31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕوگەیەك بۆ خۆڵكردنە چاوی دەنگدەر
كاتێك لە وڵاتی ئێمە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەكرێت یان مەسەلەی دەنگدان دێتە پێشەوە نوێنەرەكان یان بەزمانی هەڵبژاردن بڵێین (پاڵێوراوەكان) لای ئێمە خۆیان دەگەیەنە ئەوپەڕی متمانە بوون و بەجۆرێك ئێمە بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەكەن وەك ئیتر بڵێی كوردستان پێویستی بە كەسانی وەها هەیە.ئێمەش لەبەر ئەوەی لەگەڵ دروست بونی یەكەم خولی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا مافەكانمان دەستەبەر نەكراوە هەردەم دەڵێن دوای ئەو با ئەم بێ، دەنگدان مافی هەموو كەسێكە بۆ هەر تاكێكی كۆمەڵگە، وەك دەڵێن دەنگدانت شایەتیدانە، هەموو دەزانین وا هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە لە پێش هەڵبژاردنیش بانگەشە دەست پێدەكات.كەواتە دەنگدەران دەبنە خۆشەویست ترین كەسی كاندیدەكان.
ئەوەی من دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم لەبارەیەوە لێێ بدوێم باس لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانە،بانگەشەی هەڵبژاردن و پڕوپاگەندەكانی هەمیشە بۆ خۆی دەرخەری ناڕاستی كەسی پاڵێوراوە،لە كاتێكدا زۆرێك لە نوێنەرانمان بەم بانگەشەیە دەچنە سەر كورسی پەرلەمان.چونكە وەك پێشتر ئاماژەم پێدا ئێمە هەر لە چاوەڕوانی بەدیهاتنی مافەكانمانین ئەویش ناچارین هەرجارەو پەنا بۆ كەسێك ببیەن تاوەكو لە پەرلەمان داكۆكی لە مافەكانمان بكات. دەپرسم چەند كەس هەیە سەرەتا بڕیاری داوە كە دەنگ بە لایەنێك بدات بەڵام دواتر بەهۆی بانگەشەوە ڕای خۆی گۆڕیوە بۆ لایەنێكی تر؟
ئەوەی لە وڵاتان بوەتە مەحاڵ لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كوردستان دەبێتە ئاسانترین دەسكەوت، تەنها یەك نمونەی بچوكم بۆ ئەم مەسەلەی هەڵبژاردنە ساڵی 2009 لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا (باراك ئۆباما) لە گەورەترین و زلهێزترین وڵاتی جیهان تەنها دوو بەڵێنی بە گەلی ئەمریكا دا ئەویش یەكەم:كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق،دووەم:داخستنی گرتوخانەی گوانتا نامۆ.ئەم بانگەشەیە چۆن بەروارود بكەین لەگەڵ وڵاتی خۆمان.
بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕوگەیەك بۆ خۆڵكردنە چاوی دەنگدەر
ئەوە منی گەیاندوەتە ئەو ڕاستیە ئەوەیە بەهیچ جۆرێك بڕوام بە بانگەشەی هەڵبژاردن نیە من پێی دەڵێم ( خۆڵ كردنە چاوی خەڵك )، چونكە هەر لایەنێك بەخۆیان و كاندیدەكانیانەوە لەماوەی بانگەشەدا بەڵێنی بریقەدار و ڕەنگاوڕەنگ بۆ خەڵكی دەخەنەڕوو، بەڵام هەر دوای هەڵبژاردن ئەگەر دەنگی زۆریش بهێنن ئەوا هەر ئەوەندەیە كە خەڵك دەنگی خۆیان پێداون، ئەگینا وەك ئەوەی نە بایان دیبێ ونەبۆران هەر ئەڵێی ئەوانیش نەبوون كە ئەوبەڵێنانەیان داوە. پاشان هەر لەوماوەیەدا (ماوەی بانگەشە) بە هەزاران وملیۆنان پارە خەرج دەكرێت، ئەمە خۆی بۆ خۆی زیانێكە لە ئابووری وڵات دەكەوێت كە بەو ڕێژە زۆرە پارە سەرف دەكرێت، تەنانەت كاندیدی وا هەیە بە كارت بانگەشە بۆخۆی دەكات.هەزاران كارت دروست دەكات و ناو و ژمارەكەی خۆی لەسەر كارتەكە دەنوسرێت و بەسەر خەڵكیدا دابەشی دەكات.جێگەی ئاماژەیە پاڵێوراوان هەمیشە بونەتە كەسی نزیكی من و تۆ ئەمەش چۆن،لەكاتی هەڵبژاردندا بەسەر ماڵە فەقیرەكان و كەسی كەم دەرامەت و بە بەڵێنەكانیان و بە ڕازی كردنی ئەو كەسانە لای ئێمە خۆی دەكاتە نزیكترین كەس.بۆیە ئەوەش دەڵێم دەبێت هەموو پاڵێوراوان ئەوانەی دەچنە پەرلەمان دەبێت ئەوە بزانن هەر دەنگی فەقیرو هەژارە ئەوان دەبەنە سەر كورسی ئایا ئەو كورسیە دەسەڵات بێت یان نوێنەر بۆ پەرلەمان.كوا هەتا ئێستەش هیچ لایەنێك بەڕێژەی لە %30 بەڵێنە بریقەدار و هەڵپەسێردراوەكانی جێ بەجێ كردبێت.
ئەوەندەی من ئاگادار بم و هەموومان بیستومانە و بینیویشمانە كە چەند لایەنێك هەن لەماوەی بانگەشەدا بەسەر ماڵان و دوكان و ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەگەڕێن پارە بەسەر خەڵكیدا دەبەخشنەوە تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی دەنگ،خەڵكی وا دەخەڵەتێنن كە ئەمە چاكەیەكە لەگەڵیان دەكرێت و ئەو بڕە پارەیە یارمەتی داراییە بۆیان، بەڵام كاتێك كە هیچ هەڵبژاردنێك لە ئارادا نییە ئیتر ئیشیان بەخەڵك نیە بۆ دەنگ كۆكردنەوە، ئەوەی لەبیریان نەبێت یارمەتی دانی خەڵكی هەژارولێقەوماوە.
لە كۆتایدا تەنها ئاماژەیەكی بچووكم بۆ كاندید و قەوارەكان ئەوەیە بەشداری كردن لە هەڵبژاردن بە بەڵێنی بریقەدارو بە قسە سواوەكانی سەر كاغەزەكانتان بەردەوام دەرخەری ناڕاستی ئێوەیە،چونكە وەك دەڵێن (بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیەتی) بەدەستهێنانی دەنگ و متمانەی خەڵك هەروا بەهەوانتە بەدەست ناهێنرێت، ئەگەر بیر لە بەرپرسیارێتیەكەی بكەینەوە ئەوا زۆر بە حەزەرەوە و تا دڵنیا نەبین لەوەی كە دەتوانین هەموو ئەو بەڵێنانەی كە دەیدەین جێبەجێیان دەكەین