فه‌رهه‌نگی (ڕۆبێر) عه‌لمانیه‌ت بهوهپێناسهدهكات كه(چه‌مكێكی سیاسیه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌كۆمه‌ڵگای سیاسی جیابكاته‌وه،به‌جۆرێك ده‌وڵه‌ت هیچ دهسهلاَتێكی ئاینی نه‌بێت وكلێساش خاوه‌ن دهسهلاَتی سیاسی نه‌بێت)یان (محمدعهبده) لهوتهیهكیدادهڵێت:(نهلهسیاسهتدائاین هه‌یه ونهلهئاینیشداسیاسهت هه‌یه).
عه‌لمانیه‌ت تێكهلاَوی به‌پێش كه‌وتن ده‌زانێ لهكاتێكدائهم تێكهلاَوییه هیچ ڕۆڵێكی گرنگ نابینێ له‌پێشكه‌وتنی زانست وزانیاری دا ،بگرهبهپێچهوانهشهوه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كچان وكوڕان له‌باتی ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌زانست وزانیاری وپێش كه‌وتن یان بده‌ن سه‌رقاڵ ده‌بن به‌یه‌كترییه‌وه،هه‌روه‌ك لهزانكۆوپهیمانگاكان وئهوقوتابخانانهی كهتێكهلاَون نه‌ك ههرزانستیان پێش نه‌خست بهڵكوبووههۆی ئه‌وه‌ی كه‌كچان وكوڕان زیاترهه‌وڵی په‌یوه‌ندی به‌ستن بده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌باتی خوێندن وبه‌ره‌وپێش بردنی زانست وزانیاریان.
ههرچهندهعهلمانیهكان لهتێكهلاَویدا ده‌یانه‌وێ لاسای ولاَتانی ڕۆژئاوابكهنهوهئهمه لهكاتێكدایهكهلهڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا خۆی بۆی دهركهوتووهكهواتێكهلاَوی زیانی زۆرهودهبێتههۆی داڕووخانی بههاڕهوشتیهكان وزیانی په‌روه‌رده‌ی به‌دواوه‌یه،ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن بهچهندلێكۆڵینهوهیهكی ڕۆژئاوای له‌وانه.بۆنمونهدهبینین تهنهاولاَتهیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا(180)زانكۆوكۆلێژی تێكه‌ڵ نه‌بووی هه‌یه،یان لهئهڵمانیاپاش چه‌ندین ساڵ لهتێكهلاَوبوونی كچ وكوڕلهقوتابخانهناوهندیهكاندابههۆی زیانه‌كانی تێكهلاَوبوون كاربه‌ده‌ستان ناچاربوون قوتابخانه‌ی تایبه‌ت بۆكچان دابمه‌زرێنن،زۆرێك لهولاَتانی ئه‌وروپادان به‌شكست هێنانی خوێندنی تێكهلاَو ده‌نێن.یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خوێندن له‌په‌رله‌مانی ئهڵمانیادهڵێت:پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆخوێندنی یه‌ك ڕه‌گه‌زی .ههروههاتوێژهرێك له‌زانكۆی (ئۆنتارا)به‌ناوی (بۆنی فیر)له‌كه‌نه‌دا ده‌ڵێت:خوێندنی تێكهلاَو خیانه‌ت له‌ئافره‌ت ده‌كات به‌دروشمی یه‌كسانی بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كسانی لهجیاكردنهوهدایه نه‌ك تێكهلاَوی هه‌ردووڕه‌گه‌ز،بۆئه‌وه‌ی ههرڕهگهزهو هه‌ستێ به‌جێ به‌جێ كردنی تایبه‌تمه‌ندیه جیاوازه‌كانی خۆی.
شایه‌نی باسه كچانی قوتابی له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی كالیفۆرنیالهئهمریكا بۆماوه‌ی نزیكه‌ی دووههفتهناڕهزاییان ده‌ربڕی له‌به‌رئه‌وه‌ی زانكۆكه‌یان تایبه‌ت بووبهكچان،بهلاَم ئه‌نجومه‌نی زانكۆویستبوی قوتابی كوڕانیش وه‌ربگرێت.ئه‌م كچانه وازیان له‌خوێندن هێناودهستیان كردبهدهربڕینی ناڕه‌زای لهسهرتێكهڵ كردنی زانكۆكه له‌ئه‌نجامدا هه‌وڵه‌كانیان سهركهوتووبوولهوهی كه‌نه‌یان هێشت زانكۆكه‌یان بكرێت بهزانكۆیهكی دووڕه‌گه‌زی بهڵكوبهتهنهاكچان لهوزانكۆیهدا ده‌یان خوێند.
زیانه‌كانی تێكهلاَوی یان(ده‌رئه‌نجامه‌كانی تێكهلاَوی):
_تێكهلاَوی فاكتهرێكهبۆزیادبوونی ڕێژه‌ی ده‌رنه‌چوون وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی .
_هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه ئه‌داكردنی ئه‌وخوێندكارانه‌ی كهتێكهڵن خراپتره وه‌ك لهئهداكردنی ئه‌وخوێندكارانه‌ی كهتێكهڵ نین وجیاكراونهتهوه.
_یه‌كێكی دیكه لهزیانهكان ئه‌وه‌یه كهدكتۆره(شوستر)ده‌ڵێت:یه‌ك ڕه‌گه‌زی له‌خوێندنگاكاندا،واته كوڕان له‌گه‌ڵ كوڕان وكچان له‌كه‌ڵ كچان هۆكارێكه بۆبه‌رزبونه‌وه‌ی كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كتری ،بهلاَم تێكهلاَوی ئه‌م گیانه ده‌مرێنێت.
_تێكهلاَوی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كهههردووڕهگهز له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی بده‌ن به‌پێش خستنی زانست وزانیاریان به‌پێچه‌وانه‌وه زیاترسهرقاڵی یه‌كتری ده‌بن.
_لایه‌نێكی دیكه‌ی كاریگه‌ری تێكهلاَوی لهسهرههردووڕهگهز ئه‌وه‌یه ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ست دانی تایبه‌تمه‌ندیه جیاوازه‌كانی هه‌ردووڕه‌گه‌ز،كه‌ده‌بینین ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕان خوی كچان ده‌گرنه خۆ،وهكچانیش به‌پێچه‌وانه‌وه.
لهكۆتایدادهمهوێ ئهوهئاشكرابێت كهتێكهڵكردنی كوڕان وكچان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌پێشكه‌وتنی زانست وزانیاری وتهكنهلۆجییهوهنیه،وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م جیاكردنهوانهش ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێناوه بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندكاران .ههربۆیهدهتوانین بڵێین تێكهلاَوی هۆكاری سه‌ره‌كی نی یه بۆپێشكه‌وتن ،به‌ڵكو هۆكاره بۆدواكهوتنی زانست وبههاڕهوشتی وپهروهردهییهكان.