خۆشه‌ویستی :خۆشه‌ویستی وه‌ك پرسیارێك وایهكهوهلاَمی نه‌بێت ....چونكه خۆشه‌ویستی شتێكه په‌یوه‌سته به‌ده‌رون وهه‌ست وسۆزی ههموومرۆڤهكانهوه .بۆیه‌به وشه پێناسه ناكرێت وه‌ك (ابن القیم)ده‌ڵێت:مانای خۆشه‌ویستی ناتوانرێت وه‌سف بكرێت مهگهربهچهشتنی نه‌بێت.
حهزلێكردن:بهلاَم حهزلێكردن ناچێته چوارچێوه‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه،چونكه حهزلێكردن بریتیه له‌وه‌ی كوڕێك حه‌زی دهچێتهسهرئافرهتێك تاوهكوئارهزوهكانی خۆی پێ تێربكات بۆماوه‌یه‌كی كورت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئافره‌تێك به‌وشێوه‌یه.
په‌یوه‌ندی :به‌هه‌مان شێوه پهیوهیندیش ناچێته چوارچێوه‌ی خۆشه‌ویستیه‌وه، بهڵكوئهوئافرهته وئهوپیاوهپهیوهندییهكان له‌نێواندا هه‌بێت جابێ ڕه‌وشتی بێت یان په‌یوه‌ندییه‌كی ناشه‌رعی یان هه‌رشتێكی ترئهوهپێی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی .
زۆرێك له‌خه‌ڵكی (پێویستی_حه‌زلێبوون_په‌یوه‌ندی)به‌خۆشه‌ویستی ناوده‌به‌ن. جیاوازَی ناكه‌ن له‌نێوان ئه‌وه پێویستیان پێیه‌تی وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشی ئه‌وێت .ئه‌بینین زۆركات كه‌سێك پێویستی بهبهرامبهرهكهیهتی كه‌چی پێ ی ئه‌ڵێت (خۆشم ئه‌وێی )بهلاَم له ڕاستی دا وانی یه.بهڵكوئهولهدهربڕینی ئه‌وده‌سته‌واژه‌یه ئه‌یه‌وێ بڵێت (پێویستم پێته)كه‌چی ده‌سته‌واژه‌ی (خۆشم ئه‌وێ ی)به‌كارئه‌هێنێت.بۆنموونه:
كوڕێك كچێك سه‌رنجی ڕاكێشاجابههۆی جوانی یان به‌هۆی پاره‌و ماڵ بێت یان هه‌رشتێكی تر،ئهوكوڕهبهوكچه ئه‌ڵێت:خۆشم ئه‌وێیت كه‌چی لهڕاستیدامهبهستی ئه‌وه‌یه كه‌پێویستی پێیه‌تی.
ههربۆیهخوشكی بهڕێزئهوپیاوهبۆئهوهی ئاره‌زوه‌كانی خۆی به‌تۆی ئافره‌ت تێربكات، هه‌ڵده‌سێ به‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین ڕێگاوبهبهچهندقسهیهكی بریقهداروڕازاوه، كهگوایهتهنهالهچاوهكانی تۆدا خۆی دهبینێتهوهوتۆدهبیه هاوسه‌ری به‌خته‌وه‌ری ئهوبهبێ تۆنه‌بێت ئهوژیانی ناوێ.تۆش كهههستت ناسكه به‌م قسانه بڕوادهكهی دهكهویهداوهوهو ده‌بیت بهنێچیرێكی ئامادهكراوبۆی .
خۆی وانیشان ده‌دات كه حه‌زی لێكردووی وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ستوی وپێویستی پێته،نه‌ك خۆشی ئه‌وێی .چونكه كه‌سێك كه‌سێكی خۆش بوێت ناچێت له‌ناوی به‌رێت. ئه‌مه‌ش بۆئهوخوشكانهی كهنایانهوێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی ئه‌وكه‌سانه بن كه‌به‌ناوی خۆشه‌ویستی وحهزلێكردن وپهیوهندییهوهئهیانهوێ ئافره‌تان فریوبده‌ن وبهلاڕێ یاندابهرن ئه‌م كاره‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری ئافره‌تان ده‌كه‌ن بهڵكوبۆتێركردنی ئارهزووهگلاَوهكانیانه بۆئه‌وه‌ی لهكۆتایداتۆی به‌ڕێز وه‌كو گوڵێكی گهلاَههڵوهریوو به‌جێ بهێڵن!دوای ئه‌وه‌ی وهكوبوكه شوشه‌ی مندالاَن یاری خۆیانی پێ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش هه‌روا ناڵێم به‌ڵكو كرده‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه‌به‌ناوی خۆشه‌ویستی چیان به‌سه‌ر ئهوئافرهتانهداهێناوه،نموونه‌ش زۆره له‌وانه:
(ك، ه)ده‌ڵێت:خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌من له‌خه‌یاڵی خۆمدا به‌هاوسه‌ری داهاتووی خۆم دانابوو،داوای لێكردم كهپیاسهیهكی كورتی له‌گه‌ڵ بكه‌م له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا،پاشان بمگه‌ڕێنێته‌وه بۆزانكۆ،بێ گومان دڵخۆش بووم به‌داواكاریه‌كه‌ی وگهڕاین وپیاسهمان كرد‌و له‌نێوانماندا چهندقسهیهكی سۆزداری كرا،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جوڵه‌ی ناشیاولهناوئۆتۆمبیلهكهدا.دوای هه‌فته‌یه‌ك داوای لێكردم له‌هه‌مان شوێندا بمبینێ،به‌ڕاستی ئابڕوچوون بووكاتێ كاسێتێكی ڤیدیۆی داپێم وداوای لێكردم به‌ته‌نها ته‌ماشای بكه‌م چونكه تایبهتهبهخۆم،ئه‌وه‌ی بینیم توشی شۆكی كردم،ئهوناپهكهی من به‌خۆشه‌ویستی خۆم وهاوسه‌ری داهاتوی ژیانم زانیبووبهگومانی خۆم وێنه‌ی منی گرتبوولهناوئۆتۆمبیلهكهدابهكامێرایهكی نهێنی كه‌ده‌نگ وڕهنگیشی له‌گه‌ڵدابوو،هه‌ڕه‌شه‌ی پاره‌ی لێكردم له‌به‌رئه‌وه‌ی من كچێكی دهوڵهمهندبووم هه‌ڕه‌شه‌كانی زیادیكردسوێندی خواردكهئهم نهێنیهئاشكرابكات لای باوكم له‌ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئۆتۆبیلهكهم بۆفرۆشت بهلاَم ئهوههرداوای زیاترده‌كات،ئێستاش داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه دانم لێده‌كات بهلاَم من به‌وكاره ڕازی نابم ،چونكهناوشكۆی خۆم وبنهماڵهكهم له‌سه‌روی هه‌مووشتێكه‌وه‌یه.
لهكۆتیدادهڵێم:داوالهئافرهتان ده‌كه‌م بگهڕێنهوهبۆلای په‌روه‌ردگار نه‌كه‌ی ببیی به‌قوربانی نه‌فس وئارهزوه دونیاییه‌كان ومردن وئازاره‌كانی گیان كێشان وتاریكی ناو گۆڕلهیادنهكهی.به‌رده‌وام یادی دواڕۆژبكهرهوه چه‌ند سه‌خته، ڕۆژێك دێت كهنامهی كرده‌وه‌كان ده‌درێنه ده‌ستمان جاهاواربۆئهوكهسهی كهدهدرێته ده‌ستی چه‌پی وه‌په‌شیمانی له‌وشوێنه‌دا فریات ناكه‌وێ وه‌ده‌ستی پاڕانه‌وه بۆلای خوای بهخشندهبهرزدهكهمهوه لهتاوانهكانمان خۆشبی وه‌ڕێگه‌ی ڕاستمان نیشانبدا.
_زانست،بلاَوكراوهیهكی مانگانه‌ی ڕۆشنبیری ئاینی بێ لایه‌نه،ساڵی دووه‌م ،ژ(9).
_كچان وكوڕهگورگ ئاساكان،ن:محمدالقحتانی،و:نوزادقلاَسێوكهی.
_چهندنامیلكهیهك،ن:عبدالله بن الجبرین ،و:الیاس الكردی.
_به‌خته‌وه‌ری(له‌وتاره‌كانی حاجی كاروان)،ن:ده‌سته‌یه‌ك له‌خوشكان.
_خۆشه‌ویستی خوێندنه‌وه‌یه‌كی شهرعیانهوسهردهمیانه،فه‌رمان عزیز.