه،ده‌بو له‌و پشكه‌ی به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت به قورسای هه‌ردو لایه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی مافی به‌شداریكردنمان پێبدرایه له ئاماده‌كاری كۆنگره، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ك دو لایه‌نه ئیسلامییه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش پشكی بهشداریریكردنی به‌ر نه‌كه‌وت له كۆنگره‌دا.
لای خۆشییه‌وه ئه‌بو به‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتو، بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "ئێمه سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌مان لا گرنگه و كێشه‌مان نییه كێ نوێنه‌رمان ده‌بێت، په‌یامی راستی ئیمه گه‌یشت كه هه‌وڵی كورسیمان نییه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به قورسایی خۆمان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ به‌شداریكردنمان له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد".
ئاشكراشی كرد كه یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ به یه‌ك نوێنه‌ر به‌ناوی خه‌لیل ئیبراهیم (له یه‌كگرتوی ئیسلامی) به‌شداری ده‌كه‌ن.
جێی باسه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد 5 كورسی بۆ باشووری كوردستان دیاریكراوه، به‌جۆرێك پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ریه‌كه‌یان كورسییه‌كیان ده‌بێت و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش كورسییه‌ك، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به نوێنه‌رێكی هاوبه‌ش كورسییه‌كیان ده‌بێت.