31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رهه‌م ساڵح چه‌ند زانیاریه‌كی وورد بڵاو ده‌كاته‌وه
له وه‌ڵامی لێدوانێكی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو ، گوایه له 17ی شوبات، به بڕیار و ئاگاداری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، هێزی زێره‌ڤانی به‌ره‌و سلێمانی جوڵه‌ی پێكراوه، نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی د.به‌رهه‌م ساڵح، له‌و باره‌ییه‌وه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: له 17ی شوبات، هێزی زێڕه‌ڤانی به بڕیاڕ و ئاگاداری د.به‌رهه‌م جوڵه‌ی بۆ سلێمانی پێ نه‌كراوه، به‌ڵكه د. به‌رهه‌م ڕێگڕی له هاتنیان كردووه"
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای رەتكردنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەكارییە بە پێویستی دەزانین بە كورتی ڕاستی ڕووداوەكان و هەوڵەكانی د. بەرهەم بۆ رێگرتن لە گەورەبوونی كێشە‌و ئاڵۆزیەكان بۆ ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ‌و كەناڵی رووداو‌و خەڵكی كوردستان‌و رای گشتی بخەینە ڕوو:
ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه:
"له 17ی شوبات، هێزی زێڕه‌فانی به بڕیاڕ و ئاگاداری د.به‌رهه‌م جوڵه‌ی بۆ سلێمانی پێ نه‌كراوه، به‌ڵكه د. به‌رهه‌م ڕێگڕی له هاتنیان كردووه"
له لێدوانێكیدا بۆ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ناوی (تارق گه‌ردی) ووتویه‌تی كه گوایه له 17 ی شوباتدا به بریاری د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حكومه‌تی هه‌رێم جوڵه به هێزی زێره‌ڤانی كراوه بۆ سلێمانی. لێدوانی ناوبراو سه‌رله‌به‌ری درۆ و بوختانه. د.به‌رهه‌م نه‌ك هه‌ر داوای هێزی زێره‌فانی نه‌كردووه بێنه سلێمانی، به‌ڵكو ئاگاداری جوڵه‌شیان نه‌بووه. بریاری جوڵه‌ی ئه‌و هێزانه به بێ راوێژ و ئاگاداری و بریاری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و كات بووه و كاتێك زانراوه د. به‌رهه‌م ده‌ستبه‌كار بووه‌و رێگری له هاتنه ژووره‌ویان بۆ ناو شاری سلێمانی كردووه.
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه به پێویستی ده‌زانین به كورتی ڕاستی ڕووداوه‌كان و هه‌وڵه‌كانی د. به‌رهه‌م بۆ رێگرتن له گه‌وره‌بوونی كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كان بۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و كه‌ناڵی رووداو‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و رای گشتی بخه‌ینه ڕوو:
1- سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی 17 ی شوبات د.به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ولێر بوو و به‌په‌له گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی كاتێك له‌ڕێگا بو هه‌واڵی جولاَندنی هێزی زێره‌ڤانی بۆ سلێمانی پێگه‌یشت هه‌رئه‌وكات ده‌ستبه‌جێ د.به‌رهه‌م به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كرد به به‌رێزان كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی (پ.د.ك) و كاك كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ دڵنیابون له‌راستی جولاَندنه‌كه پاشان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی كرد به جه‌نابی مام جه‌لال كه ئه‌وكات له به‌غدا بو له هه‌رسێ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ناڕه‌زایی خۆی له‌م بریاره ده‌ربڕیوه و داوای ڕاگرتنی كردووه.
2- هه‌مان ئێواره‌ی 17 ی شوبات له كۆبونه‌وه له پارێزگای سلێمانی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی وحزبی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت د. به‌رهه‌م دژایه‌تی خۆی بۆ ناردنی هێز بۆ سلێمانی و ئاڵۆزبونی دۆخی شاره‌كه‌و گه‌وره‌تربونی گرفته‌كه ده‌ربری و هه‌رله‌وێدا دووای زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بریاردرا ئه‌و هێزه نه‌یه‌ته ناو شار و له ده‌ره‌وه‌ی شار رابگیرێ، و ئه‌وه‌ش بوو دوای چه‌ند رۆژیك گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌كانی خۆیان له هه‌ولێر.
3- بۆ رۆژی دواتریش له كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی هه‌ردوو م.س.ی (ی ن ك) و(پ.د.ك) له‌كاتێكدا پێشنیازی ناردن‌و هێنانی هێزی زیاتر ده‌كرا بۆ سلێمانی، جارێكی تر د.به‌رهه‌م ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و سوور بوو له سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رێگه‌ی یاسا و دیالۆگ.
4-هاتن و جولاَندنی هێز بۆ سلێمانی نه‌ك له‌سه‌ر داوای د.به‌رهه‌م نه‌بووه‌و ئاگادریشی نه‌بووه، به‌ڵكو دژایه‌تیشی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته هه‌بووه و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بو رێگری لێكردووه و به‌رپرسیارێتی حكومی و نیشتیمانی سه‌رشانی رێگه‌ی پێنه‌داوه پشتیوانی له قوڵكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان‌و خوێن ڕشتن بكات وه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تی كردۆته‌وه هه‌رئه‌وه‌ش بو لێره‌وله‌وێ، و بگره تا ئێستاش، هه‌ندێ "گله‌یی" ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه (د.به‌رهه‌م لێنه‌گه‌را‌و رێگه‌ی نه‌دا له‌وكاته‌دا ئه‌و كێشانه به‌هێز و به‌یه‌كجاره‌كی یه‌كلای بكه‌ینه‌وه.)
5- له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی 17 ی شوبات د. به‌رهه‌م له‌هه‌مو وتار و گفت‌و كرداره‌كانیدا دژی توندوتیژی‌و به‌كارهێنانی هێز‌و ئاڵۆزتربونی كێشه‌كان بووه‌و ئه‌وبه‌رێزانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی دابون شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن جگه له‌وه‌ش د.به‌رهه‌م هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیه‌كانی ئه‌و روداوه نه‌خوازراوانه ده‌ربریوه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ رێگه چاره‌ی ئاشتیانه‌و دیالۆگ و یاسا بووه و خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌كانی ناوخۆشی به كوڕ‌وگه‌نجی ئه‌م ولاَته زانیوه.