ده‌ركه‌وتنی ناوی مهملوكهكان:سه‌باره‌ت به‌ناوی مه‌مالیك له‌لای مێژوونوسان بۆچونی جیاوازیان هه‌یه.
1_هه‌ندێكیان پێیان وتراوهمهمالیكه ده‌ریاییه‌كان چونكهدوای ئه‌وه‌ی هاتونه‌ته میصر (ملیك صاڵح نه‌جمه‌دین)ئه‌مانه‌ی لهدوورگهیهك لای ڕوباری نیل نیشته‌جێ كردووه واتاناویان له‌شوێنی نیشته‌جێ بوونیانه‌وه هاتووه.
2_هه‌ندێكی دیكه پێیان وایهكهناوی ده‌ریایی له‌ناوی ڕووباری نیله‌وه هاتووه.چونكه پێش سه‌رده‌می ئه‌یوبیه‌كان بهنموونهفاگمیهكان تیپێكی سه‌ربازییان ههبووهبهناوی ده‌ریاییه‌كان.ههروههایهمهنیهكانیش به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می (رهسولیهكان)تیپی ده‌ریاییان هه‌بووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ههردوومێژوونوسی هاوسه‌رده‌می ئه‌یوبیه‌كان (ابنوواصل،ابوشامه) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌ناوی مه‌مالیكه ده‌ریاییه‌كان نه‌كردووه.تهنهامێژوونوسانی دواتر له‌وانه‌ش (المقریچ)كه‌یه‌كه‌م مێژوونوسهبهمهمالیكهكان ده‌ڵێ(به‌حره دهریاوانیهكان)و نا ده‌ریاییه‌كان.
_یاخود چهركهسیهكان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوی ده‌ریاوانی به‌هه‌ندێ لهتیپهسهربازییهكانی خاچ دروشمه‌كان وتراوه.ههروههامێژوونوسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (جوانفیل)ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه بۆچوونی یه‌كه‌م بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه وه‌ناوی ئه‌وانه له‌ناوی مهڵبهندهسهرهكیهكهی خۆیانه‌وه هاتووه ئه‌ویش (بلادمابین نهر)واتهولاَتانی ئه‌ودیو ڕووبار
_ههروههاقهفقاسیهكان ئهوانهڕووبهڕووی ڕووباری قهزوینن وهكوههڵهیهكی تر(قپچاق)كه‌له باكووری ده‌ریای ڕه‌شه‌وه هێنراون به‌واتایه‌كی دیكه مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی مهمالیكهكانه ده‌وروبه‌ری ڕووباره‌كان بووه.
چۆنیه‌تی هێنانی مهملوكهكان بۆناوكۆمهڵگهی ئیسلامی:مهملوك به‌مانای كۆیلهدێت كۆیله‌كانیش بریتی بوون له‌وكه‌سانه‌ی كه‌یان له‌جه‌نگ دابهدیل ده‌گیران یاخودبههۆی قهرزارییهوهدهكران به‌كۆیله وهیاخودههژاربوون خۆیان دهكردبهكۆیلهبۆبژێوی ژیانیان. بهلاَم ئه‌م ناوی مهملوكهلهولاَتانی ئیسلامی ولهسهردهستهی كۆیله‌ی سپی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه. ئه‌م مهملوكانه له‌بازاڕی كۆیله‌فرۆشتن داكڕین وفرۆشتنیان پێوهدهكرائهمانهچهند ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربازییان لێ پێك دههێنرالهكاتی جه‌نگدا دهنێردرانهبهرهكانی جه‌نگه‌وه
جۆره‌كانی مهملوك (كۆیله):
1_كۆیله‌ی تورك وسهلجوقیهكان:ناودارترین جۆری كۆیله‌ن له‌ڕۆژئاواو لهڕۆژههلاَتی ولاَتی ئیسلامی دا ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وهفادارودلێروچاكی قهدوقیافهوجوانی به‌ژن وبالاَیان بووه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن مهملوكه توركه‌كان كهلهڕێگای جه‌نگ یان كڕینهوهدههێنرانه ناوكۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیه‌وه وهكوكۆیلهكانی ترلهئاستێكی نزم وپاككردنه‌وه‌ی ماڵ وسه‌رپه‌رشتیاری ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن بهوجۆرهههڵسوكهوتیان له‌گه‌ڵ دانهدهكرا.