له‌واقیعی ئه‌مڕۆمان دا ئه‌م ڕاستییه به‌چاو بینراوه, ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی ده‌چێت بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگ, ئه‌گه‌ر بڕوای به‌م جه‌نگه نه‌بێ ڕۆحی به‌رخودان, یاخود مانه‌وه‌ی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا نابێ, بۆیه هه‌ركاتێك هه‌لێكی بۆ ڕه‌خسا ئه‌وا پشت له‌دوژمن ده‌كا و خۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه یان هه‌ڵدێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری كردنی له‌م جه‌نگه به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌بووه, به‌زۆری بووه, یان به‌ناچاری یان له‌شه‌رما بووه, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وكه‌سه واهه‌ست ده‌كات كه‌وا كارێكی قورس له‌سه‌رشانی دانراوه, كاتێك كه ده‌كه‌وێته ناو شه‌ڕیش جۆره‌ها خه‌یاڵی بۆ دێت, ئینجا جاری واهه‌یه گولله‌یه‌ك له‌شوێنێكی خۆی ده‌دا بۆئه‌وه‌ی شكستێك له لاشه‌ی دروست بكات… یان خۆی ده‌دزێته‌وه له‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ری داده‌نرێت.. یان جه‌نگه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێ وهه‌ڵدێت.. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه, به‌هۆی ده‌زگای پۆلیسه‌وه ده‌سگیر ده‌كرێته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه واته شوێنی خۆی ده‌كرێته‌وه… به‌لإم با ئه‌مجاره بزانین ڕۆحی خۆبهكوشت دان چۆنه له‌ئیسلامدا..!!؟ با له‌كاتی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )پێشه‌وای موجاهیدان ده‌ست پێ بكه‌ین, به‌ڵێ.. كاتێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (نفیر عام) لێ ده‌درا, واته بانگ هێشتی گشتی بۆ جه‌نگ, هیچ ماندووبوون و گرتن وئازار به‌كار نه‌ده‌هێنرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی موجاهیدان به‌ڵكو زۆر جاریش هه‌بووه به‌ناو ڕیزی موجاهیدان ده‌سوڕانه‌وه, كۆمه‌ڵێكیان لێ ده‌رده‌هێنراو نه‌یان ده‌هێشت به‌شداری جه‌نگ بكه‌ن, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م چه‌ن كه‌سانه كاتێك ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا, به‌دڵێكی پڕخه‌م و خه‌فه‌تبار ده‌گه‌ڕانه‌وه, پێغه‌مبه‌رمان موحه‌مه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) خودی خۆی به‌ناو لهشكردا ده‌گه‌ڕا و دهیپشكنیهوه, ئه‌وانه‌ی منداڵ بوون (سن بلوغ)یان ته‌واو نهكردبوویان نه‌خۆش بوون, یاخود بۆ كارێكی گرنگتر, كه ئیسلام پێویستی پێی هه‌بوون, ده‌گێڕدرانه‌وه.. وه عه‌بدولإی كوڕی ڕافیعی كوڕی خه‌دیجی كوڕی ڕافیعی ئه‌نساری نموونه‌ی ئه‌م باسه‌مانه, عبدالله ته‌مه‌نی منداڵ بوو, هاته ناو ئیسلام, هه‌ر له‌و كاته‌ی جه‌نگی به‌در هاته پێشه‌وه, ئه‌م منداڵه ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگ بكات وشه‌هید ببێ… به‌لإم پێغه‌مبه‌ری خوا پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕا به‌ناو ڕیزی موجاهیده‌كان و ڕافیعی گه‌ڕانه‌وه بۆ مدینه, چونكه ته‌مه‌نی منداڵ بوو, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رافیع زۆری پێ ناخۆش بوو, به‌به‌شداری نه‌كردنی له‌م جه‌نگه‌دا, به‌م جۆره پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ر موجاهیدێكی ته‌مه‌نی له پانزه ساڵ كه‌متر بوایه ڕێگای نه‌ده‌دا به‌به‌شداری كردنی له‌جه‌نگ.
به‌شداریكردنی رِافیع له جه‌نگی ئوحودی گه‌وره
پاش ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر غه‌زای به‌درا, غه‌زای (ئوحد) هاته پێشه‌وه، به‌لإم ڕافیع له‌م ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌دا, خۆی ڕاهێنا له‌سه‌ر تیرهاویشتن, دیسان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی له‌شكر ئاماده‌بوو, دووباره پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌ستی كرد به پشكنینی له‌شكر, دووباره ڕافیعی گێڕایه‌وه, له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا ته‌مه‌نی له پانزه ساڵ كه‌متر بوو. هه‌روه‌ها چه‌ن موجاهیدێكی تریشی گێڕایه‌وه‌و نیهێشت به‌شداری جه‌نگ بكه‌ن, له‌وانه (ئۆسامهی كوڕی زه‌ید, بهراء كوڕی عازب, ..). ڕافیع چاوی له‌وه بوو ئه‌مجاره‌یان پێغه‌مبه‌ر نه‌یگێڕێته‌وه بۆیه هه‌ندێك له سهحابیهكان گووتیان پێغه‌مبه‌ر: (ڕافیع تیرهاوێژێكی زۆر چاكه, هه‌روه‌ها بالإ به‌رزو بهقهلإفهته…) پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) ڕێگای دا به‌به‌شداری كردنی له‌جیهاد, ڕافیع لهكهیف خۆشیان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بفڕێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ئاواته ههرهبهرزهكانی هاته‌دی, له‌وانه‌یه یه‌كێك واگومان ببات له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی لهشكرهكهبوو, پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڕانده‌وه, به‌لإم ئه‌مه له ڕاستی زۆر دووره, له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و مسوڵمانانه‌ی به‌شداری شه‌ڕی ئوحدیان كرد ته‌نها حه‌وت سه‌د موجاهید بوون, به‌لإم ژماره‌ی گاوره‌كان سێ هه‌زار كه‌س بوون, واته چوار به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی مسوڵمانه‌كان, به‌لإم ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌م خونچه گولإنهی هه‌ڵگرت بۆ ڕۆژانی داهاتووی زێڕینی ئیسلام كه ئیشی پێ هه‌بوون به‌كاری هێنان بۆ چه‌ند كاروبارێكی گرنگتر… له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ كه‌سی له ئیسلام نهگهیشتووواخهیاڵ ده‌به‌ن ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ڕافیع پێی هه‌ڵسا, بریتی بوو له‌خوێن گه‌رمی و خۆبههیلاك دان….. به‌لإم ڕۆژگار سه‌لماندی كه‌وا چۆن قورئان بڕوادار فێری بڕوا بوون به‌خوا و ئازایه‌تی وپشت به‌ستن به‌خوا ده‌كا, كاتێك ده‌فه‌رمووێت: (قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلاَّ مَا كَتَبَ اللّهُ لَنَا هُوَ مَوْلاَنَا وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ) (التوبة. اية: 51).. . ئه‌وه‌بوو ڕافیع به‌شداری جه‌نگی ئوحدی كرد‌و ده‌ورێكی ئازایانه و مه‌ردانه‌ی گێڕا له‌م جه‌نگه‌دا، ته‌نها تیرێكی به‌ركه‌وت وتووشی برینداری بوو, ڕافیع خوای لێ ڕازی بیت تیره‌كه‌ی له‌سنگی ده‌رهێنا, به‌لإم پاشماوه‌ی زه‌هره‌كه‌ی له‌ناو له‌شی مایه‌وه له‌وكاته‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا بهڕافیعی فه‌رموو: (ئایا حه‌زده‌كه‌یت پاشماوه‌ی ژه‌هره‌كه له‌ناو له‌شت بمێنێته‌وه‌و بۆئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی دوایی شایه‌دیت بۆ بده‌م تۆ شه‌هیدی؟) ڕافیع ڕازی بوو به‌م بازرگانیه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ), پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی هێنا به‌شوێنی برینه‌كه‌و به‌ئاوی ده‌می پێرۆزی برینه‌كه‌ی پێ تیماركردو ئینجا به‌ره‌و چاك بوونه‌وه چوو…
ڕۆژان وسالإن به‌سه‌ر چوو ڕافیع زیاتر سه‌رگه‌رمی وجیهاد گڕی له‌دڵ و ده‌روونی به‌ردا و هه‌تاكو له‌ناو عهشیرهتهكهشی بوو به پیاوێكی دیار و له‌كاروباره‌كانیان پرس وڕایان پێ ده‌كرد… ڕافیع خوای لێ ڕازی بیت زۆر ئیمام عه‌لی خۆش ده‌ویست وبهحهقی ده‌زانی بۆیه پاڵپشتی كرد‌و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كرد دژی یاخی بووه‌كان, ڕافیع له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه جیهادیهی لایه‌نی په‌روه‌رده وزانستی پشت گوێ نه‌خست, به‌ده‌یان فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه, كه به‌شێكیان له‌لای هه‌ردوو فه‌رموده ناسی به‌ڕێز (بوخاری و مسلم)ه… له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زه‌حمه‌ت كێشانه‌ی ڕافیع كاروباری دین ودنیای پێكه‌وه به‌ستبۆوه، ئه‌وه‌بوو خه‌ریكی كشتوكاڵ بوو, خۆی زه‌وی دهكێلإ… خوای گه‌وره ته‌مه‌نێكی درێژ و پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تی دا بهڕافیع له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا و شه‌ش ساڵیدا ڕۆحی پاكی به‌خوای گه‌وره سپارد, هه‌ر ده‌تووت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌م فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووه, كه ده‌فه‌رمووێ: ( خيركم من طال عمره و حسن عمله )… واته (چاكترینتان ئه‌وكه‌سه‌یه ته‌مه‌نی درێژبێ و كرده‌وه‌ی چاكی زۆر بێت.
شه‌هیدبوونی رِافیع
له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆش ویستوه هه‌ر ده‌بایه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌دای بوو به ڕافیع بێته‌جێ و پاش ئه‌م ته‌مه‌نه پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ته خوای گه‌وره ویستی وابوو پاشماوه‌ی ئه‌م سه‌ره‌تیره ژه‌هراویه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌و برینه‌كه‌ی لێ نوێ ببێته‌وه, له‌سه‌رده‌می عه‌بدولإی كوڕی مه‌روان ساڵی حه‌فتا و چواری (74) كۆچی له‌شاری مدینه به‌خاك سپێردرا…
به‌م جۆره خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیدی پێ به‌خشی وگیانی پاكی له‌شه‌قه‌ی باڵی دا و گه‌یشته كاروانی شه‌هیدان, عه‌بدولإی كوڕی ئیمامی عومه‌ر (خوالێ ی ڕازی بێت) نوێژی له‌سه‌ر لاشه پیرۆزه‌ی كرد.
هه‌زار رِهحمهت له‌گیانی پاكی رِافیع و هاوه‌ڵانی.