31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌رگا له‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسی كرایه‌وه
ئاژانسی شه‌رقولئه‌وسه‌تی میسری ئاشكرایكرد، وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌فه‌ریقا به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌لفا عومه‌ر كوناری) سه‌رۆكی پێشوی مالی سه‌ردانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌كارخراوی میسرییان كردوه، كه له‌شوێنێكی نادیاردا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ئاژانسه میسرییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆی ئه‌و وه‌فده ئه‌فه‌ریقییه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مورسی باسنەکردوە، به‌ڵام ئاشكرایكردوه دیداره‌كه ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌عاتێكی خایاندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شده‌كات، وه‌فده ئه‌فه‌ریقییه‌كه دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی میسر، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كه‌ن.
سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده ئه‌فه‌ریقییه بۆلای محه‌مه‌د موسی دوای ئه‌وه‌هات، شه‌وی دوشه‌ممه كاسرین ئاشتۆن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی چاوی به مورسی كه‌وت.
سه‌ردانی وه‌فده‌كه له‌كاتێكیشدایه، به‌هۆی له‌كارخستنی مورسی كه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێردراوی میسر بو له‌دوای شۆڕشی 25 ی یه‌نایه‌ر و روخانی رژێمه‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك، ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و ئاسایشی ئه‌فه‌ریقی بڕیاریدا ئه‌ندامێتی میسر له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌فه‌ریقا هه‌ڵپسێرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوای له دو ئه‌ندامی دیاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌ردانی میسر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان.
بریاره له‌سه‌ر داوای باراك ئۆباما، هه‌فته‌ی ئاینده هه‌ریه‌كه له جۆن مه‌كین و لیندسی گراهام كه هه‌ردوكیان ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانن له ئه‌نجومه‌نی پیران به‌سه‌ردانێك بگه‌نه میسر.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان لیندسی گراهام وتی "سه‌رۆك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین، من به راشكاوانه پێم وت من خۆشحاڵم بڕۆم، ده‌مه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نم كه كوشتنی ئۆپۆزسیۆنی زیاتر و زیاتر ده‌بێته كوده‌تا، هه‌روه‌ها فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هانبده‌م بۆ هه‌نگاونان به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
(سبەی)