30/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاڵا تاڵه‌بانی : غه‌درێكی گه‌وره له‌تاڵه‌بانی كراوه
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت "غه‌درێكی گه‌وره له‌تاڵه‌بانی كراوه گوایه رازی بووه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی".
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه خوشهكهزای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه رایگه‌یاندووه "له‌وكاته‌ی تاڵه‌بانی به‌نه‌خۆشی براوه بۆ ئه‌ڵمانیا كه‌سه نزیكه‌كانی و جێگره‌كانیشی ئاگایان له‌ته‌ندروستی نییه، ته‌نانه‌ت تائێستا خوشك و براكانیشی نه‌یانتوانیوه تاڵه‌بانی ببینن و گوێیان له‌ده‌نگی بێت".
ئاڵا تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندوه :غه‌درێكی گه‌وره له‌مام جه‌لال ده‌كرێت كه گوایه رازیبووه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ده‌ڵێت "له‌كوێی دنیا بووه پیاوێك نه‌خۆش بێت، تۆ بڵێیت ئاگاداره‌و ئه‌مه رای ئه‌وه؟ به‌مه‌رجێك ته‌نانه‌ت خوشك و براكانی خۆشی تاێستا نه‌یان توانیوه بیبینن و گوییان له‌ده‌نگی بێت، هه‌تا كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحیش سه‌ردانیان نه‌كردووه‌و نه‌یان بینیوه".
س.ع