31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كۆچی دوای كرد
ئه‌مرۆ كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان‌و سیاسه‌تمه‌دار، فه‌له‌كه‌دین كاكهییلهنهخۆشخانهی هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) نوسه‌ر و رۆشنبیر و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی 4 شه‌ممه (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) كۆچی دوایی كردووه,وه ڕاشیگهیاندرووداوی مردنه‌كه‌ی كتوپڕ بووه.
فەلەکەدین سابیر حەمود کاکەیی ساڵی ١٩٤٣ لە شاری کەرکوک لەدایک بووه ، سیاسەتمەدار و ئەدەبزانی کوردە و ئەندام پەرلەمانی یەکەم خوولی پەرلەمانی کوردستان بووە ، هەروەها لە کابینەکانی سێیەم و پێنجەم لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان بووە ، پاشان بووه به ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم كوردستان، مەسعوود بارزانی.