31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رسه‌لان بایز"یه‌كێتی جۆره‌ها چه‌ك و جبه‌خانه‌ی هه‌یه كه چی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دڵڕه‌قیه‌ی گۆڕان دڵمان گه‌وره‌یه".
ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند حیزبه‌كه‌ی خاوه‌نی جۆره‌ها چه‌ك و جهبهخانهیه به‌ڵام به‌رانبه‌ر "دڵڕه‌قی" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "دڵیان گه‌وره‌یه".
ئه‌رسه‌لان بایز له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ دوایین ژماره‌ی گۆڤاری "لڤین" رایگه‌یاند "گۆڕان ئۆپۆزسیۆنن و توانایان نییه ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌م هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌ی ئێستای یه‌كێتی یان له‌به‌رده‌ست بێت، ئه‌بێت چۆن دژی حزب و كه‌سانی دوور له خۆیان به‌كاری بهێنن، ئه‌بێت چه‌ند دڵڕه‌ق و توندوتیژبن به‌رانبه‌ر ركابه‌ره‌كانی خۆیان".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "یه‌كێتی جۆره‌ها چه‌ك و جبه‌خانه‌ی هه‌یه كه چی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دڵڕه‌قیه‌ی گۆڕان دڵمان گه‌وره‌یه".
ئه‌رسه‌لان بایز ده‌ڵێت نه‌ك په‌شیمان نییه له 30 حوزه‌یران به‌ڵكو پێیوایه رۆژی 30 حوزه‌یرانی رابردوو "كارێكی باشی" كردووه كاتێك له‌په‌رله‌مان پڕۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان په‌سه‌ندكرد.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان بووه به یاسا‌و هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ده‌ر له‌و یاسایه هیچ بیروبۆچن و هیچ ئیجتیهادێكی تر بكات، چونكه به‌یاسا ئیقراری ئه‌وه‌كراوه ئه‌بێ پڕۆژه‌ی ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و به‌سازانی نێوان حزبه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه.