30/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵ دژی یه‌كگرتوو گۆڕانه
هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوو گۆڕان به‌مه‌رج رازیبن به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
له‌به‌رامبه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوو گۆڕان ڕازیین به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێت،له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ داواخستنی هه‌ڵبژاردندا نین،
له‌وباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی جه‌ختی له‌سه‌ر دواخستنه‌كه كردۆته‌وه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه، پارێزگاكان‌و په‌رله‌مان له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نجامبدرێت.
لای خۆشیه‌وه "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌و ڕازیبووه، به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌یه‌كه‌وه بێت".
له‌به‌رامبه‌رداو پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كانی یه‌كگرتوو گۆڕان، محمه‌د حه‌كیمی ووته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌هه‌مان ڕۆژنامه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه‌ئه‌وان له‌به‌غداوه كۆمسیۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون‌و هه‌ڵوێستی خۆیان رونكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ داواخستنی هه‌ڵبژاردندا نین.
س.ع