بهڵكوپایهكانی دهسهلاَت وسه‌ركردایه‌تی ناودهوڵهتیان ده‌گرته‌ده‌ست واش باوبوولهوسهردهمهداوالیهكانی ئه‌و ههرێمانهلهشێوهی دیاری هه‌ندێ لهمهملوكهكان كاری بازرگانیان پێ دهكرائهوكۆیلانه ئاماده ده‌كران وپهروهردهیهكی سه‌ربازی وئیسلامی یان فێردهكراودواتربۆبهشهكانی جیهانی ئیسلامی ده‌یان نارد.بێ گومان سه‌رده‌می كۆیله توركه‌كان له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دالهپێش كۆیله‌ی (سهقلهبهكاندا)بوو.چونكهموسوڵمانهكان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی (قوتیبهی كوڕی مسلیم)له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی دا.كاتێ ڕووباری سه‌یحون وجهیحونیان ڕزگاركرد له‌وكاته‌وه كۆیله‌ی توركی شوێن وپایه‌یه‌كی زۆرناوازهی هه‌بووه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دابهلاَم به‌كارهێنانی مهملوكهكان له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تدا دهگهڕێتهوهبۆسهردهمی عه‌باسیه‌كان ئه‌ویش له‌سه‌رده‌می (ابوجعفری منصور)كهیهحیای كوڕی ئیماراتی میصرله164ك .ههروههالهسهردهمی (هارونه رشید)یشداشاری (تهرسوسن)له سه‌رده‌ستی ابومسلیم فه‌ره‌جی خادمی توركی بنیات نراههروهها(مه‌ئمونی كوڕیشی)له پاسه‌وانی تایبه‌ت به‌خۆی داناچهندمهملوكێكی توركی به‌كارهێناوه.وه(تۆڵۆن)كهمهملوكێك بوو فه‌رمانڕه‌وای شاری (بوخارای)پێ دراوه تۆڵون یه‌كێك بوولهوكۆیلانهی كهبهرهبهرهپلهكهی به‌رزبووه‌ته‌وه تابووهبهسهركردهی پاسه‌وانی خه‌لافه‌تی عه‌باسی.
2_سهقلهبهكان:وشه‌ی سهقلهب وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كۆنهبهواتای كۆیلهدێت.له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆرلهمهملوكهكان له‌هه‌ندێ له‌ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داوه‌كو(مغریب وئه‌نده‌لوس)مهملوكهكان له‌سه‌رده‌می(سه‌فاری،سامانی وغهزنهوی)به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردبوو.بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داجۆرێكی نوێ ی مه‌مالیك زیادی كردبهههمووناوچهكانی ولاَتی ئیسلامی دابلاَوبویهوه كه(سهقلهبهكان)بووه.ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی یان لهڕۆژههلاَتی ئهڵمانیابۆ ئیتالیاوفهرهنساولهوێشهوهبۆئیسپانیاوئیسلامی ئه‌نده‌لوس ده‌ستی پێكرد زۆربه‌ی ئهوسهقلهبانه له‌لایه‌ن جهرمانهكانهوهبهكۆیلهدهكران ودهدزران دواتردهفرۆشرانه عه‌ره‌به ئیسپانیهكانزۆربهی ئهوسهقلهبانهبهمناڵی ده‌هێنران بۆئهندهلوس وپهروهردهیهكی ئیسلامیان دهكراولهسهركاروباری كۆشك وپاسه‌وانی وسوپاڕادههێنران دواتریش وشه‌ی سهقلهب به‌كارده‌هێنرا بۆههركۆیلهیهكی مه‌سیحی كهلهههرگهلێكی مه‌سیحی یهوهبیان هێنایه
3_كۆیله‌ی زه‌نجی (ڕه‌ش پێسته‌كان):ئه‌مانه‌ش ئهوكۆیلانهن كهلهئهفریقاوه ده‌هێنران وڕه‌ش پێست بوون ئه‌مانه له‌وكاته‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی بهرچاوزۆردهركهوتن كاتێ(ئه‌حمه‌دی كوڕی تۆڵۆن) ده‌وڵه‌تی تۆڵۆنی لهمیصردامهزراندكهگهیشته نزیكه‌ی 40ههزاركهبهشداریان له‌سوپای تۆڵۆنی دا كرد ههروههاچهندجۆرێكی تركۆیلهههبوون به‌ناوی(ڕۆمی ودهیلهمی)یه‌كان.